• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

کورد و ناتەبایی نەتەوەیی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/07/23
جۆری بابەت: سیاسی

زۆرجار لە مێژوودا دەرفەتگەلێک بە پێی بارودوخی نێوخۆیی و جیهانی پێک دێ کە شێوەی کەڵکوەرگرتن لەو دەتوانێ چارەنووسی میللەتێک بەرەو ئاکامێکی نەرێنی یاخود ئەرێنی بگۆڕێ.
نەتەوەی کورد لە درێژایی مێژووی خۆیدا یەکێک لەو نەتەوانەیە لە دنیادا کە بەداخەوە بە هۆگەلی جۆراوجۆر کە زۆرجاریش دەگەرێتەوە سەر بارودۆخی نێوخۆیی، نەیتوانیوە لەم دەرفەتانە کەڵک وەربگڕێ. کاتێک ئاوڕێک لە «ئامانجی کۆمەڵەی ژێکاف» بدەینەوە کە لە یەکەم ژمارەی «نیشتمان» لە پوشپەری ١٣٢٢دا بڵاوبۆتەوە، دەبینین باس لە هۆگەلێک دەکا کە ئێستاش پاش تێپەربوونی پتر لە حەوت دەیە لە نێوانماندا بە چەشنێکی سەقامگرتوو ماوەتەوە و تەنیا شکڵەکەی لەوەدەچێ بە پێی بارودۆخ گۆڕدرابێ.
لە «ئامانجی ئێمە» روو بە «برای کورد» نووسراوە:
«کومەلەی ژ. ک بە پێچەوانەی بەرهەڵست و قورت و چەڵەمەییکی وەکوو دوژمنایەتیی خوبەخو، دوبەرەکی و خۆخوری، پوڵپەرستی و بیگانەدوستی کە لەسەر ڕێگای پێشکەوتن و سەرکەوتنی کوردا هەیە بە هەموو هێز و توانای خوی تێدەکۆشێ تا زنجیر و کەلەمەی دیلی و ژێردەستی لە ئەستۆی نەتەوەی کورد داماڵێ و لەم کوردستانە لەت و کوتەی ئێستا کوردستانێکی گەورە و ڕێکوپێک بێنێتە بەرهەم کە هەموو کوردێک بە سەربەستی تیابژیت.»*
کاتێک پاش ئەم هەموو ماوەیە کە بەسەر ئەم نووسراوەیەدا تێپەربووە، کە چاو بە بەسەرهاتی خۆمان و هەڵسوکەوتی حیزبەکانی کوردستان دەخشێنین، دەبینین سەرەڕای ئەم هەموو ئاڵوگۆڕەی لە جیهان و ناوچەدا ڕووی داوە، ئێمەی کورد بە باش و خراپەوە هەر لەو ئاستەدا ماوینەتەوە کە «ئامانجی ئێمە» باسی دەکا و بە داخەوە بەو ئاستەی نەگەیشتووین کە وەکوو نەتەوەیەکی یەکگرتوو بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان تەنانەت لەسەر چەند خاڵێکی هاوبەش ڕێککەوین. هەر دەڵێی بۆمان گرینگ نییە کە چۆن دوژمنانمان لە دوبەرەکی و کێشە نیوخۆییەکانمان بۆ تێکشکاندمان کەڵک وەردەگرن!
ئێمەی کورد ئەوەندەی هێز و توانامان بۆ تێکشکاندن و سووکایەتیکردن بە یەکتر دەخەینە گەڕ، ئەوندە ئەم هێزە تەرخانی بەربەرەکانی لەگەڵ دوژمنی هاوبەش ناکەین! تەنیا بەسە، بۆ ساتێک ئاوڕێک لە بارودۆخی باشوور و ڕۆژهەڵات بدەینەوە تا ئاگاداری قووڵایی ئەم کارەساتە بین.
لە ئێستادا تەواوی نەیارانی کورد هەوڵی خۆیان بۆ پێشگرتن لە ڕێفراندۆمی ٢٥ی ئەیلولی ئەمساڵ وەگەڕخستوە، بەڵام نە لایەنگرانی ڕێفراندۆم لە کوردستان و نە ئەوانەی ڕەخنە لە دەستەڵاتدارانی هەرێم دەگرن و ئەوان بە پاوانخواز تاوانبار دەکەن؛ لە هیچ سات و کاتێکدا بۆ سووکایەتیکردن بە یەکتر کۆتایی ناکەن و لەبیریان چۆتەوە کە لەم ئاستە هەستیارەدا کورد پێویستیی بەیەکدەنگی و هاودەنگی هەیە تا بە چەندبەرەکی و هێرشکردنە سەر یەک.
کاتێک بوو کە کورد بۆ گەیشتن بە حوکمی زاتی، واتە خودموختاری تووشی ژێنوساید دەبوو، ئەنفاڵ دەکرا، بە سەدان هەزار کەسی قوربانی دەدا و وڵاتەکەی خاپور دەکرا ئەمەی بە شانازییەوە قەبوول دەکرد و بۆ گەیشتن بە مافی بەرامبەر لەگەڵ نەتەوەی سەردەست خەباتی دەکرد، بەڵام ئەمڕۆکە لە ترسی برسێتی و نەگەیشتنی مووچە و تێکچوونی وەزعی ئابووری و لە حاڵێکدا دژایەتیی دەوڵەتە دراوسێیەکان کە لە باری مێژووییەوە دژی کورد بوون و هەن و دەشمێننەوە گەیوەتە ئەوپەڕی خۆی و هەوڵی ڕێگری یان وەدواخستنی ئەم گشتپرسییە دەدەن؛ لایەنە کوردییەکان هەرکامیان ئامادەن بۆ پەراوێزخستن و لاوازکردنی یەکتر، تەواوی پرەنسیپەکان بخەنە ژێرپێ. لێرەدا ئەسڵی مەسەلەکە واتە سەربەخۆیی کوردستان لەبەرامبەر پاوانخوازیی هێزە سەرەکییەکانی کوردستان خراوتە پەراوێزەوە و کێشە نێوخۆییەکان زەق کراونەوە. تاوانبارکردنی یەکتر بە کوودەتاچی، دیکتاتۆر، مووچەوەرگڕی وڵاتەکانی دیکە و هتد بۆتە باسی ڕۆژ و ئەوەندەی کە هەوڵ بۆ هێرشکردنە سەریەک لەسەر شاشەی تەلەڤیزیۆنەکان دەدڕێ بایەخ بەم بڕیارە مێژووییەی کورد لە باشوور نادرێ.
لە نێوان ڕۆژهەڵاتییەکانیش کە پتر لە سێ دەیەیە حیزبەکانیان لە دەرەوەی سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێگیربوون وەزعەکە باشتر نییە و ئەوان ئەوەندەی کە سەرقاڵی کێشە نێوخۆیییەکانن، یەک لە سەدی توانایی خۆیان بۆ گەیشتن بە هاودەنگییەکی جیددی تەرخان نەکردوە. هیچ کامیان یەکگرتن و پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەش ڕەت ناکەنەوە و هاوکات دەیان هۆت بۆ سەرنەگرتنی بەڕە بۆ ڕیز دەکەن. ئەم هێزانە ئەوەندەی کە توانای دەرکردن و دوورخستنەوەی ئەندامان و لایەنگرانی خۆیان هەیە، یەک لە هەزار بە هۆی کێشەی دەسەڵات و پاوانخوازیی شەخسی و قۆڵقۆڵێن و حیزبی توانایی ڕێککەوتنیان لەگەڵ یەک نییە. ئەم وەزعییەتە وایلێکردووین کە تەنانەت هێزەکانی بەشەکانی دیکە کوردستانیش حیسابێکمان لەسەر نەکەن. نموونەکەی شێوەی هەڵسوکەوتی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد یان هێزەکانی باشوور لەگەڵ ئێمەی ڕۆژهەڵاتییە کە پاش باکوور گەورەترین بەشی کوردستانی دابەشکراو پێکدێنین. لە ڕاستیدا چارە چییە؟ بڵێی بەم فیکر و بۆچوونانەی کە لە نێو ئێمەدا هەن، شایانی ئەوە بین کە ناوی نەتەوە لەسەر خۆمان دابنێین؟ بڵێی کاتی ئەوە نەگەیشتبێ کە خەسارناسیی بیر و بۆچوونی خۆمان بکەین و پێکەوە و بە دوور لە پاوانخوازیی و خۆبەزڵزانین و بە لەبەرچاوگرتنی بەرژوەندی نەتەوەیی هێز و تواناییمان بۆ گەیشتن بە مافەکانمان وەپاڵ یەک نەخەین؟
سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٠٦.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist