لە ٢١ی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٦٠دا ئایەتوڵڵا
خومه‌ینی ده‌ستووری دا، ئه‌و که‌سانه‌ی له‌نێو هێزه نیزامییهکاندان، ده‌بێ له رێکخراوه سیاسییه‌کانیان بێنه ده‌رێ. بۆیه ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له موجاهیدینی شۆڕش هاتنه ده‌رێ و چوونه نێو سپا و هێزه نیزامییه‌کان. ئه‌وه‌ش بوو به‌هۆی لاوازیی تاڕاده‌یه‌کی ئه‌و رێکخراوه‌یه و که‌سانی وه‌ک موحسین ئاڕمین و هاوبیرانی له به‌شی نیزامی هاتنه ده‌رێ و پتر کاری ڕێکخراوەییان کرد.
له خاکه‌لێوه‌ی ١٣٦١دا کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی ڕێکخراوی موجاهیدنی شۆڕشی ئیسلامی گیرا و حوجەتولئیسلام ڕاستی کاشانی لەوێ گوتی:» هه‌مووتان بچنه نێو سپا.» نوێنه‌ری ئیمام له‌نێو سپا، «حوجەتولئیسلام تاهیری خوڕڕه‌م ئابادی» ش پێشنیاره‌که‌ی پێ باش بوو. به‌ڵام بێهزادی نه‌به‌وی موخالیف بوو. (١)
له رێکه‌وتی ١٣٦١/١٠/٣٠ ئه‌و که‌سانه‌ی نوێنه‌ری ئیمام (ڕاستی کاشانی)یان قبووڵ نه‌بوو، له‌و ڕێکخراوه‌یه چوونه ده‌رێ. _ گۆیا ٣٧ تا ٤٠ که‌س بوون که به باڵی چه‌پ ده‌ناسران_ سێ گرووپی ئۆمه‌تی واحیده (نه‌به‌وی و هاوبیرانی)، فه‌له‌ق (تاجزاده و هاوڕێیه‌کانی) و فه‌للاح (ئه‌لویری و هاونهزهرکانی)، رێبازێکی نزیک له‌یه‌کیان هه‌بوو. گرووپه‌کانی دیکه پتر، لایه‌نگری توند و رادیکاڵی ڕووحانییه‌ت به‌گشتی و ویلایه‌تی فه‌قیهـ به‌تایبه‌تی بوون. له نێو ئه‌و گرووپه ڕاستانهشدا، گرووپی مهنسووروون که که‌سانی وه‌ک، حوسێن فدایی، زوولقه‌در، موحسینی ڕه‌زایی و ئه‌حمه‌دی تهوکولی بوون که له‌سه‌ر سیاسه‌ته ئابوورییه‌کانی ده‌وڵه‌تی میر‌حوسێن مووسه‌وی ناکۆک بوون. _ محه‌ممه‌دی سه‌لامه‌تی، وه‌زیری کشتوکاڵ له کابینه‌ی یه‌که‌می مووسه‌وی و بێهزادی نه‌به‌وی، وه‌زیری راوێژکار بوو. نه‌به‌وی له کابنیه‌ی دوویه‌می مووسهویدا، وه‌زیری «صنایع سنگین» بوو_، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر قانوونی کار و مه‌سه‌له‌ی ئیسلاحات، بیروڕای جیاوازیان هه‌بوو. ئه‌و هه‌روها کاتێک که وه‌زیری پیشه‌سازییه قورسه‌کان بوو، سهرپەرستیی به‌شی ئابووری سه‌همیه‌یی (کۆپین)ی به‌ناوی «رێکخراوی به‌سیجی ئابووری» ده‌کرد. ناوبراو شیرکه‌تی «پێتڕۆ پارس»ی ده‌وڵه‌تی، له ئینگلستان به ناوی تایبه‌تی ناونووس کرد که کێشه‌یه‌کی زۆریشی له‌سه‌ر ساز بوو.
ئەو بەرپرسایەتییەیانە له‌به‌ر نیشاندانی، ده‌ستڕۆیشتوویی ئه‌ندامانی ئه‌و رێکخراوه له‌به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌وڵه‌تی و دەسەڵاتدارییەتی ئەوکات ئاماژه‌یان پێکراوه، به‌ڵام تێپه‌ڕینی کات و ڕەوتی ڕووداوه‌کان و ڕاستیی ئاڵوگۆڕه‌کان له دنیا و له کۆمه‌ڵگەی ئێران‌دا، لە بۆچوونی ئیدئۆلۆژی و کرده‌وکانی به‌رپرسانی ده‌سەڵات له‌نێو ژماریه‌کی زۆر له به‌رپرسانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌دا، ئاڵوگۆڕی پێک هێنا. له‌م باره‌یه‌وه موحسین ئارمین ده‌ڵێ: پێویستییه‌کانی مەوجوود له ساڵه‌کانی سه‌رتای شۆڕش و خێرایی ئاڵوگۆڕه‌کان، ئیمکانی باس و دیالۆگیان له ئێمه ئه‌ستاندبوو، به‌و هۆیه دوای تێپه‌ڕینی ٢ _ ٣ ساڵ له شۆڕش که له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له نوێیه‌کان به‌ره‌وڕوو بوین، ئیدی ئه‌و یه‌کیه‌تی و کۆده‌نگییه‌ی پێشوو که له‌ڕاستیدا، یه‌کیه‌تییه‌کی کاتی بوو نه‌یده‌توانی وڵامده‌ری پێویستییه‌کان بێ. بۆیە له ئاکامدا، جیاوازییه‌کان له سازمان ڕوویان دا و خۆیان دەرخست. (٢)
ئەنجومەنی حوجەتییە لە کۆماری ئیسلامی‌دا
دوای گشتگیربوونی ڕاپه‌ڕین و ده‌رکه‌وتنی سه‌رکه‌وتن، چالاکییەکانی ئه‌نجومه‌نی حوجەتییە لە کەمییان دا و هێزه په‌روه‌رده‌کراوه‌که‌ی له ڕه‌ده‌ی جۆراوجۆردا، بوون به سێ گرووپ.
گرووپی یه‌که‌م له‌گه‌ڵ شۆڕش که‌وتن. گرووپی دوویه‌م بێ لایه‌ن مانه‌وه و گرووپی سێیه‌میش بوون به ڕه‌خنه‌گری شۆڕش. (٣)
پاش سه‌رکه‌وتنی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران و نه‌مانی ڕێژیمی پاشایه‌تی و سه‌پاندنی کۆماری ئیسلامی، ئه‌نجومه‌ن هه‌وڵیدا به ئاڵوگۆڕ له پێڕه‌وی خۆیدا، له‌گه‌ڵ دەسەڵاتی ئیسلامی سیاسیی نوێ، به‌شێوه‌یه‌ک خۆی بگونجێنێ. به‌ڵام ئایەتوڵڵا خومه‌ینی ئه‌وانی قبووڵ نه‌بوو، چونکه ئەنجومەن بڕوایان به ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی نه‌بوو. به‌قه‌ولی ئایەتوڵڵا خزعه‌لی _ که ماوه‌یه‌ک ئه‌ندامی شووڕای نیگابان بوو._ له‌گه‌ڵ ئایەتوڵڵا ڕهبانیی شیرازی ده‌چنه لای خومه‌ینی و داوای لێده‌که‌ن که له ٣٠ هه‌زار کادری ئه‌نجومه‌نی حوجه‌تییه و رێکخراوه سه‌رانسه‌رییه‌که‌ی، بۆ چالاکی دژی مارکسیسته‌کان که‌لک وه‌رگرێ. چونکه هه‌م زانیاریی ئیسلامی‌یان زۆره و هه‌م ئەزموونی 25 ساڵ دژایەتی لەگەڵ به‌هاییه‌کانیان هەیە، بەڵام خومەینی گوێی نەدانێ.(4)
هه‌روه‌ها قورسایی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه_ ئەوکات_ به‌جۆرێک بوو که داوایان لێکراوه تا لەسەر یاسای بنه‌ڕه‌تی بیروڕای خۆیان بنووسن. به‌م جۆره که موته‌هه‌ری به گێڕانه‌وه‌ی سه‌ید مۆنیرەدین حوسێنی _ نوینه‌ری مه‌جلیسی خوبره‌گانی یاسای بنه‌ڕه‌تی_ده‌ڵێ: له به‌ره‌به‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی پێشنووسی یاسای بنه‌ڕه‌تی که لە لایەن د. حه‌بیبی و به‌نی سهدرەوە ئاماده کرابوو به هۆی ئا. موته‌هه‌ری، داوا له ئه‌نجومه‌نیش کرا تا ئه‌وانیش پێشنووسێک ئاماده بکه‌ن. ئه‌نجومه‌نی حوجهتییهش ئه‌و کاره‌ی کرد. (٥)
موڕته‌زا موته‌هه‌ری هاوکاری نزیکی ئه‌نجومه‌نی حوجه‌تییه بوو و زۆربه‌ی سوخهنڕانییهکانی له تریبوونی ئه‌وانەوە دەکرد و به‌شێک له نووسراوه‌کانیشی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بۆی چاپ کردبوو.
ئه‌نجومه‌نی حوجه‌تییه پێش شۆڕش، تێزی جیایی دین له سیاسه‌تی شێلگیرانه درێژه ده‌دا و دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشیش هه‌وڵی بۆ وه‌ده‌ستخستنی پۆسته هه‌ره‌گرینگ (کلید)ییه‌کان دا، که بوو به‌هۆی دژایه‌تی توندی شۆڕشگێڕان [ئیسلامییه توند ئاژۆیه‌کان] لەگەڵیان. «لە دوای شۆڕشدا، له ناوه‌ندی ساواک زۆربه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی به زه‌ره‌ری خۆیان بوو، له‌نێویان بردن.» (٦)
جگه له شێخ حه‌ڵه‌بی، ئەسغەر سادقی و مستەفا سەید هاشمی؛ مەحموود سەدری، سه‌ید ڕه‌زا ئالی ڕسووڵ، سه‌ید محه‌ممه‌د حوسێن حه‌سار، د. سه‌ید حوسێن سهجاددیە، حاجی محه‌ممه‌د ته‌قی تاجر، به‌ڕێوه‌به‌رانی چالاک و کارگێڕانی ئه‌نجومه‌ن بوون.
سەرچاوەکان:
١- گفتوگۆی حوسێنی فه‌دایی لە ژێر ناوی «از سازمان مجاهدین انقلاب اسلامی تا سازمان مجاهدین انقلاب اسلامی ایران، بخش ٣، سایت الف.
٢- روزنامه انتخاب ٣٠/٧/١٣٧٩
٣- علیانسب، سید ضیاءالدین؛ جریان شناسی انجمن حجتیه، سلمان علوی نیک، ق‌م، زلال کوثر،١٣٨٦ ص، ٢٨.
٤- راە تودە، ١٩٦.
٥- خاطرات سید منیرالدین حسینی، تهران مرکز اسناد انقلاب اسلامی ، ص، ٢٤٨.
٦- سایت جهان امروز
( لە ژمارەی ٧١١ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)