ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی نەک یەک و دوویان، بگرە زۆربەیان دەڵێن کە ڕێژیمەکەیان نموونەی دەسەڵاتێکی ئاسمانی و بێ کێشەیە. له بیرمانه تەنانەت ئەحمەدینژاد سەرکۆماری پێشووی ئەو وڵاتە لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا گوتی ئامادەن ڕاسپاردەیان بۆ هەموو وڵاتانی دنیا هەبێ و هه‌موو دەتوانن لە ئێران فێر بن کە چۆن وڵاتەکانیان بەڕێوە ببەن.
جا ئەو قسانە و تیشکخستنەسەر بارودۆخی ئەو وڵاتە لەهەر بوارێک‌دا جێی تێرامانە، یەک لەوان بڕی تاوان و ژمارەی تاوانباران لە ئێران. ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ڵێ ئه‌و وڵاته له ڕووی ژماره‌ی به‌ندی و به‌ندیخانه‌وه هه‌شته‌مین وڵاته له دنیادا.
حه‌مید شه‌هریاری، جێگری سه‌رۆکی ده‌زگای قه‌زایی ئێران ده‌ڵێ ٢٢٥ هه‌زار که‌س له ئێران له به‌ندیخانه‌دا توند کراون و له هه١٠٠ههزار که‌س ٢٨٧ که‌سیان به‌هۆی تاوانی چووک و گه‌وره له به‌ندیخانه‌دان و به‌وه‌ش ئێران هه‌شته‌مین وڵاته له دنیادا که زۆرترین ژماره‌ی به‌ندکراوی هه‌بێ.
ناوبراو ره‌خنه‌ی له‌وه گرتوه که له ئێران‌دا بۆ هه‌ر تاوان و لادانێک یه‌که‌م شت و یه‌که‌م سزا به‌ندکردنه. ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌مه هۆکاری ئه‌و ڕێژه زۆره‌یه و قانوونه‌کان له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌بێ ئاڵ‌وگۆڕیان به‌سه‌ردا بێ.
ماوەیەک لەوە پێش ئەسغەر جه‌هانگیر، سەرۆكی ڕێكخراوی زیندانەكانی ئێران ڕایگەیاند کە ساڵانە ٥٠٠ هەزار كەس لەئێران به‌هه‌ر هۆیه‌ک بێ ڕێیان له زیندان ده‌که‌وێ. سەرۆكی زیندانەكانی ئێران هەروەها گوتی سەدی ٢٥ی بەندكراوەكانی ئێران بە هۆی كەمیی دادیارو لێكۆلەر پەروەندەكانیان لە كاتی خۆیدا نابەسترێ و ئه‌وه‌ش واده‌کا ماوه‌ی به‌ندکرانیان له زیندان درێژ ببێته‌وه.ئه‌سغه‌ر جیهانگیر لە بۆنەیەکی دیکەدا و له ڕێوڕه‌سمی ئیمزاکردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان ڕێكخراوی به‌ندیخانه‌كانی ئێران و جێگرایه‌تیی كاروباری ژنان و بنه‌ماڵه سه‌ر به نووسینکه‌ی سه‌ركۆماری گوتبووی، نرخی گه‌ڕانه‌وه بۆ زیندان له ئێران‌دا به‌رزه و، سه‌دی ٤٦ی ئه‌م كه‌سانه‌ی كه زیندانی ده‌كرێن پێشینه‌ی پێشوویان هه‌یه و پێشتر له زینداندا بوون؛ ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خا كه كۆمه‌ڵگا نه‌یتوانیوه پاش کێشانی سزاكانیان، پشتیوانی له‌م كه‌سانه بكا و هه‌لی کاریان بۆ پێك بێنێ؛ هه‌ر بۆیه‌ش دووباره بۆ سوڕی تاوانه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ناوبراو گوتبووی سه‌دی ٦٤ی ئه‌م كه‌سانه‌ی كه له به‌ندیخانه‌كان دان خێزاندارن و؛ ئه‌گه‌رچی كۆمه‌ڵگه بهرهوهپیربوون ده‌ڕوا؛ به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ندیخانه‌كان هه‌ر دێ و گه‌نجتر ده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته و ئه‌م لاوانه ئاوڕیان لێ نه‌درێته‌وه، بنه‌ماڵه زیانێكی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێ.
كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی حاشا له‌وه ناکه‌ن که ڕێژه‌ی به‌ندكراوان دوو هینده‌ی زه‌رفییه‌تی زیندانه‌كانه و، سه‌دی ٧٣ی به‌ندكراوان موعتادن و به قسه‌ی وه‌زیری بێهداشت، به‌ندكراوان وه‌ك بۆمبێكی سه‌عاتیی قورمیشکراو وان.
کارناسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێن کێشه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ر ئه‌وه نییه که ٢٢٥ هه‌زار که‌س له ئێران‌دا به‌ندکرابن، به‌ڵکوو کێشه ئه‌و ده‌یان قه‌یرانه‌یه که له سۆنگه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه به‌ره‌وڕووی کۆمه‌ڵگا بۆته‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی زیندانه‌كانی ئێرانیش نایشارنه‌وه تا پێش شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی ٥٧ حه‌شیمه‌تی به‌ندكراوانی ئێران له چاو حه‌شیمه‌تی ٣٦ میلیۆن كه‌سی ئه‌و کات ته‌نیا ١٠ هه‌زار كه‌س بوو، به‌ڵام له ئێستادا دا حه‌شیمه‌تی ئێران ئه‌گه‌رچی له چاو ئه‌و كات دوو به‌رابه‌ر بووه، به‌ڵام ئه‌ژماری به‌ندكراوان زیاتر له ٢١ به‌رابه‌ر زیادی کردوه.
به‌پێی ئاماری ڕه‌سمی و ئاشكراکراوی رێکخراوی زیندانه‌کان ژماره‌ی به‌ندكراوانی ئێران له ٢١٠ هه‌زار كه‌س زیاتره و ئەوە گۆشەیەکی بچووک لە کۆمەڵگایەکە کە ئێران دەیەوێ پیشانی دنیای بدا و وەک بەڕێوەبەرییەکی سەرکەوتوو بینوێنێ.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٠٥.