لە پێوەندیی لەگەڵ ڕووداوەکەی مەهاباد (گیان لە دەستدانی گوماناوی فەریناز خوسرەوانی) بەهۆی ئەوەوە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەم رووداوە و کاردانەوەو دەنگدانەوەکان لە ئاستی کوردستان و جیهاندا بەرانبەر بەو رووداوانە و کۆمەڵێک پرسی پێوەندیدار، تلویزیۆنی کوردکاناڵ رۆژی چوارشەمە ٢٣ی بانەمەڕ وتووێژێکی لەگەڵ سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەڕێز کاک خالیدی عەزیزی پێک هێناوە کە بەشێک لە پیادەکراوی ئەو وتووێژە دەخەینە بەرچاوی خوێنەرانی «کوردستان».
کوردکاناڵ: کاک خالید زیاتر لە یەک حەفتەیە لە ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگوزەرێ، پێمان باشە ڕوانگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە زمانی جەنابتەوە ببیسین
پێشەکی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو خانمە دەکەم کە بە هۆی ئەو ڕووداوە ناخۆشە گیانی لەدەستدا هەروەها ئارەزووی زوو چاکبوونەوە دەکەم بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە، هیوادارم ئەوانەی کە لە زیندان دان‌و زیندانیان کردوون بە زوویی ئازادبن‌و بگەڕێنەوە ناو بنەماڵەکانی خۆیان.
لە ڕاستیدا ماموستا هێمن شێعرێکی جوانی هەیە عینوانی ئەو شێعرە «ڕقی پیرۆز»ە. دەبێ بڵێم ئەوە ڕقێکی پیرۆزە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆمەڵانی خەڵک کە لەو فورسەتە کەڵک وەردەگرن لە دژی کۆماری ئیسلامی بەکاری دێنن. جەوهەری ئەو کێشەیە دوو لایەن تێیدا بەشدارە؛ لایەنێک کۆماری ئیسلامییە کە بە سیاسەتی سەرکوتی خۆی، بە سیاسەتی بە ئەمنییەتی کردنی کوردستان، تەحقیر کردنی کورد وەک نەتەوەیەک، بەو سیاسەتانەی کە تەوەجو بە کوردستان ناکا، تەبعیز لە کوردستان هەیە، بێ‌کاری لە کوردستان زۆرە، فەقری ئیقتسادی لە کوردستان زۆرە، مەجالو دەرفەتی کار لە کوردستان کەمە، کۆمەڵێک کێشەی کۆمەڵایەتی لە کورستان هەیە کە پێی بێ تەوەجۆن، لەسەر یەک لە کوردستان جیاواز لە هەمووی ئەوانە بە لەحازی نەتەوەیی، کۆماری ئیسلامی لە ڕاستیدا مەوریدی ئیعتراز‌و ڕق‌و کینی کۆمەڵانی خەڵکە. لایەکی دیکەی ئەو قەزیە کۆمەڵانی خەڵکن کە لە کۆماری ئیسلامی‌دا مافەکانیان وەبەر چاو ناگیرێ، ئیحترام بۆ حەقو حقوقەکانیان داناندرێ، بە تایبەت کە لە هەڵبژاردنی ئەخیری کۆماری ئیسلامی کۆمەڵیک باس لە پێوەندی لەگەڵ ماف و ئازادی حیزب‌و هەروەها ئەقەلیتهای میللی مەزهەبی ئەوەی کە بۆخۆیان دەڵێن، هاتنە گۆڕێ، بەڵام هیچ ئاڵ‌وگۆڕێک نەهاتە پێشێ تەنانەت لەو ماوەیەدا خەڵکێکی زۆریش ئێعدام کراوە، زیندانەکان هەروا خەڵکیان تێدایە، هەمووی ئەوانە بوون بە هۆی ئەوە کە کۆمەڵانی خەڵک لە کوردستانی ئێران وەزاڵە هاتوون، ڕقێکی پیرۆزیان هەیە، لەو فورسەتە کەڵک وەردەگرن‌و لە دژی کۆماری ئیسلامی بەکار دێنن. لەو بەینەدا کۆماری ئیسلامی لە جیاتی ئەوەی تەوەجۆ بە خواستەکانی ئەو خەڵکەی خۆپێشاندانیان دەکرد، بکا هێزی ئەمنییەتی هێنا لە موقابیلیاندا ڕاوەستا و خەڵکی تەحریک کرد کە بەداخەوە ئەو رقە بوو بەهۆی ئەوە ئەو هۆتێلەش بسووتێ کە ئەو ڕووداوەی لێ روودا.
لەپێوەندی لەگەڵ تەعاموولو بەرخوردی چالاکانی سیاسی‌و مەدەنی کورد بە گشتی و ئەحزابی سیاسی چ لە نێو خۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و چ لە دەرەوە، جەنابت چۆنت بینی؟ کاک خالید عەزیزی بەم شێوەیە ڕوانینی خۆی دەربرڕی:
ئەوەندەی پێوەندی بە چالاکانی سیاسییەوە هەیە هەر کەسە بە جۆرەی توانا‌و ئیمکانی خۆیی لە نێوخۆیی وڵات هەوڵی داوە، لە دەرەوەی وڵاتیش لە ڕاستیدا تا ڕادەیەکی زۆر فعالینی سیاسی کورد بە شێوازی جۆراوجۆر بە خۆپێشاندان‌و تەزاهۆڕات ئەو هەوڵیان داوە پێوەندی بگرن بە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی بەو لایەنانە کە بە جۆرێک دەکرێ دەنگی نارەزایەتی ئەو خەڵکە [لە دژی] جمهوری ئیسلامی بە دنیا بگەیەنن ئەوانیش هەوڵو تێکۆشانێکی زۆریان داوە.
بەنیسبەتی بەرخوردی ئەحزاب دەکرێ بڵێم ئەحزابی کوردستانی بە گشتی بەرخوردێکی مەسئولانەیان بووە. تا ئەو جێیەی پێوەندی بە حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە هەیە لە ڕاستیدا لە تەواوی ئەو چەند ڕۆژە هەوڵمان داوە بە لەبەرچاو گرتنی هێندێک حەقیقەت جۆرێک کۆمەک بە مەسئەلەکە بکەینو تێکۆشاوین مەهاباد تەنیا نەمێنێتەوەو کۆمەڵانی خەڵک پشتیوانی لەو حەرەکەتەی مەهاباد بکەن.
… ئێمە لە حیزبی دێموکرات حەولمان داوە بە پێوەندی گرتن لەگەڵ کۆڕ‌و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەگەڵ هەمووی ئەو لایەنانە بە تایبەت ئەو شوێنانەی کە پێوەندییان بە بڵاو کردنەوەی ئەو خەبەرانە هەیە بە زمانەکانی جۆراوجۆر ئەو خەبەرانە بڵاو بکەنەوە ئەو شوێنانەی کە لە ئاستی «سازمان ملل» یا لە ئاستی «ئەمنستی ئێنترناشناڵ»یا لە ئاستی ئەو شوێنانەی کە لە لەحازی ئینسانی دیفاع لە حقوقی بەشەر دەکەن، دەنگی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەو شوێنانە بگەیەنین.
…ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستان لە حەدی خۆماندا لە هەموو بوارەکاندا هەوڵمان داوە کارمان بۆ کردووە کە ئاکارەکانو کردەوەکانی جمهوری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕادەی دونیادا ڕوون بکەینەوەو تێ‌بکۆشین پشتیوان‌و یارمەتیدەر بۆ مافە ئینسانی‌و دێموکراتیکی کۆمەڵانی خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاد بکەین.
کوردکاناڵ: ئه‌م ڕووداوانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و ئه‌وه‌ی مه‌هاباد روویدا شتێک بوو چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو له پڕا ڕوویدا بهرخوردهکان جیاواز بوون جۆراوجۆر بوون به‌ڕای جه‌نابت ئه‌و ئه‌زموونانه چیه که چالاکی سیاسی کورد ئه‌حزاب چالاکی مه‌دنی کورد چ له ناوخۆ چ له ده‌ره‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌حزاب ده‌بێ له ڕووداوێکی ئاوادا بۆ داهاتوو که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن؟
له ڕاستیدا ئه‌و ڕووداوانه کۆمه‌ڵێک ئهزموونو ته‌جروبه‌ی بۆ ئێمه تێدا هه‌یه، یه‌که‌م چه‌ندین لایه‌ن ئێمه له ڕووداوانه هه‌ر لایه‌نێک به پێی بۆچوونی خۆی حه‌ولی داوه خوێندنه‌وه‌ی خۆی بۆ بکا و به‌رچاوڕوونی دروست بکا که ئێمه له ئیدامه‌ی ئه‌وه‌دا چۆن ڕووبه‌ڕووی کۆماری ئیسلامی ببینه‌وه‌و چۆن له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا خۆمان ڕێک بخه‌ین. لێره‌دا سه‌یر نیه ئه‌گه‌ر بۆچوونی جیاواز هه‌بێ من به شتێکی ته‌بیعی دادهنێمو ئه‌و بۆچوونه جیاوازانه ئێمه ده‌توانین که‌ڵکێان لێ وه‌ربگرین. یه‌که‌م پێش هه‌موو شتێک له نێوخۆی وڵات‌دا ده‌مێکه جموجۆڵ و چالاکی‌و فه‌عالیه‌تی سیاسی له گۆڕێ‌دا هه‌یه، لانیکه‌م حیزبی دێموکراتی کوردستان له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا پشتیوانیی ئه‌و جموجۆڵ و فه‌عالیه‌ته سیاسیانه له نێوخۆی وڵات بووه هه‌میشه به هه‌موو فه‌عالینی سیاسی له نێوخۆی وڵات گوتوه له هه‌موو فورسه‌ته‌کان که‌ڵک وه‌ربگرن، فورسه‌تی قانوونی، سیاسی، حیزبی، ئه‌ده‌بی، فه‌رهه‌نگی، مافی ژنان، ژینگه‌پارێزی، مه‌سائلی کۆمه‌ڵایه‌تی بێ، خۆتان ڕێک بخه‌ن مهوزوعاتو داواکانی خۆتان بێننه گۆڕێ‌و خه‌ڵکی بۆ سازمان بده‌ن. له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا پێمخۆشه ئاماژه به شتێک بکه‌م، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه زۆرجار دێنه سه‌ر پێناسه کردنی ئه‌و فه‌عالیه‌ته واته فه‌عالییه‌تی مه‌دەنی که ئێستا ئه‌و نێوه‌ی به‌خۆیه‌وه گرتوه، ڕاستیه‌که‌ی بۆچوونی جۆراوجۆر هه‌یه هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که له ماوه‌ی سیوپێنج ساڵی ڕابردوودا نه‌سلێک که له شۆڕش‌و فهعالیهتو تێکۆشان‌و کاری حیزبی‌دا هه‌بووه ئه‌و نه‌سله ئێستا یا له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه، تا ڕاده‌یه‌ک په‌رته‌وازه بووه، نهسلێکیش له نێوخۆی وڵاته ئێستا پێگه‌یشتووە و به ته‌بیعه‌تی وه‌زعیه‌تی ئهوێو واقعیاتی کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و چۆنیه‌تی ته‌عامول له گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی سه‌یری ئه‌و مه‌سئه‌لانه ده‌کا. بۆیه دروست کردنی پردێک به‌ینی ئه‌و دوو بۆچوونه ده‌توانێ کۆمه‌ک به ئێمه بکا، ڕه‌نگه نه‌سلێک له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به جۆرێک ته‌عامول بکه‌ن له چه‌ندوچۆنی فه‌عالیه‌تی فه‌عالینی سیاسی له نێوخۆی وڵات باش تێنه‌گه‌یشتبن یا باش مه‌وقعیه‌تی ئه‌وان له به‌رچاو نه‌گرن، جاری وایه به سازشکاریان دابنێن یا نێو‌و ناتۆره‌یان له سهردابنێن، به‌جۆرێک ڕخنه‌یان لێ بگرن بڵێن ئه‌و شێوهکارهو ئه‌و شێوه به‌رخورده‌ی ئێوه جۆرێک سازان له گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی یا جۆرێک دانی چرای سه‌وزە به جمهوری ئیسلامی. ئه‌من پێموایه ئه‌و بۆچوونه ناتوانێ بۆچوونێکی واقعبینانهو مهعقولو موتاعادل بێ. ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌وه قبووڵ بکه‌ین حیزبه سیاسییه‌کان به ته‌بیعه‌تی مه‌وقعیه‌تی خۆمان‌و پرۆژه‌ی سیاسی خۆمان‌و به‌رنامه‌ی سیاسی خۆمان به‌وجۆره‌ی که بۆمان عه‌مه‌لیه ته‌عامول له گه‌ڵ وه‌زعی نێوخۆ ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر وایه ئێمه فاکتۆرێکین له‌و سێناریۆیه، ئه‌گه‌ر چالاکانی سیاسی به جۆره‌ی وه‌زعیه‌تی خۆیان‌و ته‌بیعه‌تی مه‌وقعیه‌تی ئهوهێو چه‌ندوچۆنی مه‌وقعیه‌تی ئهوهێو ته‌عامول له گه‌ڵ وه‌زعیه‌ته‌که ده‌که‌ن ته‌عامول له گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی ده‌کەن ئه‌وانیش فاکتۆرێکن. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به جۆرێک ڕه‌نگه دووربن ڕاسته‌وخۆ له نێوخۆی وڵات نه‌ژین، به‌ڵام دڵیان بۆ وڵات‌و ڕزگاری وڵاته‌که‌یان لێده‌دا، ده‌بێ له‌و سێ بۆچوونه پردێک دروست بکه‌ین. جاری وایه کە باسی خه‌باتی مهدهنیو خه‌باتی چه‌کداری ده‌کرێ، به‌عزێک پێیان وایه خه‌باتی مه‌ده‌نی ئهڵترناتیویهکه له موقابیل خه‌باتی چهکداریو ئه‌وانه‌ی دیفاع له خه‌باتی چه‌کداری ده‌که‌ن جاری وایه پێیانوایه خه‌باتی مه‌ده‌نی به مه‌عنای ئه‌وه‌یه مافی دیفاعی مه‌شروع له خۆت ته‌نانه‌ت به شێوه‌ی چه‌کداری له لایه‌که‌ی دیکه ده‌ستێننه‌وه. ئێمه له ناوچه‌یه‌کدا ده‌ژین ئه‌و ناوچه‌یه نێوی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته. بە ته‌بیعه‌تی کێشه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ناکۆکیه‌کان جۆرێکه هه‌مووکه‌س موسه‌له‌حه، بۆ موسهلهحن؟ هه‌مووی ئه‌وانه که لێیان ده‌پرسی بۆ موسهلهحن ده‌ڵین بۆ دیفاع له خۆمان.
له ڕونگه‌ی ئێمه‌وه لانیکه‌م وه‌ک میله‌تێک بۆ مافه‌کانی خۆمان تێده‌کۆشین دیفاعێکێ مه‌شروعه. خه‌باتی سیاسی له نێوخۆی وڵات‌و چالاکیی سیاسی له نێوخۆی وڵات کاری جهمعێکهو ده‌توانن بیبه‌نه پێشێ، به‌ڵام ئه‌و حه‌قه با له خه‌ڵکی دیکه نه‌ستێننه‌وه ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له ڕۆژان ئێمه مه‌جبوور بوین به شێوه‌ی چه‌کداری دیفاع له خۆمان بکه‌ین ئه‌وه‌یش حه‌قی مه‌شروعی ئێمه‌یە.
جمهوری ئیسلامی هیچ مه‌جالێکی بۆ ئێمه نه‌هێشتوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر جمهوری ئیسلامی مه‌جال بدا به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به شێوه‌یه‌کی هێمنانه ته‌زاهورات‌و خۆپێشاندانه‌کانی خۆیان بکه‌ن، داواکانی خۆیان بێننه گۆڕێ، خه‌ڵک له‌وێ ئیحساسی ئه‌وه بکا که به شێوه‌یه‌کی ئازادانه ده‌توانێ شته‌کانی خۆی بێنێته گۆڕێ ڕه‌نگه له‌و حاڵه‌ته‌دا تۆ دیفاعی مه‌شروع به شێوه‌ی موسه‌له‌حانه که‌مڕه‌نگ بکه‌یه‌وه، به‌ڵام له حاڵی ئێستادا له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه هه‌مووی ئه‌وانه حه‌قی میله‌تی کورده له کوردستانی ئێران له کوێ چی پێویست بوو له‌ویان کەڵک وه‌ربگرێ بۆ خەباتەکەی خۆی.
کوردکاناڵ: کاک خالید ئه‌مانه‌ی که باسی ده‌که‌ی له حاڵێکدایه کە زۆرجار له زمانی جه‌نابته‌وه ده‌بیسترێ که فه‌لسه‌فه‌ی دامه‌زراندنی حیزبی دێموکرات ئیداره‌ی وڵات و به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته، یانی پێتوایه خه‌باتی مه‌ده‌نی و دیفاعی چه‌کدارانه هاوته‌ریبی یه‌ک ده‌بێ ببن؟
کاتی خۆی که حیزبی دێموکراتی دامه‌زراوه به شه‌ڕی چه‌کداری دانهمزرا نه‌تیجه‌ی فه‌عالیه‌تی جه‌معێک پێشمه‌رگه نه‌بوو بچن شاره‌کان بگرنه‌وه. له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک دامه‌زرا هه‌ر له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیش قانوونی ئیداره‌ی وڵاتی دانا، هه‌ر له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکێش دوور له شه‌ڕوو دوور له چهکو دوور له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی سه‌رکۆمارو کابینه‌ی وهزیرانو ئیداره‌ی خۆی دامه‌زراند. فه‌لسه‌فه‌ی حیزبی دێموکرات ئه‌و وەختی چ بوو ئێستاش هه‌ر ئه‌وه‌یه ئێمه ئاره‌زوی ئه‌وه‌مان ده‌کرد له ئێران‌و له کوردستانی ئێران مه‌جبوور نه‌بین په‌نا بۆ چه‌ک به‌رین، ئه‌وه کۆماری ئیسلامی بوو مه‌جالی نه‌دا هیچ موزاکرهیهک له گه‌ڵ میله‌تی کورد سه‌ربگرێ، ئێستاش مه‌جالی نه‌داوه‌و شه‌ڕی به سه‌ر ئێمه‌دا ته‌حمیل کرد بۆیه ته‌بیعه‌تی شه‌ڕی ئێمه له ڕابردوودا‌و ته‌بیعه‌تی دیفاع له خۆمان ئه‌گه‌ر له داهاتوودا بێته پێش ته‌بیعه‌تێکی دیفاعیهو ته‌واو مه‌شروعه‌و له جێگای خۆیدایه یانی ئه‌وه هیچ له‌وه که‌م ناکاته‌وه که پرۆژه‌و سیاسه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌قیقه‌ن ئه‌وه‌یه که جه‌نابت له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌ت پێ کرد‌و ئێمه‌ش ئێستاش هه‌ر به دوای ئه‌وه‌دا دهڕۆێنو ئێستاش هه‌ر پێمان وایه کۆماری ئیسلامی هیوادارین دوای ئه‌و ڕووداوانه به ئیحساسی مه‌سئولیه‌ته‌وه به‌رخورد بکا یا ئه‌گه‌ر کەسانێکی دیکه له نێو جمهوری ئیسلامی‌دا هه‌ن خۆێندنهویهکی دیکه‌یان هه‌یه بۆ ئه‌و ڕووداوانه به ئیحساسی مه‌سئولیه‌ته‌وه به‌رخورد بکه‌ن، ئێمه له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له شوێنێکدا ده‌ژین مه‌سه‌له‌ی کورد له‌و ناوچه‌یه بووه به ئه‌مری واقع، تازه مه‌سه‌له‌ی کورد له کوردستان ئێران به کۆماری ئیسلامی نادیده ناگیرێ ئیدامه‌ی ئه‌و جووڵانه‌وانه دڵنیام شتی دیکه‌شی به دوودا دێ.
هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ بەرخوردی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران لەگەڵ ئەو رووداوەی مەهاباد کاک خالید عەزیزی بەم شێوەیە بۆ کوردکاناڵ دوا:
جمهوری ئیسلامی له‌ماوه‌ی سیوپێنج شه‌ش ساڵی ڕابردوودا به‌داخه‌وه به‌رخورده‌کانی به ئیعترازاتی خه‌ڵک هه‌میشه ئاوا بووه له قانوونی ئه‌ساسی ئێران‌دا له به‌ندی بیستحهوتدا ده‌گوترێ خۆپێشاندان‌و ته‌زاهورات به شه‌رتێک موسه‌له‌حانه نه‌بێ به شه‌رتێک دژی مه‌بانی ئیسلام نه‌بێ ئازاده. خۆپێشاندانه‌که‌ی مههابادو خۆپێشاندانه‌که‌ی سهردهشتو ده‌یان خۆپێشاندان‌و ته‌زاهوراتی دیکه یا گردبوونه‌وه‌و له‌ده‌وری یه‌ک هالانی پێشووی خه‌ڵک له کوردستانی ئێران هیچی له‌و خانه‌یه‌دا پێناسه ناکرێ، به‌ڵام کۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌شی تەحهمول نه‌کرد یانی به گوێره‌ی قانوونه‌که‌ی خۆی که به‌ندی بیست‌و حه‌وتی قانوونی ئه‌ساسی ئێرانه حه‌ق به خه‌ڵک ده‌دا که به شێوه‌یه‌کی ئازاد‌و هێمنانه خڕ ببنه‌وه ئیعترازی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شی ته‌حه‌مول نه‌کرد، بۆیه‌ش تائێستا ته‌عامولی کۆماری ئیسلامی له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ قه‌زیه‌ی کورد ته‌عامولێکی ئه‌منیه‌تی، نیزامی، غهیرهمهدهنیه و غه‌یره قانوونیه.
لەپێوەندی لەگەڵ کاردانەوە جیهانییەکان بەو رووداوەی مەهاباد سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکرات گوتی:
هەم لە ئاستی میدیا جیهانییەکاندا، هه‌م له میدیاکانی کوردی‌دا، تاڕاده‌یه‌کی زۆر باسی کرا و مه‌وزوعه‌که‌یان ته‌نیا مه‌حدوود نه‌ده‌کرده‌وه به ڕووداوه که له‌و هوتێله ڕوویداوه، به‌ڵکوو ئه‌هاتنه سه‌ر ئه‌وباسه ئه‌و ئیعتراز‌و ناڕزایهتیانه کە ڕیشه‌ی له سیاسه‌ته‌کانی غهڵهتو نامه‌سئولانه‌و دژی کوردی کۆماری ئیسلامی‌دا هه‌یه وکۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی له کوردستانی ئێرانی وه‌زاڵه هێناوه. ..
کوردکاناڵ: کاک خالید به‌م خوێندنهویه، له ئاستی جیهانیدا به جرهقهیهکی ئاوا مه‌سه‌له‌ی کورد له ئێران ده‌که‌وێته به‌ر زومی میدیا جیهانییەکان، لە حاڵه‌تێکی وادا ئه‌رکی چالاکانی ناوخۆ له چالاکانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیه‌وه بگره ته‌نانه‌ت نوێنه‌رانی کورد له مه‌جلسی شورای ئیسلامی و که‌سایه‌تیه ئایینیه‌کان و دواتر ئه‌حزابی سیاسی کورد ده‌بێ چۆن بێت؟
لایه‌نانه‌ی که پێویسته ئێمه ته‌ئکیدیان له سه‌ر بکه‌ین، یه‌که‌م ئه‌وه‌یه له ڕاستیدا له نێوه‌خۆی وڵات ده‌بێ تێ‌بکۆشین پردێک له نێو جیاوازیه‌کاندا دروست بکه‌ین. ڕووداویوا دێته پێشێ نهیهیینه نێو ئهوباسانه ئه‌رێ حیزبه‌کان چیان کرد حیزبه‌کان ده‌بێ چی بکه‌ن، حیزبوخهڵک یا ئه‌وه‌ی له‌و دوایه‌یدا ده‌ڵێن حیزب‌و ڕووناکبیران، عدهیهک ڕخنه له حیزبه‌کان بگرن حیزبه‌کان ڕخنه له عدهیهک بگرن، چالاکانی سیاسی نێوخۆی وڵات به ته‌بیعه‌تی خوێندنه‌وه‌ی خۆیان قهزاوهتێك بکهنو له دنیای مه‌جازیدا جاریوایه ڕخنه‌کان جۆرێک بگرن هێندێک خه‌ڵک له ده‌ره‌وه به خۆێ بگرێ هێندێك خه‌ڵک له ده‌ره‌وه جۆرێک ڕخنه بگرێ که ئه‌وه تهشهتوتێکو بهربڵاویو ناڕێک‌و پێك‌و لێکدابڕانێک له نێو ئێمه‌دا دروست بکا، ئێمه وه‌زیفه‌مانه ئه‌وه به جۆرێک مودیریه‌ت بکه‌ین که له داهاتوودا هه‌مووی ئێمه که جهمعێکین له نێو ئه‌و گۆڕه‌پانه سیاسیه‌دا ههینو له داهاتوودا له موقابیل ئه‌و سێناریو ناڕوونانه‌ی که دێنه پێشی ئاماده‌گی زۆرمان هه‌بێ مودیریه‌تی بکه‌ین. دوو کاتێک ئێمه باسی خۆپێشاندان ده‌که‌ین له نێوه‌خۆی وڵات بۆ ئه‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامی مه‌جالی ئه‌وه‌ی نه‌مێنێ که زۆر به ڕاحه‌تی هه‌ر نێوێک پێی خۆش بوو له سه‌ر ئه‌و خۆ پێشاندانهی دابنێ، من داوام ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی ئه‌ندامی مهجلسن خه‌ڵک ده‌نگیان پێداون و ئێستا نوێنه‌رن لە مه‌جلسی ئێران، ئه‌وانه‌ی که فه‌عالی سیاسی ئێرانن، نوخبهگان ئەوانەی شت دهڵێنو شت ده‌نووسن و خه‌ڵک قسەیان لێ وه‌رده‌گرێ‌و تهوجویان پێ دهکهنو ده‌توانن له سه‌ر ئه‌فکاری عمومی تەئسیریان هه‌بێ، مامۆستایانی ئایینی و هه‌موو ئه‌و چینوتووێژانهی که به جۆرێک له کۆمه‌ڵگادا دیارن، له‌و تهزاهوراتانهدا به‌شداری بکه‌ن، له‌و تهزاهوراتانهدا با له‌گه‌ڵدا بن، له‌گه‌ڵدا بوونی ئه‌وانه له‌و تهزاهوراتانهدا سبه‌ینێ که‌سێک که نماینده‌ی مه‌جلیسه که ته‌زاهورات ده‌کرێ با ئه‌و بگیرێ نه‌خه‌یر با ئه‌و له‌وێ بێ بڵێ ئه‌و تهزاهوراتهی ئێمه ده‌که‌ین له سه‌ر مافه‌کانی خۆمانه هه‌ره‌کی ئێوه ده‌ڵێن که ئینتزارتان هه‌یه نه‌خێر بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی نیه که ئێوه لێیده‌ترسێن، ئه‌وه‌یش ده‌یبینن زۆر هێمنانهیە جا ئه‌گه‌ر وایه ده‌بێ دیفاعی لێ بکه‌ن ئه‌وان ده‌بێ دیفاعی لێبکه‌ن ئه‌وان هه‌ڵبژاردراون له ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌وه بۆیه دیفاع له مافه‌کانی خه‌ڵک بکه‌ن، خۆپێشاندان یه‌کێک له مافه‌کانی سه‌ره‌تایی خه‌ڵکه قانوونی ئه‌ساسی ئێرانیش ئاماژه‌ی پێداوه جا ئه‌گه‌روایه ئه‌وانیش ده‌بێ له‌و خۆ پێشاندانه‌دا بن. ئه‌گه‌ر موقایسهیهکی نبسییش به‌ینی ئێران‌و تورکیه‌ش بکه‌ین دەبینین ئه‌و مه‌جاله هه‌یه له تورکیه ئه‌ندامانی مه‌جلسی تورکیه، نوێنه‌رانی کورد له پارلمانی تورکیه بۆ خۆیان دێن له نێو خۆپێشاندانه‌کاندا ده‌بن جاریوایه لێشیان دهدهنو زیندانیشیان ده‌که‌ن با ئێمه له کوردستانی ئێران ئه‌وه بکه‌ین به عاده‌ت، با بیکه‌ین به عادت نوخبهگانو مامۆستایانی ئایینی‌و نوێنه‌رانی مهجلسو فهرماندارانو شاردارهکانو که‌سایه‌تییه‌کان و شورای شاره‌کان بچنه نێو خۆپێشاندانه‌کان، باعهقڵیهتی دهسهڵاتو عه‌قڵیه‌تی ئه‌وانه‌ی له نێو ده‌سه‌ڵات به جۆرێک به دوای حه‌لێکدا ده‌گه‌ڕێن له کاناڵیئهوانهوه باشتر له‌و بابه‌ته‌وه مه‌علوماتی پێ بدرێ‌و متهوجهی قه‌زیه‌که بن. دانیشتوه‌کانی کورد له ده‌روه‌ی کوردستان له دانیشگاکان ئه‌وانه‌ی ئه‌هلی قهڵمنو شت ده‌نووسن تێ‌بکۆشن ڕه‌وشه‌نگه‌ری بکه‌ن له سه‌ر ڕووداوه‌کانی کوردستان.
لە درێژی ئەو باسەدا کاک خالید گوتی: هەروەها پارێزه‌ران کە به له‌حازی حقوقی‌و قانوونی، باش قانوونی ئێران‌و وه‌زعیه‌تی ئه‌وێ ده‌زانن، به‌ڵام پارێزه‌ر ئهرکیەتی دیفاع له خه‌ڵک بکا، دیفاع له موهکلی خۆی بکا. به باوه‌ڕی من ده‌ستیان به ته‌واوی ئاواڵه‌ی بۆ دیفاع له‌وانه.
به باوه‌ڕی من ئه‌رکێکی حقوقی قانوونی وه‌کیله‌کانه، ئه‌رکێکی میللی نه‌ته‌وه‌یی و ئینسانی ئه‌وانه که له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌و له کوردستان دیفاع له‌وانه بکه‌ن که گیراون‌و هه‌وڵ بده‌ن به له‌حازی قانوونی کۆمه‌کیان بکه‌ن ئازاد بکرێن‌و له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌و فشاره له سه‌ر کۆماری ئیسلامی دابندرێ که ئه‌وه کۆماری ئیسلامی‌و مه‌ئمورینی کۆماری ئیسلامی‌و ده‌زگاکانی ئهمنیهتییەکانیانن له کوردستان تێده‌کۆشن کوردستان ئه‌منیه‌تی بکه‌ن، پتر خه‌ڵک موسه‌له‌ح بکه‌ن، پتر بیکەنه به‌هانه بۆ سه‌رکوتکردنی خه‌ڵک به‌تایبه‌ت که ئێستا له ناوچه‌که‌دا نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن که ئایا کۆماری ئیسلامی له‌وهه‌موو کێبڕکێ‌و کێشانه که ده‌یکا به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات.
ئەم دیمانەیە لە ژمارە ٦٥٦ی رۆژنامەی کوردستاندا بڵاوبۆتەوە