• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

گوشار بۆ سەر رووحانی و زێدەخوازییەکانی سپای پاسداران

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/07/19
جۆری بابەت: سیاسی

دوای هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری لە ئێران و دۆڕاندنی نوێنەری پاوانخوازن و بناژۆخوازان و خودی عەلی خامنەیی، واتە ئیبراهیم رەئیسی، قۆڵی بناژۆخوازی رێژیم و لە سەرووی هەموانەوە باندی مافیای سپای پاسداران، پێوەن بە گوشار هێنان بۆ رووحانی، نفووزی خۆیان لە کاروباری دەوڵەت (دەزگای بەرێوەبەری)‌یش‌دا زیاتر بکەن.

سپای پاسداران کە ئێستا شاڕەگەکانی ئابووریی ئەم وڵاتەیان بە دەستەو بە کەمکردنەوەی رۆڵی ئەرتەش و هێزە ئینتزامی‌یەکان، تا ڕادەیەکی بەرچاو هەموو دامودەزگا ئەمنیەتی و سەربازییەکانی وڵاتی لە دەستی خۆی‌دا قۆرغ کردوە، دەیهەوێ بە پشت بەستن بە رێبەری نیزام، عەلی خامنەیی داوای بەشی زیاتر لە دەوڵەت بکا.

بەرپرسانی ئەمنیەتیی و سەربازیی سپا لەم چەند رۆژانەی دوایی‌دا ئیدیعای ئەوەیان کردوە کە دەبێ بە پێی دەنگەکانیش بێت، لە کاروباری دەوڵەت‌دا بەشیان هەبێ و، موشەخەسەن ئاماژە بە بەشدارییان لە کابینەی وەزیرانی دەوڵەتی تازەدا دەکەن. ئەوان دەڵێن؛ ئەگەر رووحانی بە ٢٤ میلیۆن دەنگ بۆتە سەرکۆمار، خۆ کاندیدی ئەوانیش (ئیبراهیم یونسی) ١٦ میلیۆن دەنگی خەڵکی هێناوتەوە، چۆن دەکرێ حیساب بۆ ١٦ میلیۆن دەنگ نەکرێ و لە تەرکیبی کابینەی وەزیران‌دا سەهمی ئەوانیش لە بەرچاو نەگیردرێ؟!!

هەر دوای هەڵبژێرانەوەی حەسەن رووحانی بە سەرکۆمار کە رێبەری نیزام بە پێچەوانەی عورف و عادەت، پیرۆزباییشی لێ نەکردو پرۆسەکەی بە ناوی “دەنگدان بە نیزامی کۆماری ئیسلامی” ناودێر کرد، خامنەیی لە زۆربەی قسەو لێدوانەکانی‌دا هێرشی کردۆتە سەر رووحانی و هەوڵی داوە بەرنامەی دەوڵەتەکەی لە هەموو بوارەکانی؛ ئابووری، فەرهەنگی، سیاسی(ناوخۆیی و خارجی) بخاتە ژێر پرسیارو لەم رێگایەوە گوشارەکان بۆ سەر رووحانی پەرە پێ بدات.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە هێرشەکانی ئەم دواییانەی خامنەیی و ئیدیعاکانی سپای پاسداران، هەمووی بۆ ئەوەیە کە لە پێکهاتەی دەوڵەتی دوازدەهەم‌دا، باڵی بناژۆخواز داوای بەشی زیاتر بکات و رووحانی و دەورووبەرەکەی ناچار بە تەسلیم بوون بکەن.

ئەوەیکە تا چەندە رووحانی و رەوتەکانی دەورووبەری ناوبراو دەتوانن لە بەرەنبەر ئەم گوشارانەی خامنەیی و سپادا مقاومەت لە خۆیان نیشان بدەن، لە رۆژانەی داهاتوودا روون دەبێتەوە. بەڵام ئەوەی تا ئێستا روونە کێشمەکێش و ناکۆکیی نێوان باڵەکانی رێژیم رۆژلەگەڵ رۆژ لە پەرەئەستاندن دایەو لەم گۆڕەپانی ململانییەدا رووحانیش کەسێک نیە کە هەروا بە ئاسانی تەسلیمی ئەم فشارانە بێت.

قسەکردن لە لابردنی حەسر لە سەر رێبەرانی بزووتنەوەی سەوز و نارەزایەتییەکانی ساڵی ٨٨ (مووسەوی، رەهنەوەردو کەڕووبی)، پێداگرتن لە سەر ئازادکردنی بەشێک لە زیندانیانی سیاسی، بەردەوامبوون لە سەر فکرو ئیدەی درێژەدان بە وتوێژ لە گەڵ ئامریکاو دەوڵەتانی رۆژاوایی، کارکردن بۆ کرانەوەی فەرهەنگی و، لە هەموویان گرینگتر قسەکردن لە سەر کەمکردنەوەی دەسەڵاتی باندی مافیای سپای پاسداران، کۆمەڵێک داوا و پێداگرین کە حەسەن رووحانی بەردەوام دووپاتەیان دەکاتەوەو لایەنی بەرانبەری خۆی پێ ئازار دەدات. ئێستا کە رووحانی سەرقاڵی تەکمیل‌کردنی کابینەی دەوڵەتەکەیەتی و گوشاری باڵی بەرانبەری بە سەرکردەیی خامنیەیی بۆ بەشدارییان لە کابینە لە ئارادایە، رووحانی چۆن دەتوانێ بەم ئیدیعایانەوە کە توانیویەتی بە هۆیانەوە دەنگی خەڵک وەدەست بێنی، پاشەکشە بە رێبەر و سپای پاسدران بکات؟!

هەر ئێستا رووحانی و تیمی راوێژکاری بە دوور لە چاوی میدیاکان قسە لە تەرکیبی کابینە دەوڵەتی دوازدەهەم دەکەن کە بێ‌گومان لە کۆتایی‌دا ئۆکەی پارلمان و تەئیدی رێبەری پێویستە. لەم پێوەندییەدا دوو بۆچوون و لێکدانەوە لە ئارا دایە؛ یەکیان ئەوەیە کە رووحانی ئەوەندەی کارت بەدەستەوەیە کە هەر وەک بابەتی “بەرجام” بتوانێ خامنەیی رازی بکات و کۆڵی پێ بدات. دووهەمیش ئەوەیە کە رووحانی هیچ چارەیەکی نیە جیالەوەیکە بە سازان لە گەڵ خامنەیی، چەند پۆستێک لە کابینەکەی تەسلیم بە بناژۆخوازەکان و بە موشەخەسی، سپای پاسداران بکات.!

لە کۆتایی‌دا ئەوە چۆنیەتی پێکهاتەی ئەم دەوڵەتەیە کە دەتوانێ مەسیری کێشە ناوخۆییەکانی نێوان باڵەکانی رێژیم دیار بکات. بەڵام ئەوەی لەم پێوەندییەدا دەکرێ بە دڵنیاییەوە قسەی لە سەر بکرێ، هەڵوێست و بیرکردنەوەی خەڵکی ئازادیخوازی ئێرانە کە بە هیچ شێوەیەک لە گەڵ نیزام و رێبەرەکەی و باندی سەرکوتکەرو مافیای سپای پاسداران، بیر لە سازش و تەسلیمبوون ناکەنەوە.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist