که‌متر له دوو هه‌فته پێش ئێستا له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وێنه‌ی کچێکی مه‌هابادی به ناوی فه‌ریناز خۆسره‌وانی بڵاوکرایه‌وه‌و ئه‌م هه‌واڵه‌ش له‌گه‌ڵیدا هاوپێچکرابوو: فه‌ریناز خۆسره‌وانی کارمه‌ندی هوتێل تارا له مه‌هاباد له نهۆمی چواره‌می هۆتێله‌که که‌وتوه‌ته خواره‌وه‌و گیانی له ده‌ست داوه، هه‌روه‌ها «نادرمهولودی» به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م هۆتێله‌ش ده‌ستی له کوژرانی ئه‌م کچه‌دا هه‌یه‌و ویستویه‌تی بۆ وه‌رگرتنی « بڕوانامه‌ی پێنج ئه‌ستێره» بۆ هۆتێله‌که‌ی، بڕیاری داوه فه‌ریناز به مه‌به‌ستی چه‌وساندنه‌وه( سوء استفاده)ی سێکسی بدا به به‌رپرسێکی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئێران که تورکێکی خه‌ڵکی ته‌ورێزه، به‌ڵام فه‌ریناز ملی به‌م سووکایەتییە نەداوە و بە ناچاری خۆی فڕهداوهتهخوارهوهو گیانی له ده‌ستداوه.
بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له نێو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا کاردانه‌وه‌ی توندی لێکه‌وته‌وه‌و ده‌ستبەجێ شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکانێکی زۆر بەدوای خۆیدا هێنا. هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م ده‌نگدانه‌وه به‌رچاوه بێجگه له مردنی ئه‌و کچه کورده به شێوازێکی ناشیرین(خۆکوشتن یا کوشتن)، ده‌رکه‌وتنی که‌سێکی غه‌یره کوردی سه‌ربه ده‌زگای هه‌واڵگری ئێرانی واته « ادارهی اطلاعات» له رووداوی مه‌رگی فه‌ریناز خۆسره‌وانی بوو.
به‌هه‌رحاڵ دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵکێکی زۆر به شێوازی خۆڕسک و بێ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن که‌س یان لایەنێکهوه پلان‌و نه‌خشه‌ی بۆ داڕێژهرابێ کاتیان بۆ ده‌ربڕینی ناڕهزایهتیو سه‌رکۆنه‌کردنی ئه‌م کاره‌ساته دڵته‌زێنه دیاری کرد‌و قسه‌ی خۆیان برده‌سه‌رو بڕیاری کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینیان به کردوه ئه‌نجامدا. هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیم ڕژانه به‌رده‌رکی «هۆتێل تارا»و هه‌موو ده‌وروبه‌ری شوێنه‌کایان کۆنتڕۆڵ کرد و کاردانەوەی توندیان لە بەرانبەر تووڕه بوونی خەڵک نواند. دیاره هه‌تا ئه‌و کاته لێدوانێک له لایه‌ن هیچ کاربه‌ده‌ستێکی ئێرانیه‌وه به ڕهسمیو غهیرهڕهسمی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته بڵاو نه‌کرایه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچ شتێک له گۆڕێ‌دا نیه.
کاتێ هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان ته‌قه‌یان له خه‌ڵک کرد‌و وێنه‌ی برینداربوونی چه‌ند که‌س به خێرایی له فهیسبووکو پێگه ئنتێرنێتیهکان بڵاو بوونه‌وه، شاڵاوێکی توندی تووڕه‌یی به‌رپابوو و باسی ئه‌وه هاته گۆڕێ شاره‌کانی دیکه بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی هاوخه‌می بۆ کوژرانی فهرینازو برینداره‌کانی به‌رده‌م هۆتێل تارا دێنه سه‌ر شه‌قام، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو کرایه‌وه گۆایه نووسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئێران بڕیاری داوه به‌رنگاری خۆپیشانده‌ران نه‌بنه‌وه‌و هێزه ئه‌منییه‌کان ته‌قه له خه‌ڵک نهکهنو دواتر ئه‌وه‌ش باسکرا ئه‌و هه‌واڵه ڕاست نیه‌و نووسینگه‌ی حه‌سه‌ن ڕووحانی ئه‌و بابه‌ته‌ی بڵاو نه‌کردوه‌ته‌وه.
کوژرانی ئه‌و کچه گه‌نجه مه‌هابادیه له ماوه‌یه‌کی زۆرکه‌مدا ڕووی نیگای هه‌موو جیهانی به‌ره‌و ئێران‌و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرده‌وه. ئه‌و چاوەی که ماوه‌یه‌ک بوو ده‌گوترا هیچ دیمه‌نێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نابینێ. دیسانه‌وه دۆزی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌وته‌وه ئهجێندادی سیاسی جیهان… کۆماری ئیسلامی هه‌رچه‌نده» شۆک» بوو به‌ڵام به گوێره‌ی ئه‌زموونی درێژخایه‌نی له سه‌رکوتکاری به‌تایبه‌ت دژ به کورد له ئه‌وپه‌ڕی دڵهڕاوکێو ترس‌دا هێزێکی یه‌کجار زۆری هه‌نارده‌ی سنه‌و مههابادو شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان کرد‌و هه‌روه‌ها بۆ وێنه به‌رنامه‌یه‌کی چه‌واشه‌کارانه‌ی به په‌له‌ی به ناوی «ڕێزگرتن له کوژراوانی کوردی سه‌ر به ڕژیم» که له فه‌رهه‌نگی جهماوهریو نوسراوه‌یی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورددا به «جاش» ده‌ناسرێن ڕێکخست‌و ئه‌م کاڕناواڵه پێکه‌نیناویه وه‌رزشییه‌ی سازکردو ڕایگه‌یاند خه‌ڵکی سه‌قز به یادی «جاشه» کوژراوه‌کانه‌وه دەچن بۆ رێپێوان و شاخەوانی! هه‌رچه‌نده له سهردهشتو سنه و مەریوان خه‌ڵک له گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان که‌وتنه بهربهرهکانێیهوه به‌ڵام بارودۆخی کوردستان به دژواری له لایه‌ن هێزه سهرکوتکەرە تایبه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه کۆنتڕۆڵ کرا… سه‌ره‌ڕای ئه‌م ڕووداوانه، حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان به بڵاوکردنه‌وه‌ی « به‌یاننامه» یه‌کی ڕه‌سمی پشتگیری له ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی مه‌هاباد کرد‌و ڕووداوی مه‌رگه‌ساتی خه‌مباری کوژرانی فه‌ریناز خۆسرهوانییان سه‌رکۆنه کرد‌و داوای له خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد له سێ به شه‌که‌ی دیکه‌ی «کوردستانی گه‌وره» کورد پشتگیری خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی مه‌هاباد بکه‌ن. ده‌رئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ژمارەیەکی زۆر حیزب‌و پارته سیاسییه‌کانی هەر چوار پارچەی کوردستان سه‌ردانی بارگای حیزبی دێموکڕاتی کورستانیان کرد‌و یه‌کریزی‌و یه‌ک هه‌ڵوێستی گه‌لی کوردیان له چوار پارچه‌ی کوردستان سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که‌ی مههابادو مەرگی گوماناوی کیژێکی مه‌هابادی ڕاگه‌یاندو داوایان له کۆماری ئیسلامی کرد هه‌رچی زووتره وردهکارییەکانی ئه‌م مه‌رگه ساته‌و هه‌روها سزادانی ئه‌و هێزانه‌ی که ته‌قه‌یان له خه‌ڵکی به‌رده‌رکی هۆتێل تارا کردوه به کرده‌وه نیشان بده‌ن. هه‌روه‌ها پشتگیری خۆیان له خۆپیشاندرانی مههابادو هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕاگه‌یاند… له لایه‌کی دیکه‌وه رێکخراوی «لێبورده‌یی نێونه‌ته‌وه‌یی» له راگه‌یاندراوێکدا داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد رێز له مافی خۆپیشاندهرانو ناره‌زایه‌تی دربڕینی ئاشتیخوازانه بگرن‌و ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ: ئێمه به بهڵگەنامەوه ده‌یسه‌لمێنین ئێران میژوویه‌کی درێژی له‌سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌ران هه‌یه، بۆیه پێویسته کۆماری ئیسلامی ئێران له جیاتی به کارهێنانی هێز، لێژنه‌یه‌کی بێ لایه‌ن بۆ لێکۆلینه‌وه له رووداوه‌ی کوژرانی فه‌ریناز خوسره‌وانی پێک بهینێ.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕای جیهانی هاته دهنگو به گشتی که‌شێکی پڕ له زهختو گوشار بۆ کۆماری ئیسلامی هاته ئاراوه. ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه گشتییه‌کان له چوار گۆشه‌ی جیهانه‌وه به‌شێوازێکی بێوێنه به دواداچوونیان بۆ ڕووداوه‌کانی مههابادو شرۆڤه‌ی بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کرد. بۆ نموونه کاناڵه هه‌ره به‌ناو بانگه‌کانی «الجزیره»، «المسقبل»، سکای نیوز، بی بی سی، کاناڵ 2ی ئیسرائیل‌و میدیاکانی تورکیا‌و سعودی‌و وڵاتانی دیکه‌ی عهڕهبیو چه‌ند کاناڵی تەله‌ڤزیۆنی هه‌رێمی باشووری کوردستان شرۆڤەی کهشو هه‌وای ئاڵۆزاوی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان ده‌کرد.
به‌هه‌رحاڵ هه‌رچه‌ندە هەندێ رۆژنامه‌و بڵاوکراوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بابه‌تی «هۆتێل تارا»یان کرد به مانشێتی خۆیان، به‌ڵام هۆتیل تاراو سوتاندنی، له چاو گه‌وره‌یی کاره‌ساتی کوژرانی کارمه‌نده‌که‌ی خۆی واته فه‌ریناز خوسرەوانی و بریندار بوونی چه‌ند گه‌نجی دیکه‌ی خۆ پیشانده‌ر هیچ نەبوە، هه‌روه‌ها له قاودانهوهی ئه‌م روداوانه له لایه‌ن گه‌لی کوردوه، سه‌رنجی ڕای جیهانی، به‌ره‌و بابه‌تی هه‌ستیاری نێونه‌ته‌وه‌یی دۆزی کورد له پارچه‌یه‌کی زۆر گرینگ بۆ گه‌لی کورد‌و بۆ هه‌موو جیهان ڕاکێشا… ئه‌وه‌ش «دۆسیەی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان»ه که هه‌موو کات وه‌ک «پاشنه‌ی آشیل»ی ئێران وایه‌و ئه‌زموون نیشانده‌ری ئه‌و راستیه‌یه دۆزی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کراوه‌یه‌و به‌کراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه…
ئەم وتارە لە ژمارە ٦٥٦ی رۆژنامەی کوردستاندا بڵاوبۆتەوە