• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

دۆخی زیندان و زیندانیان لە کۆماری ئیسلامی‌دا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/11/12
جۆری بابەت: سیاسی

ڕێژەی بەندیخانەکان و بەندکراوان لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا وەک زۆربەی ئامارەکانی دیکەی لێڵ و نادیارە و بەتەواوی مەعلووم نییە ئەو ڕێژیمە چەند بەندیخانەی هەیە و چەند سەدهەزار بەندکراو لە زیندانەکاندا بوونیان هەیە.

ڕنگە بە پێی ئاماری ڕێکخراوی زیندانەکانی ڕێژیم ڕێژەی بەندیخانە و بەندکراوە فەرمییەکان مەعلووم بێ، بەڵام وەک زۆربەی ئۆرگان و دامەزراوە حکوومەتییەکان کە ئۆرگان و بنیاتی هاوتەریبیان هەیە سەرەداوەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سپای پاسداران و خامنەیی، بەندیخانەکانیش بەهەمان شێوەن و زۆر زیندان و بەندیخانە لە کۆماری ئیسلامی‌دا بوونیان هەیە کە لە زیندانیی ئاخندراون و ڕێکخراوی زیندانەکان نە ڕێژەیان دەزانێ و نە دەشزانێ چەند بەندیکراویان تێدایە. ئەو زیندانە نادیارانە، لەلایەن ئۆرگانە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانەوە سەرپەرشتی دەکرێن و سەربە ڕێکخراوی زیندانەکان نین. بەو حاڵەش و بە پێی ڕێژەی فەرمیی ڕاگەیەندراو لە لایەن ڕێکخراوی زیندانەکانەوە، زیاتر لە ٢٢٠ هەزار بەندیکراو لە بەندیخانەکان‌ لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی ئێران‌دا هەن و دەورەی محکوومیەتیان دەکێشن. هەر بەلەبەرچاو گرتنی ئەو ڕێژەیە کە بەدڵنیاییەوە زۆر دوورە لە ڕێژەی ڕاستەقینەی بەندکراوەکان، بۆمان دەردەکەوێ کە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکە، ڕێژەیەکی یەکجار زۆری بەندی و بەندیخانەی دیار هەیە. زۆربەی بەندکراوەکانی ئێران لەسەر ئەنجام‌دانی تاوانەکانی پێوەندی‌دار بە ماددەی هۆشبەر و باقی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لە بەندیخانەکان دان، بەڵام هەزاران زیندانیی سیاسی، چالاکی بوارەکانی فەرهەنگیی و مەدەنی و ڕۆژنامەییش لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی دان کە ئازار و ئەشکەنجە دەدرێن و لە هەرچەشنە ئیمکاناتی سەرەتایی کە لە یاسای زیندانەکان‌دا هاتووە، بێبەری کراون.

ڕۆژ نییە باسی ئازار و ئەشکەنجەی ئەو زیندانیانە لە ڕۆژنامە و  ڕاگەیەنە گشتییەکان‌دا نەکڕی، هەر لەو ماوەیەدا بە دەیان زیندانی تەنیا لە چەند بەندیخانەی وەک ئێوین و گەوهەردەشتی کەرەج و بەندیخانەکانی ورمێ و تەورێز بۆ دەربڕێنی ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەڵسوکەوتی دەزگای قەزایی ڕێژیم و کاربەدەستانی زیندانەکان دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن و بەرەو پیلی مردن ڕۆیشتن.

وەک چۆن لە زۆر بواری پێوەندی‌دار بە مافەکانی مرۆڤەوە، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەلایەن کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و ڕێکخراوەکانی دیکەی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ، لە پێوەندی لەگەڵ لەژێر پێنانی مافەکانی مرۆڤەوە هەموو ساڵێ مەحکووم کراوە، لە پێوەندی لەگەڵل ئازار و ئەشکەنجەی بەندکراوەکان و بارودۆخی بەندیخانەکانیش ئەو ڕێژیمە هەتاکوو ئێستا بە سەدان جار محکووم کراوە. ئازار و ئەشکەنجەی بەندکراوەکان لە کاتی لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی “ئێعتراف”ی زۆرەملێ و هەڵبەستنی تۆمەتی ناڕاست، دادگایی ناعادڵانە و سەپاندنی زیندانیی درێژخایەن لەلایەن بەناو دادگاکانەوە، گوشار خستنە سەر بەندیکراوە سیاسییەکان بە هەموو شێوەکان و بێ‌حورمەتی پێکردنیان، لەو کارو کردەوانەن کە دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی و کاربەدەستانی زیندانەکان چ پێش دادگایی کردن و چ پاش حوکم دران، دژی زیندانیان بەکاری دێنن.

لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوە تەنیا بەندییە نێوخۆییەکان نین کە لە ژێر گوشار و ئەشکەنجەدان؛ زۆر زیندانی دوو تابعیەتی لە ئێران‌دا لە زیندانەکان بە تاوانی سیخوڕی کردن و پیلان گێڕان بۆ ڕووخانی ئەو ڕێژیمە لە زیندانەکان‌دا بەند کراون. هەر لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەزگای هەواڵدەری رۆیتێرز لە ڕاپۆرتێک‌دا بڵاوی کردەوە کە دەیان زیندانی دوو تابعیەتی لە ئێران‌دا لە بارودۆخێکی خراپ دان. بەپێی ڕاپۆرتی رۆیتێرز ئۆرگانە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسداران لە ساڵی ٢٠١٥ بەم لاوە زیاتر لە پێشوو هاووڵاتیانی وڵاتانی ڕۆژئاواییان لە ئێران‌دا دەسبەسەر کردووە. ئەو ڕاپۆرتە دەڵێ، هەر ئێستا زیاتر لە ٣٠ هاووڵاتی ئەمریکایی و وڵاتانی رۆژئاوایی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا دەسبەسەرن.

ڕۆیتێرز دەڵێ سپای پاسداران وەک گەورەترین دەزگای ئابووری لە ئێران‌دا پێی ناخۆشە لە دوای ڕێکەوتنی ناوکی بەرجام کۆمپانیا و شیرکەتە بازرگانیی و ئابوورییە ڕۆژئاواییەکان لە بەشە ئابوورییەکانی ئێران‌دا چالاک بن و جێ پێی پێ لێژ بکەن، هەر بۆیەش زیاتر لە پێشوو ئەو کەسانە بە تاوانی سیخوڕی و هاوکاری لەگەڵ بەناو دوژمن دەسبەسەر دەکات کە جگە لە ئێرانی‌بوون ڕەگەزنامەی یەکێک لە وڵاتانی ڕۆژئاواییان هەیە.

ئەوە لە حاڵێک‌دایە کە ئەمریکا و وڵاتانی ئورووپایی دەیان جار باسیان لەوە کردووە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە بەندکردن و بارمتەگرتنی ئەو کەسانە بەتەمای وەرگرتنی “باج”ە و دەیەوێ گوشار بخاتە سەر وڵاتە ڕۆژئاواییەکان.

شک لەوەدا نییە بارودۆخی زیندانەکان و بەندکراوەکان لە کۆماری ئیسلامی‌دا لە ماوەی چوار دەیەی تەمەنی ئەو ڕێژیمە چۆن بووە، لە داهاتووش‌دا ئەگەر گوشار لەسەر ئەو ڕێژیمە نەبێ، هەر وادەبێ و ئەوەی دەتوانێ مافی مرۆڤ و مافی بەندکراوەکان لە ئێران‌دا دەستەبەر بکات لەلایەک گوشاری وڵاتانی دەرەوە و ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤە و لەلایەکی دیکەش خەبات و تێکۆشان و مانگرتنی زیندانییە سیاسی و مەدەنییەکانە بۆ وەلانانی  گوشار و ئازار و ئەشکەنجەیان.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist