هەڵبژاردنی خولی یەکەمی سەرکۆماری
خولی یەکەمی سەرکۆماری لە مێژووی ئێران‌دا، لە ٥ ی ڕێبەندانی ١٣٥٨دا بەڕێوەچوو. به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی ته‌نیا پیاوانی شیعه‌ی ئه‌سنا عه‌شه‌ری ده‌توانن، به‌ربژێری هه‌ڵبژاردن بن(ئه‌سڵی 115ی قانوونی بنه‌ره‌تیی ئێران) و بۆیه هه‌م ژنان و هه‌م ناشیعه و نا مه‌زهه‌بییه‌کان ناتوانن کاندیدای ئه‌و پۆسته بن. ململانێی سه‌ره‌کیی لەو خولە‌دا، لە نێوان مو‌جاهیدینی خه‌لق و حیزبی جمهووری ئیسلامی‌دا، بوو. مو‌جاهیدینی خه‌ڵق _ که کاندیداکه‌یان ئاغای مه‌سعوودی ڕه‌جه‌وی بوو_ به بیانووی ده‌نگنه‌دان یا دەنگنەدانی ئه‌رێنی به یاسای بنه‌ڕه‌تی، له سه‌ر ئه‌مری ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی، ئیزنی به‌ربژێریی پێ نه‌درا.
له‌نێو حیزبی جمهووری ئیسلامی‌دا، له‌سه‌ر پشتیوانی له به‌ربژێره‌کان ناکۆکیی زۆر هەبوو. چوونکە کۆمه‌ڵی ڕووحانییه‌تی موباریز – که زۆربه‌ی ئاخونده قسه‌ڕۆیشتووکانی نزیک له ده‌سه‌ڵات بوون و له‌نێو حیزبی جمهووریشدا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو- پشتیوانی‌یان له به‌نی سه‌در کرد. ژماره‌یه‌کیش سه‌ره‌تا پشتیوانیان له «جه‌لاله‌دین فارسی» کرد، به‌ڵام چوونکه ناوبراو به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئێرانی نه‌بوو و دایکی ئه‌فغانی بوو، پاشگه‌ز کرایه‌وه. ( ناوی ئەسڵیی جه‌لاله‌دین فارسی «حکمت‌اللە باران چشمە» بووە). پاشان ئه‌و ژماره‌یەی پشتیواینیان لەو دەکرد، دەنگیان بە « حسن حبیبی» دا، که ئه‌ویش سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو.
ڕه‌فسه‌نجانی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئاوا لێک ده‌داته‌وه که: له‌کا‌تی هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌مین سه‌رۆک کۆماری‌دا، ئه‌گه‌ر ده‌ستمان نه‌به‌سترابا، ئیزنمان نه‌ده‌دا مه‌سه‌له‌ی بەنی سه‌در و فیتنه‌کانی ڕوو بدا و به‌ربژێری سه‌ره‌کیمان ئایه‌توڵڵا بەهێشتیی بوو. به‌ڵام کاتێک بڕیار بوو سه‌رۆک کۆمار رووحانی نه‌بێ، زه‌حمه‌ت بوو. ( ئا. خومه‌ینی له ده‌وری یه‌که‌م و دوویه‌می هه‌ڵبژاردنی سەرکۆماری‌دا، ئیزنی به به‌ربژێریی ڕووحانییه‌کان نه‌دا). له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ده‌وره‌یه‌ی سه‌رکۆماریدا، غه‌در له رێکخراوی مو‌جاهیدینی خه‌ڵک و هاوپشتیوانه‌کانی کرا که به‌ربژێرییه‌که‌ی مه‌سعوودی ره‌جه‌وی به هۆی ئا. خومه‌ینی ره‌دکرایه‌وه، کە باسی کرا.
کاندیداکانی دیکه له به‌رانبه‌ر بەنی سه‌در دا، بریتی بوون له: سادق قوتبزاده، سه‌ید ئه‌حمه‌د مه‌ده‌نی، کازم سامی، سادق ته‌باته‌بایی، داریوش فروهه‌ر، حه‌سه‌ن حه‌بیبی و محه‌ممه‌د موکری.( موکری ماویەک باڵیوێزی ئێران لە یەکیەتیی سۆڤیەتیی پێشوو و مەغولستان بوو و کوردی شیعە بوو) (١)
لە ماوەی بڵاوبوونەوەی ئەو بابەتە‌دا، پێویستە بگوترێ کە بە پێی هێندێک بەڵگەی نهێنی_دوای ٢٥،٣٠ ساڵ و دواتریش_ کۆماری ئیسلامی ڕاستەوخۆ یان به‌هۆی لێدوانی دەسەڵاتبەدستانی ئەو رێژیمە، ئاماژیان پێدەکرێ، کە لەوانەیە، لەگەڵ رێزی رووداوەکان یەک نەبن. بەڵام رووداوەکان باشتر لە پێشوو روون دەکەنەوە.
بۆ وێنە: لە بەشێک لە قسه‌کانی جەلالەدینی فارسی‌دا، گوتراوە کە:» دوای تێپەڕینی ٣٠ ساڵ لە لابرانی بەنی سەدر هەواڵدەریی فارس بوو بە هۆی خێرێک کە بەوردی و قوڵ بیر له‌وه بکه‌مه‌وه که چۆن بەنی سەدر بوو بە سەرکۆمار. دەستێکی ناحەز لە شووڕای شۆڕش بەردی بناخەی بەدەسەڵات گەیشتنی بەنی سەدری دانا. ئەوان ئاڵوگۆڕی خۆیان لە ١٨ ی گەڵاڕێزنی ١٣٥٨ هەتا ٩ ی بەفرانبار کردا.
ئیمام ده‌یهەویست سەرتا یاسای بنەڕەتی بە گشتپرسی داندرێ، مەجلیسی شووڕای ئیسلامی دامەزرێ و دوایە سەرکۆمار هەڵبژێردرێ. ئەوکات مەسەلەی شووڕای نیگابان و پەسندکردنی بەربژێرەکان لەگٶڕێدا، دەبوو. ئەوکات بەنی‌سەدر لە پاڵاوگەی شووڕای نیگابان دەرنەدەچوو. چوونکە نە «رجل» ی سیاسی بوو و نە مەزهەبی. ئەو لە نووسراوەکانیدا، لە ئایەتەکانی قورئان کەلکی وەرنەدەگرت و…
بەنی‌سەدر و هاوبیرەکانی، شووڕای شۆڕش یان ڕازی کرد که له پێشدا هەڵبژاردنی سەرکۆماری بکرێ بۆ ئەوەی کۆمه‌ڵێک لە مادە و تێبینییە قانوونییه‌کان نه‌یانگرێته‌وه. بۆیە خولی یەکەمی سەرکۆماریی تابیەتی بوو و ئەرکەکانی شووڕای نیگابان بە ئیمام سپێردرا.» (٢)
قه‌یرانە نوێیه‌کان
بۆ په‌سندی یاسای بنه‌ڕه‌تی به‌تایبه‌تی ویلایه‌تی فه‌قیهـ و ده‌سه‌ڵاته‌کانی، نەیارێکی وه‌ک ئایه‌توڵڵا تاڵقانی – له مانگی خه‌رمانانی ١٣٥٨دا- پێش په‌سندی یاسای بنه‌ڕه‌تی به‌شێوه‌یه‌کی گوماناوی (قه‌تڵی شاراوه)، گیانی لەدەست دا. داگیرکردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له لایه‌ن «خوێندکارانی موسڵمانی لایه‌نگری ئا. خومه‌ینی لە ١٣ ی گەڵاڕێزان قەیرانگەلی نوێیان لە نێوخۆی دەسەڵات و له ڕاده‌ی نێونه‌ته‌ویی‌دا، دروست کرد.
ئا. خومەینی و هاوبیرەکانی ئاماده نه‌بوون داواکانی ده‌وڵه‌تی کاتیی مهه‌ندیس بازرگان قبووڵ بکه‌ن و مل بۆ پاشه‌کشه‌کردن به داگیرکه‌رانی باڵیوێزخانەی ئەمریکا ڕاکێشن. بۆیە بازرگان و کابینه‌که‌ی وه‌ک ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕین ده‌ستیان له کار کێشایه‌وه. به‌ڵام لەسەر داوای خومه‌ینی ماوه‌یه‌ک له‌ده‌سه‌ڵاتدا مانه‌وه. ده‌سه‌ڵاتی به‌هێزی شاراوەی دوای ئه‌و کات، له ده‌ست ژماره‌یه‌ک له ڕووحانییەکانی شووڕای ئینقلاب‌دا بوو کە ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ره‌کیی دوای ئه‌و قه‌یرانانه بوون.
هەڵبژاردنی خولی نوێی مەجلیسی شووڕای میللی
له هه‌لومه‌رجێکی جیاواز لە پێشوو و تا ڕاده‌یه‌ک هێمنانه‌تری نێوخۆیی لە ئێران‌دا، خولی یەکەمی هه‌ڵبژادنی مەجلیسی شووڕای میللی ( پاڕڵمان) ی نوێ لە ٢٤‌ی ڕەشەممەی ١٣٥٨دا، به‌ڕێوه‌چوو. شەڕی خوێناوی و داگێرکەرانە له کوردستان دوای سێ مانگ شکستی خوارد یا ڕاگیرا. یه‌که‌م سه‌رکۆمار هه‌ڵبژێردرابوو. ئه‌حزاب و رێکخراوگەلی سیاسیی بەرایی به ڕوانگه جیاوازە‌کانیان_ئیسلامی، نەتەوەیی و چەپ_ بەشدار بوون. له‌کوردستانیش حیزبی دێموکڕات
_کە کۆنگره‌ی چوارەمی خۆی پاش٣٣ ساڵ له دامه‌زرانی له مه‌هاباد و له رێبه‌ندان‌ی ١٣٥٨ دا گرت_ به‌هۆی هه‌لومه‌رجی نوێ، ناوی خۆی کرده حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران. ئەو حیزبە لەگەڵ کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، ئیمکانی به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هه‌بوو.
ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێ، پێکهاته‌ی مه‌جلیسی یەکەمیان شێواند و به‌شێوه‌یه‌کی جیاواز لەکاتی هه‌ڵبژاردنه‌کە‌دا، هەڵسوکەوتیان کرد. ئه‌گه‌ر ئاکامی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که ئیزنی پێدرابا و ساختەکاری نەکرابا و وەک له کوردستان ئەوەی لە سندووقەکانی دەنگدان داویژران حیسێب کرابان، و مافی جیابیران و گه‌لانی به‌رایی، لەبەرچاو گیرابا و نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێراوی کورد و سه‌رجه‌م گه‌ڵانی‌تر ئیزنی چوونە مه‌جلیسیان پێدرابا، پێکهاته‌ی مه‌جلیس جۆرێکی دیکه ده‌بوو و زۆربه‌ی کێشه‌کانیش چاره‌سه‌ر ده‌کران. به‌ڵام به‌پێوانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی حیزبی کۆماری ئیسلامی پێکهاته‌ی مه‌جلیسی یه‌که‌م به‌م شێوه‌یه ده‌رهات:
١- حیزبی جمهووری ئیسلامی وه‌ک قۆڵی مه‌زهه‌بی به پشتیوانی ڕێبه‌ری نیزامی کۆماری ئیسلامی و رێکخراوه هاوته‌ریبه‌کانی، زۆرینه‌ی کورسییه‌کانی مه‌جلیسی شووڕایان وه‌ده‌ست خست.
٢- نێهزه‌تی ئازادی ١٨ کورسیی هه‌بوو.
٣- قوڵی بەنی سه‌در به‌ناوی «ده‌فته‌ری هاوکاریی خه‌ڵک و سه‌رکۆماری « و فراکسیۆنی هاوته‌ریب و لیبڕاڵه‌کان، گرووپێکی دیکه بوون.
٤- نوێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆ، چه‌پ و حدکا، به‌هۆی بێ باوه‌ڕی به نیزام ئیعتباره‌که‌یان هه‌ڵوه‌شاوه. (٣)
سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه پێکهاته‌ی مه‌جلیسی یه‌که‌م به‌م شێوه‌یه ده‌نووسێ:
١- فڕاکسیۆنی ئیئتلافی گه‌وره (قوڵی مه‌زهه‌بی) 85 نوێنه‌ر.
٢- ده‌فته‌ری هه‌ماهه‌نگی بەنی سه‌در و هاوبیرانی ٣٣ نوێنه‌ر.
٣- فڕاکسیۆنی نێهزەتی ئازادی و هاوتەریب ٢٠ نوێنەر.
٤- سه‌ربه‌خۆیەکان ١١٥ نوێنه‌ر. (٤)
ڕه‌فسه‌نجانی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ: دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی خۆمان کۆکرده‌وه و هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس‌مان برده‌وه. بیربکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر، بەنی سه‌در مه‌جلیسیشی بردباوه، به‌و کۆنگرانه‌ی دروستی کردبوو، ده‌بوو فاتیحای شۆڕش خوێندرابا. حیزب [ مه‌به‌ستی حیزبی جمهووریی ئیسلامی] توانی مه‌جلیسی له ئیختیار دابێ و له‌ڕاستیدا ئه‌و شوێنه ببێته مێحوری ئیداره‌ی وڵات.
له ٣١ ی پووشپه‌ڕی ١٣٥٩ (١٩٨٠) دا، به پێی په‌سندکراوێک، ناوی مه‌جلیسی شووڕای میللی- یان گۆڕی و کردیان به مه‌جلیسی شووڕای ئیسلامی. (٥)
سەرچاوەکان
١- ویکی پدیا، دانشنامەی آزاد. ٢- سایت تابناک، جەلالەدین فارسی، گروه فرقان فقط من و شریعتی را قبول داشت. ٣١ خرداد ١٣٧٨.
٣- سایت پنجرە، لیلی صدر، مجلس اول زیر سایه‌ی چهار جناح سیاسی. ٤- روزنامه‌ء اطلاعات سوم خرداد ١٣٥٩. ٥- سایت پارسینە
سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٠٧.