له ماوه‌ی دیاری کراو بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژرادنه‌کانی 29ی بانه‌مه‌ڕ، له سێ دیبه‌یتی ته‌له‌ڤیزیونی که به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له که‌ناڵه‌کانی ده‌نگ وڕه‌نگی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاوکرایه‌وه، 6 به‌ربژێری سه‌رۆكکۆماری له‌گه‌ڵ یه‌ک مونازرهیان کرد که له چه‌ند ڕه‌هه‌نده بۆ سه‌ره‌نج و هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌بێ.
سه‌ره‌تا پێویست به ئاماژه‌یه مه‌به‌ست له دیبه‌یتی به‌ربژێران خستنه‌ڕووی کارنامه‌ی ده‌وڵه‌ت وکاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی پێشوویهو هه‌روه‌ها ململانێی فیکریی و به‌ڵگه‌مه‌نده بۆ شێوه‌ی مودیرییه‌ت و به‌رێوه‌بەری وڵات و هێنانه ئارای ڕێکار و شێوازی گونجاوتر که له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی نێوخۆی وڵات و ده‌رەوه‌ی وڵات ناته‌با نه‌بێ.
به‌ڵام جیاوازی هه‌ره‌به‌رچاوی مونازرهو موناقشه کردنی نێوان به‌ربژێرانی سه‌رۆککۆماری چ هی خولی پێشوو واته ساڵی 88 ی هه‌تاوی و چ ئه‌مساڵ ته‌نیاو ته‌نیا ده‌رفه‌تێکی میدیایی بوو بۆ خستنه‌رووی که‌مته‌رخه‌میی و نابه‌رپرسایه‌تی هه‌رکام لە ده‌مڕاسته‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌مه‌به‌ستی ڕاکێشانی سه‌ره‌نجی خه‌ڵک و ده‌نگده‌ران بوو.
ئه‌گه‌ر به کورتی بمانهه‌وێت شرۆڤه‌ی نێوه‌رۆکی قسه‌وباسی مونازره‌کانی سه‌ڕۆککۆماری بکه‌ین ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ره‌نجه هه‌ر کام له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ته جیاجیاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له دواکه‌وتوویی و گرفته سیاسییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران تاوانبارن و له دوتوێی قسه‌کانیاندا ده‌رده‌که‌وێ که بۆ پاراستنی ئه‌و سیستمه تا هه‌ر ڕاده‌یه‌ک ناکۆکیش بن به‌ڵام له هه‌مبه‌ر به‌قاو مانەوەی ئه‌و سیستمه‌دا هاوفکرو له کهمۆکوڕییهکانیشدا وه‌کوو یه‌ک به‌شدارن.
له سێ دیبه‌یتێک که له ماوه‌ی بانگه‌شه‌کان به‌رێوه‌چوو به هه‌ڵسه‌نگاندنێکی خێرایش بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که کۆماری ئیسلامیی ئێران به پێچه‌وانه‌ی ئیدعاکانی، دوورگه‌ی ئارامش نیه له ناوچه‌که‌و به‌ڵکوو به‌ده‌ست کۆمه‌ڵێک گرفتی به‌رچاوی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌وه ده‌ناڵێنێ.
له روانگه‌ی 6 به‌ربژێری سه‌رۆک کۆماری خولی دوازده‌یه‌م به تایبه‌تی دوو به‌ربژێری سه‌ره‌کیی واته ڕه‌ئیسی و روحانی هێرش کردنیان بۆ سه‌ر یه‌ک بۆ شێوه‌ی ڕوانینیان له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میللی ده‌گه‌ڕاوه، روحانی ڕێگه‌ی ده‌ربازبوون له قه‌یرانه‌کانی کۆماری ئیسلامی له پێوه‌ندی گرتن و دانوستان و نه‌رمی نواندن به‌رانبه‌ر به رۆژئاوا و به‌تایبه‌تی ئه‌مریکا ده‌زانی و به‌رانبه‌ره‌که‌شی واته نوێنه‌ری بناژۆخوازه‌کان له‌سه‌ر پڕنسیپه‌کانی سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی پێداگریی ده‌کرد.
له به‌شی کۆمه‌ڵایه‌تی و قه‌یرانه‌کانی پێوه‌ندیدار به‌و بواره، ڕه‌ئیسی به هێنانی ناوی ده‌وڵه‌تی کار و که‌رامه‌ت دەریخست که بۆ خۆشیان هه‌ستیان به‌وه کردوه که به هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌و نه‌بوونی پلانی ئابووریی چوونه سه‌ری رێژه‌ی بێکاریی مه‌ترسییه‌کی جیددی و هۆکاری ده‌یان گرفتی دیکه‌یه له ئێرانی بن ده‌ستی کۆماری ئیسلامی‌دا.
هەروەها باس کردن له که‌رامه‌ت که کورته شرۆڤه‌ی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه، واتای ده‌بێته هه‌مان بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ و مافی شارۆمه‌ندی، که کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران به‌تاڵه له‌و به‌ها ئینسانییه و سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌ته‌کان به پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌وباره‌وه تاوانبار له قه‌ڵه‌م دراون، نیشانەی ئەو راستییە تاڵەن کە لە ئێران‌دا شتێک بە نێوی بایەخدان بە مافی تاکەکان چەندە بێ بایەخ بووە.
له لایه‌ک دیکه‌ش حه‌سه‌ن روحانی له به‌رگری کردن له کارکردو ده‌ستکه‌وتی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی بۆ ده‌ربازبوونی له پرسیار‌و ڕه‌خنه‌کان واده‌ی ده‌وڵه‌تی داهاتووی ده‌دا و ڕێگریی کردنی باندی توندئاژۆی وەی پاساوێک بۆ که‌موکۆڕییه‌کانی ده‌وڵه‌تی یازهدهم ده‌هێناوه.
پرسیار ئه‌مه‌یه چ گهرانتیک هه‌یه ده‌وڵه‌تی دوازهدهیهمیش له ئه‌گه‌ری سه‌رۆککۆماربوونی سه‌ر له نوێی به ده‌ردی ده‌وڵه‌تی یازده‌یه‌م نه‌چێ؟!
له دوویه‌مین دیبه‌ت نێوان 6 به‌ربژێری سه‌رکۆماری نوێنه‌رانی “جمنا” هه‌مان کۆمه‌ڵگه‌ی خه‌ڵکیی هێزه ئینقلابییه‌کان توندتر هێرشیان کرده سه‌ر ده‌وڵه‌تی روحانی و چه‌ندین جار به درۆزن ناویان هێنا.
چله‌پۆپه‌ی ده‌سکه‌وتی ده‌وڵه‌تی روحانی که هه‌مان “به‌رجام” و پرسی ناو‌کی و ڕێککه‌وتن له گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا‌و ئه‌مریکا بوو، لایه‌نی توندئاژۆ به ڕێکه‌وتنێکی سه‌قه‌ت وبێ به‌های ده‌زانن و له‌و پێوه‌ندییه‌دا گه‌شه نه‌کردنی ئابووریی ئێرانیان به نموونه هێناوه.
خاڵی جێگه‌ی سه‌ره‌نج ئه‌وه‌بوو وه‌کوو نه‌ریتێک له سیستمی کۆماری ئیسلامی ئیران‌دا که ده‌وڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌که‌وێته به‌ر ڕه‌خنه‌و که‌مکارییه‌کانی ریز ده‌کرێ، ده‌وڵه‌تی پێشووتر به تاوانبار ده‌زانێ و ئه‌مەش نیشانەی ئەوه‌یه که له ئێران‌دا له باری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پلان و پرۆژه‌ی درێژ خایه‌ن بوونی نیه که ده‌وڵه‌ته‌کان وه‌ک ئه‌رک و به‌رژوه‌ندی میللی بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن، و ته‌نیا جه‌وهه‌ره‌ی کۆماری ئیسلامی، خاڵی هاوبه‌ش و نه‌گۆڕه.
ئه‌زموونی دیبه‌تی خولی پێشوو له باس له به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌نگده‌ران ده‌کاو هه‌ربۆیه بۆ گه‌رموگوڕتر کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م خوله له هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌تایبه‌تی هی سه‌رۆكکۆماری که بۆ نیزام بایه‌خ و گرینگی زێده‌تری هه‌یه دیسان مونازره‌ی نێوان به‌ربژێران بوو به باسی رۆژه‌ڤ له نێوخۆی ئێران و ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش. ده‌رهاوێشته‌ی سێ مونازرهکه باس له‌وه ده‌کا سیستمێک که لە نێوخۆی‌دا ده‌یان گرفتی هه‌یه‌و هه‌روه‌ها لەو روانگهیهوە هه‌ریه‌ک له به‌ربژێران چۆنیه‌تی ته‌عاموول کردن له گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌گه‌ریش جیاوازی هه‌بێ له سۆنگه‌ی به‌رژوه‌ندی میللییه‌وه هه‌ر یه‌کن.
کێشه سه‌ره‌کیی رێفۆرمخوازیی له ئێران ئه‌وه‌یه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ بەدەستەوەگرتنی ده‌سه‌ڵات، له کاتێکدا لە چڵه‌پۆپه‌ی ده‌وڵه‌تی چاکسازیی واته کابینه‌ی محه‌ممه‌د خاته‌می کارگه‌یشته جێگه‌یه‌ک یه‌ک رۆژنامه‌شی نه‌ما. واتا ئه‌مه ده‌بیته هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی باڵاتر له ده‌وڵه‌تی یاسا له ئێران.
هه‌ربۆیه له لایه‌ن به‌شێک له بیرمه‌ندان وجیابیرانهوه چاکسازیی له ئێران به‌سه‌قه‌تی له دایکبووه چونکه ئه‌ساسه‌ن ڕێفورمخواز ناچێته خانه‌ی درێژه‌دان به‌و شێوه رێژیمه‌ی که بۆخۆی به‌ربه‌ستی سه‌ر ڕێی چاکسازییه.
له یه‌که‌م مونازرهو دوایین مونازره ئیسحاق جیهانگیری یه‌کیک له به‌ربژێران باسی له‌وه‌کرد که نوینه‌ری ڕێفۆرمخوازهکانهو هه‌وڵی بۆ ئه‌دا، هه‌تا له دوایین رۆژه‌کان به قازانجی روحانی کشاوه.
گرینگی روحانی له نێوباڵه‌کانی رێژیم له‌وه‌دایه توانیویه‌تی به هونەری خۆی به‌تایبه‌تی له کاتی دانوستانه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا دڵی ڕێبه‌ری نیزام ڕاگرێ، ئه‌و هه‌ڵەی ئه‌حمه‌دی نژادی که‌وای ده‌زانی سپا هه‌تا کۆتایی پشتی ده‌گرێ دووپات نه‌کردوه.
ئه‌وه‌ی له مونازرهکان سه‌ره‌ڕای ئامووژگارییهکانی رێبه‌ری نیزام لەبەرچاو نەخرا و بگره به‌ئه‌نقه‌ستیش بێ باسی ئه‌تنیک و گه‌لانی نێو جوغرافیای ئێران و به‌رچاوترینیان پرسی کوردستان بوو که بهجوڕێک کێشه‌ی که‌مه ئاینییه‌کان وه‌کوو سوننه‌ش ده‌گرێته‌وه.
روحانی به ئه‌زموونی چوارساڵی پێشوو تێگه‌یشتبوو که ده‌نگی خه‌ڵکی کورد وسوننییهکان له ئێران چاره‌نووس سازه و ته‌نانه‌ت دژبهرهکهشی بۆ شکاندی روحانی به جۆرێک له‌و پرسه به‌رگری نواند.
خاڵی هاوبه‌ش ئه‌وه‌یه ڕه‌نگه کوردی ئه‌و به‌شه له کوردستان هێشتا به هۆکارگه‌لێک نه‌بووەته مه‌وزووع له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌ڵام به‌و ڕاده‌یه فاکت و سه‌رئێشه‌یه‌کی گرینگ وبه‌رچاوه له روانگه‌ی ده‌مڕاسته‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه و ئه‌گه‌ر هه‌بێ هاوئاهه‌نگی وسیاسه‌تی ژیرانه‌ی کوردی بێ گومان خاڵی نیونهتهوهییش مسۆگه‌ر ده‌بی.
دوای مونازرهکان و توندبونی ره‌که‌به‌ری نێوان باڵه‌کان و به‌تایبه‌تی لێدوانی توند‌و دژبه‌یه‌ک له شاره گه‌وره‌کانی ئێران وه‌کوو مه‌شهه‌د وههمهدان و ورمێ، به کشانه‌وه‌ی دووکه‌س له به‌ربژێران دوو جهمسهرییهک خۆڵقا که ده‌توانین بڵێین وه‌کوو چه‌ند خولی پێشوو ده‌نگهێنانه‌وه‌ی روحانی به‌شی زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌گبه‌تی کارنامه و هه‌ڵوێستی دژبه‌ره‌که‌ی و به‌جۆرێک خه‌ڵک زیاتر ده‌نگی مه‌نفی و”نا”وتنیان دا به ڕه‌ئیسی و بوو به هۆی سه‌رکه‌وتنی روحانی.
ده‌توانێ ئه‌میش به‌شێک بێ له ئه‌ندازیاری کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆککۆماری له سیستمی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا. که له چه‌ند خولی پێشوو نموونه‌ی هاوشێوه هه‌بووه.
ئه‌وه ده‌توانین به‌تایبه‌تی دوای کۆتایی هاتنی هه‌ڵبژاردنه‌کان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاکامه‌کانی بە خاڵی پۆزێتیفی ببینین ئه‌وه‌یه که باڵێک که زیاتر پێره‌وی له ئایدولۆژیای کۆماری ئیسلامی ده‌کا ساڵ به‌ساڵ وه په‌راوێز ده‌که‌وێ و با جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیشی به‌ده‌سته‌وه بێ.
له روانگهیتره خه‌ڵکی ئێران ده‌بێ وای ئانالیز بکه‌ین که کێشه‌کان و ویسته‌کانیان جیاوازه هه‌ر به‌حوکمی ئه‌و فره‌چه‌شنیه که له ئێران‌دا هه‌یه.
ناوه‌ند و شاره‌گه‌وره‌کان چونکه لانیکه‌م پرسی شووناسیان چاره‌سه‌ر بووه زیاتر به‌دوای ئازادی کۆمه‌ڵایه‌تین و ناوچه‌کانی دیکه‌ش وه‌کوو کوردستان زۆربه‌ی کێشه و گرفته‌کانیان وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه هه‌رئه‌مه‌ش کاریگه‌ریی هه‌بوه له‌سه‌ر ویست وداخوازییهکانیان.
کۆتاقسه،
هه‌ڵبژاردنه‌کان کۆتایی هات و ئه‌وه‌ی گرینگه شێوه‌ی سیاسه‌ت کردن و ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئوپوزسیونی ئه‌و سیستمه‌یه به‌تایبه‌تی حیزبه کوردییه‌کان و ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی نێوخۆ که ده‌بێ به ئه‌زموون وه‌رگرتن و هێنانه گۆڕی سیاسه‌تی وردبینانه و هاوهه‌ڵوێستی زیاتر و له به‌رچاو گرتنی ده‌رفه‌ت و زهرفیهتهکان، هه‌وڵ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کورد زیاتر و بهرۆژتر، ببێته مه‌سه‌له‌ی ناوه‌ند و چیتر ته‌نیا نه‌بێته ماشینی ده‌نگ کۆکردنه‌وه .