• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

تاقیکردنەوە موشەکییەکانی ئێران و قووڵبوونەوەی قەیرانەکان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/08/07
جۆری بابەت: سیاسی

هەروەک چاوەڕوان دەکرا پاش پەسندکردنی گەڵاڵەی سزا ئابوورییەکانی سەر سێ وڵاتی ڕووسیە و ئێران و کۆرەی باکوور لەلایەن کۆنگرەی ئامریکاوە، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی گەڵاوێژ، دۆناڵد ترامپ سەرۆک‌كکۆماری ئەو وڵاتەش ئەو سزایانەی واژۆ کرد و سزا ئابوورییەکانی سەر ئەو سێ وڵاتە بەم شێوەیە بوون بە یاسایەک کە دەبێ لە ماوەیەکی دیاریکراودا بچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

سزاکانی سەپێندراو بەسەر کۆماری ئیسلامی دەگەڕێتەوە بۆ بەرنامەی ئەو ڕێژیمە بۆ پەرەپێدانی بەرنامە مووشەکییە دوورهاوێژەکانی کە لە ڕوانگەی دەوڵەتی ئامریکا و هاوپەیمانەکانی  لەژێرپێنانی ڕێککەوتنی ناوکی «بەرجام»ە کە دووساڵ لەمەوبەر لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران و گرووپی ناسراو بە ١+٥ واژۆ کرابوو. لەدوای ڕێککەوتنی ناوکیی بەرجام کۆماری ئیسلامی زۆر بە خێرایی دەستی کرد بە پەرەپێدانی بەرنامە مووشەکییەکانی و دوایین نموونەی تاقیکردنەوەی موشەکیی ڕێژیم هەڵدانی مووشەکی «سیمورغ» لە پێنجشەنبە ٥ی گەلاوێژ بوو کە بە قسەی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی توانای هەڵگرتنی مانگی دەسکردی هەیە و دەتوانێ هەتا ٥٠٠ کیلۆمێتریی بۆشایی ئاسمان بڕوا.

لەلایەکی دیکە دەستێوەردان و ئاژاوەنانەوە لە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بەتایبەت ڕۆڵی سەرەکی سپای پاسداران لە قەیرانە ناوچەییەکان لە هۆکارە سەرەکییەکانی سزا نوێیەکانی دژی ڕێژیمن. هەر بۆیەشە سپا و دەستوپێوەندییەکانی ئامانجی سەرەکیی سزا نوێیەکانی ئەو گەڵاڵەیەن. جگە لەوەش لەژێرپێنانی مافەکانی مرۆڤ و زیندانیکردن ولەڕاستیدا بەبارمتەگرتنی چەند هاوڵاتیی ئامریکایی‌ــ‌ئێرانی بەتاوانی سیخوڕی و … لە ئێراندا یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی  چڕکردنەوەی سزا ئابوورییەکانی سەر ڕێژیم بوون.

هەڵبەت بەرپرسانی سەرووی کۆماری ئیسلامیی سەرەڕای ئەوەش ڕایانگەیاندوە بەردەوام دەبن لە پەرەپێدانی تاقیکردنەوە مووشەکییەکان و لەبەرانبەر سزا ئابوورییەکان کە زۆرتر روویان لە سپای پاسدارانی رێژیمە بێدەنگ نابن و ئەو هێزە و باڵی دەرەکییەکەی، واتە هێزی قوودسی سپای پاسداران بەهێزتر دەکەن. لەو پێوەندیەدا ڕۆژێک پاش واژۆکردنی سزاکان لەلایەن سەرۆک‌کۆماری ئامریکاوە، علی خامنەیی لە ڕێوڕەسمیی پێدانی حوکمی سەرۆککۆماری بە حەسەنی ڕووحانی، وێڕای هێرشی تووند بۆ سەر ئامریکا، بۆ جارێکی دیکەش پێی لەسەر سیاسەت و کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی داگرتەوە و ڕووحانی و دەوڵەتە نوێیەکەی هان دا هەتا لەبەرانبەر ئەو وڵاتەدا خۆڕاگر بن.

داهاتووی پێوەندییەکانی ئامریکا و هاوپەیمانەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بە لەبەرچاوگرتنی سیاسەت و کردەوەکانی ئەو ڕێژیمە لەئاستی نێوخۆی ئێران و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هەروەها هەوڵدان بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکە کۆمەڵکوژەکان نەک هەر وێناچێ بەرەو ئاساییبوونەوە بچێ، بەڵکوو شیمانە دەکرێ ئەو پێوەندییانە ڕۆژ لەووگەڵ ڕۆژ بەرەو گرژیی زیاتر بڕۆن. دیارە پێوەندیی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئامریکا هەر لە سەرەتای هاتنەسەرکاری ئەو ڕێژیمە و پاش داگیرکرانی باڵوێزخانەی ئامریکا لە تاران پچرا و دوو لایەن هیچکات پێوەندییەکی ئاساییان بەیەکەوە نەبوتەوە، بەو حاڵەش لە سەردەمی باراک ئۆباما، سەرۆککۆماری پێشووی ئامریکا بە واژۆکردنی رێککەوتنی بەرجام گرژییەکان بەرەو کەمبوونەوە ڕۆیشتن و ئامریکا بە پێی ئەو ڕێکەوتنە بەشێکی زۆر لە داراییە بلۆککراوەکانی ئێرانی ئازاد کرد و زۆر لە گەمارۆ ئابوورییەکان کە سەبارەت بە بەرنامەی بەرهەمهێنان و  پەرەپێدانی چەکی ناوکیی بەسەریدا سەپابوون وەلای ‌نا. بەوحاڵەش کۆماری ئیسلامی کە لەپاش گەمارۆی توند و هەمەلایەنەی ئامریکا و هاوپەیمەنەکانی و هەروەها گەمارۆی ئابووریی شوڕای ئەمنیەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان کە تەواوی جومگە سەرەکییە ئابوورییەکانی گرتبووەوە، ناچار بوو واز لە بەرنامە ناوکییەکانی بێنێ و مل بۆ ڕێککەوتنی بەرجام و ویستی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی ڕاکێشێ، بۆ قەرەبووکردنەوەی ڕاگرتنی بەرنامە و چالاکییە ناوکییەکانی کە دەیتوانی باڵانسی هێز لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە قازانجی ئەو ڕێژیمە بگۆڕێ، ڕووی لە پەرەپێدانی بەرنامە مووشەکییە دوورهاوێژەکانی کرد کە بە پێی برگەی ٢٢٣١ی بەرجام دژی      ئەو ڕێککەوتنەیە؛ هەربۆیەش تەنانەت چەند ڕۆژ دوای     واژۆی بەرجام لە دووساڵ لەمەوبەر بەهۆی تاقیکردنەوەی مووشەکی «عیماد» لەلایەن سپای پاسدارانەوە، هەر لەلایەن دەوڵەتی پێشووی ئامریکاوە گەمارۆی ئابووری بەسەر کۆماری ئیسلامیدا سەپا.

دیارە بە لەبەرچاو گرتنی ئەو ڕاستییانە و قسە و هەڵوێستەکانی دەوڵەتی نوێی ئامریکا لەچەند مانگی ڕابردوو لەئاست کۆماری ئیسلامیدا دەبینین ئاڵوگۆڕێکی بەرچاو لە شێوەی ڕوانین و «تەعامول» لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە ئامریکا ڕوویان‌ داوە. تەنانەت وڵاتانی ئورووپایی وەک ئاڵمان و فەڕانسە و بریتانیاش بێدەنگ نەبوون و گەیشتوونەتە ئەو باوەرە، کە وێڕای پابەندبوون بە ڕێککەوتنی بەرجام دەبێ چالاکییە مووشەکییەکانی ئەو ڕێژیمە سەرەڕۆیە بەرتەسک بکرێنەوە. بۆ وێنە دەکرێ باس لە هەڵوێستی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەو وڵاتانە بکەین کە وێڕای ئامریکا داوایان لە ئانتۆنیۆگۆترێش، سکرتێری گشتیی نەتەوەی ەکگرتوەکان کردوە کێشەی تاقیکردنەوەی مووشەکی کۆماری ئیسلامی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە بێنێتە بەر باس.

لەلایەکی دیکە ترامپ کە لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆكکۆماری ئامریکا‌دا ڕەخنەی توندی لە ڕێککەوتنی بەرجام و سیاسەتەکانی ئەوکاتی ئامریکای لەمەڕ کۆماری ئیسلامیدا هەبوو، هەرچەند بەرجامی هەڵنەوەشاندەوە، بەڵام بە دانانی چاودێری توند لەسەر بەکردە کردنی ئەو ڕێککەوتنە و سەپاندنی گەمارۆی ئابووری تازە بەسەر ئەو ڕێژیمەدا نیشانی‌داوە ئامادە نییە لەبەرانبەر سیاسەت و کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی، چ لە پێوەندی لەگەڵ بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی مووشەکە دوورهاوێژەکان و چ لە ئاست ئاژاوەنانەوە و دەستێوەردان لەکاروباری هاوپەیمانە ناوچەییەکانیدا نەرمی بنوێنێ و بێدەنگ بێ.

کۆماری ئیسلامیش نیشانی ‌داوە ئامادە نییە واز لە سیاسەت و کردەوەکانی خۆی لەمەر ئاژاوەنانەوە و  دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچە بێنێ و هەر ئێستا لە چوار وڵاتی یەمەن و عێراق و سووریە و لووبنان حزووری تێکدەرانەی هەیە . لە سووریە و لەماوەی شەش ساڵ شەڕی ماڵوێرانکەر لەو وڵاتەدا بەهەموو هێزەوە هاوکاری و پشتیوانیی ڕێژیمی بەشار ئەسەدی کردوە و لەڕاستیدا ئەوە کۆماری ئیسلامی بوو کە لەو ماوەیەدا ئەو ڕێژیمەی لەسەرپێ ڕاگرتوە و بەو جۆرە بوتە هۆی کوژران و بریندار بوونی بە میلیۆن خەڵکی بێتاوان و ئاوارەبوونی نێوەی حەشیمەتی ئەو وڵاتە لە نێو خۆ و لەدەرەوەی سووریەدا. لەیەمەن بەکردەوە بۆتە بەشێک لە کێشەکان و لەشەڕی ئەو وڵاتەدا لەگەڵ عەرەبستانی سعوودی و هاوپەیمانەکانی بە شێوەی «نیابەتی» بە هاوکاریی بەرهەڵستکارە حوسییەکان لەشەڕ و ململانێ دایە. دیارە زەرەرمەندی سەرەکییەکەی ئەو شەڕو ئاژاوەیە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئاگرەکەی خۆش دەکا، خەڵکی بێتاون و لێقەوماوی ئەو وڵاتەیە. لە عێڕاق و لوبنانیش، کۆماری ئیسلامی لە ڕێی ‌هێزەکانی قوودسی سپای پاسداران و حیزبوڵڵای لوبنان زۆر چالاکە و دەستی باڵای هەیە لە ئاژاوە و نائارامییەکاندا. ئەو ڕاستییانە و زۆر هەڵوێستی سەلبی دیکەی کۆماری ئیسلامی لە پێوەندی لەگەڵ بەرژەوەندی ئامریکا و هاوپەیمانەکانی لە کەنداوی فارس و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا و ئەو مەزنخوازییەی کە مەترسیی هاویشتووەتە نێو ناوچەکە و تەنانەت زلهێزێکی وەک ئامریکاشی نیگەران کردوە، بێ‌گومان لەلایەن ئەو وڵاتە و هاوپەیمانەکانی لە داهاتوودا بێ وەڵام نامێننەوە و کۆماری ئیسلامی یان دەبێ بەهەموو سیاسەت و کردەوە ئاژاوەگێڕانە ناوچەییەکانی خویدا بچێتەوە و ڕێڕەوێکی ژیرانە بگرێتەبەر،  یان دەبێ چاوەڕوانی سزای زیاتر و تەریکبوونەوەی نێودەوڵەتی و بگرە تەنانەت تێکهەڵچوونی سەربازیش لەگەڵ ئامریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی بێتەوە.

ئەوەی کە لە ئێستاوە دیارە ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامیش ناتوانن حاشای لێبکەن، ئەوەیە کە ئامریکا و هاوپەیمانەکانی مکوورن لەسەر بەگژداهاتنەوەی ئەو ڕێژیمە سەرەڕۆیە، تەنانەت ئەگەر ناچار بە لێدانی زەبری سەربازیش، بەتایبەت لە بنکە و بنیاتە مووشەکییەکانی بن.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٠٧.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist