چەند رۆژ پێش لە ئێستا سەرۆکۆماری ئێران، حەسەن رووحانی کۆمەڵێک قسەی “باش”ی کردن. ناوبراو لە قسەکانیدا باسی لە مەسەلە یەکسانیی لە مافی هاووڵاتیانی ئێرانی‌دا کرد و، بە ئاوڕدانەوە لە پرسی مودیرییەتی لە سەر ئاستی پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی وڵات‌دا لە رووی مەزهەبی و نەتەوەییەوە، رەخنەی ئەوەی گرت کە بۆچی نابێ خەڵکی سەر بە نەتەوە و مەزهەبەکانی دیکەی ئێران جیا لە فارس و شیعە، لە مودیرییەتی وڵات‌دا بەشدار بن؟!
حه‌سه‌ن ڕووحانی، سه‌ركۆماری ئێران گوتی، ئه‌گه‌ر كه‌مینه مه‌زهه‌بییه‌كان هه‌موو ئه‌ركه‌كانی خۆیان له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا ئه‌نجام بده‌ن بۆ نابێ ئیمتیازی یه‌كسانیان هه‌بێ!.
حه‌سه‌ن ڕووحانی سه‌ركۆماری ئێران ڕایگه‌یاند، كه كه‌مینه مه‌زهه‌بییه‌كان له ئێران‌دا ده‌چه‌وسێنه‌وه. ئه‌وان هه‌موو ئه‌ركه‌كانی وه‌ك؛ چوونه سه‌ربازی و دانی ماڵیات جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و ده‌بێ ئاوانیش له پۆسته باڵاكانی وڵات‌دا پشكیان هه‌بێ و مافی یه‌كسانیان پێ بدرێ.
ڕووحانی له ڕه‌وتی قسه‌كانیدا وێڕای ئاماژه به پێدانی پۆسته گرینگه‌كانی ده‌وڵه‌تیی وه‌ك وه‌زاره‌تخانه به ژنان، گوتی؛ كه‌مینه نەتەوەیی و مه‌زهه‌بییه‌كانیش پێویسته له به‌شه گرینگه‌كانی حكومه‌تی و ده‌وڵه‌تی پۆستی گرینگ‌یان پێ بدرێ.
ئەوەی لەم پێوەندییەدا جێی باس و تێڕامانە دوو مەسەلەیە کە پێویستە رووحانی لە بەرانبەریاندا وڵامدەر بێت و قسەی پێ بێت بۆ وتن. چونکی هەر وەک لە سەرەتادا باسمان کرد ئەم قسانەی رووحانی باشن، بەڵام ئەوەی لە رووحانی چاوەڕوان دەکرێ وەک سەرکۆماری وڵات، وڵامدانەوە بە خودی ئەم رەخنانەیە کە خۆی لە شێوەی مودیرییەتی دەسەڵات و بەڕێوەبەری وڵاتی دەگرێ.
رەخنەگرانی دەوڵەتی رووحانی لە خەڵکی سەر بە مەزاهبی غەیرە شێعەو و نەتەوەکانی ئێران کە زۆرترین بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکانی دوو دەورەی پێشووی سەرکۆماری و بە قازانجی رووحانی‌دا کردوە، هەر ئەم قسەو رەخنانەن کە خودی رووحانی باسیان دەکات!!. ئەوان بۆ گەیشتن بە وڵام روویان لە دەزگای بەڕێوەبەریی(دەوڵەت) و خودی شەخسی رووحانی وەک سەرکۆمارە. ئەی بڵێی رووحانی رووی لە کێ بێت لە حاڵێکدا خۆی بەرپرسی دەزگای جێبەجێکارە؟!
ئەوی ڕاستی بێت ئەو قسانە رووحانی دەریدەخات کە لەم سیستەمەدا کە رووحانی وەک سەرکۆمار بەرپرسارێتی تێدا هەیە، ئەوەی قسەی یەکەم دەکات و سەرچاوەی هەموو ناکۆکی و کەمایەسییەکانە، کەسێکە کە رەوایی و شەرعییەتی هەموو دامودەزگا یاساییەکانی خستۆتە ژێر پرسیار و بێدەسەڵاتی کردوون. ئەوەیش بەیتی رێبەری کە هەمان رێبەری نیزام و شەخسی عەلی خامنەییە.
ئایا رووحانی رووی لە خامنەیی بوو کە قسەی دەکرد، ئایا پێی وایە ئەوە خامنیەییە کە هۆکاری ئەم هەمووە نایەکسانی و ناعەداڵەتیانەیە؟ ئەگەر وڵامەکە ئەرێیە، ئەی رووحانی لە کوێی ئەم ئیدیعایانەدا جێ دەگرێ و لە سەریەتی چی بکات؟!
هەرچەند چارەنووسی بنی سەدر، مونتەزری، هاشمی رەفسەنجانی، موسەوی و کەڕووبی هەرکام بە جۆرێک دەیسەلمێنن کە ئاقیبەتی بەربەرەکانێ و دژایەتی لە گەڵ رێبەری نیزام دەتوانێ چ ئاکامێکی لێ بکاتەوە، بەڵام ئەگەر رووحانی دەیهەوێ بە قازانجی پێکهاتەکانی ئێران و بە گشتی خەڵکی ئەم وڵاتە هەڵوێست بنوێنێ، چارەیەکی نیە جیا لەوەیکە بێتە ریزی خەڵکەوە و بەم جۆرە بیسەلمێنێ کە ئەوەی دەیڵێ، ڕاستە و درۆ لە گەڵ دەنگدەرانیدا ناکات.