دوژمنایەتیی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ خەڵکی کوردستان هەر بە سەرکوتی ئەو نەتەوە مافخوازە و بێبەشکردنی لە مافە مەدەنی و سیاسییەکانی تەواو نابێ، بەڵکوو هەموو ڕەهەندەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیی خەڵک لە کوردستان دەگرێتەوە.
ئەگەر هەواڵەکان ڕۆژانە باس لە گرتن و سزادانی چالاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە کوردستان دەکەن، ئەگەر ئامار و داتا‌کان باس لە هەڵاواردنی سیستماتیکی کوردستان لە گەشەی ئابووری و مرۆیی کوردستان لە چاو ناوچەکانی دیکەی ئێران دەکەن، ئەگەر کورد و مافە مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکانی هەروا چیرۆکی بەردرێژی داوا و مافخوازیی ئەو نەتەوەیە لە ئێرانە؛ ژینگەی کوردستانیش کەمی لە سیاسەتی دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی نەچێشتووە.
خۆ ئەگەر باسی بڕینەوە و سووتاندنی هەزاران هێکتار دار و دارستان لە کوردستان لە ساڵەکانی یەکەمی دوای سەرکەوتنی شۆڕشی 57ی گەلانی ئێران و سەپاندنی شەڕ لە کوردستان بەسەر خەڵک و هێزە کوردییەکان نەکەین، ئەگەر خۆ لە دەرهێنان و بە تاڵانبردنی بە میلیۆن تۆن بەردە کان و بەردە گرانباییەکان لە کانگاکانی کوردستان لابدەین، ئەوەی ئێستا ڕۆژانە دڵ و ناخی هەموو نیشتماندوست و ژینگەپارێزێک بریندار دەکا، سووتان و سووتاندنی هێکتار بە هێکتاری دارستان و لێرەواڕەکانی کوردستانە کە زۆربەیان دەستی ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە پشتە.
جارێ با ئیستێک لە ئامارە ڕەسمییەکانی کۆماری ئیسلامی لەو پێوەندییەدا بگرین:
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی ئێران دەڵێ لە 5 ساڵی ڕابردوودا ٩٠ هەزار هێکتار دارستان و لێرەوار لە ئێران لە ئاگردا بوونەتە خەڵووز کە لێرەشدا کورد بۆ نەهامەتییەکان پشکی شێری بەردەکەوێ و بەشی هەرە زۆری سووتمانەکان لە دارستان و لێرەواڕەکانی بناری زاگڕۆس بوون.
قاسم سەبزەلی، فەرماندەی یەکەی پاراستنی ڕێکخراوی دارستانەکانی ئێران دەڵێ لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا نیزیک بە ٤٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکاندا بووە کە بەشی نیزیک بە تەواویان لە دارستانەکانی بناری زاگڕۆس بوون.
ئەو بۆ خۆی دان بەوەدا دەنێ کە تەرخانکردنی ٣٠ میلیارد لە ساڵدا بۆ دابینکردنی هێزی مرۆیی و کەرەستەی هاتوچۆ بۆ ئاگرکوژێنەوە لە هەموو ئێران‌دا وەڵامی زیانە زۆرەکانی سووتمانەکان ناداتەوە و زیاتر لە هەموو شتێک پێویست بە دابینکردنی هێلیکۆپتێر دەکا.
بەرپرسانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەڵێن سەرەڕای زۆر تێبینی و ڕەچاوکردنی زۆر ڕێوشوێن توانیویانە شوێنکاریان لەسەر کەمکردنەوەی سووتانی دارستانەکان هەبێ، بەڵام بەو حاڵەش لە ساڵدا لە نێوان 15 هەتا 16 هەزار هێکتار لە سەرچاوە سرووشتییەکانی ئێران لە گڕی ئاگردا دەسووتێن و زیانی ماددیی ڕاستەوخۆی ئەو سووتمانانە ٣٢٠ میلیارد تمەنە لە ساڵدا و، زیانە درێژخایەن و ناڕاستەوخۆکانیشی خۆ لە هەزاران میلیارد تمەن دەدا؛ بەڵام لە کوردستان کەمتر لە چەند میلیارد تمەن بۆ پێش‌گرتن لەو ڕووداوانە تەرخان کراوە.
خاڵی جێی سه‌رنج ئه‌وه‌یه که زۆرترین به‌شی دارستانه‌کان ئێران، واته دارستانه‌کانی بناری زاگڕۆس له چوار پارێزگاکه‌ی کوردستان هه‌ڵکه‌وتوون، به‌ڵام که‌مترین به‌شیان له ئیمکاناتی ئاگرکووژێنه‌وه وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری و ئۆرگانیزمی کارا و به‌کرده‌وه و، که‌ره‌سته‌کانی وه‌ک هیڵیکۆپتێر و به‌نداوی بچووکی تایبه‌ت به دامرکاندنی ئاگر له ته‌نیشت دارستانه‌کان پێبڕاوه.
قسه له که‌میی ئیمکانات بۆ کۆنتڕۆڵی ئاگرکه‌وتنه‌وه له دارستانه‌کان و ته‌رخانکردنی که‌مترین ئیمکانات له‌و که‌مه ئیمکاناتهش بۆ کوردستان له حاڵێکدایه ئه‌وه‌ی ده‌سووتێ و ده‌بێته خه‌ڵووز و دووکه‌ڵ گرانترین و بهبایهخترینی سامانه سروشتییه‌کانی ئه‌و نیشتمانه‌یه.
یان ئه‌گه‌ر هێزه چه‌کداره‌کان له به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئێران‌دا به‌شێک له به‌ره‌ی به‌گژداچوونه‌وه و کوژاندنه‌وه‌ی سوتمانهکان له دارستانه‌کانن، له کوردستان هێزه چه‌کداره‌کان بۆ خۆیان به‌شێک له هۆکاری ئاگرکه‌وتنه‌وه و سووتاندنی دارستان و لێرهواڕهکانن. ئه‌وه هه‌ر تۆمه‌ت یان قسه‌یه‌کی بێ به‌ڵگه نییه، تۆپبارانکردنی ناوچه شاخاوییه‌کان به بیانووی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ حیزبه کوردییه‌کان، به‌ڕێوه‌بردنی ده‌یان مانۆڕی نیزامی له وه‌رزی گه‌رما و هاوین، نابه‌رپرسیاریی داموده‌زگا حکومییه‌کان له هه‌مبه‌ر ئاگرکه‌وتنه‌وه له دارستانه‌کان و زۆرجار رێگری له که‌سانی خۆبه‌خش به بیانووی ئه‌منیه‌تی هه‌موو به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی هه‌ره زۆری سووتمان له دارستانه‌کانی کوردستان ده‌ستی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان و هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامیی له پشته.
ئاماری سوتمانهکان له دارستانه‌کانی کوردستان ساڵ له‌گه‌ڵ ساڵ زیاتر ده‌بن، به‌ڵام نه گۆڕانکارییه‌ک له ڕه‌فتاری داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کاندا ده‌کرێ، نه که‌سێک له‌و سۆنگه‌یه‌وه سزا ده‌درێ و نه که‌س داوای لێبوردن له خه‌ڵکی ده‌کا و نه که‌س له کاره‌که‌ی ده‌کشێته‌وه.
به‌سه‌رهاتی سووتان و سووتاندنی دارستانه‌کانی کوردستان تاڵ و جێی داخ و نه‌بڕاوه‌یه، ئه‌وه‌ی پێویسته بکرێ ده‌نگ هه‌ڵبڕینه. له کاتێکدا حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت خۆیان به‌شێک له قه‌یران وکێشهکهن، ئه‌وه خه‌ڵکن که ده‌بێ به وشیارییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ن. ئه‌وه‌ی له‌و نێوه‌دا به‌بایه‌خ و هه‌وڵێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و پیرۆزه، چالاکیی ژینگه‌پارێزی له هه‌موو بواره‌کانی فێرکردن و پێشگیری، نه‌مام چاندن و به هاناوه‌چوونی ئاگرکهوتنهوهکانه، ئه‌رکێک که ده‌بێ هه‌موو تاکه‌کانی کوردستان له سه‌ر شانی خۆیانی بزانن و بۆی تێ‌بکۆشن.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٠٥.