ئه‌مساڵیش یادی رۆژنامه‌نووسیی كوردیی له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه به چه‌ند پیرۆزبایی گوتنیك كۆتایی هات، پیرۆزبایی گوتن له هه‌رێمێك كه ئه‌گه‌ر میدیا به‌م پیناسه كه ده‌بێ له كاریگه‌ری میدیاوه قسه له سه‌ر بوونی میدیا بكه‌ین، ئه‌وه ئه‌گه‌ر بوونی هه‌بێت، له بونێكی قه‌یراناوی دا ده‌ژی.
له حالێكدا كه ئه‌م بۆنه‌یه تێپه‌ری كه له‌م چه‌ند ساڵی دوایی نه‌ك هه‌ر شاهیدی كرانه‌وه‌ی میدیا‌و ئازادی میدیا‌و شكڵ گرتنی میدیا نه‌بووین، به‌ڵكوو به‌شێك له‌وانه‌شی بوونیان هه‌بوو یا داخران یا له بێ تواناییه‌كی گه‌وره‌ی میدیایی‌و كاركردن بۆ ئه‌رشیڤ درێژه به كاری خۆیان ده‌ده‌ن.
كاركردی میدیا له ئێستای رۆژهه‌لاتی كوردستان(چ له نێوخۆ‌و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات) شایانی پیاههڵدانو شایانی به‌رگری كردن نیه، به‌ڵكوو ئه‌م دۆخه كه میدیای تێكهوتووە شایانی خوێندنه‌وه‌و ره‌خنه لێگرتنه.
له راستیدا دۆخی سیاسی هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م له رۆژهه‌ڵات یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی له سه‌ر میدیا دروستكردوه، به جۆرێك كه له هه‌ر كرانه‌وه‌و هه‌لێك كه پێش هاتبێت، میدیا‌و كاری چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی گوڕ‌و تینێكی به خۆوه دیوه، به‌ڵام ره‌نگه له زۆرێك له‌و قوناغانه تاكوو ئێستاش گرنگی میدیا لای نوخبه‌ی سیاسی‌و میدیاكاران بایه‌خی بابه‌تی خۆی پێ نه‌درابێت، هه‌ر بۆیه كاركردی میدیا، وه‌ك كاركردێكی له په‌راوێز خۆی نمایش ده‌كات. ئه‌مه‌ش بارگرانیو دۆخێكی ناله‌باری بۆ كاركردی میدیا دروستكردوه.
بیگۆمان هیچ كاتێ به قه‌د ئێستا كۆمه‌ڵگای ئێمه پێویستی به میدیا نیه، پێویستی به ده‌زگاو تریبونێك نیه بۆ ته‌عبیر لهخۆكردنی، به‌ڵام هیچ كاتێكیش به قه‌د ئێستا میدیا كهمخوێنو ناكاریگه‌ر نه‌كراوه.
له كاتێكدا چه‌ندین میدیا رۆژانه به باگراوه‌ندی سیاسی‌و حیزبی روو به‌م كۆمه‌لگایه به‌رنامه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام میدیایه‌ك نابینرێت ته‌عبیر له‌م كۆمه‌ڵگایه بكات، دیاره ئه‌م كهمایهسیه به پله‌ی یه‌كه‌م به‌رپرسیاره‌تیه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی میدیاكاران‌و ئه‌و هێزانه‌ی به ئۆمێدی گۆرانی گه‌وره له‌م كۆمه‌ڵگایه ده‌ژین.
لانیكهمی چاوه‌ڕوانی له‌م نوخبه‌یه له هه‌موو زیاتر روو له حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات بوو به تایبه‌ت كه ئه‌وكات ده‌ستڕاگه‌یشتن یان به دامه‌زرانی ته‌له‌فزیۆن بوو به ئه‌مرێكی حه‌تمی، به‌ڵام دواجار به‌شێك له‌مانه به هۆی كۆمه‌ڵێك كێشه‌وه داخران‌و به‌شێكی دیكه‌شیان له گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونیان نه‌یانتوانیوه وڵامی چاوه‌ڕوانییه‌كان بده‌نه‌وه، ئه‌گه‌رچی هه‌تا ده‌هات ده‌ست راگه‌یشتن به ئیمكانانی میدیایی فه‌راهه‌متر ده‌بوو.
گرفتی میدیای حیزبی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وێنایه‌ی لێ پیشان ده‌درێت هه‌ر باری ماڵی نیه، به‌ڵكوو نه‌بوونی روانین‌و به‌رنامه‌یه‌كی میدیایی‌و پێرسینهلی میدیاییه كه به پله‌ی یه‌كه‌م هه‌م بارگرانی بۆ حیزب پێكهێناوه‌و هه‌م ناتوانایه له خستنه‌گه‌ری تواناییه ماڵییه‌كانی حیزب بۆ كاری میدیایی. ئه‌مه له گه‌ڵ ئه‌وه ده‌بێ ماڵاوایی له‌و روانینه بكرێت كه میدیا وه‌ك موڵكی حیزب پێناسه دهكاتو دای ده‌بریت له كۆی كۆمه‌لگا، له راستی دا ئه‌م روانینه نه‌یتوانیوه خۆی داببرێت له هه‌مان روانینی ده‌یه‌ی ٦٠ی هه‌تاوی بۆ ئیزگه‌یه‌كی وه‌ك رادیۆ.
له دواجاردا پێموایه كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه چه‌نده پێویستی به هێزیكه بۆ رزگاركردنی، به قه‌د ئه‌وه‌ش پێویستی به میدیایه‌كه، كه زانیاری گشتی بداته كۆمهڵگاو ئاوێنه‌ی هاوڵاتی بێت. ئاوێنه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیو كۆمه‌ڵگای ئێمه خۆیانی تێدا ببیننه‌وه‌و له‌و رێگایه‌وه هه‌وڵ بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هیچ كاتی به قه‌د ئێستا هیزه‌كانی ئێمه‌و ئه‌و نوخبه‌ی خوازیاری گۆرانكاری ریشه‌یی له‌م كۆمه‌ڵگایه‌ن، پێویستیان به میدیا نه‌بووه، هه‌ر هیچ نه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بن به ژێر رووداوهكانهوهو له هێزێكی گۆرانخوازهوه نه‌بن به قوربانی گۆرانكارییه‌كان.
بۆیه بۆنه‌یه‌كی وه‌ك سالیادی رۆژنامه‌نوسیی كوردی له باتی ئه‌وه‌ی ببێ به شوینی پیاههڵدانو پیرۆزبایی گوتن بۆ دۆخی ناوڵامدهری میدیا له رۆژهه‌ڵات، ده‌بێ ببێ به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ پێداچونه‌وه به كاركردی ناكاریگهری میدیای ئه‌م هه‌رێمه‌و خه‌سارناسی گرفته‌كانی.