وەرگێڕان:سیروان مووساپوور
ده‌گه‌ڵ قووڵتربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی یه‌مه‌ن و توندتربوونی راوێژ و شه‌ڕه دندووکه‌ی نێوان به‌رپرسانی ئه‌و دوو وڵاته، ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی راسته‌وخۆی ئێران و عەرەبستان رۆژ لە دوای رۆژ له به‌رزبوونه‌وه دایه، له‌و چه‌ند حه‌وتوویه‌ی رابردوودا به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئێران هه‌ندێک لێدوانیان داوه که ئه‌م قسانه‌یان له زمانی به‌رپرسه سه‌ربازییه‌کانه‌وه به واتای هێرشی سه‌ربازی و ئه‌گه‌ری هه‌ڵاییسانی شه‌ڕه، بۆ وێنه فیروزئابادی سه‌رۆکی گشتیی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران دوای ئه‌وه‌ی عەرەبستان نه‌یهێشت فڕۆکه‌یه‌کی ئێران له یه‌مه‌ن بنیشێته‌وه ده‌ڵێ: «عەرەبستان ده‌بێ وڵامێکی شایانی پێ بدرێته‌وه! هه‌روه‌ها محه‌مه‌دعه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران باسی له رووخانی حکوومه‌تی ئاڵی سعود کردوه! به سه‌رنجدان به‌وه‌ی که ئێران و عەرەبستان هیچ کاتێک پێوندییه‌کی باشیان نه‌بووه، هه‌روه‌ها ئێران خاوه‌ن سیستمێکی ئایدیۆلۆژیکه، که ئامانجی هه‌نارده‌ی شۆڕشه‌که‌یه‌تی و، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی له زۆر باردا ده‌گه‌ڵ عەرەبستان دژه، ئه‌گه‌ریش شه‌ڕێکی واقعیشیان له نێواندا روو نه‌دا، به‌دڵنیاییه‌وه شه‌ڕی (نیابتی) و شه‌ڕی سارد له نێوانیاندا قووڵتر ده‌بێته‌وه،
هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌و کورته‌نووسینه‌دا هه‌ردووک حاڵه‌تی شه‌ڕی سارد و گه‌رم یان فیزیکی نێوان ئه‌و دوو وڵاته تاوتوێ بکه‌ین.
قووڵتربوونه‌وه‌ی شه‌ڕی سارد و «نیابتی»: هه‌ر چه‌ند ئێران و عەرەبستان دوژمنی به‌هێزی دیکه‌ی وه‌ک ئیسرائیل (دوژمنی هاوبه‌شی هه‌ردووک وڵات) و ئه‌مریکا (دوژمنی ئێران و هاوپه‌یمانی ئێستاکه‌ی عەرەبستان)یان هه‌یه و، به‌شێک له پرۆژه‌کانیان بۆ پێکدادان و به‌رگری له به‌رانبه‌ر ئه‌وان دایه، به‌ڵام له‌م قۆناخه‌دا قووڵتربوونه‌وه‌ی دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کردوونی به دوژمنی پله یه‌ک و مه‌ترسی سه‌ر یه‌کتر، هه‌ر چه‌ند چاره‌سه‌ری قه‌یرانی یه‌مه‌ن له‌وه زیاتره که ببێته هۆی شه‌ڕێکی راسته‌وخۆ له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا، به‌ڵام فه‌رمانی ئه‌و دواییانه‌ی خامنه‌یی له سه‌ر ئاماده‌یی زیاتر و به‌رزکردنه‌وه‌ی توانایی هێزه چه‌کداره‌کان له‌و جه‌نگه‌یه‌دا؛ به واته‌ی قووڵتربوونه‌وه‌ی شه‌ڕی ساردی نێوانیان و ته‌نانه‌ت له گشت ناوچه‌که دایه. به‌رزکردنه‌وه‌ی توانای سه‌ربازی، پێویستی به ته‌رخانکردنی بودجه‌ی سه‌ربازی هه‌یه؛ بۆ لێکۆڵینه‌وه و گه‌شه‌پێدان و دروستکردنی که‌لوپه‌لی سه‌ربازی و یان کڕینی ئه‌و پێداویستییانه. به سه‌رنجدان به‌وەی که ئێران هه‌نووکه ده‌سته‌ویه‌خه‌ی گێره‌وکێشه‌یه‌کی زۆری ئابوورییه، هه‌ر چه‌شنه زیادکردنێکی بوودجه‌ی سه‌ربازی، فشارێکی زۆر ده‌هێنێ بۆ ئابوورییه‌که‌ی، هه‌ر چه‌ند عەرەبستانیش به هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، له ئه‌گه‌ری زیادکردنی بودجه‌ی سه‌ربازیدا، فشار بۆ ئابوورییه‌که‌ی دێ، به‌ڵام ئه‌و فشاره‌ی له سۆنگه‌ی زیادکردنی بودجه‌ی سه‌ربازیدا ده‌که‌وێته سه‌ر ئابووری عەرەبستان له‌چاو ئێران زۆر که‌مه، ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاشه‌که‌وتی «ارزی» عەرەبستان نزیک به 800 میلیارد دولاره، که‌چی پاشه‌که‌وتی «ارزی» ئێران نزیک 100 میلیارد دولاره؛ که ئه‌و پاشه‌که‌وته زۆره «ارزی»یه، ده‌ستی رێبه‌رانی ئه‌و وڵاته بۆ زیادکردنی بودجه‌ی سه‌ربازی کردۆته‌وه، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه؛ شه‌ڕی «نیابتی» بێ تێچوو نییه و پشتیوانی ماددی و ته‌نانه‌ت مه‌عنه‌ویش له‌و گرووپانه‌ی سه‌ر به‌و وڵاته‌ن، تێچووی ماڵی زۆر هه‌ڵده‌گرێ، ئامارێکی راست و دروست له تێچووی داراییان له به‌ر ده‌ست دانییه که ئێران له سۆنگه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ددا که‌وتۆته سه‌ر شانی، به‌ڵام به‌بێ شک خۆ له میلیارد دولاران ده‌ده‌ن! ئێران و عەرەبستان هه‌نووکه له چه‌ندین به‌ره شه‌ڕی «نیابتی» ده‌که‌ن، که دابینکردنی پێداویستیی گرووپه‌کانی سه‌ر به خۆیان، بارگرانی ده‌خاته سه‌ر ئابووری ئه‌و وڵاتانه، که هه‌روه‌ک ئاماژه‌شمان پێ‌کرد؛ عەرەبستان له بواری ئابوورییه‌وه له چاو ئێران زۆر باشتره و پاشکه‌وته زه‌به‌لاحه «ارزی»یه‌که‌ی ده‌ستی رێبه‌رانی ئاواڵتر کردوه. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه زۆربه‌ی هاوپه‌یمانه‌کانی عەرەبستان له ناوچه‌کەدا وه‌ک وڵاتانی که‌نداو به‌تایبه‌ت قه‌ته‌ر (کێشه‌ی ده‌گه‌ڵ عەرەبستان هه‌یه، به‌ڵام له‌م پرسه‌دا لایەنی عەرەبستان ده‌گرێ) و کوه‌یت و ئیمارات، ده‌وڵه‌مه‌ندن و ئێران قه‌ت بۆی ناکرێ وه‌ک ئه‌وان یارمه‌تیی دارایی به گرووپه‌کانی سه‌ر به‌خۆی بکا! پێویسته بوترێ له سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراقدا وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان و به‌تایبه‌ت کوه‌یت به میلیارد یارمه‌تیی عێراقیان ده‌کرد! عەرەبستان ساڵی 2014 به بودجه‌ی سه‌ربازی 67 میلیارد دولارییهوه، خاوه‌ن چواره‌مین بودجه‌ی سه‌ربازیی دونیا بوو، که‌چی بودجه‌ی سه‌ربازیی ئێران که‌متر له 20 میلیارد بووه (ئامارێکی ورد و دروستی تێچووه‌کانی سپای پارسداران له ده‌ستدا نییه، به‌ڵام به گوێره‌ی مه‌زنده‌ی رێکخراوه زانیارییه‌کانی رۆژاوا و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌کان، بودجه‌ی سه‌ربازیی ئێران له 20 میلیارد دولار که‌متره) بودجه‌ی سه‌ربازیی تورکیه هه‌مان ساڵ 25 میلیارد و تێچووی سه‌ربازیی کوه‌یت و ئیماراتیش به گشتی زیاتر له 20 میلیارد دولار بووه! به وردبوونه‌وه له‌و داتایانه، ئێران له شه‌ڕی سارد و «نیابتی»دا له درێژخایهند نه‌ک شه‌ڕی وڵاتانی که‌نداو، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت عەرەبستانیشی پێ ناکرێ و له درێژخایه‌ندا جگه له به باداکردنی سامانی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، کۆماری ئیسلامی چی ده‌ست ناکه‌وێ.
شه‌ڕی فیزیکی یان گه‌رم: هه‌ر چه‌ند ئه‌گه‌ر پێکدادانی سه‌ربازیی نێوان ئێران و عەرەبستان هه‌نووکه له هه‌میشه زیاتره، به‌ڵام ده‌رکه‌وته و لێکه‌وته و شوێنه‌واری ده‌سبه‌جێ و درێژخایه‌نی شه‌ڕێکی له‌و چه‌شنه هێنده سه‌خت و ناله‌باره، که هه‌رتک وڵات سه‌ره‌ڕای راوێژی توندیان دژی یه‌ک و، هه‌ڵسوکه‌وتی هانده‌رانه، هه‌وڵیان داوه خۆ له پێکدادانی راسته‌وخۆ بپارێزن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌که له کۆنترۆڵ ده‌رچێ و شه‌ڕ له نێوان ئه‌و دوو وڵاته ههڵاییسێ، ناوچه‌که هه‌موو تێوه‌ده‌گلێ و زیان و خه‌سارێکی قه‌ره‌بووهه‌ڵنه‌گر به‌ر ئابووری لایه‌نه‌کان ده‌که‌وێ، شیمانه‌ی زۆر که‌مه لایه‌نێک بیه‌وێ به سه‌ر لایه‌نه‌که‌ی دیکه‌ی دابدا و ره‌نگه شه‌ڕه‌که دوای چه‌ند پێکدادانی ئاسمانی و ده‌ریایی بگا به شه‌ڕێکی گشتگیر، ئه‌گه‌رچی ئێران و عەرەبستان سنووری خاکی هاوبه‌شیان نییه، بۆیه ئه‌و شه‌ڕه زیاتر ئاسمانی و ده‌ریایی ده‌بێ و، ئه‌گه‌ریش شه‌ڕ درێژه بکێشێ، ئه‌گه‌ری ده‌سوه‌ردانی وڵاتانی ناوچه‌که‌ش دێته گۆڕ و هێزه زه‌مینییه‌کانی ئێران و عەرەبستان راسته‌وخۆ له عێراق پێکداده‌ده‌ن، که له کۆتاییدا ئاماژه‌ی پێ ده‌کرێ. ئه‌گه‌ر شه‌ڕی ئاسمانی روو بدا، ئێران به هیچ جۆر دهرەقەتی هێزی پۆشته و په‌رداخی ئاسمانی عەرەبستان نایه و هێزه ئاسمانییه‌کانی عەرەبستان، هێزه ده‌ریایی و به‌نده‌ره‌کان و بنکه سه‌ربازییه‌کانی ئێران بۆمباران ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت دامه‌زراوه بناخه‌ییه‌کانی ئێرانیش له بۆمبارانی هێزه ئاسمانییه‌کانی عەرەبستان بێبه‌ش نابن، هێزی ئاسمانی عەرەبستان خاوه‌ن 155 «شکاری رهگیر»ه و هێزی ئاسمانی ئێران 137 «شکاری رهگیر»ی هه‌یه، به‌ڵام جیاوازیی توانایی و کواڵیتی «شکاری رهگیر»ه‌کانی عەرەبستان زۆر زیاتر له جیاوازیی چه‌ندێتی نێوان دوو هێزه‌که‌یه، فڕۆکه‌ی ئێف5 و میگ 29 و ئێف14 ه‌کانی ئێران ده‌یان ساڵ به سه‌ر ته‌مه‌نیاندا تێده‌په‌ڕی، له پێکدادانی ئاسمانی ده‌گه‌ڵ فڕۆکه ئێف 15 و یوروفایتر تایفۆنهکانی عەرەبستاندا هیچیان بۆ ناکرێ! هێژمۆنی ئاسمانی عەرەبستان، ئه‌گه‌ر شه‌ڕێک له نێوان ئه‌و دوو ولاته‌دا روو بدا، ئامرازێکه بۆ وێران کردنی بنیاته سه‌ربازی و ئابوورییه‌کانی ئێران و په‌دافه‌ندی دژه ئاسمانی ئێرانیش به‌رگری پێویست له ئاسمانی ئێران بۆ ناکرێ، هێزی ئاسمانی ئێران خاوه‌ن 250 فڕۆکه‌ی «شکاری» بۆمبههڵگره، که‌چی هێزی ئاسمانی عەرەبستان 350 فڕۆکه‌ی «شکاری» بۆمبهه‌ڵگری هه‌یه و له بواری کواڵیتیشهوه زۆر له هی ئێران باشترن (زۆربه‌ی ئه‌و فڕۆکانه دوو کاریان پێده‌کرێ، هه‌م بۆ شه‌ڕی ئاسمانی و هه‌میش بۆ بۆمباران ساز کراون). ئێران هه‌وڵ ده‌دا به مووشه‌ک لاوازیی و بێده‌سه‌ڵاتی ئاسمانی خۆی قه‌ره‌بوو بکاته‌وه، به‌ڵام سیستمی پێشکه‌وتوو به‌رگری دژه مووشه‌کی پاتریۆت و تادی عەرەبستان، زۆربه‌ی مووشه‌کان له ئاسمان تێکده‌شکێنن، هه‌ر چه‌ند ئێران به هێرشی هاوکاتی مووشه‌کی زۆر، ده‌توانێ سیستمی به‌رگری دژه مووشه‌کی ببڕێ و خه‌سار و زیان به دامه‌زراوه سه‌ربازی و ئابوورییه‌کانی عەرەبستان بگه‌یه‌نێ، به‌ڵام ئه‌و زهبرانهش له درێژخایه‌ندا به هۆی سنوورداربوونی راده‌ی موشه‌که‌کان، به‌ڕاده‌ی زه‌بری هێزه ئاسمانییه‌کانی عەرەبستان نابێ. هێزی ده‌ریایی ئێران خاوه‌ن 32 ژێرده‌ریایی (عەرەبستان ژێرده‌ریایی نییه) و 9 (ناوچه) و (رزم ناو) و 111 پاپۆری گهشتیییه و ره‌نگه به ده‌یان و سه‌دان به‌له‌می تیژڕۆشی بۆ هێرشی خێرا و ته‌قاندنه‌وه هه‌بێ که له بواری چه‌ندێتییه‌وه له چاو 11 (ناوچه و رزم ناو) و 39 پاپۆڕی گه‌شتیی عەرەبستان، زۆر زیاتره، به‌ڵام پشتیوانی ئاسمانی هێزی ئاسمانی عەرەبستان له هێزی ده‌ریایی ئه‌و وڵاته، ئه‌م هێژمۆنییهش له ئێران ده‌بڕێ، به‌ڵام بێ گومان ئێرانیش به به‌له‌مه تیژڕۆ و به‌کار هێنانی موشه‌که‌کانی وه‌ک موشه‌کی که‌نداوی فارس و دانانه‌وه مین له ده‌ریاکاندا، له‌مپه‌ڕ له‌به‌ر هاتووچۆی هه‌ر چه‌شنه پاپۆڕێکی سه‌ربازی و ئی دیکه‌ش دروست ده‌کا و به کرده‌وه که‌نداوی فارس و ده‌ریای عومان له سه‌ر دنیای ئازاد داده‌خرێ، له ئه‌گه‌ری درێژه کێشانی شه‌ڕدا که ئه‌گه‌ری زۆر که‌مه، ره‌نگه هێزه زه‌مینییه‌کانی ئێران و عەرەبستان له عێراق پێکداده‌ن، که عەرەبستان به 1200 تانک و 5700 «نەفە هەڵگرر له به‌رانبه‌ر هێزی زه‌مینی ئێران‌دا به 1700 تانک و 1500 نەفەرهەڵگر ده‌رکه‌وێ و پشتیوانی نزیکی هێزه ئاسمانییه‌کانی عەرەبستان ته‌نگ به هێزه زه‌مینییه‌کانی ئێران هه‌ڵده‌چنن. له ئه‌گه‌ری درێژه‌کێشانی شه‌ڕ و داخرانی ته‌نگه‌ڵانی هورموز و پچڕانی پێوه‌ندیی که‌نداوی فارس به دنیای ئازاده‌وه، ئێران له عەرەبستان و وڵاتانی ناوچه‌که زیاتر زیانی به‌ر ده‌که‌وێ، چونکە عەرەبستان ده‌توانێ هه‌ر پاپۆڕێک نه‌وتی ئێرانی پێبێ له ده‌ریای عه‌ره‌بدا نغرۆی بکا و له شه‌ڕی درێژخایه‌ندا ئێران له داهاته نه‌وتییه‌کانی بێبه‌ش ده‌بێ و پاشه‌که‌وتی گه‌وره و گرانی «ارزی» عەرەبستان؛ ده‌ستی ئه‌و وڵاته ده‌کاته‌وه درێژه به شه‌ڕ بدا، به‌ڵام ئێران رووبه‌ڕووی کێشه‌ی قووڵی ئابووری ده‌بێته‌وه و ته‌نانه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و هێزه چه‌کداره‌کانیشی بۆ نادرێ! ته‌نانه‌ت دوای شه‌ڕی کورتخایه‌نیش، عەرەبستان به‌و پاشه‌که‌وته «ارزی»یه‌ی ده‌توانێ زیانه‌کانی شه‌ڕ قه‌ره‌بوو بکاته‌وه، به‌ڵام ئێران بۆی ناکرێته‌وه! دیاره ئه‌گه‌ر وڵاتانی که‌نداویش له شه‌ڕه گریمانه‌ییه بگلێن، هێنده‌ی دیکه ته‌نگ به ئێران هه‌ڵده‌چنرێ! وڵاتانی ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی و کوه‌یت و قه‌ته‌ر به گشتی زیاتر له 250 فڕۆکه‌ی (شکاری) بۆمبههڵگریان هه‌یه که له بواری کواڵیتییه‌وه له فڕۆکه‌کانی ئێران باشترن و ره‌نگه ئه‌م خاڵه بارودۆخی سه‌ختی ئێران دوای شه‌ڕ له ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی که‌نداو له‌و شه‌ڕه گریمانه‌ییه‌دا باشتر ده‌ربخا. دیاره هه‌ڵاییسانی شه‌ڕێکی ئاوا درێژخایه‌ن له نێوان ئێران و عەرەبستان زۆر که‌مه، به‌ڵام له ئه‌گه‌رێ ههڵاییسانیدا ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی هێزه رۆژاواییهکانیش زۆره، مه‌به‌ست له‌و وتاره ده‌رخستنی خاڵه لاوازه‌کانی ئێرانه له به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی و، ئه‌گه‌ر به جێی ئه‌و رێژیمه‌ی ئێستا، حکوومه‌تێکی دیموکراتیک له سه‌ر کار بووایه، به‌دڵنیاییه‌وه به‌جێی داکۆکی کردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی چینی مه‌زهه‌بیی ئێران، بیری له به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کانی ئێران ده‌کرده‌وه و ده‌سه‌ڵات و توانایی ئێران له هه‌موو بواره‌کاندا له ئێستا زیاتر بوو و شایه‌دی بێده‌سه‌ڵاتی ئێران له به‌رانبه‌ر عەرەبستاندا نه‌بووین.
لە ژماره ٦٥٥ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه