• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

داڕمانی ئەخلاقی لە کۆمەڵگە و خۆدزینەوە لە بەرپرسایەتییەکان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/09/08
جۆری بابەت: کۆمەڵایەتی

چەند ڕۆژ پێش هەواڵدەریی «مێهر»ی ئێران هەواڵی دەستدرێژیی کارمەندێکی بێهزیستیی لە شاری تاران لە قاو دا، کە لە ناوەندێکی ڕاگرتنی کچانی بیرکۆڵدا، دەستدرێژیی سێکسیی کردبووە سەر کچانی بیرکوڵ.

حەوتووی رابردوو کارمەندەکانی شارەداریی سنە بە تاوانی دروستکردنی خانوویەک بەدەر لە ڕێنماییەکانی شارەداری، ماڵەکەیان ئاگر دا، بەو هۆیەوە موسلیح حوسێنی بوو بە خەڵووز و گیانی لە دەست دا.

چەند حەوتوو لەوە پێش بوو تاوانبارێک پاش کێشانی ماوە زیندانییەکەی و هە لە دوای ئازادبوونی ئوتومبیلێک دەدزێ و کە دەبینێ کچۆڵەیەک لە نێو ئوتومبیلەکە دایە، دەرگای ئوتومبیلەکە دادەخا و ئەو کچە ساوایە بەهۆی گەرما و نەمانی هەوا پڵیشاوە و گیانی لە دەست دا.

هەروەها ڕۆژەکانی کۆتایی جۆزەردانی ئەمساڵ بوو کە ئاتنا ئەسڵانی، کیژۆڵەی تەمەن 7 ساڵ لە پارس‌ئابادی موغان لەلایەن پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵەوە دەستدرێژیی کرایە سەر و دوایەش تەرمی بێ گیانی لە نێو بۆشکەیەک لە کاڕێژی ماڵی بکوژدا دۆزرایەوە.

ئەوانە تەنیا چەند نموونەیەک لە داڕمانی ئەخلاقیی کۆمەڵگە و بزرکانی بایەخەکانی هەڵسوکەت لە کۆمەڵگای ئێرانن کە ڕۆژانە لە ڕەهەندی جۆراوجۆر و لێرە و لەوێ بەرچاو دەکەون و چەندپاتە دەبنەوە.

هۆکارەکان چین؟ ئەوەی کە دەزگای زەبەلاحی میدیایی ڕێژیم بانگەشەی بۆ دەکا کە گوایە بەرهەمی هێرشی فەرهەنگیی ڕۆژاوا لە رێگای سەتەلایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دنیای مەجازین؟

ئەگەر ڕووی بەرپرسایەتیی ئەو دیاردەیە لە دەسەڵات و حکومەت بێ ئەم پرسیارە لە جێی خۆی دایە کە ئەدی سیاسەت و پلانە داڕێژراوە کلتوورییەکان بە بودجە و تێچووی میلیاردی هەزاران هەزار میلیارد تمەن لە سەر گیرفانی خەڵک لە ماوەی ٣٨ ساڵی رابردوودا، لە کام دیوی کۆمەڵگەدا ڕەنگیان داوەتەوە؟

کاڵبوونەوە و گۆڕانی بایەخ و نۆڕمە کۆمەڵایەتییەکان، لادان و قانوون بەزاندن و دروستبوونی کەلێن و کەلەبەر لە نێوان تاک و کۆمەڵگا واقعێکی حاشاهەڵنەگری کۆمەڵگای ئێرانە کە دەرەنجامی شکستی سیستەمی پەروەردەیی و سیاسەتی کەلانی کۆماری ئیسلامییە لە مهەندیسی کردنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگەدا.

ئاکامی ٣٨ ساڵ سیاسەتی پەروەردەیی و فەرهەنگی لە توێی ئامارە ڕەسمییەکاندا بەمجۆرە خۆ دەنوێنن: ڕۆژ بە ڕۆژ تەمەنی لادان و تاوانکاری دێتە خوارێ؛ درۆ هەموو جومگەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیی خەڵکی داگرتوە، تەمەنی لەشفرۆشی گەیوەتە ١٢ ساڵ؛ لە ساڵدا ٥ میلیۆن پەروەندە لە دادگاکاندا دروست دەکرێن؛ تەمەنی ئیعتیاد بە مادەی هۆشبەر گەیوەتە خوار ١٠ ساڵ؛ یەک لە سێی ژیانە هاوبەشەکان هەڵدەوەشێن، دزی کردن و دەستدرێژییەکان ساڵ بە ساڵ زیاتر دەبن و …

هۆکارەکان چین؟ هەژاری دەکرێ هۆکاری بنەڕەتیی هەموو ئەو قەیرانانە بێ کە بەرۆکی کۆمەڵگەی ئێرانی گرتوە. ئاماڕە ڕەسمییەکان دەڵێن کە نیزیک بە نیوەی خەڵکی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین. هاوتەریب لەگەڵ ئەوە گەندەلیی تاسەر ئێسقان لە سیستمی سیاسی و ئابووری و بەڕێوەبەریی وڵاتە کە ئاکامەکەی پەرەسەندنی بێ متمانەیی و کاڵبوونەوەی نۆڕم و بایەخە نەریتییەکانە لە کۆمەڵگەدا.

سەیر ئەوەیە لەو کۆمەڵگەیەدا کە نوقمی قەیران و خەسارە و خەریکی لەبەر یەک هەڵتەکانە، ڕوانگەی دەسەڵات بۆ داڕمانی ئەخلاقی دەرکەوتنی چەند تاڵ قژی کچان و ژنان و دەبەرکردنی مانتۆی کورت و کراسی بێ دوگمەیە. کێشەیەکی دی لەو پێوەندییەدا سەیرکردنی لادان و داڕمانە ئەخلاقییەکان بە چاوی نۆڕمە ئاینییەکانە. لە کاتێدا ئەخلاق دین و ئایین نییە. ئەخلاق بنچینە و بایەخ و ڕێوشوێنەکانی پێوەندییەکان بۆ تێکەڵاوی و ژیانی هاوبەش لە کۆمەڵگەیە، جا چ ئەو کۆمەڵگەیە ئایینی بێ یان نەبێ. ئەوەش لە جێی خۆی کە لە زۆر جێدا ئەخلاق و بنەما ئاینییەکان تێک دەگیرێن. بۆ نموونە ئەخلاق لە کۆمەڵگای پێشکەوتوودا حوکم دەکا مرۆڤ ڕێزی لێ بگیردرێ و ژن و پیاو مافی وەک یەکیان هەبێ، بەڵام لە حوکمی ئاییندا شیاوترین و بەرێزترین کەسەکانی خاوەن ماف هەر پیاوی موسوڵمانە! ئەخلاقی کۆمەڵایەتی بانگەشەی پێکەوەژیان و تەبایی لە کۆمەڵگەدا دەکا، بەڵام لە ئاییندا حوکمی جیهاد و بەکافرزانین و کافرکوشتن هەیە! ئەوەی لێرەدا گرینگە خۆشاردنەوە و حەشاردانی دزێوی و قوبحە کۆمەڵایەتییەکانە لە ژێر دەمامکی ئاییندا؛ ئەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردوویەتی و دەیکا.

کۆمەڵگەی ئێران نوقمی داڕمانی ئەخلاقی و بایەخە مرۆییەکانە. ئەگەر دیوێکی کۆمەڵگە بە گوتار و بایەخە ئاینییەکان رازاوەتەوە کە شەو و ڕۆژ دەسەڵات و میدیا و دامودەزگا زەبەلاحەکانی بانگەشەی بۆ دەکەن، بەڵام ناخی کۆمەڵگا دیوێکی دیکە و پێچەوانەی هەیە و تا سەر ئێسقان ڕۆچۆتە نێو گەندڵی و ترازانەوە. تیورییەکانی کۆمەڵناسیش دەلێن ئەو دۆخە لە بەرژەوەندەیی دەسەڵات دایە. دەسەڵات بە پەرەپێدان بەو داڕمانە ئەخلاقییە و لە ڕێگای زەبر و زەنگەوە هەوڵ دەدا ڕێ لە هەرچەشنە کردە و کاردانەوەیەکی کۆمەڵایەتی بگرێ. کاتێکیش کۆمەڵگە نوقمی ژیانێکی ڕۆژانەی لەو چەشنەیە، تاکەکان بۆ مانەوەیان هەموو شتێک دەکەنە بەردەباز و پێ دەنێنە سەر هەرچەشنە نۆڕم و بایەخێک. ئەوەش شتێک نییە دەسەڵات بە بەرهەڵستی خۆی بزانێ، چونکی ئاستی داوا کۆمەڵایەتییەکان هیندە نزم دەبێتەوە کە حکومەت دەتوانێ لە ڕێگای کەرەستەکانی بەردەمی بەباشی کۆنتڕۆڵیان بکا.

بۆچوونێکی دیکەش ئەوەیە کە کۆمەڵگەی ئێران لە بەردەم گۆڕانێکی ئەخلاقی دایە، بەڵام گۆڕانکاریی ئەخلاقی لە هەر کۆمەڵگەیەک دەبێ دوو تایبەتمەندیی هەبێ، هەم لە ڕووی چەندایەتییەوە خەسارە کۆمەڵایەتییەکان لە کەمی بدەن و لە ڕووی چۆنایەتیشەوە لە هەناوی بێ ڕەوشتییەکان دوور کەوێتەوە، بابەتێک کە لە کۆمەڵگەی ئێستای ئێراندا نایبینین، ئەوەی دەبیندرێ داڕمان و هەرەسهێنانی ڕەوشتە مرۆییەکانە کە ئەگەر کۆمەڵگە بیەوێ بیوەستێنێ تەنیا یەک ڕێگای هەیە، ئەویش سەرچەشنێکی نوێ بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵ.

مۆدێل و سەرچەشنی نوێش بێ گومان دژایەتی و ناتەبایی بنەڕەتیی دەبێ لەگەڵ نۆڕمە ئاینییە داسەپاوەکانی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٠٩.

بابەتی هاوشێوە

کۆمەڵایەتی

بەزایەچوونی ڕەنجی ١٢ ساڵە (خەسارەکانی سیستمی خوێندن لە ئێران)

ڕێکەوتی 2022-08-10
کۆمەڵایەتی

فێمینیزم و خەباتی نەتەوەیی هاوشان و هاوتەریب

ڕێکەوتی 2022-08-07
کۆمەڵایەتی

قەیرانی سەرەکیترین خواستەکان لە کۆمەڵگەی ئێران و هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامی

ڕێکەوتی 2022-08-07

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist