• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

کاولاشەکانی دوای بوومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/11/13
جۆری بابەت: وتار

لە کۆتاییدا بوومەلەرزەکەی شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە، ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، کەزۆرێک لە شارو شارۆچکە و ئاواییەکانی سەر بە پارێزگای کرماشانی بە خەستی گرتەوە، نزیک بە ٥٠٠ کوژراو و نزیک بە ٨٠٠٠ کەس بریندار و هەروەها ئاوارەیی و بێ ماڵەولانیی سەدان هەزار کەسی لێ کەوتەوە. ئەوەندەی پێوەندی بە لایەنی سرووشتیی ئەم کارەساتەوە هەیە، لە گەڵ ئەوەیکە شتێکی ئەوتۆی لە گەڵ ناکرێ، قسە لەسەر کردنی تەخەسووس و شارەزایی کەسانی تایبەت بەم بوارەیە. بەڵام ئەوەی لەم نێوەدا جێی تێڕامان و قسە لە سەرکردنە، کۆمەڵێک لایەنی دیکەی وەک؛ نائیستانداربوونی باڵەخانە دەوڵەتییەکان و سستیی دام و دەزگا پێوەندیدارەکانە بە پێڕاگەیشتنی زیاندیتووان.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە خودی سەرچاوەکانی تایبەت بە دام و دەزگاکانی رێژیم بڵاو بوونەتەوە؛ زۆربەی خەساردیتووانی ئەم بوومەلەرزەیە ئەو کەسانەن کە لە باڵەخانەکانی ناسراو بە “مسکن مهر”دا نیشتەجێ بوون. مەسکەنی مێهر، پڕۆژەیەکی دەوڵەتی بوون کە لە سەردەمی سەرکۆماریی مەحموودی ئەحمەدینژاد‌دا هاتنە ئاراوە و ٤ ساڵ پێش ئێستا ئامادەی نیشتەجێبوون کران. هەر ئەو کاتیش دژبەرانی ئەم پڕۆژەیە، بەتایبەت کارناسانی مەسایلی عومرانی، زۆریان هاوار کرد و رەخنەیان لەم پرۆژەیە گرت و بە نائیستانداریان ناو برد و باسیان لە کەموکوڕییەکانی ئەم پرۆژەیە لە رووی خەسارهەڵگرییەوە کرد. بەڵام بەداخەوە کەس گوێی لێ نەگرتن و لە کۆتاییدا وێڕای گەندەڵییەکی زۆر ماڵی لەم پڕۆژەیەدا، باڵەخانەکان بە دنیایەک کەمووکوڕییەوە تەواوکران و کلیلەکانیان لە بەرانبەر پۆڵ و پارەیەکی زۆردا تەحویلی هاووڵاتیان درا. بەڵام وەک دیتمان و دەرکەوت، زۆربەی خەساردیتوانی بۆمەلەرزەکەی پاریزگای کرماشان، نیشتەجێبووانی ئەم باڵەخانانە بوون.
لایەنێکی دیکەی ئەم بوومەلەرزەیە، سستیی ئۆڕگانە پێوەندیدارەکانە لە پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی بوومەلەرزە لێدراوان و کەمتەرخەمیی لە بەهاناوە چوونیان. دوای ٢٤ کاتژمێر تێپەڕبوون بەسەر کارەساتەکەدا، نەتەنیا زۆربەی زیان دیتوان لە پێڕاگەیشتن و بەهاناوەچوون بێبەش بوون، کەچێ هێشتا تیم یان ستادێکی تایبەت بۆ پێڕاگەیشتن بە زیاندیتووان و کۆنترۆڵکردنی کارەساتەکە پێک نەهاتبوون. زۆربەی زیان لێکەوتووان بە بێ پێڕاگەیشتنی پزیشکی و دابینکردنی شوێنێک بۆ نیشتەجێکردنیان و، تەنانەت چادرێک بۆ حاوانەوەیان، ئاوارە و وەیلانی پارک و کووچەو کۆڵانەکان بوون.
دابیننەکردنی ئیمکانات و پێداویستیی پێویست و زەرووری بۆ تیمەکانی پێڕاگەیشتن، کە ئەویش زۆربەیان سەربە هێزەکانی سپای پاسداران بوون، لایەنێکی دیکەی کەمووکوڕییەکان بوون کە جیا لە کەمتەرخەمیی بەرانبەر بە گیان و ماڵی هاووڵاتیان ناتوانێ هیچ پاساوێکی دیکەی هەبێ. وەک لە وێنە و گرتە ویدیۆییەکاندا دەردەکەوێ، ئەم هێزەی کە وەک تیمی پێڕاگەیشتن بە زیان لێکەوتووان دیاری کراوە، بە بێ ئەوەی سەرەتاییترین ئیمکانات و پێداویستیی ئەرکە پێڕاسپێردراوەکانیان پێ بێ – هەر وەک خەڵکە ئاساییەکە – دەستەوەستان تەنیا چاولێکەرن و، وەک خۆیان باس دەکەن تەنانەت نازانن بۆچی لەوێن و دەتوانن چ بکەن!. ئەوە لە حاڵێک دایە کە ئەگەر لە وڵاتانی سووریە و لوبنان و بۆ هێزە توندڕەوە تێرۆریستییەکانی سەربە خۆیان هەر ڕووداوێکی ناخۆش بێتە پێش، ئەوە هێزە تایبەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن کە بە ئیمکاناتی تەواوەوە حزووری دەستبەجێ و فەورییان دەبێ!
وەک باس دەکرێ بە هۆکاری سستی نواندن لە پێڕاگەیشتنەکان و نەبوونی ئیمکانات و پێداویستیی تایبەت بە مەبەستی هەوڵدان بە رزگارکردنی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردووی ماڵە ڕووخاوەکاندا بەجێ ماون و هەروەها بە هۆی نەبوونی شوێنی تایبەت و نزیک بۆ پێڕاگەیشتن بە بریندارانی ئەم بوومەلەرزەیە، بەداخەوە لەوانەیە ئاماری کوژراوان روو لە زیادبوون بکا کە ئەمەیش تەنیا و تەنیا رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لێی بەرپرسیارە.
بەڵام دیسانیش هاونیشتمانیانی کوردستان لە هەموو شارو ناوچەکان، پێویستە لەم پێوەندییەدا بە ئەرکی نیشتمانی و مرۆیی خۆیان هەستن و بە هەر شێوەیەک بۆیان دەکرێ و دەگونجێ، یارمەتیی خوشک و براکانی خۆیان لە شار و ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی پارێزگای کرماشان بکەن. ئێستا کە وەرزی سەرماو سۆڵە، بێگومان زیان لێکەوتووان پێویستیان بە شوێنێک بۆ حەوانەوە و دوور ڕاگرتنی ماڵ و منداڵیان لە سەرما و نەخۆشی‌یە. بۆیە هاونیشتمانیانی هەمیشە بە هەڵوێستی کوردستان، پێویستە بە پێکهێنانی تیمی جیاجیا، هەوڵی کۆکردنەوەی یارمەتی و پێداویستیی تایبەت بۆ خوشک و براکانیان لە شارو ناوچەکانی پارێزگای کرماشان بدەن.
بە پێی ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی و ئینسانی، هەموو هاونیشتمانانی ئازیزی کوردستان پێویستە لەم دەرفەتە‌دا بە هاوکاریکردن و بەهاناوەچوونی برا و خوشکەکانیان لە و شار و ناوچە و گوندانەی پارێزگای کرماشان کە بە هۆی بوومەلەرزەوە زیانیان لێ کەوتووە، بیسەلمێنن کە لە تەنگانەدا پشت و پەنای یەکترین و، بە یەکریزییەوە رووبەرووی هەموو پێشهاتێکی سرووشتی و ناسرووشتی دەبنەوە.

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist