«کوردستان»: باسێک هەیە کە دەگوترێت ئێستاشی لە گەڵ بێ هیچکات رۆژنامەنووسی رەهاو سەربەخۆمان نەبووە؟بەجۆرێک سەرجەم رۆژنامەنووسان بە پێرەوی لە بیرۆکەو ئایدۆلۆژیایەک دەنووسن، ئەم قسە چەندە راستە؟
خالید محەمەد زادە: ئه‌م پرسیاره په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه كه چون ده‌روانینه رۆلی میدیا‌و چاوه‌روانیه‌كان له میدیا، له راستی له وڵاتی ئیمه روانینیكی حكوومه‌تی‌و حیزبی هه‌یه به‌وه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان دان به هیچ چالاكیه‌كی میدیا نهنرێتو ئه‌وه‌ی له پشت ئه‌م خوێندنهیهوه خۆی مه‌لاس داوه«وه‌همی پیلانه« كه گۆمان ده‌خاته سه‌ر هه‌ر چالاكیه‌ك کە له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی خۆی هه‌بێت. هه‌ر ئه‌م روانینهو گرتنه به‌ری ئه‌م سیاسه‌ته‌ش به قه‌بزه كردنی كۆی جومكهكانی ژیان له وڵات وای كردوه كه میدیا وه‌ك رۆكنی چواره‌می دیموكراسی نه‌توانی شكل بگرێت، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی كۆی ئه‌مانه كه‌م نه‌بون ئه‌و چالاكیه میدیاییانهو ئه‌و میدیایانه كه توانیویانه ره‌زامه‌ندی كۆمه‌ڵگا به ده‌ست بێنن. به‌ڵام گۆمانی تێدا نیه كه بوونێكی میدیایه‌كی سهربهخو پێویستی به ئابووری سه‌ربه‌خۆ هه‌یه به‌ڵام حاشا له هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه ناكرێت كه له‌و بازنه گیراوته به‌ر.
رەحیم ئەحمەدی: گرینگی میدیای ئازاد یان لیبراڵ لەوەدایە کە دەتوانین بە ئەرکی راستقینەی خۆی واتە پەروەدرەکردنی تاک وکۆمەڵگە دانێ و خۆشی بەرگری لە مافی تاک و بەدواچوونی بێ لایەنە بکات. مێژووی سەرهەڵدانی میدیا لەسەر ئاستی دنیا دەگەریتەوە بۆ ٤١٠ساڵ بەر لە ئێستا و درگای راگەیاندن دەبێ ماڵی خەڵک بێت بۆ وەرگرتنی زانیاری و رۆژنامەنووسی پیشەیی دەبێ رووی لە خەڵک و پشت لە دەسەڵات بێ. لە راستیدا رۆژنامەنووس دەبێ ویژدانی بە ئاگای کۆمەڵگا بێ نەک پاشکۆی حیزب و دەسەڵات. ئەگەر مەبەست لە نەبوونی رۆژنامەنووسی بێ لایەن وخاوەن رۆحی رەهای میدیاکاری کورد بێت هاوڕاتم. رێژەی میدیاکاری سەربەخۆمان لە پەنجەکانی دەست تێپەرنابن و میدیای سەربەخۆمان ئەزموونی زۆر کەمی هەیە، بۆیە دەبێ هەوڵی دەوڵەمەندتر کردنی بدەین، چونکە بە هەبوونی میدیاکاری ئازاد و میدیای لیبراڵ مافی هاووڵاتی پارێزراوتر دەبێت. میدیا لە مێژووی خۆیدا ٦ بیردۆز یان میتودی گوڕیوە. بەداخەوە کورد خاوەنی هیچ بیردۆزێکی تایبەت بە خۆی نیە و کەڵک لە بیردۆزەکانی دیکە وەردەگرێت . هەر بۆیە کۆمیتەی هەواڵنێرانی بێ سنوور و ئەنجومەنی جیهانیی رۆژنامەنووسان لە ساڵی ١٩٢٤ی زاینی کار بۆ ئەوە دەکەن کە رۆژنامەنووسان ئازاد بن. لە دەربڕین و هەروەها بتوانن بە بێ کێشە زانیاری وەربگرن.
«کوردستان»: ١١٧ ساڵ تەمەنی رۆژنامەنووسی کوردییە، ئەمە چ کاریگەریەکی لە سەر رووناکبیری کورد هەبووە؟
خالید محەمەد زادە: میژووی ١١٧ ساڵه، مێژووی رۆژنامه‌نووسی كوردییه كه بناغه‌كه‌شی له سه‌ر ده‌ستی تاكو له ده‌ره‌وه‌ی هه‌وڵه حكوومی‌و حیزبیه‌كان دانراوه، ئه‌مه له كاتێك دایه كه له وڵاتانی ده‌وروبه‌رمان، به‌ردی بناغه‌ی رۆژنامهنووسیسان ده‌به‌سترێته‌وه به هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت‌و حیزب له‌و وڵاتانه، به‌ڵام له كوردستان هه‌وڵێكی تاكه‌كه‌سیه. ئه‌م مێژوویه‌ش كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه به‌ڵام ره‌نگه هه‌مان كاریگه‌ری وڵاتانی دراوسێی نهبووبیو له باشترین حاڵه‌ت دا رۆژنامه‌نووسیی كوردی تریبونی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی كورد بووه، به‌ڵام له ئێستادا بناغه‌یه‌كی میژوویی حاشاهه‌ڵنه‌گره بۆ هه‌وڵی ئه‌م بواره. بێگۆمان له ئێستا رۆژنامه‌نوسیی كوردی كاریگه‌ری باشتری به نیسبه‌ت سه‌ده‌ی پێشوو هه‌یه، ره‌نگه ئه‌مه‌ش بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی سیاسی ئێستای كوردستان‌و ئه‌و گۆرانكارییانه‌ی پرسی كورد له ناوچه‌كه به خووه بینیوه.
«کوردستان»: لەوبەشە لە کوردستان واتە رۆژهەڵات کە نەدەسەڵاتێکی سیاسیی کوردی لەسەرکارە و نە دەوڵەتێکی دیموکراتیک، لەو بێدەرەتانی سیاسی و فەرهەنگیەدا رۆژنامەنووسان چەندە کاریگەرییان هەبووە لەسەر رەوتی کۆمەڵگە بەتایبەتی کۆمەڵگەی کوردستان؟
رەحیم ئەحمەدی: هەمیشە تاکەکان دەتوانن میدیا بە ئاراستەیەکی جوان‌دا بەرن. لە ئێرانی ئێستادا لە جیاتی هەبوونی سەندیکای رۆژنامەنووسان ئیدارەی ئیرشادی ئیئسلامیان داناوە بۆ بەرتەسک کردنی ئازادی ڕادەربڕین. سدندیکا رۆژنامەوانییەکان لە ساڵی ١٧٠١ی زایینی لە فەرانسە سەریان هەڵداوە و دوو ئەرکیی سەرەکییان لە ئەستۆیە؛١-پەروەردەکردنی رۆژنامەنووسان ٢- بەرگریی کردن لە ماف وئازادییەکانیان لە کاتی پێویستدا، ئەوەش بڵێم جێگەی رۆژنامەنووسان زیندان نیە، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رێزی خەراپترین وڵاتانی جیهان دایە بۆ پێشل‌کردنی مافی رۆژنامەنووسان.
خالید محەمەد زادە: رۆژنامه‌نووسیی رۆژهه‌ڵات له ژیر كاریگه‌ری دۆخی سیاسی ئه‌م هه‌رێمه بووه، له‌و فه‌زا نیمچه كراوه‌و خۆماڵییانه‌ی كه ده‌كریته‌وه شاهید سه‌رهه‌ڵدانی كاری رۆژنامه‌نووسی ده‌بین، هه‌ر له سه‌رده‌مه‌ی راپه‌رینه‌كه‌ی سمكۆی شكاك تا كۆماری كوردستان‌و له‌وێشه‌وه بۆ شۆرشی سالی ١٣٣٥ی هه‌تاوی ئێران‌و دواتر ده‌یه‌ی ٧٠ی هه‌تاوی‌و درێژه‌دانی ئه‌م ره‌وته له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و له نێو خۆی وڵات، ئه‌و دهرهتانهن كه بۆ كاری رۆژنامه‌وانی پێك دێن. به‌ڵام حاشا له‌وه ناكرێت به پێی دهرهتانهكه میدیا ناتوانێ هه‌مان كاریگه‌ری به سه‌ر دۆخه‌كه‌وه هه‌بێ، چون خوی له دۆخێكی ناجیگر چاپ‌و بڵاو ده‌بیته‌وه، له راستی دا له هه‌ندێك قوناغی تایبه‌تی نه‌بێت، میدیای رۆژهه‌ڵات ناتوانێ ئهوكاریگهرییه گشتییه جێ بێڵی كه چاوه‌ڕوانی لێی دەکرێ. به‌ڵام له هه‌مان كات دا ته‌سلیمی دۆخه سیاسییه‌كه‌ش نابێ.
«کوردستان»: لەخەسارناسی ١١٧ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردی‌دا، دەگوترێت هێشتاکە نە رۆژنامەنووسی سەربەخۆمان هەیە (ناحیزبی) نە زمانی یەکگرتوو؟ بەرێزت ئەم دوو گرفتە چۆن دەبینیت و هۆکارەکانی لەچیدایە؟
خالیدمحەمەد زادە: له ئێستا چالاكی رۆژنامه‌وانی ئازاد یا هه‌مان میدیای ئههلیو هاوڵاتی په‌یامنێر ده‌بێنریت، له راستیدا به هوی فه‌زای مه‌جازی‌و توره كۆمه‌لایه‌تییه‌كان ده‌رگای باش كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌نیشت رۆژنامه‌نووسی حیزبی‌و حكوومه‌تی ده‌ره‌تان بۆ كاری میدیای ئازاد بكرێته‌وه، ئه‌م به‌شه له كاركردی میدیا ئه‌گه‌رچی پرش‌و بڵاوه‌و زۆر جار له سه‌ر توانا شه‌خسییه‌كان هه‌ڵده‌سورێت به‌ڵام له ئێستا بوونی هه‌یه به له به‌رچاوگرتنی كه‌موكورییه‌كانی. من له گه‌ڵ ئه‌وه نیم كه ده‌ڵێت كه جگه له رۆژنامه‌نووسیی حیزبی‌و حكوومه‌تی له رۆژهه‌ڵات چالاكی میدیاییتر نابنیرێت، راست به‌پێچه‌وانه له چه‌ند ساڵی رابردوودا به كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك هه‌فته‌نامه، سایت‌و بڵاوكراوه‌ی سه‌ر به كه‌رتی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی فۆرمێك له چالاكی میدیایی سه‌ری هه‌ڵداوه كه نه حكوومهتیهو نه حیزبیه. ئه‌ویش میدیای ئازاده. ئه‌م میدیایه ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری به سه‌ر حیزبه‌كانه‌وه هەیە و زۆرجار حیزبی هێناوه‌ته وڵامدانهوهو روونكردنه‌وه‌و كاردانه‌وه . له به‌ستێنی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی نه‌وه‌یه‌كی نوێی رۆژنامه‌نوسیی شكڵیان گرت، ئه‌گه‌رچی به‌ستێنه‌كانی میدیایه‌كی كاریگه‌ریان وه‌ك باری ماڵی‌و ئیمكانات له به‌ر ده‌ست دا نه‌بوو، به‌ڵام قوتابخانه‌یه‌ك بوون بۆ په‌روه‌رده‌كردنی ده‌یان رۆژنامه‌نووس. گرفتی رۆژهه‌ڵات نه‌بوونی رۆژنامه‌نووس نیه، به‌ڵكوو نه‌بوونی میدیایه، ئه‌مه راست به پێچه‌وانه‌ی باشووری کوردستان میدیا هه‌یه به‌ڵام رۆژنامه‌نووس نیه بۆیه ناكرێت چالاكی ئه‌م به‌ستێنه به هه‌ند وه‌رنه‌گرین. سه‌باره‌ت به زمانی كوردی بێگۆمان له پاڵ چالاكییه ئهدهبیهكانو هه‌وڵی نووسهرانو شاعیران بۆ پاراستنی ئه‌م زمانه میدیاش رۆلی خۆی هه‌بوو، ده‌كرێت دۆخی میدیا له‌م به‌ستێنه جێگه‌ی ره‌خنه بێ به‌ڵام حاشا له‌وه ناكرێت كه له نه‌بوونی سیستم‌و دامه‌زراوه‌ی به‌رپرس بۆ پاراستنی زمان، رۆژنامه‌نووسان ئه‌م زمانه‌شیان پاراستووه، ته‌نانه‌ت له‌و ساڵانه‌ش هه‌وڵی زۆر له بواری رۆژنامه‌نووسی دراوه بۆ پاراستن‌و نووسین به زاراوه كوردییه‌كانیش، ئه‌گه‌رچی به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌ركی رۆژنامه‌نووس پاراستنی زمان نیه، به‌ڵكوو پێدانی زانیارییه به هاوڵاتی.
ڕەحیم ئەحمەدی: راستە ١١٧ساڵ بەسەر مێژووی سەرهەڵدانی رۆژنامەنووسی رۆژنامەنووسی کوردی‌دا تێپەردەبێت بەڵام بەداخەوە نەزمانی یەکگرتوومان هەیە نە میدیای سەربەخۆ، بەشێوەیەکی بەرچاو زمانی یەکگرتوو بە سێ رەهەند دروست دەبێ، «پەروەردە، راگەیاندن، سیستەمی برۆکراسی» بەڵام میدیای سەربەخۆ بە شێوازێکی جوان دەتوانێت بە دوا چون بۆ زۆر پرس و بابەت بکات لە سیستەمی دیکتاتۆری ئەوان بە هێڵی سوور دەزانن و رۆژنامەنووسی سەربەخۆ میدیای سەربەخۆ بەرهەم دێنێت.
کوردستان: گرینگی رۆژنامە و پیشەی رۆژنامەوانی لە چیدایە کە مێژووێکی جەنجاڵیان هەیەوهیچکات دۆخێکی لەبارو شیاویان بۆ نەرەخساوە؟
س.ر.هاوار: دیاره رۆژنامه‌و پێشه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری زۆر زیاتر له‌وه‌یکه بیری لێبکه‌ینه‌وه کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا و تاکی ناو کۆمه‌ڵگا ده‌بێت و ئه‌و کاریگه‌رییه به شێوه‌ی به‌رفراوانتر ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ده‌رچوونی ئه‌و رۆژنامه‌یه، به شێوه‌یه‌ک که ئاڵوگۆری ده‌سه‌ڵات و کاریگه‌ری رۆژنامه له‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌رانی ده‌سه‌ڵاتی وڵاتان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ. بۆ نموونه کاتیک ده‌روانینه شووره‌وی، سه‌ره‌کیترین هۆی له‌ناو چون و شکستی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته په‌روه‌رده نه‌کردنی رۆژنامه‌گه‌ری پسپۆر و شاره‌زا و نه‌بوونی رۆژنامه‌یه‌کی به‌هێز بوو. له وڵاتانی دیموکراتیک و خاوه‌ن دێموکراسی کاری رۆژنامه‌گه‌ری بێ هیچ به‌ربه‌ستێک (ئه‌گه‌ر هه‌شبێ زۆر که‌م) ده‌چێته پێش و رۆژنامه کاریگه‌ری زۆر باش و کاردانه‌وه‌ی یه‌کجار زۆریشی له‌ناو کۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌لاتی سیاسی ده‌بێت به‌ڵام له وڵاتانی ئیستیبدادی و دیکتاتۆری له‌به‌ر ئه‌و کاریگه‌رییه‌ی رۆژنامه هه‌یه‌تی هه‌موو کات هه‌ولی له‌ناو چوون و داخرانیان دراوه. بۆ نموونه له ئێران له‌دوای شۆرشی گه‌لانی ئێران و هاتنه‌سه‌ر کاری ئه‌م حکوومه‌ته به ده‌یان رۆژنامه‌و گوڤار له لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه داخراون و به سه‌دان رۆژنامه‌وانیش کێشه‌ی ئه‌منییان بۆ هاتۆته پێش و زیندانی و به‌ندکراون. کاتێک رۆژنامه‌یه‌ک ده‌یهه‌وێ له‌و وڵاته ئیستیبدادیانه ده‌رچێ یان ده‌بێ به خواستی وان برواته پێش و یان ئه‌و وتار و هه‌واڵانه‌ی بڵاویان ده‌کاته‌وه نابێ په‌یوه‌ندی به ده‌سه‌ڵات و ره‌خنه گرتن له‌و ده‌سه‌ڵاته بێ. رۆژنامه‌وان له‌و وڵاتانه هه‌موو کات له‌ژێر گوشاری ئه‌منی و زوومی لایه‌نی حکوومیه. هه‌ر بۆیه کاتێک ده‌روانینه رۆژهه‌ڵاتی کوردستان زۆر به که‌می رۆژنامه‌و گوڤاری کوردی ده‌بینین و ئه‌وه‌ی که ده‌ریش ده‌چێت که‌متر مژاری سیاسی هه‌ڵده‌بژێرێت و زیاتر فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی کۆمه‌ڵایه‌تییه.
«کوردستان.باسێک هەیە کە دەگوترێت: ئێستاشی لە گەڵ بێ هیچکات رۆژنامەنووسی رەهاو سەربەخۆمان نەبووە؟بەجۆرێک سەرجەم رۆژنامەنووسان بە پێرەوی تەلە بیرۆکەو ئایدۆلۆژیایەک دەنووسن، ئەم قسە چەندە راس
س.ر.هاوار: ئێمه له مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری کورددا به ده‌یان رۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ وه‌کوو رۆژنامه‌ی «کوردستان، تێگه‌یشتنی راستی، رۆژی کوردستان، بانگی کوردستان، ژیانه‌وه، زبان، ژین، کۆری زانیاری کورد، زانیاری، روناهی، رزگاری «و هتد …مان هه‌بووه که دوور له هیچ ئایدیۆلۆژیایه‌ک ته‌نیا بۆ خزمه‌ت به کولتور و فه‌رهه‌نگ و زمان و ئه‌ده‌بی کوردی کاریان کردووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیان له‌ناو تاکی کوردا بزواندۆتهوه. به‌ڵام ئێستا زۆر به که‌می ده‌بینرێت که رۆژنامه یان رۆژنامه‌وانێک سه‌ربه‌خۆ کار بکات و لایه‌نێک یان حیزبێک به‌ڕیوه‌ی نه‌بات. ئه‌وه‌ش راسته که به پێره‌وی له ئایدیۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت ده‌نووسن! هه‌ڵبه‌ت پێره‌وی کردن له جه‌ریان و ئیدیۆلۆژێکی تایبه‌ت مافی هه‌موو که‌سه به‌ڵام کاتێک رۆژنامه‌نووس ده‌یهه‌وێ له‌ناو کاری خۆیدا وه‌کوو که‌سێکی پرۆفێشناڵ بناسرێ و کار بکات بێ گومان ده‌بێ سه‌ربه‌خۆ بێت و بێ لایه‌نه قه‌ڵه‌م هه‌ڵگرێ.
«کوردستان»: لەوبەشە لە کوردستان واتە رۆژهەڵات کە نە دەسەڵاتێکی سیاسیی کوردی لەسەرکارەو نە دەوڵەتێکی دیموکراتیک، لەو بێ دەرەتانی سیاسی وفەرهەنگیەدا رۆژنامەنووسان چەندە کاریگەرییان هەبووە لەسەر رەوتی کۆمەڵگە بەتایبەتی کۆمەڵگەی کوردستان؟
س.ر.هاوار: به‌رای من کۆمه‌ڵگای کوردی له رۆژهه‌ڵات پتر له‌ژێر کاریگه‌ری تیڤی کوردی ده‌ره‌وه بووه تاکوو له‌ژێر کاریگه‌ری رۆژنامه‌و رۆژنامه‌نووس دابێ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌ویش کاریگه‌ری خۆی هه‌بووه به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌و به‌شه‌ی کوردستان به‌هۆی که‌م سه‌وادی و ئاستی زانیاری خه‌ڵک له‌سه‌ر رۆژنامه‌و گوڤار و بڵاڤۆکه‌کان ئه‌و جۆره‌ی که ده‌با پێشوازی لێنه‌کراوه‌و کاتێکیش پێشوازی نه‌کرێت کاریگه‌ری ئه‌وتۆی نابێ. دیاره ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێرانێش هه‌موو کات به هه‌موو جۆرێک به‌ربه‌ستی بۆ رۆژنامه و رۆژنامه‌نووسه کورده‌کان ساز کردووه و رۆژنامه‌گه‌ری له‌و به‌شه‌ی کوردستان زۆر ئه‌سته‌م بووه و زۆر به که‌می مۆڵه‌تی ده‌رچوونی گوڤار و رۆژنامه‌ی کوردی دراوه. به‌ڵام بێ گومان رۆژنامه‌نووسی کوردی رۆژهه‌ڵات له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئێران به‌هۆی ده‌ست ئاوه‌ڵه بوون له نووسین و ده‌ربرینی بیر‌و رای خۆی زۆر باشتر و چڕتر کاریگه‌ریان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای ناوخۆی رۆژهه‌ڵات هه‌بووه. ئێستاش نه‌ک له کوردستان به‌ڵکوو له زۆر وڵاتی تر دونیای مه‌جازی به‌سه‌ر دونیای چاپه‌مه‌نی و بڵاڤۆکه‌کاندا زاڵ بووه‌و و تاکی کۆمه‌ڵگاش زیاتر پێشوازی له‌و ده‌کات.
«کوردستان» لەخەسار ناسی ١١٧ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی،دەگوترێت:کە هێشتاکە نە رۆژنامەنووسی سەربەخۆمان هەیە(ناحیزبی) نە زمانی یەکگرتوو؟بەرێزت ئەم دوو گرفتە چۆن دەبینیت؟هۆکارەکانی لەچیدایە؟
س.ر.هاوار: ناتوانین بڵێن نیمانه! هه‌مانه به‌ڵام زۆر که‌م! له‌وانه‌یه یه‌کێک له هۆکاره‌کانی سیاسه‌تی ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵنێر و رۆژنامانه بێت. ئێستا زۆربه‌ی رۆژنامه‌کانی کوردی یان زمانحاڵی حیزب و لایه‌نێکن یان لایه‌نگرانه و به نه‌فعی حیزبیکی تایبه‌ت ده‌نووسن. کاتێک رۆژنامه و تیڤی حیزبی بوو بێ گومان رۆژنامه‌نووسی حیزبیش په‌روه‌رده ده‌کات. یه‌کێکی دی له هۆکاره‌کانی که‌م بوونی رۆژنامه‌و رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ ئابووریه. رۆژنامه‌گه‌ری پێشه‌یه‌کی پڕخه‌رج و بێ ده‌رامه‌ده. که‌وایه کاتێک نیازی ماڵی هاته ئاراوه یان ناچار به داخران ده‌بێت یان ده‌بێ پێره‌وی له حیزب و لایه‌نێک بکات. زمانی یه‌کگرتووش به‌رای من ده‌وڵه‌تی یه‌کگرتووی پێویسته.