(باشووری کوردستان وه‌ک نموونه)
پرسی جیاییخوازی له لایه‌ک ئاماژه‌یه بۆ مافێکی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا که که‌س ناتوانێ گومان له حه‌قانیه‌تی بکا و یه‌کێکه له بنه‌ماکانی قانوونی نێوده‌وڵه‌تی که بریتییه له مافی دیاریکردنی چاره‌نووس، له لایه‌کی دیکه‌وه له دژوازییه‌کی ئاڵۆز دایه له‌گه‌ڵ پڕه‌نسیپێکی تری دانپیانراوی نێوده‌وڵه‌تی که هه‌مان ڕێزگرتنه له ته‌واویه‌تیی ئه‌رزی وڵاتێک. چاره‌سه‌ری ئه‌و دژوازییه کاریگه‌ریی راسته‌وخۆی هه‌یه له سه‌ر شه‌رعییه‌تی جیاییخوازان و هه‌روه‌ها به‌رپرسیاره‌تیی وڵاتانی دی کاتێک دان به‌و ده‌وڵه‌ته تازه دامه‌زراوه‌دا ده‌نێن و هه‌روه‌ها کار ده‌کاته سه‌ر به‌رپرسیاره‌تیی وڵاتان له ئاست ده‌ستێوه‌ردانی مرۆڤ دۆستانه.
په‌یمانی وێستفالیا وه‌ک یه‌که‌م هه‌نگاوی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌ت _ نه‌ته‌وه و دواتر شۆڕشی خه‌ڵکی ئه‌مریکا له ساڵی 1776 و شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌ڕانسه له ساڵی 1789 بوون به سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی ئه‌و پڕه‌نسیپه که ده‌ڵێ: «سنووره‌کانی یه‌ک ده‌وڵه‌ت بۆ یه‌ک میلله‌ت»
میساقی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له به‌ندی 2 له مادده‌ی یه‌که‌مدا ده‌ڵێ: «گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندیی دۆستانه له نێوان نه‌ته‌وه‌کان له سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنه له پڕه‌نسیپی یه‌کسانیی مافه‌کان و ئۆتۆنۆمیی نه‌ته‌وه‌کان و ڕه‌چاوکردنی هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پێویستن بۆ پته‌وکردنی ئاشتیی جیهانی.»
هه‌روه‌ها دواتر له ساڵی 1966 کۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له هه‌ر دوو بڵاوکراوه‌ی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌کان و مافه کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و ئابوورییه‌کاندا په‌ری دا به فراوانکردنی چوارچێوه‌ی مافی دیاریکردنی چاره‌نووس.
له مادده‌ی 1ی هه‌ر دوو بڵاوکراوه‌دا ئاماژه به مافی دیاریکردنی چاره‌نووس کراوه و هاتووه: «هه‌موو خه‌ڵک مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به ئازادی چاره‌نووسی سیاسیی خۆیان دیاری بکه‌ن…»
به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌رعیه‌تدانی هه‌رچی زیاتر به‌و مافه، بڕیارنامه‌کانی کۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه. کۆڕی گشتیی له ساڵی 1970 له بڕیارنامه‌ی 2625دا که له ژێر ناوی «بنه‌ماکانی قانوونی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی دۆستانه و هاوکاری نێوان ده‌وڵه‌تان» په‌سند کرا، ده‌وڵه‌تان له هه‌ر چه‌شنه کردارێکی توندوتیژ دژی خه‌ڵکی کۆلۆنییه‌کان و هه‌روه‌ها ناوچه ناخودموختارهکان له کاتی به‌کارهێنانی مافی دیاریکردنی چاره‌نووس مه‌نع ده‌کا.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و پشتیوانییه قانوونییه‌ی سه‌باره‌ت به مافی دیاریکردنی چاره‌نووس له قانوونی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌یه، تا ئێستاش مشت‌ومڕ هه‌یه له سه‌ر قانوونمه‌ندیی مافی جیاییخوازی(وه‌ک ده‌رکه‌وته‌ی ڕاسته‌وخۆی مافی دیاریکردنی چاره‌نووس).
به گشتی ده‌توانین بڵێین یاسای بنه‌ڕه‌تی به‌شێک له وڵاتانی فیدڕاڵ سه‌باره‌ت به مافی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمه‌کان، راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و له‌دایکبوونی ده‌وڵه‌تی نوێ له ناوچه جیاوازه‌کانی جیهان، هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ئاست به‌رگرتن له پێشێلکردنی مافی که‌مینه‌کان و مافه‌کانی مرۆڤ و سه‌ره‌نجام بۆچوونی یاساناسان و سه‌رچاوه نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، دروستکه‌ری شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تین بۆ پرسی جیاییخوازی.
نموونه عه‌ینییه‌کانی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمێک له وڵاتێک به تایبه‌ت له ده‌یه‌ی کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌م لایه‌وه پێمان ده‌ڵێ که به‌شێک له‌و جیابوونه‌وانه سه‌رکه‌وتوو بوون وه‌ک جیابوونه‌وه‌ی به‌نگلادش له پاکستان، جیابوونه‌وه‌ی ئێریتره له ئیتیۆپی. ئه‌و نموونه سه‌رکه‌وتووانه له سه‌ربه‌خۆیی وڵاتان وه‌ک پراکتیزه‌کردنی پڕه‌نسیپی مافی دیاریکردنی چاره‌نووس کاریگه‌رییان هه‌بووه له سه‌ر به‌هێزبوونی ڕه‌واییه‌تی جیاییخوازی. له هه‌مان کاتدا به‌شێک له‌و هه‌وڵانه‌ی نه‌ته‌وه‌کان داویانه به ئامانجی جیابوونه‌وه له ده‌وڵه‌تانی ناوه‌ند، تیایدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون وه‌ک چێچێن، تورکه‌کانی قێبرێسی باکوور و قه‌ره‌باغ که ئه‌و که‌یسانه گومانه‌کانی هێزی قانوونی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسیان په‌ره پێداوه.
هه‌روه‌ک ئاماژه‌مان پێ‌کرد مافی دیاریکردنی چاره‌نووس مافێکی دانپیانراوی نێوده‌وڵه‌تییه، به‌ڵام تا ئێستاش به‌شێک له شاره‌زایانی قانوونی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن پرسی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمێک یان ناوچه‌یه‌ک له وڵاتێک به شێوه‌ی کۆنکرێت له به‌ڵگه‌نامه‌کانی قانوونی نێوده‌وڵه‌تیدا ئاماژه‌ی پێ نه‌کراوه واته قانوونی نێوده‌وڵه‌تی بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه له‌و پرسه‌دا. بۆ زیاتر ڕوونبوونه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌که‌مان پێویسته ئاماژه به‌وه بکه‌ین که قانوون سه‌باره‌ت به هه‌ر پرسێک ده‌کرێ سێ شێوه ڕوانینی هه‌بێ که بریتین له:
یه‌که‌م: قانوون ئیزنی داوه‌تێ و ڕاسته‌وخۆ شه‌رعیه‌تی پێداوه، ئه‌و مافانه قابیلی سازش کردن و گۆڕانکاری نین و پێویسته وه‌ک خۆیان جێبه‌جێ بکرێن.
دووهه‌م: قانوون قه‌ده‌غه‌ی کردوه، واته حوکمی لێبڕاوی داوه له سه‌ر ناڕه‌وابوونی.
سێهه‌م: قانوون بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوه، لێره‌دا به هۆی نه‌بوونی حوکم ده‌کرێ ته‌فسیر بۆ بابه‌ته‌که بکرێ.
له حاڵه‌تی سێهه‌مدا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی قانوونی نێوده‌وڵه‌تی بزانین ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ بنه‌ما گشتییه‌کان و کاری پێ بکه‌ین و حوکمی لۆژیکی لێ هه‌ڵێنجین.
مافی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمێک له وڵاتێک یه‌کێکه له‌و مافانه‌ی که ده‌قێکی ڕوون نییه پشتگیری بکا، هه‌ر بۆیه ده‌بێ به که‌ڵکوه‌رگرتن له ئامرازی دیکه بسه‌لمێنرێ.
هه‌ر دوو بڕیارنامه‌ی 2625 و 1514ی کۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کاتێک باسی ڕێزگرتن له ته‌واویه‌تی ئه‌رزی وڵاتێک ده‌که‌ن به دوو مه‌رج مه‌رجداری ده‌که‌ن:
– ده‌وڵه‌ت نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو خه‌ڵکی وڵات بکا
– هه‌ڵاواردن له نێوان گرووپه ئینسانییه جیاوازه‌کاندا نه‌کرێ
به پێی ئه‌و بنه‌مایه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێک ئه‌و دوو مه‌رجه‌ی تێدا نه‌بێ ئه‌وا گرووپه جیاوازه‌کان ناچار نین یه‌کپارچه‌یی خاکه‌که‌ی بپارێزن و لێره‌دا مافی جیابوونه‌وه دروست ده‌بێ.
فه‌لسه‌فه‌ی مافی جیاییخوازیی یه‌ک لایه‌نه که سه‌ربه‌خۆیی به‌شێک له گرووپه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی لێ که‌وتۆته‌وه، ده‌کرێ بۆ ته‌فسیری ئه‌و ده‌قانه که‌ڵکی لێ وه‌ربگیرێ که به ڕوونی ئاماژه نین بۆ مافێکی دیاریکراو یان جیاوازی بۆچوون هه‌یه له سه‌ر واتاکه‌یان.
دوو تیۆری سه‌باره‌ت به مافی جیاییخوازیی یه‌ک لایه‌نه بوونی هه‌یه که یاساناسان پشتی پێ ده‌به‌ستن:
یه‌که‌م: تیۆری مافی قهرهبووکرنهوه
ئه‌و تیۆرییه باس له مافێک ده‌کا که بۆ گرووپێکی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی، فه‌رهه‌نگیی هێمۆژێن به ڕه‌وا داده‌نرێ که به‌شێک له مافه‌کانیان پێشێل کراوه. به پێی ئه‌و تیۆرییه ته‌نیا کاتێک مافی جیابوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه مرۆڤێک به تایبه‌تمه‌ندیی هاوبه‌شه‌وه ره‌وایه که سته‌میان لێکرابێ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی باڵاده‌سته‌وه و هه‌ڵاواردن له ئارادا بێ. لێره‌دا مافی جیابوونه‌وه ده‌بێته په‌رچه‌کردار به‌رامبه‌ر ناعه‌داڵه‌تی. واته جیابوونه‌وه مافێکی جه‌وهه‌ری نییه و پێویستی به هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌ت هه‌یه تا ببێته ماف. ئه‌و تیۆرییه نزیکییه‌کی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان سه‌باره‌ت به مافی جیابوونه‌وه.
دووهه‌م: تیۆری مافی سه‌ره‌تایی
به پێی ئه‌و تیۆرییه پێویست به‌وه ناکا ناحه‌قییه‌ک بسه‌لمێنرێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حه‌قه دروست بێ. واته جیاییخوازی مافێکی جه‌وهه‌رییه و هیچ بارودۆخێکی دیاریکراو و هیچ مه‌رجێک بۆ سه‌لماندنی ئه‌و مافه پێویست نییه. ئه‌و تیۆرییه پشت به‌و تێڕوانینه ده‌به‌ستێ که مافی دیاریکردنی چاره‌نووس یه‌کسان ده‌کرێ به مافی جیابوونه‌وه. لێره‌دا پڕه‌نسیپی ڕێزگرتن له ته‌واویه‌تی ئه‌رزی به ته‌واوی فه‌رامۆش کراوه، ئه‌وه له کاتێک دایه ئه‌و پڕه‌نسیپه مێژوویه‌کی کۆنتری هه‌یه له مافی دیاریکردنی چاره‌نووس و له کرداردا ده‌وڵه‌تان به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاوتر پشتی پێ ده‌به‌ستن. هه‌ر بۆیه له زۆربه‌ی ئه‌و که‌یسانه‌دا که گرووپێکی ئینسانی هێمۆژێن یه‌کلایه‌نه جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له ناوه‌ند ڕاده‌گه‌یه‌نن له‌گه‌ڵ دژایه‌تیی کۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تی به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه‌که به ڕه‌زامه‌ندیی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بێته ئاراوه ئه‌وا بارودۆخه‌که جیاوازه و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش مامه‌ڵه‌یه‌کی جیاوازی له‌گه‌ڵ ده‌کا، به‌و لۆژیکه‌ی که جیابوونه‌وه‌که وه‌ک پرسێکی نێوخۆیی سه‌یر ده‌کا و دان به ده‌وڵه‌تی جیابۆوه ده‌نێ. بۆ نموونه له پرسی جیابوونه‌وه چێک و ئۆسلۆواکی هه‌ر زوو له لایه‌ن وڵاتانه‌وه به فه‌رمی ناسرا و دانی پێدا نرا.
له به‌شی دووهه‌م دا به پشت به‌ستن به‌و به‌ڵگه‌نامانه پرسی جیابوونه‌وه‌ی باشووری کوردستان ده‌خه‌ینه به‌ر باس.
( لە ژمارەی ٧١١ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)