رۆژی ١٦ی رەزبەری ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی پێشمەرگە لەخۆبووردووکانی هێزی بێستوون هێرشیان کردە سەر پایەگای رێژیمی کۆماری ئیسلامی لە گوندەکانی «نیەر»، «ته‌نگیسەر» و «میراو» کە لەئاکامدا شه‌ش پایەگا له‌و ناوچه‌یه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا و دەیان کەس لە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران‌و بەدیل گیران.نرخی ئەو سەرکەوتنە گیانی سێ شۆڕه‌سواری کورد بوون که ئه‌گه‌رچی گلان، به‌ڵام بوونه هۆی ئه‌وه‌ی خەڵكی ئەو ناوچەیە ئه‌م ڕووداوه‌یان ئێستاشوەک سەرکەوتنێکی لەبیر نەکراو لەبیرو زەیندا بمێنێته‌وه.
دوابەدوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمەرگە له شوێنی عه‌مه‌لیاته‌که، چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی وه‌خۆ که‌وتن. ئه‌وان ڕۆژی دوای عه‌مه‌لیاته‌که پەلاماری گوندی تەنگیسەریان دا وڕۆژی دواتر هێرشیان برده سەر ئاوایی نیەر و مغوول‌ئاسا که‌وتنه گیانی خه‌ڵک.لێدان و کوتان و به‌ربوونه گیانی خه‌ڵکی ئاسایی و مه‌ده‌نیی گونده‌که ده‌سپێک و یه‌که‌م کاریان بوو. ئه‌وه‌ی له‌و گونده چاویان پێکه‌وتنا ده‌سبه‌سه‌ر و به‌رێی شاری سنەیان دەکرد، به‌ڵام دیار بوو که خه‌ریکه پیلانێکی چه‌په‌ڵی دیکه و گه‌وره‌تر له‌وه ده‌گێڕن. هێزه‌کانی دوژمن هەر لە یەکەم ساتەکانی هێرشه‌که‌یان بۆ سه‌ر ئاوایی، ژمارەیەک کوردی بەدناویان بۆ سووتاندنی ماڵەکان دیاری کردبوو. ڕێژیم که ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی پتر له هه‌موو کاتێک ده‌رخستبوو، 20 ماڵ له ته‌نگیسه‌ر و ٨٠ ماڵیان له نیه‌ر ئاگردا و ته‌ختی زه‌وییان کردن. تاوانی خاوه‌نی ئه‌و ماڵانه ئه‌وه بوو باوه‌شیان بۆ ڕۆڵه پێشمه‌رگه‌کانیان کردوونه‌وه و نان و پێخۆریان داونه‌تێ تاوانی هه‌ره گه‌وره‌تریان ئه‌وه بوو ئاماده نه‌بوون حاشا له خوشک و براکانی خۆیان بکه‌ن و گوێڕایه‌ڵی هێزه‌کانی سپای پاسداران و ملکه‌چی داواکانیان بن.
لەماوی حه‌وتوویه‌کدا ئەوەی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بەسەر خەڵکی ئەوناوچەیەی هێنا مرۆڤ پێی شه‌رمه بیگیڕێته‌وه و قه‌ڵه‌م پێی سه‌خڵه‌ته بینووسێته‌وه.
جارێک خه‌ڵکه‌که‌یان ته‌نگه‌تاو ده‌کرد که ده‌بێ به خڕی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان جێ بهێڵن و بچنه عێڕاقێ، دوایه ئۆخژنیان نه‌ده‌هات و ده‌یانگوت نابێ ئاوا ئاسان له به‌ر ده‌ستمان ڕزگارتان بێ و هه‌مووتان ده‌کوژین.
هه‌ر لەو ماوە کورتەدا نزیک بەسەد کەس له خه‌ڵکی ئاوایی که گیرابوونبه‌ڕێی زیندانی سنە کران و دەیان کەسی دیکه‌یان وەک دیل‌و کۆیله نایه به‌ر بێگارییه‌کانی سپا. قین له دڵی و بڵێسه‌ی ڕقی سپای پاسداران و هه‌ستی دوژمنکارانه‌ی ڕێژیم شتێک نه‌بوو به‌وه‌نده دامرکێ. ئه‌وان هاتن ده‌یان که‌سی خه‌ڵکی ئاواییان له شوێنێک کۆکرده‌وه و لە ٢٠ میترییەوە بەردەسڕێژی چەکەکانیان دان، جینایه‌تێک که زمان له گێڕانه‌وه‌یدا له گۆ ده‌که‌وێ. له‌ززه‌تی ئینسانکوژیی هێزه‌کانی ڕێژیم بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ٢٥ کەس له خه‌ڵکی بێتاوانی ئاوایی برینی سووک و قورس هه‌ڵبگرن، بێ ئه‌وه‌ی رێگه‌یان بدرێتێ له هیچ کوێیه‌ک چاره‌سه‌ری برینه‌کانیان بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه کۆتایی ئه‌و به‌سه‌رهاته نییه.
رێژیم که بڕیاری ڕووخاندنی هه‌ر هه‌مووئه‌و ئاواییه 400 ماڵییه‌ی دابوو، له ترسی تۆڵه‌ی پێشمه‌رگه له‌وه پاشگه‌ز بۆوه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی ڕۆڵه‌کانیان له نێو هێزی پێشمه‌رگه‌دا بوون و ژماره‌یان نیزیک به 50 که‌س ده‌بوون، له ئاوایی ده‌رکران.
پاش جێبه‌جێکردنی ئه‌م بڕیاره‌ترسنۆکانه ونابەجێیەی رێژیم، سپای پاسداران چەند موڵگە‌و بنکەی نیزامیی دیکه‌ی لە ئاوایی تەنگیسەرو میراو دانا‌و ژمارەیەک له خه‌ڵکه‌که‌شی بەزۆر چەکدار کردن، بەڵام لە نیەر نە پایەگای دانا و نەکەسیشی چەکدار کرد، هۆیه‌که‌شی ئه‌وه بوو که به هیچ شێوه‌یه‌ک متمانه‌ی به خه‌ڵکی ئه‌و گونده نه‌بوو. هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ناوی «قلعه‌ی ضد انقلاب»یان به‌سه‌ر گوندی نیه‌ردا بڕی، به حه‌ق هه‌ر واش بوو؛ چونکی وه‌ک چیایه‌کی سه‌رکه‌ش له به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژییه‌کانی هێزه‌کانی کۆماریدا ڕاوه‌ستابوو. له نێو خه‌ڵکیشدا نیه‌ر به‌هۆی حه‌ماسه و فیداکاریی خه‌ڵکه‌که‌ی نازناوی «قه‌ڵای سه‌ربه‌رزی»ی پێدرا و ئێستاش هه‌ر به‌و نازناوه ده‌ناسرێته‌وه.
رێژیم دوای ئه‌م ڕووداوه و سه‌رباری هه‌موو ئه‌و تاوان و خراپه‌کارییانه‌ی کردبووی حه‌وتووی دوو جار به چه‌ند گرووپێکی زه‌ربه‌ت، ئه‌ویش به ترس و دڵه‌خورپه‌ی زۆره‌وه ده‌چووه ئه‌و گونده و تا ده‌گه‌ڕانه‌وه نیوه‌عومر ده‌بوون. وه‌ک بۆ خۆیان له هه‌ندێ شوێن باسیان ده‌کرد داروبه‌ردی ئه‌وگونده‌یان لێ پێشمه‌رگه بوو.
ئه‌وان بۆ شاردنه‌وه‌ی ترسه‌که‌یان و زاڵبوون به‌سه‌ر دڵه‌خورپه و شکاندنی تینوێتیی ناخیان هەموو جارێ سووکایه‌تییان بە خەڵکه‌که دەکردو به‌رده‌بوونه گیانیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پتر له هه‌موو شتێک داخ له دڵی ده‌کردن ئیمان و وره و باوه‌ڕی ئه‌و خه‌ڵکه بوو که بۆیان ده‌سته‌مۆ نه‌ده‌بوون. خه‌ڵکی ئاوایی هه‌موو جارێ له نه‌بوونی هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کاندا ماڵه سووتاوێکی ئاوه‌دانییان ده‌خسته‌وه سه‌رپێ و باوه‌شیان بۆ بنه‌ماڵه پێشمه‌رگه ده‌رکراوه‌کان ده‌کرده‌وه و به نهێنی ده‌یانهێنانه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵ و ژیانیان.چیرۆکی سه‌رکوتی خه‌ڵک له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیم و خۆڕاگرییان له‌به‌رده‌م ئه‌و شاڵاوه‌دا، تڕاژیدیک و له‌و شێوه‌یه زیاتر له ساڵێکی خایاند و له شێوازی دیکه‌دا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه.
بەمجۆرە بوو که قەڵای سەربەرزی هەروا به سەربەرز مایه‌وه و تەواوی ئەو تاوانکاری، سوکایه‌تی پێکردن، جینایەت و سیاسه‌تی سه‌رکوت و کوشت‌وکوشتاری خه‌ڵک له‌لایه‌ن داگیرکەرانه‌وه نەیتوانی خەڵکی قارەمان‌و خۆڕاگری نیەر بەچۆک دابێنێ‌و که‌وییان بکا. ئه‌و دوای ئه‌و برینه قورسه‌ی هه‌ڵیان گرتبوو له وه‌رز و ساڵانی داهاتووشدا پتر له پێشوو پشتیوان و یارو یاوەری هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات مانه‌وه. ماڵ نه‌بوو له‌و گونده که پێشمه‌رگه هه‌ست به ئاسووده‌یی و ئه‌رخه‌یانی نه‌کا تێیدا، زۆر جار بووه که پێشمه‌رگه‌ی بریندار ته‌نانه‌ت به پۆل له‌و گونده ماونه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه تیمار کراون و شاردراونه‌ته‌وه. پیرانی ئه‌و گونده هه‌موو ده‌مێ وانه‌ی نیشتمانپه‌ره‌ستی و پێشمه‌رگه‌خۆشه‌ویستییان فێری منداڵان و نه‌وه‌ی تازه پێگه‌یشتووی ئاوایی ده‌کرد و سه‌نگه‌ری خه‌باتیان پێ ئاوه‌دان ده‌کردنه‌وه.
نیه‌ر، واته قەڵای سەربەرزیسەنگەرێکی گەمارۆ دراو به ئیمان و باوه‌ڕی کوردایه‌تی بوو کە هێچکات دەستی ڕێژیمی نه‌گه‌یشتێ و له نێو دیرۆکی حه‌ماسه و خوێنی ڕۆژهه‌ڵاتدا به دره‌وشاوه‌یی مایه‌وه.
دیاره نیه‌ر له‌م ده‌ڤه‌ره و له‌و کاروانه‌دا ته‌نیا نه‌مایه‌وه و گه‌لێ ده‌سته‌خوشکی دیکه‌ی بۆ په‌یدا بوون. ڕووداوه‌کان پێمان ده‌ڵێن لە نیوەی دووهەمی دەیەی ١٣٦٠دا ئیدی تەنیا نیەرو تەنگیسەر نین کە ئەو بارە قورسەیان که‌وتۆته سه‌رشان، بەڵکوو ئاواییەکانی «سەرڕێز» و «گواز»یش بوونەته‌ده‌سته‌خوشکی ئەو گوندانەو زۆر گوندی دیکەش هاتوونه نێو ئه‌م گۆڤه‌نده‌وه که نیه‌ر سه‌رچۆپیه‌که‌ی ده‌کێشا.
چیرۆکی حه‌ماسه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه نه یه‌ک و دوون و نه له تاقه‌تی ئه‌و نووسراوه‌یه‌دان، لە جه‌نگه‌ی زۆرترین و سه‌ختترین شه‌ڕه داسه‌پاوه‌کاندا خه‌ڵکی ئه‌و گوندانه هێزی پشتیوانی پێشمه‌رگه بوون، به ئیمان و فیداکارییه‌وه داڵده‌یان ده‌ده‌ن، دابینیان ده‌کردن و برینداره‌کانیان بۆ تیمار ده‌کردن و بۆ سه‌نگه‌ریان به‌ڕێ ده‌کردنه‌وه. ئه‌م ناوچه‌یه‌ی کوردستان به‌سه‌رهاتی خۆی له مێژووی قوربانیدانی ئه‌و نیشتمانه‌دا به خوێن و ئاگر و دووکه‌ڵ نووسیوه‌ته‌وه و له پێناو سەربەستیی ئاو خاک‌و نیشتماندا زۆری به‌خشیوه. ئه‌م چیرۆکه نه ته‌واو ده‌بێ و نه ده‌برێته‌وه. ئەو کاروانە ئێستاش هەر بەڕێگاوەیه‌و ئەو خەڵکە هەروا قارەمانە درێژەدەری ڕێگای شەهیدانن، گوندێکی بچووک له‌و نیشتمانه کە زیاتر لە ٥٠ شەهیدی له ئامێزی دایکی نیشتمانداجێیان گرتوه و خه‌ڵکه‌که‌ی هەروا بەئیمان بە رێبازی پیرۆزیان، قەڵای سەربەرزییان بەسەربەرزی و ئاڵای حیزبەکەیان هەروا شەکاوە راگرتوە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٠٦.