شعووری سیاسیی کوردی ڕۆژهه‌ڵات به هه‌موو پێکهاته و جۆراوجۆرییهکانیهوه به‌رهه‌می هاوبه‌شبوون له ئازاری کورد بوونه له‌ژێر حاکمیه‌تێکی ملهوڕدا. ئه‌و شعوره سیاسییه مۆرکی مێژوویه‌کی پێوه‌یه که سه‌رباری هه‌موو نالێکییه ده‌روونییه‌کان، هاوئامانجی و هاوخه‌باتی و هاوچارهنووسیتان و پۆیهتی. له سه‌رتاسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا تاکێکی نیشتمانپهروهرت پێ شک نایه که هه‌ڵقوڵاوی هه‌ر به‌ستێنێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بێ یان ئه‌مڕۆ له هه‌ر بازنه‌یه‌کی سیاسی‌دا بخولێته‌وه، شتێک به بازنه و به‌ستێنه‌کانی پێشووی ئه‌زموونی به‌کۆمه‌ڵ و ناسنامه‌ی سیاسیی سه‌رجه‌م خوشک و برا کورده‌کانی دیکه‌ی نه‌به‌ستێته‌وه.
به‌و حاڵه‌ش، له یه‌ک ده‌هه و نیوی ڕابردوودا ئه‌وه‌نده‌ی جیاوازییه نوێیه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگەی سیاسیی رۆژهه‌ڵات هۆکارێک بوون بۆ دڕدۆنگی و نالێکی، ئه‌وه‌نده هاوبه‌شییه مێژوویییهكانی ئه‌و کۆمه‌ڵگەیه هانده‌ری یه‌کخستنی ڕوانگه‌ی ستراتژی و وزه‌ی کارای ئه‌و کۆمه‌ڵگەیه نه‌بوون. ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مێک به هۆکاری ئیدئۆلۆژیک یان که‌م چیکڵدانه‌یی سیاسی، ئه‌وه ته‌نیا هێزه سیاسییه‌كانی ئه‌و به‌شه له کوردستان بوون که ده‌بوو سه‌باره‌ت به یه‌کنه‌بوون لۆمه بکرێن، ئه‌مڕۆ مه‌وداکان و نایهکییهكان په‌لیان کێشاوه‌ته نێو کۆمه‌ڵگەش، به چه‌شنێك که ناوبه‌ناو به‌هۆ و بێ هۆ هه‌م کۆمه‌ڵگە له ده‌روونی خۆیدا و هه‌م به‌ستێنی مه‌ده‌نی له به‌رامبه‌ر به‌ستێنی شۆڕشگێڕیدا تێك ده‌گیرێن.
له سه‌رده‌می ئێستادا دیارترین بابه‌تی سه‌رهه‌ڵدان و چڕبوونه‌وه‌ی ئه‌و نالێکی و له به‌رامبه‌ر یه‌ك راوه‌ستانه شێوازی بردنه پێشی خه‌بات و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه که هه‌موو کورد ده‌چه‌وسێنێته‌وه و ویست و جوڵه‌ی ئازادیخوازانه‌ی ئه‌و گه‌له له هه‌ر شكڵ و شێوه‌یه‌کدا سه‌رکوت ده‌کا. به‌م جۆره‌یه که هه‌موو مه‌وعیده سیاسییه‌کانی نێوخۆی ئێران یا ته‌نانه‌ت پرسه‌کانی مافی مرۆڤ، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بوارێکی هه‌میشه‌یی بن بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن رۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان به‌یه‌کڕیزی، ده‌بنه ده‌رفه‌تێکی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی تاکه‌کان و پێکهاته‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای سیاسیی ئێمه دابه‌ش بن و له به‌رامبه‌ر یه‌كتر راوه‌ستن.
جه‌مسه‌ربه‌ندیی وه‌ها له نێوخۆی گه‌لێکدا که بۆ ئازادی خه‌بات ده‌کا، به هۆی ئه‌وه که بێ متمانه‌یی نێوان بژارده‌کان و په‌رش و بڵاویی وزه‌ی خه‌باتگێڕیی خه‌ڵکی لێ ده‌که‌وێته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی بۆ گه‌له‌که زیانبه‌خشه، ئه‌وه‌نده‌ش به قازانجی ده‌سه‌ڵاتێك ده‌شکێته‌وه که نه‌ک هه‌ر باوه‌ڕی به جێبه‌جێكردنی ویست و داواکانی خه‌ڵك نیه، به‌ڵکوو ته‌وژمێکی جه‌ماوه‌رییش بۆ پاشه‌کشه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ویست و داوایانه له‌سه‌ر خۆی هه‌ست پێ ناکا.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ پێش به قووڵبوونه‌وه و شكڵگرتنی زیاتری ئه‌م جۆره دابه‌شبوون و دابه‌شکردنانه بگرین و ئه‌م جیاوازییانه بکه‌ینه ده‌رفه‌ت بۆ جێخستنی دیالۆگ و دروستکردنی سه‌نتێز له ناوماڵی کوردی رۆژهه‌ڵاتدا، پێویسته:
١/ هه‌میشه له‌بیرمان بێ که تا کاتێک روانین و ره‌فتاری ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ده‌رهه‌ق به گه‌له‌که‌مان ئه‌وه‌یه که تا ئێستا دیتوومانه، کۆمه‌ڵگەی سیاسیی ئێمه به هه‌موو جیاوازی و فرهییهکانیهوه نابێ لایه‌نێک جگه له‌و سیستمه‌ی گه‌لی ئێمه‌ی له ته‌واوه‌تیی خۆیدا له په‌راوێز خستووه و سیاسه‌تی داگیرکارانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کا، به ئامانج بگرێ.
٢/ ئه‌و راستییه قبووڵ بکه‌ین که کایه‌ی سیاسیی ئێمه ئه‌مڕۆ له رابردوو فره‌چه‌شنتر و ئاڵۆزتره. ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مێک یه‌ک سه‌رچاوه‌یی و یه‌ک ئاقاری و یه‌ک ره‌هه‌ندی وڵامده‌ری پێویستییه‌کانی خه‌بات و چالاککردنی خه‌ڵک بوو، ئه‌مڕۆ ئه‌م مێتۆده وڵام ناداته‌وه و ته‌نیا هێژێمۆنی خوازی، دابه‌شبوونی زیاتری کۆمه‌ڵگا و دهکارنهخرانی هه‌موو پۆتانسیه‌له‌کانی خه‌بات له‌نێو قووڵایی و له توێخه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگای لێ ده‌که‌وێته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ زۆرتر وڵامده‌ره و ده‌توانێ دینامیزمی گه‌وره‌ی سیاسی بۆ گه‌لی ئێمه بخوڵقێنێ، فره‌ڕه‌هه‌ندیی خه‌بات و قبووڵی فره‌چه‌شنیی سیاسی و هه‌وڵدان بۆ رێکخستن و هه‌ماهه‌نگکردنی ره‌فتاری ئه‌کته‌ره جیاوازه‌کانه.
٣/ کۆمه‌ڵگەی سیاسیی ئه‌مڕۆمان به هه‌موو ئاڵۆزی و دهوڵهمهندییهکانییهوه له ته‌واوه‌تیی خۆیدا ببینین. پێویسته ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین که به‌بێ ئه‌وه‌ی واقیع و ئه‌کته‌ره‌کانی پێشووی سه‌ر شه‌تره‌نجی سیاسیی خه‌باتی گه‌لی ئێمه ڕۆڵ و قورسایی و پۆتانسیه‌لی ئاینده‌یان له ده‌ست دابێ، واقیعی نوێ و ئه‌کته‌ری نوێش په‌یدا بوون. ده‌کرێ تێبینیمان له‌سه‌ر ئه‌م واقیع و ئه‌كته‌ره نوێیانه‌ی نێو کایه‌ی سیاسیی خۆمان هه‌بێ، به‌ڵام نه به نادیده‌گرتنیان و نه به مۆرک لێدانیان ناتوانین ئاقاری خه‌بات به‌و جۆره‌ی بۆخۆمان مه‌به‌ستمانه یه‌كده‌ست بکه‌ین. ڕێگای دروست هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر نیه، به‌ڵکوو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتره له‌پێناوی نزیکبوونه‌وه و بوون به یه‌ك، یا لانیکه‌م بوونه پارتنێری یه‌كتر.
٤/ له‌و مامه‌ڵه‌یه‌دا که (چ له ئاستی هێزه سیاسییه‌کاندا و چ له ئاستی گشتیی کۆمه‌ڵگەدا) له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌که‌ین له دیالۆگێكی شارستانی و ئوسووڵی به‌ولاوه نابێ هیچ ئامرازێکی دیکه شک ببه‌ین. ئامانج له‌م دیالۆگه ده‌بێ لێک نزیک کردنه‌وه‌ی ڕوانگه‌کان و دروستکردنی سه‌نتێز له‌سه‌ر ئامانجه‌کان و شێوازی تاودان بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه و یارمه‌تیدان به شكڵ گرتنی کۆمه‌ڵگەیه‌کی مه‌ده‌نیی چاوه‌دێر و بژارده‌یه‌کی سیاسیی وڵامده‌ر بێ. گه‌یشتن به سه‌نتێزی دڵخوازیش که هه‌موو لایه‌ک خۆی تێدا ببیننه‌وه، به‌بێ ئازایه‌تی و ته‌وازوعی هه‌مووان مومکین نیه.
٥/ هیچ لایه‌ن و هیچ به‌ستێنێک نابێ لایه‌ن و به‌ستێنێکی دیکه به ڕکابه‌ری خۆی چاو لێ بکا. قورسایی مێژوویی و جێگه و پێگه‌ی ئێستا و پۆتانسیه‌لی داهاتووی هه‌موو لایه‌ک له خه‌ڵک دیاره و به که‌س ناشاردرێته‌وه. پێویسته به‌ستێنی شۆڕشگێڕی و به‌ستێنی مه‌ده‌نیی خه‌بات به ته‌واوکه‌ری یه‌کتر بزانین و هه‌ماهه‌نگیان بکه‌ین. هه‌روه‌ک چۆن زێهنیه‌تی ڕکابه‌ری و ململانه له‌نێو هێزه سیاسیه‌کاندا بۆ ئه‌مڕۆ به زیان و به‌ربه‌ستی ئه‌نجامدانی کاری گه‌وره‌یه، پێوه‌ندیی نێوان به‌ستێنی شۆڕشگێڕی و به‌ستێنی مه‌ده‌نیی خه‌باتیش پێویسته به چه‌شنێکی به‌رپرسیارانه‌تر و سینگ فراوانانهتر ڕێک بخرێته‌وه. نه به‌ستێنی شۆڕشگێڕی ده‌بێ به چاوی گومانه‌وه بۆ چالاکانی سه‌ربه‌خۆی نێو به‌ستێنی مه‌ده‌نی بڕوانێ و نه به‌ستێنی مه‌ده‌نیش ده‌بێ پێی وابێ به‌بێ متمانه و ئیلهاموه‌رگرتن له به‌ستێنێ شۆڕشگێڕی ده‌توانێ رۆڵی خۆی به جیددی بنوێنێ. ڕیشه‌داریی مێژوویی و لاق له‌سه‌ر عهرزبوون کلیلی سه‌رکه‌وتنی هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌که. به‌ستێنی شۆڕشگێڕی له ڕێگای به‌ستێنی مه‌ده‌نییه‌وه زیاتر به کۆمه‌ڵگە وه‌سڵ ده‌بێته‌وه، به‌ستێنی مه‌ده‌نییش له ڕێگای به‌ستێنی شۆڕشگێڕییه‌وه به مێژوو و جه‌وهه‌ری واقعیی پرسی کورد له ئێران وه‌سڵ ده‌بێته‌وه. به‌ستێنی مه‌ده‌نی پێویسته ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاو بێ که ئه‌گه‌ر پرسێک به ناوی پرسی کورد له ئێران جێکه‌وتووه، ئه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی بزوتنه‌وه‌ی سیاسیی کوردستان وه‌دی هاتووه. هاوکات به‌ڵام به‌ستێنی شۆڕشگێڕی نابێ پێی وابێ مۆنۆپۆلی بزاڤی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی رۆژهه‌ڵاتی هه‌یه، به‌ڵکوو ده‌بێ تێ بکۆشێ ئه‌کته‌ره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و به‌ستێنه له پرسه گه‌وره سیاسییه‌که‌دا ئه‌رکدار و هاوهه‌نگاو له‌گه‌ڵ خۆی بکا.
٦/ گوتاری سیاسی و ڕزگاریخوازانه‌ی ئێمه (وه‌ک کوردی ڕۆژهه‌ڵات) له عه‌ینی ئه‌وه‌دا که ده‌بێ به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ر و گه‌لی حاکم له‌ڕووی بنه‌مای فه‌لسه‌فی و چوارچێوه‌ی قانوونییه‌وه به‌هێز و باوه‌ڕبه‌خۆ و تۆکمه بێ و پاشکۆیه‌تیی هیچ کوێی پێوه دیار نه‌بێ (نه له ئاستی ئێران و نه له ئاستی دنیای ده‌ره‌وه و نه ته‌نانه‌ت له ئاستی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش)، به‌ڕووی ناوخۆی کۆمه‌ڵگەی کوردستانیش پێویسته به‌دوور له فیرقه‌گه‌رایی و دابه‌شکاری، ئه‌وه‌نده هه‌مه‌لاگیر بێ که هه‌موو جۆراوجۆرییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگەی کورده‌واری و هه‌موو هه‌ستیارییه فه‌رهه‌نگی و سیاسییه‌کانی خه‌ڵكی ئێمه له خزمه‌ت ئاقارێکی هاوبه‌شی نه‌ته‌وایه‌تیدا بۆ لای خۆی ڕابکێشێ.
٧/ ده‌رک بکه‌ین که یه‌كگرتنی کوردی ڕۆژهه‌ڵات ڕوو به ده‌سه‌ڵات و ڕوو به دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی، به خانه‌ته‌کانییه‌کی مێژوویی و خهسارناسییهكی سیاسی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێگایه‌کی خه‌بات که گه‌له‌که‌مان تا ئیستا بڕیویه‌تی و سه‌باره‌ت به ئه‌وله‌وییه‌ت و پێوه‌ندیی نێوان بایه‌خه‌کان و مێتۆده‌کانی خه‌باتدا (به‌دوور له دۆگماتیزم و ده‌مارگرژی) تێده‌په‌ڕێ. له‌و دابێژتنهدا نابێ نه له شکۆی خه‌بات و خۆڕاگریی ده‌یان ساڵه‌ی گه‌له‌که‌مان بدرێ و نه خۆشمان له دروستکردنی زه‌رفیه‌تی نوێ بۆ ئێستا و ئایندهی خه‌بات بێبه‌ش بکه‌ین. زۆر هه‌ڵه و ناڕه‌وا و مه‌ترسیدار ده‌بێ ئه‌گه‌ر بژارده‌کانی گه‌له‌که‌مان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی «نیشتمان به‌جێ هێشتوو» و «ته‌سلیمبووی داگیرکه‌ر» دابه‌ش بکه‌ین.
٨/ کاتێک پرسێکی مافی مرۆڤ دێته پێش، کۆمه‌ڵگەی سیاسیی ئێمه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه که قوربانی یان قوربانییه‌کانی پێشێلکارییه‌که سه‌ر به چ توێخێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی نێو کۆمه‌ڵگەی کوردستانن، پێویسته ته‌نیا له ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤه‌وه بۆ قه‌زیه‌که بچێ و پێویسته ئه‌و کۆمه‌ڵگەیه هه‌مووی وه‌ک یه‌ك خۆی له‌و که‌سانه‌ی له په‌راوێزی کوردبووندا ڕووبه‌ڕووی ئازار و مه‌ترسی ده‌بنه‌وه و پێویستیان به به‌هاناوه چوونه، به خاوه‌ن بکا.
٩/ کاتێك سه‌باره‌ت به مه‌وعیدێکی سیاسیی ڕێكخراو له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه (بۆ نموونه هه‌ڵبژاردن) یان که‌لێن و ده‌رفه‌ته یاساییه‌کانی کارکردن له ناوخۆ، جیاوازیی بۆچوون له‌نێوان لایه‌ن و به‌ستێنه‌کاندا دروست ده‌بێ، له‌جیاتی تۆمه‌ت له یه‌كتردان و هێرشکردنه سه‌ر یه‌كتر، باشتر وایه ڕێز له بۆچوون و ئاقاره جیاوازه‌کان بگرین و له خۆمان بپرسین که ئاقاره‌که هه‌رچیه‌ک بێ، به چ شێوه‌یه‌ک ده‌توانین هه‌موو ئاقاره‌کان بۆ هه‌مان مه‌به‌ستی کۆتایی واته به چالش کێشان و پاشه‌کشه به ڕێژیم و به‌هێزکردنه‌وه‌ی فاکته‌ری کوردی ڕۆژهه‌ڵات به‌کار ببه‌ین.
١٠/ بزوتنه‌وه‌ی ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕووی دنیای ده‌ره‌وه‌دا ماهیه‌تی بنیاتنه‌رانه و پێشکه‌وتنخوازانه‌ی خۆی بسه‌لمێنێ، کێشه ده‌روونییه‌کانی به ڕێگایه‌کی سالم و به‌دوور له گرژی کانالیزه بکا و هاوکات له‌گه‌ڵ خه‌باتی ڕزگاریخوازانه کاری درێژخایه‌نی بنیاتنانی کۆمه‌ڵگەش به‌ڕێوه ببا، پێویسته بزوتنه‌وه‌یه‌ک بێ که له ده‌روونی خۆیدا دێموکڕاتیک بێ و دێموکڕاسی به کرده‌وه و له هه‌موو چوارچێوه‌کاندا ڕه‌چاو بکا.
١١/ له ڕیزبه‌ندی ویست و ئامانجه‌کانی گه‌له‌كه‌ماندا ویسته بچووكه‌کان له به‌رامبه‌ر ویسته مه‌زنه‌کان دانه‌نێین؛ پرسه‌کانی ڕۆژ به ناته‌با له‌گه‌ڵ پرسه درێژخایه‌نه‌که نه‌زانین و عایقسازی له‌نێوان مه‌سایلی سیاسی له‌لایه‌ک و مه‌سایلی ئابووری و فه‌رهه‌نگی له‌لایه‌کی دیکه‌وه نه‌که‌ین. خاڵی ده‌سپێك و گه‌یشتنمان که پێویسته هه‌میشه له‌به‌رچاومان بێ پرسی سیاسیی کورده به‌و ڕه‌گ و ڕیشه و به‌ستێنه مێژووییه‌وه که هه‌یه‌تی، به‌ڵام پرسێك که لق و پۆپ و ده‌ره‌نجامی له بواری جۆراوجۆردا و له ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکدا لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
١٢/ خه‌باتی ئێمه پێویسته سروشتی قایم به‌زات، سه‌ربه‌خۆ و پشتبه‌ستوو به هێزی خۆی هه‌رگیز له ده‌ست نه‌دا. ڕێکخستنی ئاجێندای خه‌بات له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه که ڕه‌نگه کۆماری ئیسلامی شتێک بۆ گه‌لی ئێمه بکا و ڕێکخستنی هه‌مان ئاجێندا له چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌دا که ڕه‌نگه هێزێكی ده‌ره‌کی هێرش بکاته سه‌ر ئێران و ڕێژیم بڕووخێنێ، هه‌ردووکیان به‌قه‌د یه‌ک هه‌ڵه‌ن. هاوکات به‌ڵام بزوتنه‌وه‌یه‌ک که بیهه‌وێ ببێته هێزێکی مه‌یدانی و شوێندانه‌ر، نابێ خۆی له‌وه ببوێرێ که زه‌رفیه‌ت و پێشهاته‌کان چ له ئاستی ناوخۆی وڵات و چ له ئاستی دنیای ده‌ره‌وه‌دا به قازانجی به‌هێزکردنی خۆی و ههلسازی بۆ ئایندهی گه‌له‌که‌ی به‌کار ببا.
١٣/ پارته سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌گه‌ر یه‌کسه‌ریش نه‌توانن له‌سه‌ر چوارچێوه و مێکانیزمی یه‌كگرتنیان ڕێک بکه‌ون، لانیکه‌م کار له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ن که له ئه‌گه‌ری ئاڵوگۆڕدا هه‌نگاوه‌کانیان ئه‌وه‌نده ڕێک و هه‌ماهه‌نگ بێ که گرژییه نێوخۆییه‌کانی ڕابردوو دووباره نه‌بنه‌وه و ده‌رفه‌ته‌کان له کیس نه‌چن. هاوکات تێکۆشانی هاوبه‌ش و دوورهمهودا بۆ مه‌سه‌له‌ی کوردی ڕۆژهه‌ڵات له دنیای ده‌ره‌وه له کێشه نێوخۆییه‌کانی ئێستایان جیا بکه‌نه‌وه و کارکردن بۆ ئه‌میان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌ویان په‌ک نه‌خه‌ن.
١٤/ له‌پێناوی دروستکردنی مه‌رجه‌عیه‌تێکی مه‌یدانی و هه‌ڵچنینی بنه‌ماکانی دوفاکتۆیهکی کوردی له ڕۆژهه‌ڵات، سیاسه‌ت بێنینه‌وه سه‌ر عه‌رزی واقیع و له بهمهجازی بوونی له‌ڕاده‌به‌ری خه‌بات و کاری سیاسی که‌م بکه‌ینه‌وه. هه‌رله‌وکاته‌دا نابێ پێمان وابێ به‌مه‌یدانی کردنی خه‌بات ته‌نیا به مێتۆدی چه‌كدارانه ده‌كرێ، به‌ڵکوو پێویسته هه‌موو ئه‌و شێواز و ڕێكارانه‌ی ده‌بنه هۆی جوڵاندنی به‌کرده‌وه‌ی کۆمه‌ڵگە و هێنانه مه‌یدانی خه‌ڵك له‌و سۆنگه‌یه‌وه ببینین و به‌رنامه‌ڕێژیی بهكردهوهیان بۆ بکه‌ین.
١٥/ هه‌رله‌وکاته‌دا که کوردی ڕۆژهه‌ڵات به‌شێكه له نه‌ته‌وه‌ی کورد و نابێ له هاوپێوه‌ندییه سه‌رتاسه‌رییه‌کانی نێوان پارچه‌کانی کوردستان به‌جێ بمێنێ، پێویسته بزانین ئه‌رکی یه‌كه‌م و سه‌ره‌کیی ئێمه بووژاندنه‌وه و بردنه پێشی خه‌باتی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه. هه‌ر جۆره سه‌رنجدانێک به پرسی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان یان پرسه ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌بێ به‌و تێبینییه‌وه بێ که کاڵبوونه‌وه و خستنهپهڕاوێزی ڕۆژهه‌ڵاتی لێ نه‌كه‌وێته‌وه. پێویسته له هه‌موو کار و هه‌ڵوێستێکمان سه‌باره‌ت به پرسه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه و ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناهاوسه‌نگییه تێ‌بکۆشین که ساڵانێکه به‌سه‌ر گۆشه‌ی ڕ+++ۆژهه‌ڵاتی فاکته‌ری کوردی‌دا سه‌پاوه.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٠٧.