کۆبوونەوەیەکی گرینگ لە سەقز
له ٢٧ ی ڕەشەمەی ساڵی 1357 (1979) دا، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له شاری سەقز گیرا. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ژماره‌یه‌ک له ڕێبه‌ران و نوێنه‌رانی ئایینی و پێش نوێژی چه‌ند شاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌سه‌ر مافی نەتەوایەتی، ئیسلامی، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتیی و شێوەی هەڵسوکەوتی هاوبەش لەگەڵ رێژیمی نوێ، نووسراوەیەکیان ئیمزا کرد. – ئەو بەڕێزانە بە پێی پێوەندی فیکر و هزری خۆیان لە چوارچێوەی توێژی میللی- مەزهەبییەکانی کوردستان جێیان دەگرت.- ئەوان لە نووسراوەکەیاندا، ئاماژەیان کردبوو کە:
له‌کاری نووسین و ته‌دوینی یاسای بنه‌ڕه‌تیدا، ده‌بێ زانایانی سوننی وشیعه به‌شدار بن.
له ته‌دوینی یاسای بنه‌ڕه‌تی (قانوونی ئه‌ساسی) دا، به‌ڕوونی بگوترێ هه‌موو میلله‌ته‌کانی ئێران له کۆماری ئیسلامی‌دا، بۆ وێنه میلله‌تی کورد ده‌بێ مافی یه‌کسانی نه‌ته‌وه‌یی، سیاسی، فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییان هه‌بێ و به‌هیچ جۆرێک، هیچ میلله‌تێک ئیمتیاز و زیدهیی به‌سه‌ر میلله‌ته‌کانی دیکه‌دا، نه‌بێ.
پێویستە سیاسه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری له ئێران جورێک دابڕێژرێ که هه‌رجۆره ئیمتیازاتێک و نێوانه چینایه‌تییه‌کان، چ مادی و چ مه‌عنه‌وی هه‌ڵگیرێ و له کۆمه‌ڵگەی ئێرانێ‌دا، شتێک به‌ناوی چه‌وسانه‌وه و خۆبه‌زل زانی و فه‌خر فرۆشی نه‌مێنێ. و….
بەشدارانی ئەو کۆبوونەوەیە بریتی بوون لە:
مامۆستا شێخ عێزه‌دینی حوسێنی- پێشنوێژی هەینی مەهاباد- ئه‌حمه‌دی موفتی زاده – لە سنە- مه‌لا ساڵحی ڕه‌حیمی – نه‌غه‌ده- قازی محه‌ممه‌دی خزری – پێش نوێژی هه‌ینی شنۆ- شێخ جه‌لالی حوسێنی- بانه- عه‌بدولڕه‌حمانی تاهیری – له سه‌رده‌شت- مه‌لامحه‌ممه‌دی ڕه‌بیعی – کرماشان- مه‌لا عه‌بدوڵلای محه‌ممه‌دی – پێش نوێژی هه‌ینی سه‌قز- سەید عەبدولعەزیز – لە قسری شیرین- مەلا حوسێنی عەلایی – پێشنویژی مزگەوتی حاجی ئەرجومەند- مەلا ئەبووبەکری شەفیعی- ئیمام جومعەی بۆکان- زەڕینی – لە قوڕوە- جەلالی شافعی – لە سەقز- سەید عوسمانی خالیدی – لە مەریوان- سەید عەلیی زاهید وارەسی – لە ناوچەی شنۆ- مەلا خدری عەبباسی – لەسەردەشت- حەکیمی خوسرەوی – لە کرماشان-.
نامەی مامۆستا شێخ عێزەدین حوسێنی
له به‌ره‌به‌ری رێفڕاندۆمی(راپرسی) دیاری کردنی سیستێمی نوێ له 7 ی خاکه‌لێوه‌دا، مامۆستا شێخ عێزه‌دین حوسێنی به‌م شێوه‌یه‌ی خوارێ، به‌شداری نه‌کردنی خۆی له‌و ڕاپرسییه ڕاگه‌یاند.
بیسمیلاهیی رهحمانێ ره‌حیم
خه‌ڵکی ئازادیخواز و موسڵمانی ئێران!
گه‌لی موسڵمانی کورد!
کۆمه‌ڵی سوننی مه‌زهه‌ب!
به‌سڵاو و حورمه‌ت!
بۆ ئاگاداری به ئێوه ده‌گوترێ: وێڕای په‌سندی ئامانجه‌کانی شۆڕشی ڕاسته‌قینه‌ی میلله‌تی شه‌ریفی ئێران و بیروڕای ڕاشکاوانه به‌نێوه‌رۆک و ئوسوولی بنه‌ڕه‌تی ئیسلام، چونکه هێشتا نێوه‌رۆکی کۆماری ئیسلامی ناڕوون و نامهعلوومه و به‌تایبه‌تی لایه‌نی مافی دیاری کردنی چاره‌نووس و مه‌سه‌له‌ی خودموختاری کوردستان له چوارچێوه‌ی ئێرانی ئازاد و مافی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای گه‌لانی دیکه‌ی دیاری نه‌کراوه، هه‌روه‌ها تا کاتێکی به‌فه‌رمی (ڕه‌سمی) وڵامی ڕاشکاوانه نه‌درێته‌وه، تا کاتێکی به فه‌رمی وڵامی ته‌واو، له‌م باره‌یه‌وه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و شووڕای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رانهگهیهندرێ، وه‌ک تاک به‌شداری له ڕێفراندۆمدا، ناکه‌م. خه‌ڵکیش به پێی به‌رپرسایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی خۆیان ئازاد و موختارن.
وهسهلامووعهلهیکم و ڕه‌حمه‌توڵڵاهی وهبهڕهکاتوو
شێخ عێزه‌دینی حوسێنی
پێش نوێژی هه‌ینی مه‌هاباد، ٧/١/ ١٣٥٨ (١)
١- روزنامە آیندگان و اطلاعات، ٨/١/١٣٥٨
ناڕەزایەتیی مکارم شیرازی
ئایەتوڵڵا مه‌کارمی شیرازی که له دوایین مانگه‌کانی ڕێژیمی په‌هله‌وی دوویه‌مدا، بۆ شاری مه‌هاباد دوورخرابوەوه و به قه‌ولی خۆی 40 ڕۆژ له‌وێ بوو، نامه‌یه‌کی کراوەی بۆ مامۆستا شێخ عێزه‌دینی حوسێنی ده‌نێرێ و ده‌نووسێ:
کێشه له‌سه‌ر چییه؟
من لەو کۆماری ئیسلامییه بێزارم که به‌قه‌ت سه‌ره‌ده‌رزییه‌ک، که‌سێکی قه‌ڵه‌م به‌دست به‌سه‌ر که‌سێکی مه‌هابادی به گه‌وره‌تر بزانێ.
براله: له‌کاتی دوورخراوهییم له مه‌هاباددا، له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ زانایی و تێگه‌یشتوویی تۆ ئاشنا بووم، له‌بیرم ناچێ له ماوه‌ی 40 ڕۆژ مانه‌وه‌م له‌وێ، هه‌میشه پێم‌خۆش بوو چاوم به جه‌نابت بکه‌وێ و تۆش هه‌روا. به‌ڵام له‌به‌ر زه‌خت و گوشاری له ڕاده‌به‌ده‌ری ساواک نه‌مانتوانی چاومان بە یەک بکه‌وێ. خودا شوکر ئه‌و گوشار و مه‌ترسییانه جێ گۆڕکێیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازادییه هه‌مه لایه‌نه کردوه و له‌شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی خراپهکارانە که هه‌م زوڵم و سته‌میان له ئێوه و هه‌م ئێمه کرد، ئاسووده و ڕاحه‌ت نه‌بووین. به‌ڵام ناتوانم ئه‌وڕاستییه بشارمه‌وه که بیروڕای نه‌رێنی (مه‌نفی) تۆ سه‌باره‌ت به ڕاپرسی که نه ته‌نیا ئه‌و ئازادییه، به‌ڵکوو بناخه‌کانی ئیسلامی خۆشه‌ویستی له وڵاتاکهماندا قایم کرد، سه‌رم سووڕما و زۆری نیگه‌ران کردم. هۆیه‌کانی دڵه‌ڕاوکێیه‌کانت پێ ده‌ڵێم، به‌ڵکوو ڕێگایه‌ک بۆ لای برایه‌تی پتر بکاته‌وه.
١- ئێمه ده‌زانیین که ساڵانێکی زۆر چ به‌سه‌ر برایانی کوردی ئێمه هات و زوڵم و سته‌مه زۆریان لێ‌کرا. ئه‌وان که خه‌ڵکێکی خۆشه‌ویست و ئازاد و میوانگرن و من به‌چاوی خۆم ئه‌و خوو و خدانهم لێ دیتن. له‌وانه‌یه زۆڵم و چه‌وسانه‌وه له‌وان، له تاک تاکی خه‌ڵکی دیکه زیاتر بێ. به‌ڵام بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه و هه‌وڵدانی، باشتر نه‌بوو به شوکرانه‌ی ئه‌و ئازادییه موعجیزه ئاسایه، له‌شه‌ڕی ئه‌و زاڵمه به‌هێزانه که پشتیوانی زۆر به‌هێزیشیان له خاریجه‌وه هه‌بوو، ده‌ستی برایه‌تیمان دابا به‌یه‌ک و له‌ژێر ئاڵای کۆماری ئیسلامی کۆ بووباینهوه، هه‌تا دوژمن نه‌توانێ له جیاوازی نێوانمان قازانج بکا و ئێمه به‌ره‌و براکوژی به‌رێ؟
ئایا باشتر نه‌بوو که له‌و ئیقیانووسه گه‌وره‌ی که زۆربه‌ی میلله‌تن، تێکه‌ڵ بین و مافی له‌ده‌س چوومان له یه‌کیه‌تییدا، ببینینه‌وه نه له جیا بوونه‌وه‌دا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی زوڵمه‌کان له یه‌کبووندا، ئاسانتره.
٢- یه‌قین بزانن به‌هه‌مان شێوه که – ڕێبه‌ری شۆڕش-، چه‌ند جار پێداگری کردوه لەسەر کۆماری ئیسلامی، ئیوه له مه‌هاباد هه‌مان مافتان ده‌بێ که من له قوم دهمبێ. هه‌روه‌ها ئێوه و برایانی ئێمه نیشته‌جێ له به‌لووچستان و تورکمه‌ن سه‌حرا هه‌موو له‌و مافه‌دا، یه‌کسانن و من به‌ئاشکرا ڕاده‌گه‌یه‌نم، بێزارم له‌و کۆماری ئیسلامییه‌ی بیهه‌وێ سه‌ره‌ده‌رزییه‌ک من له تۆ به زیاتر بزانێ و برایانی شیعه‌ی ئێمه به‌رانبه‌ر به برایانی سوننی ئێمه له مافی تاکه‌که‌سی و گشتیی و ئازادییه‌کانی وڵات و له‌و بابه‌تانه زێده‌خوازییه‌ک قایل بێ. به‌وحاڵه‌ش من ئوسوله‌ن هیچ هۆیه‌ک یا ده‌لیلێک نابینم که ئێمه و ئێوه له‌به‌رانبه‌ر یه‌ک ڕابوه‌ستین من به جمهووری ئیسلامی بڵێم به‌ڵێ، ئێوه بڵێن نا. یا ڕێفڕاندۆم ته‌حریم بکه‌ن. له‌حاڵێکدا،نزیکه‌ی زۆربه‌ی برایانی ئه‌هلی سوننه‌ت ئه‌وه‌یان قبووڵ کردوه.
ئەو نامە یا نووسراوەیەی ئایەتوڵلا مکارمی شیرازی- کە درێژەی هەیە- سەرەتای هەنگاوەکانی خۆسەپاندنی رێژیمی نوێ بوو کە بە زمانێکی نەرم دەدوان و بە ئارامی دەچوونە پێش. بەڵام ویستی سەرەتایی و داوای پێکەوە ژیانی ئینسانی و بە فەرمیی ناسینی مافی رەوای کورد و نەتەوە نافارسەکانی بەرایی لە ئێران‌دا، بەداخەوە ” بەجیایی”، پێناسە دەکرا!؟ و بە جێگای بیر کردنەوە لە ڕێگا حەلێکی عادڵانە، قسە لە “برا کوژی دەکا!؟