لە میتۆدۆلۆژیی نوێی مێژوودا، مێژوو گوتارە. هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ رووادهکانی رابردوو، به فیلته‌ری زه‌ین و بیروبۆچوونی لێکۆڵه‌ری مێژوودا تێپه‌ڕ ده‌بێ. واته هه‌موو خوێندنه‌وه‌یه‌ک که‌م وزۆر تێکه‌ڵ به ئایدیا و گوتار و ئهولهوییهتبهندیی هزری لێکۆڵه‌ر ده‌بێ. لێره‌دایه که چه‌مکی بێلایه‌نی ره‌های لێکۆڵه‌ر، ده‌چێته ژێر پرسیار. بۆ هەر رووداوێکی مێژوویی، خوێندنەوەی جیاواز و جۆراوجۆر هەیە. واتە لێکۆڵەر ئه‌گه‌ر بە میتۆدێکی زانستی و بابەتیانەش، خوێندنەوە بۆ رووداوێک بکا، ئەوپەڕەکەی تەنیا خوێندنەوەیهکە لە نێوان خوێندنەوە جۆراوجۆرەکاندا. واتە ناتوانێ ئیدیعا بکا کە خوێندنەوەکەی بە تەواوی یه‌کانگیره لەگەڵ واقعیەتیی رووداوەکە.
بێگومان بێ هه‌بوونی به‌ڵگه و پشت به‌ستن پێی، ناکرێ باس له مێژوو و زانستی مێژوو بکرێ. به‌ڵام مێژوو به ته‌نیا بریتی نییه له به‌ڵگه. به‌ڵکوو خوێندنه‌وه بۆ رووداوه‌کانی رابردوو، به‌رگی گوتاریش له‌به‌ر ده‌که‌ن یان ده‌توانین بڵێین به‌گوتاری ده‌کرێن. خوێندنه‌وه بۆ به‌ڵگه‌کان، چۆنیه‌تیی که‌ڵک لێوه‌رگرتنیان، و له کوێی خوێندنه‌وه‌که‌دا حیساب بۆ کردنیان، ده‌بێته ئه‌و شته‌ی که له سه‌ره‌وه باسمان کرد، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که مێژوو «مه‌فهومه«، گوتاره، نه‌ک خودی واقعیه‌ت.
هه‌میشه له نێوان خوێندنه‌وه و واقعیه‌ت دا مه‌ودایه‌ک هه‌یه. جاری وایه ئه‌م مه‌ودایه زۆره، جاری واشه، که‌م. وه‌ک یه‌کدانانی چه‌مک و واقعیه‌ت، له گومانێک زیاتر نییه. چه‌مک(خوێندنه‌وه)ه‌کان هه‌رگیز ناتوانن ته‌واوی واقعیه‌ت داگیر بکه‌ن(داپۆشن). هه‌ر ئیدیعایه‌کی پێچه‌وانه له لایه‌ن مێژوونووس یان شرۆڤه‌کاره‌وه ده‌بێته دوگماتیزم. هونه‌ری مێژوونووس ئه‌وه‌یه که ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆی بخاته گه‌ڕ تا بتوانێ له ژێر تیشکی میتۆدۆلۆژیی زانستی دا، خوێندنه‌وه‌یه‌کی نزیک له واقیع بخاته روو، نه‌ک یه‌کانگیر له‌گه‌ڵ واقیع؛ چونکه ئه‌مه نامومکینه.
لە هەر رووداوێک دا فاکتۆری زۆر دەخیلن. لە هەر رووداوێکی مێژوویی دا ئەکتەری جۆراوجۆر بەشدارن. لە خوێندنەوەی بابەتیانە دا فاکتۆر و ئەکتەرەکان، بە پێی قورسایی و کاریگەریی واقعییان، لە خوێندنەوەکەدا دەخیل دەدرێن و ئەولەوییەتبەندی دەکرێن. ئەگەر ئامانجدار و لە سەر بنەمای بیرۆکەیەکی دیاریکراو، رۆڵی فاکتۆر و ئەکتەرێک زیاتر لە واقیع و لە سه‌ر حیسابی کەمڕەنگ کردنەوەی رۆڵی فاکتۆر و ئەکتەرەکانی دیکە، زەق بکەیەوە، لەو حاڵەتدا ئەو خوێندنەوەیە دەچێتە خانەی لایه‌نداریی سیاسی-عاتفی یەوە کە خۆی لە قەرەی خوێندنەوەیەکی ئایدۆلۆژیک دەدا؛ کە لە جیاتی دیتنی هەموو رەهەندەکانی رووداوەکە، یەک دوو رەهەندی تایبەت زەق دەکرێنەوە.
هه‌ر رووداوێک لایه‌ن و ره‌هه‌ندی جۆراوجۆری هه‌یه. له روانینی وردبینانه‌ی زانستییه‌وه ده‌کرێ هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر لایه‌نێکی دیاریکراو چه‌ق ببه‌ستێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو کونوقوژبنهکانی بپشکنرێ و شیته‌ڵکاری پێویستی بۆ بکرێ.
به‌داخه‌وه مێژووی ئێمه‌ی کورد پڕه له نه‌هامه‌تی و شکست. زۆر جار بە شێوەیەکی سیاسی- عاتفی لەگەڵ مێژووی خۆمان مامەڵە ده‌که‌ین. ده‌کرێ ئه‌م شێوه مامه‌ڵه‌یه له پێناو وره‌به‌خشین یان له‌به‌ر پێویستییه‌کی سیاسیی دیاریکراو بێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو خوێندنه‌وه‌مان بۆ مێژوو له‌م خانه‌یه‌دا قه‌تیس بمێنێ، ئه‌مه واده‌کا که نەتوانرێ تێگەیشتنێکی ئۆبژێکتیڤ لە رووداوەکان بە دەست بخەین و خەسارناسیی رابردوو بکەین و ئەمەش دواجار لە خولانه‌وه‌یه‌کی کێشهسازدا گرفتارمان دەکا.
ئێمەی کورد هێشتا لە قۆناغی رزگاریی نەتەوەیی داین و ئەمەش وادەکا کە لە کەسایەتییەکانی نێو مێژووی کورد، لە پێناو بەروپێشبردنی خەباتەکەمان دا سێمبولسازیی بکه‌ین. واتە بە پێی نیازی سیاسیی خۆمان رووداوە مێژووییەکان ریوایەت بکەین و رۆڵی کەسایەتییەکان هەڵسەنگێنین. بەڵام لێرەشدا دەبێ کەسایەتییەکان هەر کامیان بە پێی رۆلی واقعی، مافیان پێ بدرێ. دووەم نابێ ئەو خوێندنەوانە، ناوی خوێندنه‌وه‌ی بابەتیانەی مێژوویی لە سەر دابنرێ.
ئەم رۆژانە ساڵیادی راپەڕینی چەکداری ٤٦-٤٧ە. له ژێر تیشکی ئه‌و شیکارییه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، ده‌کرێ خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆر بۆ ئه‌و راپه‌ڕینه بکرێ، ده‌کرێ هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌کیش ته‌رکیز له سه‌ر لایه‌نێکی ئه‌و راپه‌ڕینه بکا؛ ئه‌وه‌ی که چۆن ده‌ستی پێ‌کرد و چ ده‌ره‌نجامێکی مه‌عنه‌وی و به‌رهه‌ستی لێکه‌وته‌وه.
ده‌کرێ هه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌کی سیاسی بۆ ئه‌و راپه‌ڕینه بکرێ هه‌میش خوێندنه‌وه‌یه‌کی ئۆبژێکتیڤ. مه‌به‌ستی ئه‌م وتاره‌ش روانینێکی نه‌رێنی به نیسبه‌ت خوێندنه‌وه سیاسییه‌که نییه. هه‌ر دووی ئه‌م خوێندنه‌وانه پێویستی و قازانجی خۆیان هه‌یه. گرینگ ئه‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ یه‌ک تێکه‌ڵ نه‌کرێن و له یه‌کتر جیا بکرێنه‌وه. له‌وانه‌یه پێویستیی سیاسی و پرۆسه‌ی خه‌باتی ئێمه بخوازێ که به شێوه‌یه‌کی سۆزدارانه و ئامانجداری سیاسی، ئه‌و راپه‌ڕینه بخوێنینه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی که بیکه‌ینه کاتالیزۆری ره‌وتی خه‌بات. به‌ڵام لێره‌دا پێویسته دوو خاڵ له‌به‌رچاو بگیرێن:
ئهلف)خوێندنه‌وه‌ی سیاسی به‌م واتایه نییه که رۆڵی ئه‌کته‌ره‌کانی راپه‌ڕینه‌که وه‌ک خۆی نه‌بینرێ. رۆڵی ئه‌کته‌رێک له سه‌ر حیسابی که‌مڕه‌نگ کردنه‌وه‌ی نه‌خشی ئه‌کته‌ره‌کانی دیکه، زه‌ق بکرێته‌وه. ئه‌و راپه‌ڕینه رێبه‌رایه‌تییه‌کی هه‌بووه و چه‌ندین که‌سایه‌تیی شۆڕشگێڕ رۆڵی کارایان له هه‌ڵگیرسانی ئه‌و راپه‌ڕینه‌دا هه‌بووه. مه‌لا ئاواره، سمایل شه‌ریفزاده، مه‌لا ره‌حیم وێردی، سلێمان موعینی، عه‌بدوڵڵا موعینی، نه‌حۆ و …له‌م راپه‌ڕینه‌دا به‌شدار و کاریگه‌ر بوون. له هه‌مانکاتدا که لە کەسایەتیی ئەکتەرەکانی ئەم راپەڕینە رێز ده‌گرین و پێویستە سێمبولسازییان لێ بکرێ، بەڵام دەبێ رۆلی ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌ش وەک خۆی، هەڵسەنگێنین و لە خوێندنەوەدا دەخیلی بدەین.
ب)له پاڵ ئه‌و خوێندنه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، پێویسته به شێویه‌کی ئۆبژێکتیڤ خه‌سارناسیی ئه‌و راپه‌ڕینه‌ش بکرێ، بۆ ئه‌وه‌ی له درێژه‌ی خه‌باتمان دا ده‌رسی لێ وه‌رگرین و به خه‌ساری که‌متر، ده‌سکه‌وتی زیاتر به ده‌ست بخه‌ین.
لە ژماره ٦٥٥ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه