له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی‌و له دوای ناڕه‌زایی ده‌ربرینه‌كان بۆ كوشتنی شوانه‌ی سه‌ید قادر، هیچ خۆپیشاندان‌و رووداوێك به قه‌د كاردانه‌وه‌كانی گیان له ده‌ستدانی فه‌ریناز خوسره‌وانی له مه‌هاباد، نه‌یتوانی پرسی كورد له ئێران بۆ جارێكی‌تر میدیایی بكات‌و بیهێنێته نێو بیروڕای گشتی كوردستان‌و جیهان.
ئه‌گه‌رچی روودانی هه‌ردوو رووداوه‌كه‌و ئه‌و كاردانه‌وه گه‌وره‌ی به دوای خۆی هێنا، جارێكی تر پێگه‌یه‌كی وه‌ك شاری مه‌هابادی خسته رۆژه‌ڤه‌وه كه چون شارێك ده‌توانێ ناڕه‌زاییه‌كه‌ی بكات به ناڕه‌زایی ههمووانو شارێكی تریش ناتوانێ ناڕه‌زاییه‌كه‌ی بكات به ناره‌زایی گشتی!
به‌ڵام كاردانه‌وه‌و جۆری به ده‌نگه‌وه هاتنی ئه‌م خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه ئه‌وه‌شی پێ وتین كه توانایی ئانالیزهكردنو رێكخستنه‌وه‌ی نارهزاییهتییهكان ده‌بێ یه‌كێك له كاردانه‌وه‌كان بێ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌قام به ته‌نیا نه‌مێنێته‌وه.
با له‌وه گه‌رێین له هه‌ر حاڵه‌تێكی هاوشێوه له شه‌قام، به پله‌ی یه‌كه‌م په‌راوێزێك دروست ده‌كات بۆ لێكترازانی چالاكانی كوردی‌و سه‌نگه‌رگرتن له یه‌كتر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چالاكی مهدهنیو سیاسی، حیزب‌و رێكخراوه‌كان ناتوانن جووڵێنه‌ری شهقامو خواستی گشتی بن، بێگۆمان ده‌توانن له گشتاندنی خواست‌و ناره‌زایی شهقامو بوون به تریبونی ئه‌م ناره‌زاییه بۆ ئاستی جیهانی هه‌نگاوی پێویستی بۆ هه‌ڵگرن.
ئه‌گه‌رچی فه‌لسه‌فه‌ی جووڵانی شه‌قام به پێچه‌وانه‌ی كۆی تێزه‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو له «هێزی پیشره‌و»و «خیتابی شۆرشگێرانه« له ئێستادا گواستراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر شانی جووڵه‌ی هاووڵاتیو جمه‌ی خۆرسكی شه‌قام، به‌ڵام به گۆڕانی ئه‌م معادلهیهش، دیسان ئه‌ركی هێزه گۆرانخوازهكان پاڵپشتی شهقامو به ده‌نگه‌وه هاتنه تا ئاستی پاراستن‌و ده‌ستێوه‌ردانی مه‌ده‌نیانه بۆ به‌رزراگرتنی داخوازییه‌كانیانه نه‌ك دوورگرتن به بیانووی ئه‌وه‌ی هه‌ر به ده‌نگه‌وه هاتنێك ده‌بێته هۆی لێدانی خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌ی خه‌ڵك.
له دۆخی جووڵانو ناره‌زایی شه‌قام، دوورەپهرێزیو چاوه‌ڕوانی ده‌بێ جێگه‌ی خۆی بدات به هاوكاری‌و پاڵپشتی مه‌ده‌نیانه تا ئاستی بوون به تریبونی ئه‌م نارهزاییهو پێكهینانی به‌سته‌ری زیاتر بۆ ناره‌زایی گشتیترو هاتنه مه‌یدانی زیاتری هاووڵاتی، به جۆرێك كه هاووڵاتی هه‌ست به ده‌نگدانه‌وه‌ی ناڕه‌زایی خۆی بكات‌و هه‌ست به‌وه بكات كه ته‌نیا نیه‌و له ده‌ره‌وه‌ی كۆی سیستمی توتالیتهرو له نێو كۆمه‌لگای مه‌ده‌نییش گوێی لێدهگیریتو به ده‌نگه‌وه هاتن هه‌یه.
ناڕه‌زایی گه‌وره‌ی مههابادو چه‌ند شارێكی دیكه پێی وتین ئه‌م كۆمه‌ڵگایه هه‌ڵگری ناڕه‌زایی گه‌وره‌و خواستی گه‌وره‌یه كه به هیچ جۆرێك له‌م سیستمه به دی نایه‌ت، به‌ڵام ئه‌م نارهزاییو خواسته ئاماده‌یه ئه‌وه‌شی پێوتین ئه‌م ناره‌زاییه له بێ سازمانیو بێ مودیرییهتیو بێ رێبه‌ری دا ده‌ناڵێنێ. بێگۆمان هه‌موو بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌كان ئه‌گه‌ر رێبه‌ری نه‌كرێن ده‌كرێت له دواجار هه‌ڵگری خه‌ساری گه‌وره‌و نائۆمیدی گه‌وره بێ، له دۆخێكی ئاوادا، ئه‌گه‌ر خواستی جیاوازی رێكخراوه‌كان ناتوانن پێكهێنه‌ری كۆده‌نگییه‌ك بێ، بێگۆمان خواست‌و ناره‌زایی شه‌قام ده‌توانێ كۆكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م هێزانه بێ‌و ده‌كرێت خۆرانان به ناره‌زایه‌تییه‌كانی شه‌قام، ته‌رجومه بكرێته‌وه به گشتاندنو به ده‌نگه‌وه هاتنی شه‌قام.
له هه‌ر حاڵ‌دا ئێمه ئه‌زمونێكی ترمان له به‌ستێنی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری و كاری رێكخراوه‌یی به‌رهه‌م هێنا كه ده‌كرێت ئه‌م دوو به‌ستێنه زیاتر ئانالیزهوو پۆلێن به‌ندی بكرێن، به جۆرێك كه خه‌ساره‌كانی هه‌تا بێ كه‌متر بكرێته‌وه‌و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی لێ بكه‌وێته‌وه، كاریگه‌رییه‌ك بتوانێ به‌ستێنی نوێ‌و ده‌رفه‌تی نوێ‌و هێزی كاریگه‌ری نوێ‌و مه‌یدانی بخولقێنی به‌وه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه مل به سه‌ركوت كردن نادات‌و ئه‌م كۆمه‌ڵگایه به ته‌نیا ناهێلرێتهوه.
ئه‌وه‌شی پێ وتین كه له ئاماده‌یی جه‌ماوه‌ری بۆ خستنه‌وه‌ی ناره‌زایی گه‌وره، هه‌تاكوو ئێستاش كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی له نێوخوی رۆژهه‌ڵات له پاراستن‌و پشتگیری كردنی ئه‌م ناڕه‌زاییانه لاواز هه‌ڵسوكه‌وت دهكاتو ناتوانێ ببێ به به‌شێك له ناڕه‌زایی گشتیی شه‌قام.
له راستی دا راسانی جهماوهریو ناره‌زایی شه‌قام له ئه‌گه‌ری به ته‌نیا مانه‌وه‌ی گۆمان‌و پرسیار ته‌نیا رووبه‌روی حیزبه‌كان ناكاته‌وه كه دره‌نگ عه‌مه‌ل ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م چاوهڕوانیهشی له كۆمه‌ڵگای مهدهنیو رێكخراو‌و چالاكانی مه‌ده‌نی هه‌یه كه به‌شێك بن له‌و به ده‌نگه‌وه هاتنه، به جۆرێك كه وه‌ك تریبونو پاڵپشتی شه‌قام هه‌نگاو هه‌ڵبگرن نه‌ك بیدهنگیو خهڵوەت نیشینی هه‌ڵبژێرن.
ئەم وتارە لە ژمارە ٦٥٦ی رۆژنامەی کوردستاندا بڵاوبۆتەوە