• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ڕووبەڕووبوونەوەی داهاتوو لە نێوان ئیسڕائیل و ئێران

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/10/23
جۆری بابەت: سیاسی

لە ئامریکا باس و خواسەکان لەبارەی ئێران لەو چەند ساڵەی ڕابردوودا زۆرتر لەبارەی بەرجام، ڕێککەوتننامەکەی ناوەکیی سەردەمی ئۆباما، بووە. لە خۆرهەڵاتی ناوین، شتەکان جیاوازن.
هۆیەکەی ئەوەیە لە کاتێکدا کە ئێمە مشتومڕمان بووە، ئێران چالاک بووە و ئیسڕائیل بەرپەرچی داوەتەوە. ئیسڕائیل لە پێنج ساڵی ڕابردوودا ١٠٠ جار هێرشی کردۆتە سەر بنکەی جۆراجۆر لە سورییە و، کاتێک کە زانیویەتی ئێرانییەکان هەوڵ دەدەن کەرەستەی پێشکەوتوو بۆ حیزبوڵڵا لە لوبنان بنێرن بۆمبارانی کردوون. مانگی ڕابردوو ئیسڕائیل ناوەندی بەناو توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زانستیی لە مەسیاف، شارێک لە ناوەندی سورییە، کە بنکەیەکی سەربازیی بوو و دەگوترا لەوێ چەکی شیمیایی و بۆمبی دەقیق بەرهەم دەهێندرا بۆمباران کرد. ئێستا ڕاپۆرتەکان (وەک ئەوەی کە ئالێکس فیشمەن لە رۆژنامەی یێدیوت ئاخرۆنۆت دا بڵاوی کردەوە) باس لەوە دەکەن کە ئێران بەتەمای دروستکردنی فڕۆکەخانەی سەربازیی لە نزیکی دیمەشقە، شوێنێک بۆ سۆپای پاسداران کە بتوانێ لەوێ جێگیر و چالاک بێ. هەروەها باس لەوە دەکرێ کە ئێران و ڕێژیمی ئەسەد خەریکی دانوستان لە بارەی دابینکردنی بنکەیەکی هێزی دەریایی لە ڕۆخی تارتوسن و ئەوەی کە ئێران لەوانەیە لەشکرێک سەرباز لە سورییە جێگیر بکا.
ئیسڕائیل ناتوانێ ئەو شتانە قبووڵ بکا و ئەو پەیامە دەگەیەنێتە ڕوسیا و ویلایەتە یەکگرتووەکان. وەزیری بەرگریی ڕوسیە بەمزووانە سەردانی ئیسڕائیل دەکا، دوای ئەو وەزیری بەرگریی ئیسرائیل سەردانی واشینگتۆن دەکا. هەوڵەکانی پێشووی ئیسڕائیل بۆ ئەوەی کە لە ڕێگای پوتین پێش بە ئێران بگرێ (لە ماوەی چوار سەردانی ناتانیاهو بۆ موسکۆ لە ساڵی ڕابردوو) شکستیان هێناوە، ئەوە نیشانی دەدا کە پێویستە ئیسڕائیل بۆخۆی ئەوکارە بە تەنیا بکا، مەگەر سیاسەتی نوێ بەرامبەر ئێران کە لە بەڕێوەبەرایەتیی ترامپ باسی لێوە دەکرێ پێش بە بڵاوبوونەوەی حزووری سەربازیی و نفوزی ئێران لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست بگرێ.
جارێ ماویەتی تا ئاکامەکەی ببینین. دەنگۆیەکان باس لەوە دەکەن کە بەڕیوەبەرایەتیی ترامپ لەوانەیە سوپای پاسداران وەک گروپێکی تێرۆریستی پێناسە بکا، ئەوە دەتوانێ ڕێگا بۆ دامودەزگاکانی دژی تێرۆریزم خۆش بکا کە پێش بە پەرەئەستاندنی بگرێ. دانوستانەکان لەسەر بەرجام بە هەر کوێیەک بگەن، وێدەچێ لێک تێگەیشتنێکی بەربڵاوتری لە نێو بەڕێوەبەرایەتی لەبارەی بەربەرەکانی لەگەڵ دەوری سەربازیی پەرەئەستێنی ئێران لە عێراق، سورییە، لوبنان و شوێنی دیکە لە ناوچە هەبێ.
بڕیاری ئامریکا هەرچی بێ، ئەگەر ئێران بەکردەوە حزووری سەربازیی گەورە و هەمیشەیی لە سووریە هەبێ، کە بە بنکەی هەمیشەیی هێزی دەریایی و پێگەی هێزی ئاسمانیی و هێزێکی بەرچاوی وشکانیی تەکمیل بکرێ، ئیسڕائیل دەبێ بڕیاری چارەنوسساز بدا. حزوورێکی ئەوتۆی ئێران لە مەدیتەرانە و لە سەر سنووری ئیسڕائیل هاوسەنگیی سەربازیی لە ناوچە دەگۆڕێ و دۆخی ئاسایشی ئیسڕائیل لە بنەڕەتدا دەگۆڕێ. دەبێ لەبیرمان بێ کە بە پێی رێککەتننامەی بەرجام کە ئۆباما ڕەزامەندیی لەسەر دا، بەربەستەکانی سەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران ٨ ساڵی دیکە کۆتاییان پێ دێ و ئێران لەوانەیە ئێستا بەرنامەی موشەکیی بالیستیکی خۆی تەکمیل بکا و هیچ پشکنینێک لە بنکە سەربازییەکان ناکرێ کە لەوانەیە توێژینەوە لەسەر چەکیی ئەتۆمی لە ئارا دابێ. هەر وەک لەو دواییانەدا سێناتۆر تام کاتن باسی کرد، «ئەگەر ئێران ئەمڕۆ بەرنامەیەکی نهێنیی ئەتۆمیی نەبێ، ئەوە یەکەم جارە لە ماوەی جیلێک دا.» ئیسڕائیل لەوانەیە ١٠ ساڵ لە دۆخێک دوور بێ کە لەودا ئێران چەکی ناوەکی و بنکەی سەربازیی لە سووریە هەبێ و دەتوانێ تەنانەت چەکی ئەتۆمیی لە سووریە، تەنیا چەند مایل دوور لە سنووری ئیسڕائیل جێگیر بکا.
فیشمەن، سەرتۆپی هەواڵنێرانی سەربازیی ئیسڕائیل دەنووسێ «ئەگەر هەوڵە سیاسییەکانی ئیسڕائیل بێ بەر بێ، ئێمە [ئیسڕائیل] بەرەو ناکۆکیی زیاتر لەگەڵ ئێران دەڕۆین. ئەو ئاکامە و هەوڵەکانی ئێران بۆ وەڕاست گێڕانی، دەبێ لە بیری کاربەدەستانی بەڕێوەبەرایەتیی ترامپ، لە کاتی فکر کردنەوە لە سیاسەتی تازە بەرامبەر بە هەوڵە بێ کۆتاییەکانی ئێران بۆ دەسەڵات لە خۆرهەڵاتی ناوین، بێ.

* سەرچاوە: کاونسڵ ئان فارین ریلەیشنس
( لە ژمارەی ٧١٢ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist