دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له شاری مهاباد زیاتر له 70 ساڵ پێش له ئێستا له سه‌ر ده‌ستی حیزبی دێموکراتی کوردستان و پێشه‌وای ئه‌م حیزبه که دواتر وه‌ک سه‌رۆک کۆماری کوردستانیش ناسێندرا، دیارترین و له هه‌مان کاتدا به‌رزترین به‌ڵگه‌یه بۆ باوه‌ڕمه‌ندبوونی حیزبی دێموکراتی کوردستان به «مافی دیاریکردنی چاره‌نووس»ی نه‌ته‌وه‌ی کورد.
سه‌رجه‌می ئه‌و هێما و ره‌مز و سه‌مبوله نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییانه‌ی که ئه‌مڕۆ کورد و نه‌ته‌وه‌ی کوردیان پێ ده‌ناسرێته‌وه و بوونه‌ته به‌شێکی دانه‌بڕاو له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م میلله‌ته، له کانگای بیری نه‌ته‌وه‌یی حیزبی دێموکرات و کۆماره‌که‌یه‌وه هه‌ڵقوڵاون. «ئاڵا» و «پێشمه‌رگه« که بۆ کورد و کوردستان و بۆ ناساندنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی، دوو دوانه‌ی لێکجیانه‌کراوه‌ن و ئه‌مڕۆ وه‌ک هێزی به‌رگریی نیشتمانی و هێمای به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له کۆڕ و کۆمه‌ڵه ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا کورد و کوردستانیان پێ ده‌ناسرێته‌وه، به‌رهه‌می بیری نه‌ته‌وه‌یی حیزبی دێموکراتی کوردستانن.
له ماوه‌ی زیاتر لە حه‌وت ده‌یه خه‌بات و تیکۆشانیدا له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که واقعبینیی سیاسی به‌شێک بووه له خەسڵهتی موبارزاتیی ئه‌م حیزبه، به‌ڵام له هیچ بڕگه‌یه‌کی مێژوویی کار و ره‌ساله‌تی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا پرسی «مافی دیاریکردنی چاره‌نووس» و، هێشتنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی جۆرێکی دیکه له بڕیاردانی خه‌ڵک به سه‌ر چاره‌نووسی خۆیدا به نیسبه‌ت جۆری ته‌عامول له گه‌ڵ ده‌وله‌تی ناوه‌ندی، غایب نه‌بووه. جیا له‌وه‌یکه له زۆرێک له به‌ڵگه‌نامه و پهسهندکراوهکانیدا حیزبی دێموکڕات ڕاشکاوانه داکۆکیی له «بڕیاری کۆتایی» خه‌ڵکی کوردستان له سه‌ر چاره‌نووسی خۆی له چوارچێوه‌ی «رێفراندۆم»دا کردوه، و به‌رده‌وام رێبه‌رانی ئه‌م حیزبه له لێدوان و نووسین و ده‌ربڕینه‌کانیاندا جه‌ختیان له سه‌ر ئەم پرسه کردۆته‌وه و به «مافێکی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای خه‌ڵکی کوردستان»یان زانیوه.
له به‌رنامه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان، په‌سه‌ندکراوی دوایین کۆنگرە (کۆنگره‌ی 16) دا هاتووه که؛ « له حاڵه‌تێکدا سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له تاران (هه‌ر ده‌وڵه‌تێک بێ) هه‌روا له سه‌ر حاشاکردن له بوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئێران و مافه‌ره‌واکانی به‌رده‌وام بێ، ئێمه به هه‌قی بیئهملاوئهولای خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی ده‌زانین له ده‌رفه‌تی گونجاو‌دا «راپرسیی گشتی» به پشتیوانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و بیروڕای گشتیی مرۆڤایه‌تیی پێشکه‌وتوو له سه‌ر چاره‌نووسی کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستان وه‌ڕێ بخا و بڕیار بدا.»
هه‌ر له‌م پێوهندییەدا و له دوایین کۆنگره‌ی حیزب‌دا بڕیارنامه‌یه‌کی تایبه‌تی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ «راپرسی گشتی»دا په‌سه‌ند کرا که ڕاشکاوانه باس له‌وه ده‌کا که «خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان مافی ره‌وای خۆیانه به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م پڕنسیپه ئینسانییه بڕیار له سه‌ر چاره‌نووسی سیاسیی خۆیان بده‌ن».
لە ئاستێکی گشتیتردا حیزبی دێموکراتی کوردستان هەمیشە ئەوە باوەڕی بووە کە؛ «ئەگەر دونیا لە حاڵی ئاڵوگۆڕدایە، شتێکی سروشتییە کە دۆستایەتییەکانی و رێکەوتنەکان و پێکەوە ژیانەکان و روانینەکانیش، هەر هەموویان دەگۆڕدرێن. جیا لە هەمووی ئەمانە هیچ واقعیەتێکی مێژوویی ناتوانێ ئەوە بسەلمێنێ کە هەمیشە نەتەوەکان لە چوارچێوەی واحیدێکی جوغرافیاییدا پێکەوە ژیاون. بۆ نموونە ئازەربایجان و ئەفغانستان هەر هەموویان لە ئێران جیا بوونەوەو دنیاش نەڕووخا. ئەی بۆ ئێستا ناکرێ جیابوونەوە بکرێ؟! پێکەوەژیانی نەتەوەکان تەنیا لە ڕووی لێکحاڵی بوون و یەکتر قبووڵکردنەوەیە و هیچ پێشینەیەکی سەد یان هەزاران ساڵە ناتوانێ پاساوی بدا.»
ئێستا که له هەرێمی باشووری کوردستان قسە لە «رێفراندۆمی گشتی» بۆ سەربەخۆیی ئەم هەرێمە لە ئارادایە و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و زۆربەی هێزە سیاسییەکانی لە سەر بەڕێوەبردنی ساغ بوونەتەوە، بە بێ‌دوودڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان پشتیوانی و خۆشحاڵی لەم پرۆسەیە دەردەبڕێ. هەڵوێستی حیزبی دێموکرات لە پرسی رێفراندۆم لە باشووری کوردستان لە چوارچێوەیەکی بەرینی باوەڕمەندبوونی ئەم حیزبە بە چەند ئەسڵ و پڕنسیپێکی بنەماییدا جێ دەگرێ کە لانیکەم بە شێوەی سەبتکراو و بەڵگەمەند لە بەرنامەی باوەڕەکانیدا ڕاشکاوانە وەک ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی خستوویە سەر شانی خۆی. حیزبی دێموکراتی کوردستان، پشتیوانی لە خەباتی ڕەوای کورد لە بەشەکانی دیکەی کوردستان بۆ دابینکردنی ماف و ئازادییە نەتەوایەتییەکانیان، بە بەشێکی دانەبڕاو و چەسپاو لە ئامانج و پڕنسیپە بنەڕەتییەکانی خۆی دەزانێ.
ئەم ئەسڵە لە باوەڕەکانی حیزبی دێموکرات بە کردەوە و لە زەمەنێکی دوورودرێژی خەباتکارانەشدا لانیکەم بە نیسبەت باشووری کوردستانەوە جێبەجێ کراوە. پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەباتی کورد لە باشووری کوردستان و هەوڵدان بۆ پاراستنی دەسکەوتەکان لەم هەرێمە، بۆ هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆتە ناسنامە و تایبەتمەندییەکی بەرزی نیشتمانی کە بێگومان هەزینەی قورسی ئینسانی و خەباتکارانەیشی لێکەوتۆتەوە.
له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ساغبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و زۆربه‌ی هێزه سیاسییه‌كانی کورد له باشووری کوردستان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی رێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیداهەر لەم مانگی جۆزەردانەدا، «کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کورستان وێڕای ده‌ڕبڕینی خۆشحاڵی و پێشوازی له یه‌كده‌نگی و یه‌کڕیزیی هێزه سیاسییه‌کانی باشووری کوردستان، ئه‌و پرۆسهیەی به بنیاتنراو له‌سه‌ر مافی ڕه‌وای کورد بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆی و به ئاکامی سروشتیی ره‌وتێکی دوور و درێژ له نه‌خوێندنه‌وه‌ی کورد له ئاستی ناوه‌ندیی عیراق و جێبه‌جێ نه‌کردنی پره‌نسیپه‌کانی رێککه‌وتن و هاوبه‌شی له به‌ڕێوه‌بردنی عیراقدا چاو لێ کرد». هەر لەم پێوەندییەدا لە راگەیاندراوی کۆتایی پلینۆمی کۆمیتەی ناوەنیی حیزب‌دا هاتووە کە «حیزبی ئێمه پیرۆزبایی و پشتیوانی له ئیڕاده‌ی کورد له باشووری کوردستان ده‌کا و هیواداری ده‌رده‌بڕێ که نه‌ته‌وه‌که‌مان له باشووری کوردستان به هه‌موو رێگایه‌کی پێویست و به‌تایبه‌تی له‌رێگای یه‌کخستنی زیاتری ناوماڵی کورد ڕووبه‌ڕووی چالشه‌کانی به‌رێوه‌بردنی ریفراندۆم و قۆناغه‌کانی دوای ریفراندۆم ببێته‌وه.»
لە کۆتاییدا پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە کە هەر وەک لە راگەیاندراوی کۆتایی پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبیشدا ئاماژەی پێکراوە؛ ئەوەی دەتوانێ گەرەنتی سەرکەوتوانە بەڕێوەچوونی ئەم پرۆسەیە و بە ئەنجامگەیاندنی بکا رێکخستنی زیاتری نێوماڵی کوردە کە بێگومان بە لێکتێگەیشتنی هێزە و لایەنە سیاسییەکان لە یەکتری دەتوانێ دەستەبەر بێ.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٠٤.