یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی به شێوازێکی خێرا له ئاڵۆگۆڕدایهو له‌م دوایییانه‌دا پێشه‌وه‌چونێکی به‌رچاوی به خۆیه‌وه بینیوه. دیاره وه‌رچه‌رخانه سیاسییه دهرهکیو ناخۆیییهکانی وڵاتانی جیهان به تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو بلۆکی ڕۆژهه‌ڵاتی پێشووی کۆمۆنیستی له‌م بیست ساڵه‌ی دواییدا کاریگه‌ری زۆربهرچاوی له ئاستی ئاگاداری کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی وفه‌رهه‌نگی له سه‌رچین وتوێژه جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگه جیاوازه‌کاندا داناوه، شه‌ڕی ناوخۆ یان شه‌ڕی ده‌ره‌کی له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌و دووبه‌شه له جیهان به‌ده‌ر له ئاسه‌واره دژه مرۆڤیه‌کانی وه‌ک ژێنۆساید، ڕاگواستنی جه‌ماوه‌ری، کۆچبه‌رکردنی تاک یان بەکۆمه‌ڵی گرووپه جیاوازه نەژادی، ئایینیوکولتورییهکان یان کۆچ کردنوههڵبژاردنی “تاراوگه” وه‌ک نشینگه‌ی نوێ، دیارده‌ی سهیروسهرسوڕهێنهری له بواری ئێتنیکیو باری که‌سایه‌تی گرووپه جیاوازه مرۆڤیه‌کان داناوه.
باری که‌سایه‌تی یان (هویت) له‌م ساڵانه‌ی دواییدا جێگره‌وه‌ی بابه‌تێکی وه‌ک چه‌مکی نەتەوە یان مللیەت بووەتەوە.
دیاره وشه‌ی مللیەت (ملیت) به هۆی زه‌ختی ئایدۆلۆژیای کۆمۆنیستی‌و هه‌روه‌ها ئایینیه‌وه له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا که‌وته به‌رپه‌لاماری توند ودژواربهو پاساوه‌ی که په‌ره بهڕهگهزپهرستیو بۆ وێنه مه‌شروعییه‌ت به کوشتاره به کۆمه‌ڵه‌کانی هۆلۆکاست (جولەکە قڕان)و ئه‌رمه‌نی قڕان ده‌دات. ئه‌وه له کاتێکدایه پاڵنه‌ری هه‌ردوو کرده‌وه‌ی جوله‌که قڕانو ئه‌رمه‌نی قڕان بیر‌و بڕوای ئایینی بووه.
عوسمانیه‌کان موسڵمانانی شهڕکەری دژه مه‌سیحی بوون و ئه‌رمه‌نیه‌کانیان پاکتاو کرد‌و ته‌نانه‌ت له قووڵ بوونه‌وه‌یه‌کی ئاسایی‌دا ده‌رده‌که‌وێ هۆلۆکاست، پاکتاوکردنی بەکۆمەڵی کەسانێکە وا ئایینیان یەهوودی یە ده‌نا له سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپادا جووله‌که‌کان بڵاوه‌یان کردبوو، هه‌روه‌ها خاوه‌ن شوناسی دیاری کراوی ڕه‌گه‌زنامه یان (تابعیت)ی خۆیان بوون وه‌ک هاووڵاتیه‌کی مه‌ده‌نی له وڵاته ئەوروپایی یەکاندا.
هه‌روه‌ک باسکرا، له دوای پهلهاوێژتنی ده‌وڵه‌تانی بریتانیا، فه‌ڕه‌نساو ئاڵمان‌و پروسوچهند ده‌وڵه‌تی دیکه‌ی ئه‌وروپایی وه‌ک هۆله‌ند، بهلژیکو ئیتالیا‌و پۆرتۆگاڵو ئێسپانیا بۆسهرئهفریقا، ئاسیا‌و ئه‌مریکا وچڕبوونه‌وه‌ی هێزه ڕکابه‌ره‌کان له سهردهسکهوتی زۆرترله سەرحیسابی سامانی خه‌ڵکی دیکه‌ی جیهان ودروست بوونی شه‌ڕی گه‌وره له نێوان ئه‌م دهوڵهتانهداو له ناوچوونی ئێمپراتۆرییه کلاسیکه‌کانی وه‌ک، ڕوس، پروسوعوسمانی له دوای جه‌نگی یه‌که‌می جیهانیو له ده‌سچوونی ئه‌وه‌ی وا له چه‌ند سه‌ده‌دا له شوێنه‌کانی دیکه‌ی جیهان به ده‌ستیان هێنابوو، به پێی بڕیارنامه‌ی “وێرسای” که فه‌ڕه‌نساو بریتانیا وه‌ک براوه‌ی ئه‌م جه‌نگه به‌سه‌رئه‌و چه‌ند ده‌وڵه‌ته‌دا وا باس کران‌و دروست بوونی چه‌ند ده‌وڵه‌ت له‌م وڵاتانه، بۆ چه‌سپاندنی ئه‌وه‌ی خاکی یه‌ک وڵات ببێ به موڵکی ئه‌و وڵاته، باسی هاووڵاتی بوونوبه تاپۆکردنی ناوی دانیشتوانی ئه‌و وڵاتانه هاته گۆڕێ، به‌تایبه‌ت له ناوچه کێشه له سه‌ره‌کانی نێوان ئهودهوڵهتانەدا خاک – که هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌و بارگرژیه سیاسیانە بوو- چاره‌نووسی دانیشتوانی ئه‌و هه‌رێمه‌ی دیاری ده‌کرد. خاک له ڕوانگه‌ی یاسای نێونهتهوەیییهوه وه‌ک سامانی ده‌وڵه‌ته‌کان بوو، به‌ڵام له بوارە مادییهکهیهوه “دارایی” که‌س یان که‌سانێ بوو که له سهریداخانوو، بنکەی بازرگانی، کێڵگە ولەوەڕگەی ئاژەڵی لێ سازکردبوو کە ژیانی خۆیان پێ هه‌ڵده‌سوڕاند. ئه‌و زه‌وییانه‌ش هه‌رله کۆنه‌وه یان به کڕینوفرۆشتن یان به “میرات” گه‌یشتبووه ده‌ستی تاکهکانو ده‌سه‌ڵاته‌کان له بواری یاسای خاوهنداریهتییهوه لارییان لێی نه‌بوو، هه‌ربۆیه به ڕه‌چاوکردنی “مافی خاوه‌نداریه‌تی” وەک هێزی گەورەی گەرەنتیداری پارێزەری ئەم خاوەنداریە بۆ خەڵک بە ناوی “دەسەڵات”ەوە، هەروەها ئەو مافەشیان بۆخۆیان دابین کردبوو کە بە وەرگرتنی باج یان ماڵیات، کرێی خاوەنداریەتی لە خاوەن مڵکەکان وەربگرن.
بە هەرحاڵ دەوڵەتە کلاسیکەکانو دواتردەوڵەتە تازە دروست کراوەکان بۆ ئەوەی ئەزمونی پێکدادانە خوێناویەکانی ڕابردوویان دوبارە نەکەنەوە لە ڕێگەی بە ڕەسمیەت ناسینی یەکتر وەک وڵاتی سەربەخۆ، دانیان بە هەبوون‌و سەربەخۆییو مەوجودیەتی یەکتردا دەنا، هەرلەو سۆنگەشەوە کۆمەڵێ چەمکی سیاسی‌و ئیداری‌و دادوەری(قضایی)و بازرگانی سەریان هەڵدا کە پێویست بوو ڕێگە چارەیان بۆ پەیدا بکرێ بە شێوەیەک وا مەبەستی دوڵەتەکان دابین بکات. لەوانەش مافی دانیشتوانی وڵاتەکان بوو وەک ئەو کەسانەی کە لە ساپۆرتو پشتگری دەوڵەتەکان واتەهەم ئەو دەوڵەتەی کە باجی لێ وەردەگرێت (دولت متبوع)وهەم ئەو دەوڵەتەی کە لە دەرەوەی سنووری وڵاتەکەی ئەودا بوو(وڵاتی بێگانە) کەڵکیان وەردەگرت.
ئەم شتانەی کە باس کرا بنەماکانی مافی ڕەگەزنامەیی یان “تابعیت”ە کە بە ئینگلیزی پێی .(CitizenShip)دەگوترێ مافی رەگەزنامە، ئیعتبارێکی قانونییە کە دەوڵەت بە خەڵکی ناو سنوورە دیاری کراوە نێونەتەوەیییەکانی خۆی دەدات. لە ڕاستیدا دەوڵەت یان “یەکەی فەرمانڕەوایی”، لە یاسای نێونەتەوەیی عورفی یان نەریتییەوە سەرچاوە دەگرێو ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ پێگەی زلهێزەکان لە دیاری کردنی قەلەمڕەوێکی نوێ وەک “وڵاتێکی سەربەخۆ”، بەو شێوازەی ئەگەرزڵهێزەکان بیانەوێ شوێنێکی جۆگرافیایی لە جیهاندا وەک دەوڵەت بناسێنن بێترسو ڕاڕایی ئەو کارە دەکەنو لەگەڵیدا هاوکاری دیپلۆماتیکو کۆنسۆلیش دەکەن.
هەر لە دەرەوەی نیشتمانی کورد کە بە کوردستان ناسراوەوهیچ وڵاتێک لە جیهاندا بە دوڵەت نەیناسیوە ئەگەربڕوانینە مێژووی تورکیای مۆدێڕن، عێراق، سووریا، کوەیت‌و ئەفغانستان، ئەرمەنیە وپاکستان هەموویان وڵاتانی نوێ‌و تازەن .
تەنانەت ئێرانیش کە خۆی بە دەوڵەتێکی سەربەخۆی کلاسێکی کەوناردەناسێنێ، بەرهەمی پرۆتۆکۆلە نێونەتەوەیییەکانە. بۆ وێنە بڕیارنامەی “ئەرزروم” کە لە نێوان قاجارو عوسمانی‌دا مۆرکرا وئەو دوودەوڵەتە یەکتریان بە ڕەسمی ناساندوە یان ئەمریکا لە ساڵی ١٨٨٠داو لە دوای شۆڕشی “نێهری”، ئێرانی وەک دەوڵەت قەبووڵ کرد.
ئەگەربڕوانینە مێژووی هاوچەرخی ئێران، سەروەری‌و سەربەخۆیی ئەو وڵاتە کە بە “ممالک محروسەی پادشاهی” خۆی دەناساند چەند جاران لە لایەن دەوڵەتانی دیکەوە کەوتۆتە ژێرمەترسیەوە، بۆوێنە لە ساڵی ١٩٠٧دا و لە سەردەمی “وثوق‌الدولە”ی سەرۆک وەزیراندا، ئێران بە گوێرەی پرۆتۆکۆلێک، خۆی خستە ژێرچەتری ڕوس وبریتانیاوە وبەم جۆرە لە سەربەخۆیی دەرچوو، یان لە ساڵی ١٩٤١دا لە لایەن ئەو وڵاتانەوە بۆ ماوەی ٤ ساڵ بەشێوەی سەربازی داگیرکرا وتەنیا بە ناو دەوڵەتێکی سەربەخۆ بوو دەنا هەموو جووڵانەوە سیاسی‌و دیپلۆماتیکەکانی لەگەڵ جیهاندا بە ئیرادەی خۆی نەبوو.
ئەم دێڕانەی سەرەوە ئەو ڕاستیە دەخاتە ڕوو تەنانەت سەربەخۆیی وڵاتەکانیش، چەمکێکی پێناسە کراوی یاسای نێونەتەوەیییە کەواتە پێدانی “تابعیت” یان ڕەگەزنامە بە خەڵکی یەک وڵات، بە واتای مۆدێرن، پەیڕەوی لە سەروەری‌و سەربەخۆیی یەکەیەکی سیاسی بەناوی وڵاتەوە دەکات کە بە گوێرەی یاسای نێونەتەوەیی پێناسە دەکرێو کاتێ وڵاتێک هەڵدەوەشێتەوەو وڵاتێک یان وڵاتانی دیکەی لێ پێکدێ رەگەزنامەی نوێ دێتە بەرباسو شوناسی نوێ دەدرێت بە دانیشتوانی ئەم وڵاتانە کە تازە سەریان هەڵداوە وپێشترسەربە وڵاتێکی دیکە بوون.
هەربۆیە وشەی ڕەگەزنامە یان تابعیت، لە پێناسەکردندا هەڵگری باری مانایی دوولایەنەیە وباس لە پەیوەندی مرۆڤ لەگەڵ کۆمەڵگەی پێکهێنەری دەوڵەتێکی تایبەت دەکات. هەندێ زانایانی یاسای ناونەتەوەیی باسی ئەو پەیوەندیە لەگەڵ “ملت” یان “نەتەوە” دەکەن کە ڕەخنەگرانی تایبەتی ئەم پێناسەش زۆربوون، لەبەرئەوەی چەمکێکی یەکگرتووسەبارەت بە وشەی “ملت” یان “نەتەوە” لە ئارادا نەبووە. بەڵام بۆ ئێمەی کورد وهەروەها شوناسی نیشتمانیی کورد وەک ”کوردستان” کە هێشتا یەکەیەکی دەوڵەتی یاسای نێونەتەوەیی نیەو هەروەها هەتا ئێستاش “کێشەی کورد” بەرۆکی چەند یەکەی دیکەی سیاسی گرتوە وبە کردەوە نیشانی داوە کورد بۆخۆی ”گەل” یان “نەتەوە” یان “ملت”ێکی دیکەیە وخۆی بە بەشێکی دەوڵەتێکی دیکە نازانێ ودەیان بەڵگەی بە دەستەوەیە کە یەکگرتوویی خاک، جۆگرافیا، زمان، کولتور‌و سەرچاوە مرۆڤیەکەی نابێ بکەوێتە مەترسی لەناو چوون یان تواندنەوە بە ناوی ئەوەی وەک” تاک” بەشێکە لە پەیوەندییەکی بەزۆردروست کراو لەگەڵ دەوڵەتێکدا کە بەهی خۆی نازانێوبە پێی یاسای نێونەتەوەییش بووبێ بە هۆی ئەوەی زمانوکولتوری جیاوازی خۆی هەیە ناکرێ‌و ناتوانرێ وەک بەشێک لە فەرهەنگی خەڵکی دیکە ڕەچاو بکرێ‌و ئەگەریش کورد وەک “لایەنێکی بەرانبەر بە دەوڵەتێک” سەیر دەکرێ کە پەیوەندی لەگەڵیدا هەیەو باجی پێ دەداو ئەویش ڕەگەزنامەی پێدەدا کە گەرەنتی هەموو خاوەنداریەتییەکانی دەکا ولە هەموومەترسییەکان دەیپارێزێ، باسێکی نوێ دێتە گۆڕێ‌و ئەویش چەمکی نەتەوە یان “میللەت” دەبێ و ئاخۆ کورد خۆی وەک چی پێناسە دەکا؟ پرسیارێک وا هەتا ئێستاش بێ وەڵام ماوەتەوە، لەبەرئەوەی کوردستان‌و کورد دوو چەمکی پێکەوە گرێدراون‌و لە بواری ئابوورییەوە یەکێ لە دەوڵەمەندترینو داراترین دیاردە سیاسی‌و بازرگانییەکانی جوگرافیای سیاسین‌و بۆ تاڵان کردن‌و قەڵاچۆ کردنی سامانی ئەم بەشە لە جیهان هەموو ڕێکاڕێ دەگردرێتە پێش وجا ئەگەر کورد بیهەوێ خاوەنداریەتی خۆی بچەسپێنێ دەبێ خۆی لە شوناس‌و پێناسەدا وەک بەشێ لە “یاسای نێونەتەوەیی” ببینێتەوە، دەنا دەبێ بۆ ئەوەی نیشانیبدا زوڵمی لێکراوە خۆی تووشێ ڕێگەی دوورودرێژتریان تووش بوون بە چەواشەکارییە مێژوویی‌و فەرهەنگیەکان لە لایەن خەڵکی دیکەوە بکاتەوە کە وەک دەوڵەت مافی ڕەگەزنامەی پێ دەدەن بەڵام گەرەنتی خاوەنداریەتی بۆ ناکەنو تەنانەت پاکتاوی دەکەن یان ڕایدەگوازنو دەربەدەری دەکەنو چیرۆکی دەستکردی بۆ هەڵدەبەستنو لە جیاتی مێژووی ڕاستەقینە دەرخواردی دەدەن.