به‌شێک گرینگ و به‌نرخی مێژووی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئاسه‌وار و شوێنه‌واره مێژوویی و کۆنه‌کانه که له‌سه‌رده‌می ئێستادا به شێوه‌ی زانستی و به هه‌ستێکی میللییه‌وه هه‌موو وڵاتان گرینگیی تایبه‌تی پێ ده‌ده‌ن و به داڕشتنی پلان و دابینکردنی تێچووی ماددی وه‌کوو میراتێکی که‌لتووریی و مێژووی ده‌یپارێزن و زۆرجاریش له باسی که‌ونارایی و تۆمارکردنی ته‌مه‌نی شارستانیه‌تی خۆیان له شوێنه‌واره مێژووییه‌کان و ئاسه‌واره کۆنه‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
بهبهیاخبوونی میرات و شوێنه‌واره مێژووییه‌کان ده‌گاته ئه‌و جێیه که زۆر جار نه‌ته‌وه و وڵاته داگیرکه‌ره‌کان بۆ تواندنه‌وه‌ی گه‌لی بنده‌سته‌ی خۆیان له‌و ڕێگاشه‌وه په‌ره به ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌ده‌ن واته یان هه‌وڵی له‌نێوبردنی شوێنه‌واره‌کانیان ده‌ده‌ن یان به تاڵانیان ده‌به‌ن یان بهساختهکردن به‌ناوی شانازییه مێژووییه‌کانی خۆیانه‌وه تۆماریان ده‌که‌ن.
نه‌ته‌وه‌ی کوردیش که خاوه‌نی مێژوویه‌کی دوور و درێژه وه‌ک چۆن خاوه‌نی فۆلکلۆرێکی زێڕین و به‌نرخه که به میراتی مه‌عنه‌وی داده‌نرێ، له میراتی ماددی و شوێنه‌واره مێژووییه‌کانیشدا که حهکایهتبێژی شارستانیه‌تێکی دوور و جێی سه‌رنجه بێبه‌ش نییه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ده‌وڵه‌تێکی به‌هێز و خۆماڵی له هه‌رکام له پارچه‌کانی کوردستان به‌داخه‌وه به‌شێکی زۆر له شوێنه‌واره مێژووییه‌کانی یان تێکدراون، یان به تاڵان براون یان وه‌کی پێوێست نه‌ناسراون.
نه‌ته‌وه‌ی کورد به حوکمی پارچه‌پارچه و بنده‌ستبوونی نه‌یتوانیوه به‌شێوه‌ی پێویست له ڕه‌هه‌ندی مێژووییه‌وه باس له پێگه و جێگه‌ی خۆی بکا له نێوان گه‌لاندا، خۆ ئه‌گه‌ر له‌و باره‌وه ڕوو به دنیای ده‌ره‌وه‌ش ناسراوه ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونی ڕۆژهه‌ڵاتناس و توێژه‌ره بیلایه‌نه بیانییه‌کان، چونکه وه‌ک باسمان کرد بێبهشهبوونی کورد له کیانی سیاسیی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو کات ڕێگر بووه که خۆی خاوه‌نی مێژووی خۆی بێ و شانازییه‌کانی به جیهان بناسێنێ.
له کوردستانی بن ده‌ستی کۆماری ئیسلامی ئه‌و سته‌مه به‌ئازارتر ده‌بیندرێ ئه‌گه‌رچی له‌وباره‌وه ڕێژیمه‌کانی پێشووتریش دارێژه‌ری ئه‌و سته‌مه نه‌ته‌وایه‌تییه بوون ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
له‌دوای هاتنه‌ئارای بیرۆکه‌ی یه‌کده‌ستکردنی گه‌لانی ئێران و زاڵکردنی نه‌ته‌وه‌ی فارس به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌دا که ساڵی 1314 هه‌تاوی و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ڕه‌زاخانه‌وه وه‌کوو پرۆسه‌یه‌کی جیددی ده‌ستی پێ‌کرد؛ هه‌وڵه‌کان بۆ تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه له فه‌رهه‌نگ و مێژووی باڵاده‌ستی به شێوه‌ی سیستماتیک له هه‌موو ڕیگایه‌که‌وه به‌رنامه‌ی بۆ داندرا. وه‌ک له‌نێوبردن یان دزین و تاڵانبڕکردنی شوێنه‌واره مێژووییه‌کانی گه‌لانی دیکه به‌تایبه‌تی گه‌لی خاوه‌ن شارستانیه‌تی کورد که ده‌سه‌ڵاتی فارس له‌هه‌موو بوارێک‌دا به ڕکه‌به‌ری خۆی ده‌زانێ. زۆرجار له سۆنگه‌ی ترسه‌وه هه‌وڵی به‌لارێدابردنی مێژووی کوردیان داوه یان له ڕێگه‌ی دزین و به‌ناوی دیکه‌وه تۆمارکردن ویستویانه شارستانییه‌ت و مێژووی که‌وناری نه‌ته‌وه‌ی کورد بتوێننه‌وه.
هه‌ربۆیه ته‌نانه‌ت ئه‌وبیرۆکه له ده‌ورانی دهسهڵاتدایهتیی حه‌مه‌ڕه‌زاشا له ژێرناوی ئێرانچیه‌تی و فارس ته‌وه‌ری درێژه‌ی هه‌بوو و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ له ناخی به‌شێک له کۆمه‌ڵگه‌ی فارس ده‌ق نه‌شکاو ماوه‌ته‌وه.
ئه‌وه بوو که له ڕێژیمی پاشایه‌تیدا به‌شێکی به‌نرخ له که‌لوپه‌له مێژووییه‌کان له شار و ناوچه‌کانی کوردستان تاڵان کران و دوای هاتنی سه‌رکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌و ڕێژیمه‌ش وه‌ک میراتگرێکی باش بۆ پته‌وکردنی بناغه‌کانی خۆی درێژه‌ی به‌و سیاسه‌ته دا. ئاکامه‌که‌ش ئه‌وه بوو که ئه‌و سته‌مه نه‌ته‌وایه‌تییه که ڕێشه‌ی هه‌بوو ڕهگئاژۆی کرده ناخی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران و زه‌بر و زه‌ختێکی دیکه زیاد کرا به سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی دیکه و سه‌رجه‌م میراته‌کانیان و گه‌لی کوردیش وه‌ک هه‌میشه زیاتر بۆ به قوربانی. ڕاسته هێڕشه‌کانی سه‌ر میراتی کلتوری و نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران له دایک نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و شاڵاوه به پێی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و ڕێژیمه زیاتر گه‌شه‌ی به‌خۆی بینیوه و ڕه‌نگه به نه‌مان یان گۆڕان به‌سه‌ر ئه‌و ڕێژیمه و به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی کورد له سه‌ر خاک و کیانی خۆی پرسی به تاڵانبردن و له‌ناوچوونی ئاسه‌واره مێژووییه‌کانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تا ڕاده‌یه‌ک چاره‌سه‌ر ببێ.
نموونه‌کان له باره‌ی جێگیرکردنی بایه‌خه مه‌زهه‌بییه‌کانی شیعه و سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌وار و ئاسه‌واری شوناس‌خوازیی نه‌ته‌وه‌کان زۆرن، وه‌ک: دامه‌زراندنی ده‌یان ناوه‌ندی مه‌زهه‌بی به ده‌سه‌ڵاتی باڵا و سه‌رمایه‌ی زۆره‌وه به مه‌به‌ستی مڵڕاکێشانی خه‌ڵکی ئێران و به‌تایبه‌تی کورد به‌ره‌ولای سیاسه‌ته‌کانی ڕێژیم و دوور خستنه‌وه‌یان له ڕیشه و ڕه‌چه‌ڵه‌کی مێژوویی؛ له نێوبردن و گرینگی نه‌دان به شوێنه‌واره مێژووییه‌کان هه‌ر ئه‌وه‌نده زانیبێتیان ده‌رخه‌ری شارستانییه‌ت و که‌ونارایی کورده؛
ساخته‌کردنی مێژوو به قازانجی گه‌لی ده‌سه‌ڵاتدار و گرێدانیان به ناوه‌ندی سیاسی (به تایبه‌تی له سێ پارێزگای هه‌ره‌گرینگ وه‌کوو لۆڕستان و ئیلام و کرماشان) به سوود وه‌رگرتن له پرسی مه‌زهه‌بی و ئێرانچیه‌تی له کاتێکدا ئێران له‌و په‌ڕی خۆی وه‌کوو جوغرافیا به ئه‌ژمار دێ نه‌ک شووناسێکی گشتگیر.
هه‌روه‌ها پشکنێنی شوێنه‌واره مێژووییه‌کان له کوردستان که به چه‌ند مه‌به‌ست کراوه و ده‌کرێ:
یه‌که‌م، به تاڵانبردن و فرۆشتنی که‌لوپه‌له مێژووییه‌کان له کوردستان و بازرگانی کردن که چون پرسێکی هه‌ستیاره به بێ ده‌ستوپێوه‌ندیی له گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منییه‌کان ئه‌و کاره جێبه‌جێی نابێ و نموونه‌ش ئه‌وه‌یه که ساڵانێکه مافیای سپای پاسداران له کوردستان و به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی ئه‌رده‌ڵان له‌و تاڵانکردنانهدا ده‌ستی هه‌بووه و سه‌رچاوه ناوچه‌ییه‌کان که یه‌کێک له کوڕه‌کانی ڕه‌فسه‌نجانیش به لاساییکردنه‌وه
له خوشکی حه‌مه‌ڕه‌زا شا، که‌ڵێن و قوژبنی کوردستان نه‌ما به پشتیوانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌کان و هه‌روه‌ها سوودوه‌گرتن له خه‌ڵکانی سووک نه‌فس نهیپشکنی و میرات و ئاسه‌واره مێژووییه‌کانی کورد به تاڵان نه‌با.
ڕوون و ئاشکرایه که ده‌ست ئاوه‌ڵا هێشتنهوی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان له‌وباره‌وه هه‌م بۆ قازانجی ئابووری ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌روه‌ها له نێوبردنی میراته مێژووییه‌کانی کورد، چونکه ئه‌وان به‌شێوه‌ی کارناسانه پێیان به‌و مه‌سه‌له بردووه که گه‌لان بۆ سه‌لماندنی ڕابردووی خۆیان پێوێستیان به‌و شوێنه‌وار و ئاسه‌واره مێژووییه هه‌یه، چونکی ئه‌و شته عه‌نتیکه و به‌نرخانه ده‌ریده‌خه‌ن که ئه‌و میراته مێژووییه سه‌ر به کام شووناس و باس له شارستانیه‌تی کام نه‌ته‌وه ده‌کا. به‌ڵام له‌وه گرینگتر پاڕاستی شوێنه‌واره‌کانه که به‌داخه‌وه نه ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌کان گرینگی وای پێده‌ده‌ن نه ئاستی وشیاری خه‌ڵکی کورد به گشتی به ڕاده‌یه‌ک گه‌یشتوه که ئه‌و شوێنانه که باس له مێژووی ئه‌وان ده‌که‌ن و به‌ڵگه‌یه‌کی قایمن بۆ داهاتوو وه‌کوو خۆی بیپاڕێزن.
ئەگەرچی ماوەیەکە ڕێکخراوەکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی لە هەوڵ دان هەتا خەڵک بە گشتی ئاگادار بکەنەوە کە بە هیچ جۆرێک زیان بە شیوێنەوارە مێژووییەکان نەگەێنن و ڕێگە لە بازرگان و کەسانی بەرژەوەندیخواز بگرن لە هەڵقەندن و پشکنێنی شوێنەوارەکان.
بە پێی زانستی کەوناراناسی شوێنەوار و پاشخانە مێژووییەکان بەشێکی هەرگرینگ لە پێناسە و شووناسی نەتەوەکانن و تەنانەت هێندێک ئاسەوار وەکوو میراتی گشتیی مرۆڤایەتی و پاشماو لە ڕەوتی مێژووی چاوی لێدەکرێ و لە لایەن ڕێکخراوی فەرهەنگی نەتەوەیەکگرتووەکان «یونێسکۆ» بە مێراتی هاوبەش تۆمار دەکرێ. کەواتە ئەرکی تاک بە تاکی کۆمەڵگەی کوردەوارییە کە بە هەستی بەرپرسارییەوە ڕووبەرووی هەرچەشنە هەوڵی ناوەند ببنەوە لە هەمبەر شوێنەوارە مێژووییەکان و وەکوو بەشێکی جێی سەرەنج و بەبایەخ بیپارێزن و نه‌هێڵن مێژووه‌که‌یان بۆ نەوەکانی داهاتوو نامۆ بێ لێیان بفه‌وتێ.
( لە ژمارەی ٧١٣ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)