ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا له شاری مههابادو به دوای كورژانی كیژێكی كورددا روویدا، راشكاوانه ئه‌و په‌یامه‌ی به هه‌مووان گه‌یاند كه كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بێ‌وچان و سوورتر له جاران هه‌وڵ بۆ گۆڕانكاری قووڵ و گرینگ ده‌دا و ته‌نانه‌ت له‌و پێناوه‌دا ئه‌گه‌ر ده‌ره‌تانی هه‌بێ، ده‌ست بۆ شۆڕشێكی بهربهرینیش ده‌با. سه‌باره‌ت به ورده‌كارییه‌كانی چۆنییه‌تی یان ته‌نانه‌ت هۆكاری روودانی كوژران یان خۆشكوژی به تۆپزی «فه‌ریناز خوسره‌وی» زۆر گوترا، نووسرا و دیترا كه پێویست ناكات بچینه‌وه سه‌ریان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م وتاره‌دا ئاوڕی لـێ ده‌دڕێته‌وه وردبوونه‌وه‌یه له هاتنه سه‌ر شه‌قامی به لێشاوی خه‌ڵك له رۆژهه‌ڵات و هه‌ڵسه‌نگاندنی لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و چه‌شنه هاتنه سه‌ر شه‌قامانه‌یه. له‌بۆیه‌ش به وردبوونه‌وه له رووداوه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی كه له شاری مه‌هاباد و چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵات دا روویان دا، جارێكی‌تر دیتمان تینی پشكۆی شۆڕش و هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له بن خۆڵه‌مێشی سه‌ركوت و زه‌برو زه‌نگی زیاتر له سـێ ده‌یه‌ی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا په‌نگی خواردۆته‌وه و دره‌نگ یان زوو، به هه‌ر بیانوویه‌ك بێ ئه‌و گڕه كڵپه ده‌ستێنێ و به ده‌ورووپشتی خۆی دا په‌ل داوێژێ. له كه‌س شاراوه نیه كه راسته رووداوی گیان له ده‌ستدانی كیژێك بووه بیانوو و سه‌رچاوه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، به‌ڵام كه‌سیش نیه نه‌زانێ كه شێوازی سه‌ركوتی بێبه‌زه‌ییانه و شه‌ڕفرۆشی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی دا له لایه‌ك و له لایهكیتریشهوه ره‌وتی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان هه‌م له رۆژهه‌ڵات و هه‌م له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان دا به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌م ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ترسی له مۆته‌كه‌ی شۆڕش و گۆڕانكاری له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا هه‌یه و هه‌م هاووڵاتییانی كوردیش له هه‌مبه‌ر كێشه و رووداوه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كوردستان دا نه‌ك هه‌ر بێده‌نگ نابن، به‌ڵكه بۆ ئه‌ستاندنی مافه‌كانی خۆیان كه‌ڵك له هه‌موو ده‌رفه‌تێك وه‌رده‌گرن و بۆ وه‌دیهاتنی مافه ره‌واكانیان ته‌نانه‌ت ده‌ست بۆ شۆڕشێكی نوێش ده‌به‌ن. خراپ نیه وه‌بیر هه‌موو لایه‌كی بێنینه‌وه كه پاڵنه‌ری هاتنه سه‌ر شه‌قام له مه‌هاباد و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان، جیا له داكۆكی كردن له «كه‌ڕامه‌ت و ئازادییه تاكه‌كه‌سییه‌كانی تاكێكی كورد»، به‌ڵكوو لێپرسینه‌وه له گیانی مرۆڤێك و جگه له‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تی به‌و هه‌موو زه‌بر و زه‌نگ و سه‌ركوت و ئازارایه كه كۆماری ئیسلامی به درێژایی مێژووی ده‌سه‌ڵاتی خۆی دژ به كوردی ره‌چاو كردوه. ره‌نگه خراپ نه‌بێ، وه‌ك به‌ڵگه‌ی هه‌ره زیندوو بۆ ئه‌و زه‌برو زه‌نگه ئه‌وه بێ كه ته‌نانه‌ت هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاتنه سه‌ر شه‌قام، ناڕه‌زایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ش له شاری ته‌ورێز سه‌باره‌ت به كێشه‌ی بوونه یه‌كه‌می تیمی فووتباڵی ئه‌و شاره هاته ئاراوه و لێكدان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆریش هاته گۆڕێ، كه‌چی نه كۆماری ئیسلامی ئه‌و تووندوتیژییه‌ی له كوردستان دا و به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كردی له ته‌ورێزیش نوواندی و نه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش وه‌ك خه‌ڵكی ته‌ورێز زۆر زوو دامركانه‌وه‌و وازیان له داواكه‌ی خۆیان هێنا. ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دژ به خه‌ڵكی كوردی ناڕازی سه‌ر شه‌قام كردی، جگه له جه‌نایه‌ت و كرده‌وه‌ی نائینسانی، رێك كۆپی و هه‌وڵێك بوو بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵك به شێوازی سه‌ركوتی شۆڕش و جووڵانه‌وه‌یه‌كی به‌ربه‌رینی نه‌ته‌وه‌یی.
بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاوڕوونییه‌كی زۆرترمان له باسه‌كه‌دا هه‌بێ، واباشه هه‌ر له ده‌لاقه‌ی شێوازه‌كانی سه‌ركوتی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه بچینهژوور:
ـ شێواز و هه‌وڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی:
خاڵی جێی سه‌رنج ئه‌وه‌یه كه كۆماری ئیسلامی وێڕای ئه‌وه‌ی به توندترین شێوه په‌لاماری ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دا و هه‌موو هه‌وڵێكیشی بۆ به‌رگرتن له په‌ره‌سه‌ندی زیاتری ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دا، هه‌وڵی بۆ چه‌واشه‌كاری له رووداوهكە دا و به بڵاوكردنه‌وه‌ی كورته فیلمێك كه پتر له شانۆیه‌كی گاڵته‌جاڕانه ده‌چێ هه‌وڵی بۆ كه‌لێن خستنه نێوان و دڵكرمێ كردنی خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتوو و ناڕازی ده‌دات. ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامی زۆر باش له‌و راستییه تێگه‌یشتووه كه داوای و مه‌به‌ستی خه‌ڵك له هاتنه سه‌ر شه‌قام هه‌ر ته‌نیا به پرسی مه‌رگی خوالێخۆشبوو «فه‌ریناز خوسره‌وی« نه‌ده‌به‌سترایه‌وه و گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به دوای كۆمه‌ڵێكی زۆر مه‌به‌ستی دیكه‌وه‌یه كه له هه‌ر ده‌رفه‌تێك بۆ هێنانه‌گۆڕێی ئه‌و داوایانه كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵێكی جینایه‌تكارانه بۆ سه‌ركوت و كپكردنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، ته‌نانه‌ت ده‌ستی له ئابڕوو و كه‌ڕامه‌تی بنه‌ماڵه‌یی فه‌رینازی كۆچكردووش نه‌پاراست. ئه‌وه‌ی لێره‌دا و له‌م قۆناغه‌دا بۆ زۆر كه‌س پرسیاره، ئه‌وه‌یه كه مادام كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌ست له هیچ جه‌نایه‌تێك ناپارێزێ و به زه‌بری چه‌ك و به قڵت و بڕی خه‌ڵكی ناڕازی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا هه‌وڵ بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی پڕ له زه‌بر و زه‌نگی خۆی ده‌دا، تاكی ناڕازی كورد ده‌بێ ده‌بێ چ بكات و چلۆن بچێته پێش كه به كه‌مترین خه‌سار، باشترین و گونجاوترین مه‌به‌ستی خۆی بپێكێ؟ تاكی ناڕازی كورد ده‌بێ چاوكراوه و وریا بێ و لانیكه‌م به هه‌ڵسه‌نگاندنی شێوازی به‌گژداچوونه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی له تهورێژ و له كوردستان دا ئه‌و راستییه‌ی بۆ ده‌ركه‌وێ كه ئه‌و حه‌ساسییه‌ته‌ی به بزووتنه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له كوردستان هه‌یه‌تی، قه‌ت به هیچ كوێی دیكه‌ی وڵاتی ئێران ئه‌و هه‌ستیارییه له كۆماری ئیسلامییه‌وه هه‌ست پێ ناكرێ، له‌بۆیه‌ش به تووندترین شێوه هه‌موو چه‌شنه بزاوتن و هه‌ستان و راسانێك له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه سه‌ركوت ده‌كرێ. خراپ نیه بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه كه ده‌ڵێین كۆماری ئیسلامی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و هه‌وڵ بۆ سه‌ركه‌وتی بێبه‌زه‌ییانه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی كوردی ده‌دا ئاماژه به چه‌ند هه‌وڵێكی ئه‌م واییانهی كۆماری ئیسلامی له‌م باره‌وه بكه‌ین:
ئا: ته‌قه‌كردن به گازی فرمێسك رێژ و به چه‌كی فیشه‌ك ساچمه‌یی كه تا ئاستی مردن جێی مه‌ترسییه،
ب: تێكردنی هێزێكی زۆر و زه‌وندی دژه شۆڕشی سه‌ركوتكه‌ر،
ج: ئاوساندنی بارودۆخی شارهكانیتری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به هێزه نیزامییه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی،
د: هه‌وڵنه‌دان بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی فه‌رینازی كۆچكردوو،
ه: خۆداماڵین له كێشه سه‌ره‌كییه و تاوانباركردنی هێز و لایه‌نه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ته‌شه‌سه‌ندنی هه‌رچی زیاتری ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، و…
و: هه‌وڵی كۆماری ئیسلامی بۆ خۆداماڵین له كێشه‌ی سه‌ره‌كی و كاركردن بۆ به لاڕێدابردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان.
كه‌وابوو له بنه‌ڕه‌ت دا، هۆكاری هه‌ر چه‌شنه توندوتیژییه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوازی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ست و هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی و له‌و باره‌وه هیچ تاوانێك ناكه‌وێته سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه به ته‌نیا به‌س نیه و واباشه كه ئه‌ركی شێوازه‌كانی به‌ره‌وڕووبوونه‌وه دژی كۆماری ئیسلامی دابه‌ش بكرێ و هه‌ر توێژ و كۆمه‌ڵێك له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌ركێكی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر شان بێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان یه‌كده‌ست بتوانن وڵامی زه‌بر و زه‌نگی كۆماری ئیسلامی بده‌نه‌وه.
ـ دابه‌ش كردنی ئه‌ركی به‌گژداچوونه‌وه:
خراپ نیه تاكی ناڕازی كورد له‌و راستییه‌ت بگات كه نه هاووڵاتییانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌ك هاووڵاتییانی ئازه‌ری له وڵاتی ئێران دان كه كه‌س به هانای كه‌سه‌وه نه‌یه‌ت و كه‌س له پشت كه‌س رانه‌وه‌ستێ و نه كۆماری ئیسلامیش وه‌ك ته‌ورێز سه‌یری كوردستان ده‌كات. راسان و ناڕه‌زایه‌تیی هاوكاتی له شارهكانیتری رۆژهه‌ڵات و بهشهكانیتری كوردستان و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش و هه‌روه‌ها مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا، به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی تاكی كورد له‌و راستییه دڵنیا بێته‌وه كه كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان یه‌كگرتوویه و تاكی ناڕازی ته‌نیا نیه و هاوڵاتییانی كوردی له هه‌ر كوێیه‌كی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش پشت و په‌نا و یارمه‌تیده‌ری تاكی ناڕازین.
هه‌ر وه‌ك ئاماژه‌ی پێدرا، كۆماری ئیسلامی بۆ كپكردن و سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌ست له هیچ شتێك ناپارێزێ و له‌و پێناوه‌ش دا ته‌نانه‌ت جیاوازی ناخاته نێوان هیچ كه‌سێكی ناڕازییه‌وه و سیاسه‌تی «شه‌لم، كوێرم، ناپارێزم»ی گرتۆته به‌ر، به‌ڵام پێویسته تاكی ناڕازی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زۆر وریا و به هاوئاهه‌نگی و لێك تێگه‌یشتنی زۆرتره‌وه به‌ره‌وڕووی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كۆماری ئیسلامی بێته‌وه و به بڕوای من دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كان بۆ شێوازی به‌گژداچوونه‌وه دژی كۆماری ئیسلامی یه‌كێك له‌و ئاڵتهرناتیڤانهیه كه پێویسته سه‌رنجی بدرێتێ. هه‌تا ئێمه زۆرتر هاوئاهه‌نگیمان هه‌بێ و تا پتر هه‌وڵ بۆ لێكتێگه‌یشتن بده‌ین، پتر له مه‌به‌سته‌كانمان نزیك ده‌بینه‌وه و زۆرتر سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی دژی یه‌كگرتوویی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی كورد پووچه‌ڵ ده‌كه‌یه‌نه‌وه، به‌ڵام چۆن ئه‌ركه‌كان دابه‌ش بكه‌ین و كێن ئه‌وانه‌ی ده‌بێ ئه‌رك وه‌ئه‌ستۆ بگرن؟
ئا: كه‌سایه‌تی و رۆشنبیران، چ له نێوخۆی و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. ئه‌ركی ئه‌و كه‌سانه رۆشنگه‌ری و تێگه‌یاندنه و پێویسته ئه‌و كه‌سانه وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی، شۆڕشگێڕانه و مرۆڤدۆستانه هه‌وڵ بده‌ن كه‌س و كه‌سانی بێ‌ئاگا له راستی رووداو و داواكان تێبگه‌یه‌نن و كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن كه لایەنگر و هاوده‌نگی زۆرتر بۆ ناڕازییه‌كان كۆبكه‌نه‌وه. ئه‌وه شتێكی زۆر ئاساییه كه له لایه‌ن كه‌سایه‌تی و رۆشنبیرانه‌وه خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆر بۆ رووداو و جووڵانه‌وه‌كان بكرێ، به‌ڵام زۆر گرینگه ده‌ربڕینی رووانگهكان له‌و ره‌وتی ساردكردنه‌وه و تاوانباركردنی بزووتنه‌وه‌كه‌دا نه‌بێ. سهرباتی ئه‌وه‌ش گرینگه كه ئه‌وان ببنه ده‌نگی راسته‌قینه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و داواكانی خه‌ڵك و له هه‌موو رێگاكانی كۆمه‌ڵگا، راگه‌یاندن و ناڕه‌زایه‌تی سه‌رشه‌قامه‌وه هه‌وڵ بۆ گڕ و تین پێدان به ره‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كی له‌بار كه له قازانجی گشتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان دا بێ بده‌ن.
ب: حیزب و لایه‌نه سیاسه‌تی و مه‌ده‌نییه‌كان، چ له نێوخۆ و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. ئه‌وه‌ی كه وه‌ك حیزب و لایه‌نی سیاسی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاودێری و په‌یسه‌ری رووداوه‌كانی نێوخۆ ده‌كات پێویسته زۆر وریا و وردبین بێ له شێوازی مامڵه‌كردن له شێوازی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی ده‌نگی ناڕازییه‌كان به ئه‌ندام، لایه‌نگر و گوێگری خۆیان هه‌م له ده‌ره‌وه و هه‌م له نێوخۆی وڵات. زۆر گرینگه وا نه‌كه‌ین داواكانی خه‌ڵك به لاڕێدا بچن و له ده‌لاقه‌ی حیزبییه‌وه هه‌وڵ بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بدرێن، چونكه ئه‌زموون ده‌ریخستووه كه توێژه ناڕازییه‌كان هیچ كات به ده‌نگی تاكه حیزبێك و بۆ تاكه داوایه‌ك نه‌هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و ئه‌و كاره‌ی ئێمه ره‌نگه زه‌ربه له به‌رده‌وامبوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیش بدات. لایه‌نه مه‌ده‌نییه‌كانی نێوخۆش پێویسته له‌سه‌ر شانیان، به هه‌ر شێوه و شێوازێكی بۆیان ده‌لوێ پشت و په‌نای ئه‌وانه بن كه هاتوونه سه‌رشه‌قام و بێده‌نگ دانه‌نیشتن. بێده‌نگبوونی ئه‌وان جۆرێك هه‌وڵه بۆ دڵساردكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییان هه‌ڵبڕیوه و هه‌ر ئه‌م بێده‌نگبوونه‌ی ئه‌وان گه‌وره‌ترین به‌ڵگه ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان وه‌ك پێویست ئه‌ركی خه‌باتی مه‌ده‌نی خۆیان به‌جێ نه‌گه‌یه‌نن. با هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئاماژه به دوو نموونه‌ی زیندوو بده‌ین كه یه‌كیان به خراپ و ئه‌ویتریان به باشی لێكهوتهوه. یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه‌سان و كه‌سانێك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به فیتی حیزبێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه زۆرتر به هێزێكی سه‌ره‌كیتر له باكووری كوردستانه‌وه گرێدراوه، به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به شێوه‌یه‌كی ته‌واو حیزبییانه و به هێنانی وێنه و سێمبولی حیزبییه‌وه ته‌نانه‌ت ده‌نگیان تا ئاستی راگه‌یاندنی هه‌واڵی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه له سه‌ر سایتی فه‌رمی ئه‌و حیزبه زیاتر نه‌چوو و ته‌نانه‌ت زۆریشیان گله‌یی و گازنده هاته‌وه سه‌ر. نموونه‌یه‌كی به پێچه‌وانه و باش ئه‌وه بوو كه به‌شێكی به‌رچاو له حیزب و لایه‌نه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كه تا ئێستاش سه‌ربه‌خۆیی سیاسی خۆیان پاراستووه به هاندانی خه‌ڵك بۆ مانگرتنێكی گشتی له رۆژ و كاتێكی دیاریكراودا وای كرد كه هه‌م خه‌ڵك له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دڵی به بزووتنه‌وه و هێزه سیاسییه‌كانی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات خۆش بێ و هه‌میش ده‌ستكه‌وتی ئه‌وه‌ی لێكهوتهوه كه به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون ئازاد بكرێن. خۆ ناكرێ ئه‌وه‌ش به ده‌ستكه‌وتێك نه‌ژمێرین كه ئه‌م هه‌ڵوێسته باشه‌ی هێزه سیاسییه‌كانی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاندانێكی باشی خه‌ڵك بوو بۆ یه‌كگرتوویی و له ته‌نیشت یه‌كتری راوه‌ستان.
ج: ئه‌وانه‌ی ناڕازین، به‌ڵام له‌سه‌ر شه‌قام نین، ئه‌ركه له‌سه‌ر شانیان كه به‌ر له‌وه‌ی هه‌وڵ بۆ به‌گژداچوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی ئاشكرا بده‌ن، خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتنێكی باشیان له‌سه‌ر كۆی گشتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی گه‌لی كورد هه‌بێ و دڵنیا بن له‌وه‌ی كه ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وانیش به هه‌ر شێوه‌یه‌كی گونجاو ده‌توانێ لایه‌ك له‌و ئه‌ركه گه‌وره و نیشتیمانییه وه‌خۆ بگرێ و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ به خێراتر و كاریگهردارتربوونی ره‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و وه‌دیهاتنی داوا ره‌واكانی گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. رێگای ئه‌م ده‌ربڕینانه‌ش هه‌میشه هه‌ر ئه‌وه نیه كه هه‌مووان بێینه سه‌رشه‌قام، به‌ڵكه به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئینتێرنێت (تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیی و سایته‌كان دا)، به باسكردن له‌گه‌ڵ كه‌س و كه‌سانی نزیك و تێگه‌یاندنیان له راستی رووداوه‌كان، به ئیراده‌كردن به‌وه‌ی كه بتوانن «نا» به‌و سیاسه‌ته‌ی كۆماری ئیسلامی بڵێن و ده‌یان و سه‌دان رێگای گونجاویتر ده‌توانن به‌شێك له ئه‌ركی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین وه‌خۆ بگرن.
د: ژنان و كچانی كورد. ژنان و كچانی كورد پێویسته زۆر باش له‌و راستییه تێبگه‌ن كه ئه‌وان له نێو به‌شێكی به‌رچاوی كۆمه‌ڵی كورددا جێگه و پێگه‌ی جێی رێز و شیاوی خۆیان هه‌یه كه ئه‌وه‌ش دوو لایه‌نه‌یه و به‌ر له هه‌موو شتێك به‌رهه‌می هه‌وڵی بێ‌وچان و شان به شانی كیژان و ژنانی كورد بۆ وه‌دیهاتنی مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد بووه، به‌ڵام هه‌روه‌ك زۆر جاری دیكه‌ش گوتراوه، ژنان له نێو كۆمه‌ڵی كوردهواری دا دوو جار ده‌چه‌وسێنه‌وه، جارێك به هۆی كولتووری دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگای خۆمان و جارێكیش له لایه‌ن دوژمنانی كورده‌وه. راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر كه كۆماری ئیسلامیش زۆری لـێترساوه ئه‌وه‌یه كه ره‌وتی گۆڕانكاری كولتووری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ژنان له نێو كۆمه‌ڵگای كورددا زۆر گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه و زۆر له‌مێژه ئه‌و ره‌وته به‌رده‌وام له‌به‌ره‌و پێشچوونێكی باشتر و باشتردایه، هەربۆیهش كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام بۆ شكاندنی ئیراده‌ی به‌هێزی ژنی كورد له رۆژهه‌ڵات رێگا و هه‌وڵی جۆراوجۆری تاقی كردۆته‌وه و به دڵنیاییه‌وه رووداوی دڵته‌زێنی «فه‌ریناز»ی كۆچكردوو نه یه‌كه‌مین و نه دوایین هه‌وڵی كۆماری ئیسلامی دەبێ. جارێ به خنكاندن و فڕێدانی ته‌رمی خوێندكارێك، جارێك به كوشتنی جێی شك و گومانی خوێندكارێك له خوێندنگایه‌كی ئێران، جارێكی دیكه‌ش به بهرداكردنی جلی ژنی كورد به تاوانبار یان ههڵهكارێك له روانگه‌ی كۆماری ئیسلامی دا و گێرانیان به‌ناو شاردا و… ئه‌ركه له سه‌ر ژنی كورد له لایه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌نگی ناڕازییه‌كان بكه‌ون و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌وڵ بۆ رۆشنگه‌ری زۆرتر سه‌باره‌ت به ماف و ژیان و داواكانیان بده‌ن. ئه‌وه راسته كه وه‌ك سروشتی ئه‌خلاقی و ئینسانی هه‌ر پیاوێكی به‌ویژدانیش كاتێك پێشێلكرانی مافی ژنان ده‌بینێ، ئه‌ركه له‌سه‌ری كه ده‌نگ هه‌ڵبرێ و داكۆكی له مافی ژنان بكات، به‌ڵام هیچ كه‌س وه‌ك ژن خۆی، ناتوانێ به‌رگریكه‌ر و ههوڵدهرێكی باش بێ له پێناو ماف و ئازادییه‌كانی دا.
ـ چ بكرێ باشه؟
چ ئه‌مجاره و چ جارێكی‌تر، پێویسته بزانین كه چیمان كرد و چیمان نه‌كرد؟ خراپ نیه پلانمان هه‌بێ كه له كات و دۆخی ئه‌و چه‌شنه‌دا چ بكه‌ین باشه؟
یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبوون له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دا:
ئه‌و قسه‌یه زۆر باوه كه ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی كه له خه‌باتكردن دا به‌رده‌وامە ئه‌گه‌ری بردنه‌وه و وه‌ده‌ستخستنی داوا و مافه‌كانی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ناڕازی نیه نه‌ك قه‌ت به هیچ ماف و داوایه‌كی ناگات، به‌ڵكه هه‌میشه‌ش دۆڕاوه. راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌تا ئێمه به‌رده‌وامتر و سوورتربین له سه‌ر ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینمان، پتر سه‌رنجمان ده‌درێتێ و زۆرتریش ده‌توانین مافه‌كانمان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و له گه‌یشتن به مهبهستهكانیشمان نزیكتر ده‌بینه‌وه.
دووهه‌م: گۆڕینی شێوازه‌كانی ناڕه‌زایه‌تی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام:
هاتنه سه‌رشه‌قامی تاكی ناڕازی كورد گه‌وره‌ترین و كاریگهردارترین رێگا و شێوازه بۆ خستنه‌ڕووی داوا و ویسته‌كان، به‌ڵام به دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كان و هه‌روه‌ها به به‌رده‌وامی ئێمه له رێگای جۆراوجۆره‌وه وا ده‌كه‌ین كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هه‌ر به یه‌ك شێوه دهرنهببڕدرێن و زه‌خت و سه‌ركوتیش له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامن كه‌متر ده‌كرێته‌وه. جگه له‌وه‌ش گه‌یاندنی ده‌نگی تاكی ناڕازی به شوێنه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، ئێران و جیهان ده‌بێ له رێگای تاقیكردنه‌وه‌ی شێوازه‌كانی راگه‌یاندن، سیاسی، حقووقییهوهو هتد بێ.
سێهه‌م: په‌ره‌پێدانی زیاتر به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بۆ هه‌موو شار و شارۆچكه و شوێنێكی كوردستان:
په‌ره‌ئه‌ستاندنی هه‌رچی زیاتری ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له لایه‌ك هه‌م یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ به‌وه‌ی كه فشاره‌كان له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ناوچه‌یه‌ك كه‌م ببنه‌وه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه یه‌كده‌نگی و یه‌كگرتوویی كورد بۆ وه‌دیهاتنی ماف و ویسته‌كانی ده‌رده‌خات. ئه‌وه وا ده‌كات كه كۆماری ئیسلامی نه‌ك هه‌ر نه‌توانێ به مه‌به‌ستی چه‌په‌ڵ و دژه ئینسانی خۆی بۆ سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بگات، به‌ڵكوو ترس له په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران به دڵنیاییه‌وه وای لێده‌كا كه به‌رامبه‌ر به ویست و داواكانی گه‌لی كورد چۆك دابدات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش، هه‌تا ئێمه رێژه‌مان وه‌ك ناڕازی دژ به كۆماری ئیسلامی زیاتر و له شوێن و ناوچه‌ی زۆرتر خۆپیشاندان ده‌رببڕین، پتر سه‌رنجی دنیای ده‌ره‌وه‌ش بۆ پرسی كورد له وڵاتی ئێران دا راده‌كێشین كه له كورتخایه‌ن و درێژخایه‌ن دا ده‌توانن ببنه فاكته‌ر و هۆكاری گرینگ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و پرسی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا.
چواره‌م: به‌رینتركردنی داواكانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان:
ئه‌زموونی خه‌بات دژ به ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان ده‌ریخستووه كه هه‌تا به كه‌متر رازی بی، ئه‌و كه‌مترت پێ ڕه‌وا ده‌بینێ. جگه له‌وه‌ش تاكی كورد ده‌بێ ئه‌و راستییه بزانێ كه مافه‌كانی ئه‌و ره‌وان و هیچ كات نابێ چاوپۆشی‌یان لـێ‌بكرێ. له هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرینگتر ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وام دووپاتبوونه‌وه‌ی داوا و ویستی گه‌لی كورد بۆ وه‌دیهاتنی مافه ره‌واكانی خۆی له لایه‌ك كولتوورێكی دروست هه‌م له نێوخۆی كوردستان و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سووربوونی كورد بۆ وه‌ده‌ستخستنی ئه‌و مافانه ده‌گه‌یه‌نێ.
پێنجه‌م: سووربوون له‌سه‌ر گه‌یشتن به وڵام و داواكانمان:
تاكی ناڕازی كورد نابێ ته‌نیا به مه‌به‌ستی نیشتنه‌وه‌ی رق و بێزاری دژ به كۆماری ئیسلامی بێته سه‌ر شه‌قام، پێویسته له‌بیرمان بێ كه ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی بۆ گه‌یشتنه به مه‌به‌ست و داوایه‌ك. كۆماری ئیسلامی ده‌ریخستووه كه ته‌نانه‌ت له‌و جێیانه‌ش كه نه‌یتوانیوه به‌رامبه‌ر به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هیچ شتێك بكات و به‌ری ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی بۆ نه‌گیراوه، كه‌چی هیچ كات گوێی له داواكانیان نه‌گرتووه و زۆر جارانیش ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و داوایانه هه‌ڵسوكه‌وتی كردوه. ته‌نانه‌ت خراپمان نه‌گوتووه كه جاری واهه‌بووه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كه‌ڵكی وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته ئه‌زموون بۆ شێوازی به‌ربه‌ره‌كانی بێبه‌زه‌ییانه‌تر و سه‌ركوتی هه‌رچی زیاتریش. بۆیه سووربوون و به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و له‌بیر نه‌كردنی ئه‌م چه‌شنه ناڕه‌زایه‌تییانه له مێژووی خه‌باتی هه‌ر تاكێكی ناڕازی دا وا ده‌كات كه كۆماری ئیسلامی هیچكات ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ نه‌ڕه‌خسێ كه له نێوان ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دا ده‌رفه‌تی خۆ رێكخستنه‌وه‌ی هه‌بێ و شێوازی هه‌رچی دژه مرۆڤانه و جینانهتكارانهی دژ به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بگرێته به‌ر.
شه‌شه‌م: كۆده‌نگی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان و دیاریكردنی كات و شوێنی هاوكات بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان:
كۆمه‌ڵگای كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان یه‌كێكه له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه خه‌ڵك له‌ودا به‌سه‌ر بیر و باوه‌ڕی جۆراوجۆر و هێز و لایه‌نی جۆراوجۆردا دابه‌ش بووه. ئه‌وه هه‌م ده‌كرێ باش و هه‌میش ده‌كرێ خراپ بێ، به‌ڵام كۆده‌نگی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگه‌كان له رۆژ و كاتێكی دیاریكراودا وا ده‌كات كه هه‌م یه‌كگرتوویی له نێو كورددا دروست بكات و هه‌میش كولتووری پێكه‌وه كاركردن و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن له نێو كۆمه‌ڵگای كورددا زیاتر بكات كه هه‌رچه‌ندی ئێمه بیر‌و بۆچوونمان سه‌باره‌ت به بابهتهكان جیاواز بێ، له كۆتاییدا ئێمه یه‌ك چاره‌نووسمان هه‌یه و ده‌بێ هه‌وڵ بۆ گۆڕینی ئه‌و چاره‌نووسه به باشترین شێوه بده‌ین. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش ئه‌و كۆده‌نگییه وامان لـێدهكات كه هه‌م به كۆمه‌ڵگای ئێران و هه‌م به دنیای بسه‌لمێنین كه گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له باری تێگه‌یشتنی سیاسییه‌وه پێگه‌یشتووه و ده‌توانێ ئه‌زموونێكی باش و سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵگایه‌كی دێمۆكڕات بێ. ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كۆدهنگییانه هه‌م فشاره‌كان كه‌متر ده‌كاته‌وه و هه‌میش زۆر هاسانتر دووژمن به‌چۆكدا دێنێ.
ئەم وتارە لە ژمارە ٦٥٦ی رۆژنامەی کوردستاندا بڵاوبۆتەوە