• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

دێوجامەیەک بۆ چوار شۆڕەلاوی “بناوەچان”

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/09/07
جۆری بابەت: بیروڕای ئازاد

مێژووی حەماسەخولقێنی و گیانبازیی تێکۆشەڕانی دێموکرات لە بڕان نەهاتوویە و لاپەڕەکانی مێژووی گەلی کوردی پێ نووسراوەتەوە. ئەو مێژووە هەر ئەوەندە نییە کە خامە خۆی لە قەرەی دابێ و قەڵەم لەتوانایدا بووبێ بینووسێتەوە، بەڵکوو سەر لە ئاسمان دەسوێ و ڕێگا بۆ ئۆقیانووس دەبڕێ، ئۆقیانووسی هەرمان و ئەبەدی.

لە هەگبەی شاخ و شۆڕشی ئەو جارەدا سەرێک لە ناوچەی دیواندەرە هەڵدێنین و تاوێک لەوە ڕادەمێنین کە چۆن تێکٶشەرانی دیموکرات لە هەموو کات‌ و ساتێکدا خۆیان بۆ خەباتی توند و بێوچان دژی کۆماری ئیسلامی ئامادە دەکرد.

‌ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی بە هۆی هه‌لومه‌رجی ناوچه‌‌ و خه‌باتی سه‌خت و دژواری حیزب سازمانده‌یی هێزەکان گۆڕانیان بەسەردا هات و به‌ تێکەڵبوونی هێندێک له‌ هێزه‌کان مه‌ڵبه‌ندەکان دروست بوون و هێزه‌کانی هه‌وشار، شه‌هیدانی دیوانده‌ره‌ و عه‌زیزی یوسفی یەکیان گرت و وه‌ک مه‌ڵبه‌ندی دوو درێژەیان بە کار و تێکۆشانی خۆیان بە پێی ئیمکان لەو سێ ناوچەیە دا.

ناوچه‌ی دیوانده‌ره‌ به‌ هۆی هه‌لومه‌رجە جوغرافیاییە تایبه‌تەکەی، له‌ مێژ بوو هێزی پێشمه‌رگه‌ ڕووی تێ نەکردبوو و ته‌نیا له‌ چوارچێوه‌ی تیمی ته‌شکیلاتیدا کادره‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ سه‌ردانی ناوچە و خه‌ڵکیان ده‌کرد و سیاسه‌تی حیزبیان به‌نێو خه‌ڵکدا بڵاو ده‌کرده‌وه‌. ئەو مەئمورییەتە سەخت و دژوارانە بەهۆی ئەوەی لە قووڵایی ناوچەدا دەکران خۆی له‌خۆیدا کارێک نه‌بوو به‌ هه‌موو که‌س بکرێ، ئەو جووڵە و کارانە هێندیک که‌سی پێویست بوو که‌ به‌ ڕابردوو، خه‌ڵکی، فیداکار و، خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ناوچه‌کە بان.

گەلاوێژی ساڵی ١٣٧١ بوو. تێمێکی ٤ که‌سی پێکهاتوو له‌ ڕه‌حمه‌ت ده‌ست‌ئاموز، که‌ماڵ مه‌نسوری، حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵانژاد و عه‌لی خاڵدار بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌ پێ ‌ئه‌سپێردراوه‌کانیان شیو و دۆڵ و چیا و هه‌ڵدێره‌کانی ناوچه‌ی سه‌قزیان بڕی و به‌ سه‌ر چیای پڕ ‌که‌ندو له‌ند و سه‌ربه‌رزی چلچه‌مه‌‌دا شۆڕ بوونه‌وه. ئەوان لە گەشتە سیاسی و نیزامییەکەیاندا سەر‌دانی زۆر گوندی ناوچه‌ی دیوانده‌ره‌یان کرد و ڕوحێکی تازه‌یان به بەری ‌خه‌ڵکی ناوچەکەدا کردەوە. ئەوان غیرەت و ئازایەتیی زۆریان دابووە خۆیان تا بتوانن سه‌ردانی کۆمەڵە گوندێک له‌و ناوچه‌یه‌ بکه‌ن. ئەوان بە هەگبەی پڕ لە توێشووی ژیان و خەبات دەچوونە هەر شوێنێک گوڵبزەی هیوایان دەخستە سەر لێوی خەڵک و بیرەوەرییەکی خۆشیان دڵ و زەینی کیژ و کوڕ، پیر و لاو و منداڵاندا  جێ دەهێشت و چەند لاپەڕەیەکی پڕ شانازیی دیکەیان بۆ خۆیان و حیزبەکەیان دەخستە سەر یەک.

کارکردن لەنێو خه‌ڵکدا بۆ ڕه‌حمه‌ت ‌و هاوڕێکانی هەم چێژ و خۆشی بوو، هەم بەجێ گەیاندنی ئەرکی حیزبی. ئازایەتی و ئیمان و باوڕی پتەو بە ڕێباز و ئامانجەکەیان وایکردبوو کە بتوانن هەموو کەند و کۆسپەکانی سەر ڕێیان ببڕن و وانەکانی خەبات و تێکۆشان بۆ هاونیشتمانەکانیان شی بکەنەوە و لەگەڵیان بکەونە ئاخاوتن.

تێگەیاندن و وشیارکردنەوەی سیخوڕ و کەسانی نەفس نزم کە بە نرخێکی هەرزان نیشتمان و هاونیشتمانی و بایەخەکانی کۆمەڵگایان دەفرۆشن، یەک لەو ئەرکانە بوو کە ئەو چوار پێشمەرگەیە بۆ خۆیان دیارییان کردبوو.

پێشمەرگەکان ئێوارەی ڕۆژی 26ی گه‌لاوێژ ڕوویان کرده ‌ئاوایی بناوه‌چان له‌ ناوچه‌ی ساڕاڵی دیوانده‌ره‌]و وەک هەمیشە دەستیان کرد بە چالاکییەکانیان. پاش ماوەیەک خەبەریان بۆ هێنان کە سیخوڕێک لە نێو ئاواییدا هەیە کە بەکرێگیراوی ئیتلاعات و سپای پاسدارانە و وێدەچێ خەبەری هاتنی ئەوانیشی گەیاندبێ. پێشمەرگەکان دایان نابوو بەیانیی ئەمشەوە لە شوێنێک بیبینن و قسەی لەگەڵ بکەن و ڕێنوێنیی بکەن و ئەگەر قسەی نەسەلماند هەندێکیش ئاوی گوێی دادەن. بۆیە خەبەریان نارد کە بەیانی بێتە بن پۆلەدارەکەی نێوان دوو شاخه‌ به‌رده‌که‌ی پشت ئاوایی بناوه‌چان.‌

هەیهات!

که‌سانی قاڵبووی مه‌یدانی خه‌بات ئەم شەوە دوژمن و پیلانی نەیاریان بە کەم گرت ئەوەی دەکرا بە ئاسانی پێشی پێ بگیردرێ، بەرەڕووی کێشەیەکی گەورەی کردن. پێشمه‌رگه‌کان به‌ره‌ و پۆله‌دارەکه‌ ڕیزیان بەست بێ ئەوەی بزانن کە جاسووسی خۆفرۆش بە پڕتاو خۆی گەیاندۆتە دیوانده‌ره‌ و دوژمنی غەدداری لەو قەرارە ئاگادار کردۆتەوە.

هەلی زێڕین بۆ دوژمن ڕەخسابوو هەتا بە هێزی زۆر و زەوەندی خۆی هەڵکوتێتە سەر چوار پێشمەرگە کە ئاوا بە ئاسانی دێوجامەیان بۆ هەڵدراوە. کازیوەی بەیان هێزی دوژمن ڕژایە ئاوایی و گەڕانی ماڵ ‌به‌ ماڵی بناوەچان دەستی پێکرد. ئەوان پێوشوێنی جێ و حەشارگەی هەڵۆکان کەوتبوون و بە لەز تەمای فڕکردنی جامی سەرکەوتنەکەیان بوون.

مێژوو خەریکی دووپاتبوونەوە بوو. دیسانەکەش ‌سه‌رچاوه‌کەی ئاوی کانیاوی قه‌ڵای دمدمی خانی برادۆست بۆ دۆژمن ئاشکرا کرابوو، دیسانەکەش جاشی خائین، وه‌ک خه‌نجه‌ره گۆرینه‌ی مێژووی خه‌یانه‌ت لە ده‌سکی دایکی خۆی‌ رۆچوو. جاش و نەیاران زانییان کە هه‌ڵۆکان له‌ کام هه‌وارگه‌ و پۆلەدار نیشتوونەوە. بە هەلیان زانی. نه‌ یه‌ک نه‌ دوو، بگره‌ دەیان ‌و سەدان قاڵاوەڕەشەی گەندەخۆر وەک ڕێچکه‌ مێرووی برسی سه‌ره‌به‌هاران له ‌سێ ‌لاوه‌ ڕوو به‌ پشت ئاوایی بناوەچان‌ و پۆلەدارەکەی نێوان دوو بەردەکە،‌ به‌به‌ژنی چیای داوێنی خوارەوەی چڵچەمەدا هه‌ڵگه‌ڕان.

پێشمەرگەکان لە شیرینە خەودا بوون کە درانە بەر دەستڕێژ. لە خەو ڕاسان و تاودانی چەکەکانیان بەس بوو کە دەسبەجێ بە گژ پەلاماری دوژمندا بچنەوە. ئەوان کە پێشتر دەیان کەمینی دوژمنیان شکاندبوو، سەدان شەڕگەیان بە سەرکەوتنەوە جێ هێشتبوو، مێژوو بە مێژوو حەماسەیان بۆ نیشتمان و نەتەوە خوڵقاندبوو، دەیانزانی کە ڕۆژ ڕۆژی تەنگانەیە.

دوژمن کە بە ژمارەی کەمی پێشمەرگەکانی دەزانی داوای خۆبەدەستەوەدانی لێدەکردن، بەڵام ئەوان نەک ئەو دەم و ساتە، لە مێژبوو بڕیاریاندا بوو کە لە هەر دۆخێکدا یان ژیانی ئازاد، یان مەرگی سەربەرزانە. ئەوە بەڵێنێک بوو کە کاروانی شەهیدان یەک لە دوای یەک بە یەکتریان دابوو.

شەڕی نابەرامبەر دەستی پێکرد، هەر کام لەوان لە قۆلێکەوە بەرەنگاری شاڵاوی دەیان کەسیی دوژمن بوونەوە. شەڕ گەرم بوو هەتا پێشمەرگە دوو گوللەی ڕوو بەدوژمن دەهاویشت بە سەدان گوللە بەرەوڕوویان دەهات، بەڵام پاش ماوەیەک مخابن تیری چلکن گەیشتە سینگی ڕەحمەت و کەماڵ.  شەهیدبوونی ئەو دوو شۆرەلاوە نەبووە هۆی ڕووخانی ورەی دوو سوارچاکەکەی دی. حەیدەر و عەلی بە ئازایەتیی زیاترەوە توانییان لایەکی گەمارۆکە تیکبشکێنن و بە شەڕ و پاشکەشە ڕێگایەک بۆ دوورکەوتنەوە لە شەڕگە بکەنەوە.

ئەو بن برد و ئەو بن بەرد، یەکیان تەقە دەکا و یەکیان دەکشێتەوە، بەڵام گەلۆ کوا دوو کەس ئەو دەرەتانەی بۆ دەرخسێ کە خۆیان لە ژێر ئاوری دەیان کەسیدا ڕزگار بکەن. دوای نیزیک سەعاتێک بەردەوامیی شەڕی سەنگەراوسەنگەر گوللەی دوژمن حەیدەریشی ئەنگاوت. عەلی خاڵدار مابۆوە و چەند فیشەکێک کە بە پێخۆر دەیتەقاندن. ئەو توانی پاش ماوەیەک بە نێو شیو و تەلانەکاندا خۆی دەرباز بکا و لەگەڵ ئەوەی حەماسەی هاوڕێکانی بۆ هاوسەنگەرانی بگێڕێتەوە دەرسێکیش بە خۆفرۆشان بدا. دەرسی زاڵبوونی ڕۆژ بەسەر شەو و سەرکەوتنی فریشتە بە سەر ئەهریمەندا. دەرسێک کە جاش و بەکرێگیراوان بزانن مێژوو لێیان خۆش نابێ و ڕۆژی حیساب دێ و نیزیکە.

عەلی خاڵدار پاش گەڕانەوەی لەو شەڕگە مەرگەساتە کە بوێرتر و دڵ پڕ لە ئیمان درێژەی بە پێشمەرگایەتی دابوو و چەند عەمەلیاتێکی تۆڵە ئەستێنانە و  سەرکەوتووانەیان بە یاد و بیرەوەریی شەهیدان کردبوو،  چەند ساڵ دواتر لەپشتی دایەسڵمان بە برینداری گیرا و دوای ٣ مانگ گوللەباران کرا و چووە ڕیزی کاروانی شەهیدانەوە و بەمجۆرە پەیمانی بەڵێن و وەفاداریی خۆی بە هاوسەنگەرانی بردە سەرێ.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٠٩.

بابەتی هاوشێوە

بیروڕای ئازاد

ئەو وانانەی قەت فێریان نابین

ڕێکەوتی 2022-03-28
بیروڕای ئازاد

پێشمەرگەی وێژمانساز

ڕێکەوتی 2021-07-06
بیروڕای ئازاد

کۆمای ئیسلامی؛ قەیران یان فورسەتی بایکۆت

ڕێکەوتی 2021-06-16

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist