ناکۆکیی ته‌حکیم له‌گه‌ڵ حیزبی جمهووری ئیسلامی
ئێمە کاتێک کە لە هاوینی ١٣٥٨ کۆبووینەوە، دوو شووڕای ناوەندی و کۆمیتەیەکی ڕاوێژکارانمان هەڵبژارد. کۆمیتەی ڕاوێژکاران بریتی بوون لە: ئا. عه‌لی خامنه‌یی، ئا. هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی [دیارە ئەو کات هەردوک حوجەتولئیسلام بوون.] ئاغای ئەوبولحەسەنی بەنی سەدر و ئاغای د. حەسەن حەبیبی. جار جار ئاغای حەبیبوڵڵای پەیمان و ئاغای محەممەدی موجتەهیدی شەبستەری و لەلایەن ئیمامیشەوە، حاجی ئەحمەد ئاغا، بەشداری کۆبوونەوەکان دەبوون.
زنجیره کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌نێوان شووڕای ناوەندیی یەکەم و کۆمیتەی ڕاوێژکاران گیران و به تاوتوێکردنی مه‌سه‌له‌ی جۆراوجۆر خه‌ریک بوون. ئەو کۆبوونەوانە لە ڕاستیدا، بۆ دیاریکردنی چارەنووسی سیاسەتەکانی ئاکادێمیکی بوون. لە کۆبوونەوەیەکدا، ئه‌من(ئیبراهیمی ئەسغەرزادە)، ئاغای میر دامادی و ئاغای بیتەرەف، ڕۆڵی بەرچاومان هەبوو. بیری «خط امام» بۆ یەکەم جار ئه‌من لە کۆبوونەوەیەکدا، هێنامە گۆڕێ.
ئا. خامنەیی و ئا. مووسەوی خوئینیها و ئێمە لایەک بوین و لایەنگری ئەو بیرە؛ و ئاغای بەنی سەدر و ئاغای حەبیبیش لە لایەکەی دیکەبوون و پێیان وابوو که شۆڕش هێلێکی گشتی و فرە رەهەندە. و …. (١)
خوێندکارانی ته‌حکیم گوێیان له قسه‌کانی خومه‌ینی ده‌گرت و بۆچوونی توندڕۆیی و قه‌یران خوڵقێنه‌رانه‌ی خۆشیان له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵ ده‌کرد و له کۆبوونه‌وه‌کانی خوێندکاره‌کانی سه‌ربه ڕێکخراوه‌که‌یاندا ده‌یانهێنایه به‌رباس. ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه له داگیرکردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا و شۆڕشی فه‌رهه‌نگیدا، کاریگه‌ریی گرینگ‌یان هه‌بوو.
کورته‌یه‌ک له به‌رنامه و پێڕه‌وی ده‌فته‌ری ته‌حکیم
به‌رنامه و پێڕه‌وی ده‌فته‌ری ته‌حکیمی وه‌حده‌ت بۆ یه‌که‌مین جار له هاوینی 1358 نووسرا. دوای شێوه داخرانێک له ساڵی 1360 دا، ته‌کمیلتر کرا و به په‌سند گه‌یشت. پاشان به په‌سندی جوادی ئامولی، خامنه‌یی و سانعی گه‌یه‌ندرا و درا به خومه‌ینی و ئه‌ویش ڕه‌زامه‌ندیی خۆی له‌سه‌ر دا.
به‌نده‌کانی په‌سندکراوی پێڕه‌وی ته‌حکیم بریتی بوون له:
* بڕوا به مه‌کته‌بی ئیسلام
* بڕوا به 5 ئه‌سڵه‌کانی مه‌کته‌بی ئیسلام
* بڕوا به ئیسلامی فه‌قاهه‌تی وه‌ک مه‌زهه‌بی ڕاسته‌قینه
* بڕوا به ویلایه‌تی فه‌قیه وه‌ک ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئیسلامی ڕاسته‌قینه
* بڕوا به یاسای بنه‌ڕه‌تی و شۆڕشی فه‌رهه‌نگی
به‌پێی پێڕه‌وی په‌سند کراو، ئه‌و ڕێکخراوە شه‌ش کۆمیسیۆنی هه‌بوو که بریتی بوون له: ته‌شکیلات، ئامووزش و لێکۆلینه‌وه، ته‌بلیغات، شۆڕشی فه‌رهه‌نگی، حه‌وزه و زانستگە له‌گه‌ڵ کۆمیسیۆنی شه‌ڕ.
شوڕای گشتی
ئه‌و شوڕایه له ئه‌نجومه‌نی ئیسلامیی هه‌ر زانکۆیەک له ١ تا٣ نوێنه‌ر، به پێی حه‌شیمه‌تی ئەو زانکۆکە و شووڕای ناوه‌ندی پێک ده‌هات.
شوڕای ناوه‌ندی
ئه‌ندامانی ئه‌و شوڕایه له کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی شوڕای گشتیدا، هه‌ڵده‌بژێردران و به‌رزترین نیهادی ئیجرایی ئه‌و رێکخراوه بوون.(٢)
داگیرکردنی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تاران و داخرانی زانکۆکان پتر له‌دوای په‌یامه‌که‌ی خومه‌ینی به بۆنه‌ی نه‌ورۆزی 1359دا پێی له‌سه‌ر داگیرا. له به‌شێک له په‌یامه 13 خاڵییەکەی خومه‌ینیدا، باس له سالم‌سازیی زانکۆکان، ئیسلامیکردن و یه‌کیه‌تیی حه‌وزه و زانکۆ، کرابوو. دوای ئه‌و په‌یامه ئه‌ندامانی ته‌حکیم هان دران پرسیاری پتر له خومه‌ینی بکه‌ن و وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌ویش بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی «شوڕای شۆڕشی فەرهەنگی» ڕاگەیەندرێ و هه‌تا جۆزه‌ردانی ئەو ساڵە ده‌بوا تێکۆشان له زانکۆکان ته‌واو بکرێن. به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌هاردا، به هێرشی ته‌حکیم و ئه‌نجومه‌نه ئیسلامییه‌کانی دیکه بۆسه‌ر خوێندکاره جیابیره‌کان، زانکۆکان تووشی گرژی و تێکهه‌ڵچوون هاتن. له‌ئاکامدا، ده‌فته‌ری ته‌حکیم و ئه‌نجومه‌نه ئیسلامییه‌کان به‌هاوکاریی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلامی سیاسی، براوه‌ی هێرشه‌کان بوون. له دوای ئه‌و په‌لاماره دزێو و نادروسته، زانکۆکان داخران. ستادی «شۆڕشی فه‌رهه‌نگی» دامه‌زرا و «خه‌زا(جیهاد) ی زانکۆیی» ڕاگه‌یاندرا.
دوای داخستنی زانکۆکان له هاوینی 1359دا، ده‌فته‌ری ته‌حکیم پایه‌کانی خۆی به‌هێزتر کرد و هه‌وڵی بۆ چاککردن و تهکمیلکردنی پێره‌وی نێوخۆی دا و بۆ پێگه‌یاندنی هێزه‌کانی و ڕێکخستنی ته‌شکیلاتی، هه‌وڵی پێکهێنانی خولەکانی ئامووزشی و لێکۆڵینه‌وه‌ی، به‌به‌شداریی که‌سانی شاره‌زا ده‌ست پێ‌کرد.
بۆیه:
* پشتیوانی له دامه‌زراوه شۆڕشگێڕییەکان، له ڕێگه‌ی دابینکردنی هێز،
* کرده‌وه‌کانی فیکری _ فه‌رهه‌نگی له بارستایی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی تێئۆریکی نیزام،
* ڕێکخستنی خۆێندکاران و ناردنیان بۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕ،
*دامه‌زراندنی شوڕای کاتی بۆ ئیداره‌کردنی زانکۆکان و هاوبه‌شی له وه‌ڕێخستنی جیهادی زانکۆیی،
* ئه‌ندامه‌تی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامه‌کانی ته‌حکیم له ستادی شۆڕشی فه‌رهه‌نگیدا؛ بوون به هۆی په‌ره‌گرتن و به‌هێز بوونی رێکخراوی خوێندکارانی ده‌فته‌ری ته‌حکیمی وه‌حده‌ت (خەتی ئیمام).
ناکۆکیی ته‌حکیم له‌گه‌ڵ حیزبی جمهوریی ئیسلامی
حیزبی جمهوریی ئیسلامی وه‌ک باسکرا له زستانی ١٣٥٧ دامه‌زرا. ئه‌و حیزبە، به‌شێوه‌ک دەفتەری ته‌حکیمی به نه‌یاری خۆی ده‌زانی و به ته‌مای دامه‌زراندنی لقی تایبه‌تی خوێندکاریی به‌خۆی بوو که ڕووداوه‌کانی زانکۆکانی له ژێر ده‌سه‌ڵاتدا بێ. به‌ڵام بوونی ده‌فته‌ری ته‌حکیم و هاوکارینه‌کردنی شوڕای ناوه‌ندیی ئه‌و رێکخراوه‌یه، له‌گه‌ڵ لقی خۆێندکاری حیزبی جمهووری ئیسلامی، ناکۆکیی زۆری لێکه‌وته‌وه. ئه‌و ناکۆکییانه ئه‌وه‌نده بوون که حیزبی جمهووری ئیسلامی بێ هاوبه‌شی ده‌فته‌ری ته‌حکیم، به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نه ئیسلامییه خوێندکارییەکان، به‌رنامه‌کانی خۆی به‌ڕێوه ده‌برد.
له‌و کاتدا، د. حه‌سه‌نی ئایه‌ت_ ده‌بیری سیاسیی حیزبی جمهووری ئیسلامی و نوێنه‌ری مه‌جلیسی شوڕای خولی یه‌که‌م_ ئه‌و گومانه‌ی دروست کردبوو که شۆڕشی فه‌رهه‌نگیی بیانوویه‌ک بوو به قازانجی جه‌ریانێکی تایبه‌ت. ده‌فته‌ری ته‌حکیم له‌وپێوه‌ندییه‌دا، به‌یاننامه‌یه‌کی توندی به‌دژی حیزبی جمهووری ئیسلامی بڵاو کرده‌وه. ئه‌و کرده‌وانه له حاڵێکدا بوون که ده‌فته‌ری ته‌حکیم بۆ بانگهێشتنی محه‌ممه‌د حوسێنی به‌هێشتی، موخالیف بوو. کەسانێکیش له‌هه‌ر دوو لا، پێ‌داگر بوون له‌سه‌ر هاوکاریی حیزبی جمهووری ئیسلامی و ته‌حکیمی وەحدەت، وه‌ک: حیشمهتوڵلا ته‌به‌رزه‌دی، عه‌لی ئه‌حمه‌دی و حوسێنی محه‌ممه‌دی و…
حیزبی جمهووری ئیسلامی ده‌نگۆی نه‌بوونی سه‌لاحییه‌تی شوڕای ناوه‌ندیی ته‌حکیمی وه‌ڕێ خست. شووڕای ناوه‌ندی ته‌حکیم به‌نووسراوه داوای لێبووردنی له حیزبی جمهووری ئیسلامی کرد، به‌ڵام دوو به‌ره‌ی موافیق و موخالیف له‌نێو تهحکیمدا، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبی جمهوریی ئیسلامی‌دا په‌یدا بوو. دوای ته‌قینه‌وه‌ی ٧ ی پووشپه‌ڕی ١٣٦٠ و کۆژرانی به‌هێشتی و ژماره‌یه‌ک له هاوبیرانی، ناکۆکییه‌کان تاڕاده‌یه‌ک که‌م بوونه‌وه. (٣)
***
سەرچاوەکان
١- یوتیوب، آپارات، خشت خام، گفتگوی حسین دهباشی با ابراهیم اصغر زادە، قسمت ١٦
٢ و ٣- ویکی‌پدیا، دانشنامەی آزاد
( لە ژمارەی ٧١٣ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)