• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

گەورەتر لە حیزب

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/08/26
جۆری بابەت: سیاسی, وتار

هەفتا و دوو ساڵ بە سەر تەمەنی حیزبی دێموکراتدا تێدەپەڕێ، حیزبێک کە تا هەنووکەش هیچ ڕێکخراوەیەکی سیاسی دیکه لە هەر چوار پارچەی کوردستان نەیتوانیوە دەسکەوت و شانازییەکانی دووپات کاتەوە، کە بێ گومان دیارترینی ئەم دەسکەوتانە دامەزراندنی کۆماری کوردستان بوو لەسەر بنەمای گوتارێکی نەتەوەیی کە کلیل وشەکانی ئەم گوتارە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ تا ئێستاش بە سەر گوتاری پارچەکانی تردا زاڵ و دیارە.

بێشک دەکرێ زۆر دەسکەوتی گرینگی دیکەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەتایبەتی هی سەرەتای دامەزرانی دەسنیشان بکەین بەڵام جگە لەم دەسکەوتانەش، بە دڵنیاییەوە هیچ حیزبێکی کوردی هێندەی حیزبی دێموکرات تووشی کارەسات نەبووە، لە هەرەسی کۆماری کوردستان و لە سێدارەدرانی پێشەوای نەمرڕا بگرە، تا دابڕان و لەتبوون و شەهید بوونی سەرکردە کاریزماکانی و دواجار ئەم دۆخە نالەبارەی ئێستای خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بەدەر لەم دەسکەوتانەی وەدست هاتووە و بەدەر لەم کارەساتانەی بەسەریدا هاتووە، حیزبی دێموکرات «بەرپرسترین» حیزبی مێژووی نەتەوەی کوردە. ئەم حیزبه له زۆر بڕگەی مێژووی تێکۆشانی خۆیدا غەدری لە خۆی کردووە، بەڵام داڵدە و یارمەتیدەری شۆڕش لە پارچەکانی دی بووە، لە ڕێبازی نەتەوەیی لای نەداوە تەنانەت بۆ ساتێک، لە هەڵسوکەوت لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی وڵاتانی دراوسێی پارچەکانی تری کوردستاندا هەرگیز بەرژەوەندیی براکانی فیدای بەرژەوەندی خۆی نەکردووە و… ئەم هەست بە بەرپرسیارییەت و مەسئوولییەتە بە تەعبیری شەهید دوکتور قاسملوو، گەورەترین سەرمایەی کۆمەڵایەتی لەلای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بۆ سازکردووە. خۆ ئەگەر ئەم خۆشەویستییە بێ وێنەیەی لەلای خەڵکی ڕۆژهەڵات نەبوایە و پاڵپشتی ئەم گەلە نەبوایە دەمێک ساڵ بوو تێداچووبوو. پەیوەندیی نێوان حیزبی دێموکرات و خەڵکی کوردستان هەر لە سەرەتای دامەزانیەوە تا ئێستا جگە لە ڕەهەندە ڕزگاریخوازییەکەی وەک بزووتنەوەیەکی میللی دێموکراتیک، سۆز و عاتیفەیەکی کەم وێنەی پێوەدیارە کە زۆر جاران خۆ لە قەرەی چیرۆک و ئەفسانە دەدا و ئەمە بۆتە ڕەمزی هەرمانی حیزبی دێموکرات لە نێو دڵ و گیانی خەڵکی کوردستاندا.

ئاوڕێکی خێرا بۆ سەر قۆناغەکانی خەباتی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەمان بۆ دەردەخا کە ئێستاشی لەگەڵدابێ سەردەمی کۆماری کوردستان پڕشنگدارترین قۆناغی ئەم حیزبە بووە و لە پاش هەرەسی کۆمار، هەرگیز نەگەیوەتە داوێنی ئەم لووتکەیە. دیارە زۆر هۆکار هەیە کە ئاماژەی پێبکەین کە بۆچی حیزبی دێموکرات لەم قۆناغەی تێنەپەڕاندووە. بەڵام کە بێینە زەمانی حازر، لە ڕاستیدا ئەم حیزبە ئێستا لە دوو ڕەهەندی سیاسی و ڕێکخراوەییدا تووشی قەیران بووە. بەتایبەتی پاش شۆڕشی گەلانی ئێران جگە لە دەیەی 80ی زایینی، ئەم قەیرانانە زیاتر خۆیان دەرخستووە، بەڵام ئەوەی هیوابەخشە دوو پتانسییەلی گەورەی نێوخۆی حیزب و نێوخۆی ڕۆژهەڵاتە کە دەتوانێ ببێتە هۆی ڕزگاربوونی لەم قەیرانانە و بووژانەوی خەبات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

یەکەمیان بریتییە لە توانایی و پتانسییەلی نێوخۆی حیزب بۆ بەخۆداچوونەوە و خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانە بە تایبەتی لە دوو دەیەی ڕابردوو. وەک شەهید دوکتور قاسملوو دەڵێ: (پێشەنگیی و ئاوەڵناوی شۆڕشگێڕی حیزبێکی سیاسی لەمەوە سەرچاوە دەگرێ کە چۆناوچۆن بۆ هەڵەکانی ڕابردووی دەڕوانێ، حیزبێکی شۆڕشگێڕ نابێ ترسی ئەوەی هەبێ کە بە کوتنی هەڵەکانی دوژمن پێی شاد دەبێ یان لە ڕادەی باوەڕپێکراوییەکەی کەم دەبێتەوە، بەپێچەوانە دان بە هەڵەنان و ڕاست کردنەوەیان باوەڕپێکراویی حیزب لە نێو خەڵکدا دەباتە سەر و «جیددی» بوون و «بەرپرس»بوونی حیزب نیشان دەدا.) دووەم ئەم پێگە قورس و قایمە کۆمەڵایەتی و سیاسییەی حیزبی دێموکرات کە لە ناوخۆی کوردستان هەیەتی دەکرێ ئەم ئومێدەمان بداتێ که سەرکردایەتی سیاسی ئەم حیزبە لەم پتانسییەلانە کەڵک وەرگرێ بۆ نوێژەن کردنەوەی گوتار و خەبات، بە ڕەچاوکردنی واقێعبینانەی بارودۆخی ناوخۆیی، ناوچەیی و تەنانەت نێونەتەوەیی.

ئەگەر لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا شاخ و شار لە نێو هەناوی یەکتردا بوون و لە دەیەی 80دا شاخ و شار لێک گرێدرابوون، ئەوە لە ساتەوەختی ئێستادا شاخ و شار بە تەوای لێکدابڕاون. کەوابوو بە پێی ئەوەی کە حیزبی دێموکرات حیزبێکی جیددی و بەرپرس بووە، دەتوانێ بە ئاوڕدانەوەیەکی سەرلەنوێ بۆ دۆخی خۆی و وەرگرتنی ڕەخنە و گلەیی و گازەندەکانی ناوخۆ بە هەموو جیاوازییەکانەوە، دیسان ببێتەوە حیزبەکەی کۆمەڵانی هەراوی خەڵکی کوردستان، دێموکرات تەنیا حیزبی سکرتێر، دەفتەری سیاسی، کۆمیتەی ناوەندی، کادر و پێشمەرگە نییە… دێموکرات وەک چۆن لە سەرەتای دامەزرانیدا حیزبی تەواوی گەلی کورستان بوو، ئێستاش دەبێ دوکتورینە سەرەکییەکەی ئەوە بێ بە مکانیزمی گونجاو و کردەیی و پشتئەستوور بە تیۆری لە مەیدانی خەباتدا گەورەتر لە حیزبێک خۆی بنوێنێ!

سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٠٨.

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist