پاشماوەی پێشنووسی یاسای بنەڕەتی
ههروهها حیزبی جمهووریی ئیسلامی لهگهڵ حیزبه هاوتهریب و پشتیوانهکانی لهو مهجلیسهدا، زۆرینهی کورسییهکانیان ههبوو. خاڵی گرینگ له گۆڕانی چارهنووسی ڕاپهڕینی گهلانی ئێران و زاڵکردنی ویلایهتی فهقیهـ ، بەوجۆرە بوو که ڕۆژێک دوای بڵاوبوونهوهی بهرنووسی یاسای بنهڕهتی له رۆژنامهی کهیهاندا، ئایەتوڵلا خومهینی له توێژهکانی رووحانی، رووناکبیر و بیرمندانی ئیسلامیی ویست تا بهرنووسهکه تاوتوێ بکهن و له ماوهی یهک مانگی مۆڵهت پێدراویدا، ههرچی بۆ ئیسلام بە سوودە و لهگهڵ کۆماری ئیسلامی دێتهوه، بهگرینگی بزانن و له ڕۆژنامهکاندا بڵاوی بکهنهوە.
دوای ئهو باسه بوو که ڕهوتی ویلایهتی فهقیهـ، بههۆی ئایەتوڵڵا گوڵپایهگانی و ئایەتوڵڵا نهجهفی مهرعهشی و کهسانی غهیره مهلاش هاته گۆڕی. ئەو چەمکە کرا به مهسهلهیهکی گرینگ، دوای ئهوهی ئایەتوڵڵا مونتهزیری له نوێژی ههینی تاراندا باسی کرد. حیزبی جمهووریی ئیسلامیش، ههم لهکاتی نوێژی ههینی و ههم له کۆڕ و کۆبوونهوهکاندا، به کۆمەڵێک دروشم و بڕیارنامه بهستێنی بۆ دروست کرد و له دانیشتنهکانی مهجلیسی خیبرگانیشدا، کاری بۆ کرد و به پهسندی گهیاند.
پاش پهسندکردنی فاجیعهی ویلایهتی فهقیهـ و بێ نێوهروک کرانی زۆربهی بهندهکانی یاسای بنهڕهتی، خومهینی له وڵامی پرسیارێکی رۆژنامهی لۆمۆنددا، که کۆماری ئیسلامی چۆن نیزامێکه؛ گوتی: جمهووری فۆڕم و شکڵی حکوومهته و ئیسلام و قانوونه ئیلاهییهکان، نێوهرۆکی ئهو فۆرمهن. (١)
ویلاتی فەقیهـ
دوای دامەزرانی کۆماری ئیسلامی لە ئێراندا، بە پێی یاسای بنەڕتی نوێ _ کە بەهۆی ٧٥ نوێنەری مەجلیسی خیبرەگانی قانوونی ئەساسی، کە ٤٢ کەسیان بە قەولی کاربەدستانی کۆماری ئیسلامی موجتەهید و زۆرینەیان لە حیزبی جمهووری ئیسلامی بوون_ لە ١٢ ی سەرماوەزی ١٣٥٨(١٩٧٩)، پەسند کرا. بە پێی ئەسڵ و ماددە گەلێک، یەکەم کاربەدەستی نیزام، رێبەری مەزهەبی بە دەسەڵاتێکی ڕەها یاسایی کرا. ئەو پۆستە ناوی ویلایەتی فەقیهی لێنرا و یەکەم وەلی فەقیهیش، ئایەتوڵلا خومەینی بوو.
لە یاسای بنەڕەتیی خولی یەکەمدا، کە لە دەورانی دەیەی یەکەم دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی کەم و زۆر کاری پێکرا لە ئەسڵی ٥ دا، دەڵێ:» لە زەمانی حەزرەتی وەلی عەسر «عجەاللە تعالی فرجە»، لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، ویلایەتی ئەمر و ئیمامی ئۆمەت، لەسەر شانی فەقیهێکی عادڵ و بە تەقوایە کە زانیاریی لەسەر وەزعی دنیا هەبێ، نەترس بێ، مودیر و بەڕێوەبەر بێ. زۆرینەی خەڵک ئەویان وەک ڕێبەر ناسیبێ و قبووڵیان بێ. لە کاتێکدا، هیچ فەقیهێک ئەو زۆرینەیەی نەبێ، رێبەر یا شووڕای ڕێبەری، پێکهاتوو لە فەقیهەکانی بە پێی مەرجەکانی سەروو و ئەسڵی ١٠٧ وە ئەستۆی دەگرن.»
ئەسڵی ٥ ی یاسای بنەڕەتی دوویەم لە کاتی هێنانە سەر دەسەڵاتی عەلیی خامنەیی _ وەلی فەقیهی دوویەم_ شەرتی مەرجەعییەتیان لابرد و بەوجۆرەیان لێکرد :»لە زەمانی نەبوونی مێهدی لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا، ویلایەتی ئەمر و ئیمامەتی ئۆمەت لە ئەستۆی فەقیهێکی دادپەروەر و بە تەقوایە. ئەو دەبێ شارەزایی لە وەزعی جیهان هەبێ، نەترس بێ، مودیر و بەڕێوەبەرێکی باش بێ. ئەو بەپێی ئەسڵی ١٠٧ بەرپرسیار دەبێ».
ئەسڵی ١٠٧ ی قانوونی ئەساسیی یەکەم _ ساڵی ١٣٥٨_ :» هەرکاتێک یەکێک لە فەقیهەکان کە مەرجەکانی باسکراو لە ئەسلی ٥ ی ئەو یاسایە، کە لەلایەن زۆربەی زۆری خەڵک، بە مەرجەعیت ناسرا و قبووڵ کرا، هەر وەک ئەوەی سەبارەت بە مەرجەعی تەقلید و ڕێبەری شۆڕش، ئایەتوڵڵا (ئیمام) خومەینی کراوە. ئەو رێبەرە ویلایەتی ئەمرە و هەموو بەرپرسایەتییەکان، کە پێوەندیی بەوی هەیە، لە عۆدەی دەبێ. ئەگەر وانەبوو، خیبرەگانی[رێبەری] هەڵبژاردەی خەڵک سەبارەت بەو کەسانەی کە سەڵاحییەتی مەرجەعییەت و ڕێبەرییان هەیە، تاوتوێ و ڕاوێژیان لەسەر دەکا. هەر مەرجەعێک پێوانەکانی رێبەریی تێدابێ، بە خەڵکی دەناسێنن. ئەگەر نەبوو، ٣ تا ٥ کەس کە مەرجەکانی ڕێبەریان تێدا بێ، وەک ئەندامی شووڕای رێبەری دادەنرێن و بە خەڵک دەناسێندرێن.»
ئەسڵی ١٠٧ ی یاسای بنەڕەتی دوویەم _ پەسندکراوی ٦ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٨_ :» دوای ئەوەی مەرجەعی زۆر بەڕێز و پەیرەوی لێکراو و ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران، حەزرەتی ئایەتوڵلا عوزما ئیمام خومەینی «قدس سرە شریف»، کە لە لایەن زۆربەی هەرەزۆری، خەڵک بە مەرجەعییەت و ڕێبەری ناسرا و قبوول کرا، دانانی ڕێبەری لە ئەستۆی مەجلیسی خیبرەگانی خەڵکە. خیبرەگانی ڕێبەری لەبارەی هەموو فەقیهەکانی مەرجهەبووی باسکراو، بە پێی ئەسلەکانی ٥ و ١٠٩، تاوتوێ و راوێژیان لەسەر دەکا. هەرکات یەکێک لەوانەی سەبارەت بە حوکمەکان و مەوزووعاتی فقهیی و مەسەلە گەلی سیاسی و کۆمەڵایەتی و جێی پەسندی زۆربەی خەڵک و پلە بەرزی تایبەتی بە پێی ئەسڵی ١٠٩ زانی، وەک ڕێبەر دەیناسێنێ. ڕێبەری هەڵبژێراوی خیبرەگان، ویلایەتی ئەمرە و هەموو بەرپرسایەتییەکانی لە ئەستۆیە. ڕێبەر لەبەرانبەر یاسا دا، وەک خەڵکی ئاسایی وڵاتە.»
ئەسڵی ١٠٩ ی یاسای یەکەم: «مەرج و پەسن(صفت) ەکانی رێبەری:
1_ سەلاحیەتیی عیلمی پێویست بۆ «افتا»، لە بەشە جۆراوجۆرەکانی فیقهیدا. (ابواب مختلف فقه) هەبێ.
2_ دادپەروەری و تەقوای پێویست بۆ ڕێبەریی ئۆمەتی ئیسلامی تێدابێ.
3_ تێگەیشتوویی دروستی سیاسی و کۆمەڵایەتی، بەتەدبیر، نەترس، مودیرییەتی بەتوانای بۆ ڕێبەری هەبێ. کاتێک کەسێک کە ژمارەیەک لە مەرجەکانی باسکراو دا، تێگەیشتوویی پتری هەبوو، لە پێشەوەترە.
ئەسڵی ١٠٩ ی یاسای دوویەم: «مەرج و پەسنەکانی ڕێبەر یا شووڕای ڕێبەری:»
1_ سەلاحییەتی عیلمی و تەقوایی پێویستی بۆ «افتا» و مەرجەعییەت هەبێ.
2_ زانیاری سیاسی و کۆمەڵایەتیی هەبێ، نەترس و بەتوانا و مودیر بێ.
دەسەڵاتی رێبەر
دەسەڵاتی رێبەری ئیسلامی لە ئێراندا، بە پێی ئەسڵی ١١٠ی یاسای بنەڕەتی بەو جۆریە:
1_ دانانی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، دوای ڕاوێژ لەگەڵ کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەیی نیزام.
2_ چاوەدێری هەرچی باشتر ئیجراکردنی سیاسەتەکانی گشتیی نیزام
3_ فەرمانی ڕاپرسی گشتی (همەپرسی)
4_ فەرماندەی گشتیی هێزە نیزامییەکان.
5_ فەرمانی شەڕ و ئاشتی و ئامادەکردنی هێزەکان
6_ دانان، لابردن و قبووڵی دەست لەکارکێشانەوەی:
ئەلف: فەقیهەکانی شووڕای نیگابان
ب: بەرزترین پلەی دەزگای قەزایی
ج: سەرۆکی ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران
د. سەرۆکی گشتیی ستادی هاوبەش
ه: فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران
و: فەرماندەری بەرزی هێزە نیزامی و ئینتزامییەکان.
7_ ڕێکخستنی پێوەندییەکان و چارەسەری ناکۆکیی سێ دەزگای دەسەڵاتدار لەگەڵ یەکتری
8_ چارەسەری کێشەکانی نیزام، کە لە ڕێگای ئاسایی و کۆمەڵی دیاریکردنی بەرژەوەندیی نیزام، حەل نەکرێن.
9_ ئیمزای حوکمی سەرکۆماری دوای هەڵبژاردنی خەڵک و [پەسندی شووڕای نیگابان]
10_ لابردنی سەرکۆمار بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی وڵات و…
11_ بەخشین یا کەمکردنەوەی سزای تاوانبارەکان، لەچوارچێوەی ئوسوولی ئیسلامیدا، دوای پێشنیاری سەرۆکی دەزگای قەزایی
سەرچاوەکان:
1) صحیفهی نور، ج ٤ ص ١٦٩
2) ویکی پیدیا
سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٠٦.