پاشماوەی حیزبی جمهووری ئیسلامی
دوای دامه‌زرانی حجا، د. به‌هێشتی کتێبێکی به‌ناوی “مواضع ما” (روانگه‌کانی ئێمه) نووسی که بۆچوونه‌کانی حیزبی ناوبراوی تێدا باس کردوە. باشتر وایه بڵێین ئه‌و کتێبه بۆچوونه‌کانی حجا بوو، له ده‌ورانی سکرتێری ناوبراودا. چونکه به‌هۆی چه‌ند بۆچوونیی له‌و حیزب‌دا، پاشان ده‌رکه‌وت جیاوازی بیروڕایان زۆر بوو. یا بەواتایەکی دیکە، ئەو حیزبە لە کۆی جیاوازییەکان و بە پەلە و کەم تێبینی دامەزرا. پێکهاتەی نێو ئەو حیزبە لە نێو خۆیدا، زوو تووشی کێشە و گیروگرفت بوو.
له‌و کتێبه دا چه‌ند خاڵی له‌سه‌ر حکوومه‌ت و ئازادی ئێدایه که جێی سه‌رنجه. بۆ وێنە:
١- هەست وئیحساس، ئه‌زموون، بیر‌و هزر، وه‌حی و زاڵ بوون به‌سه‌ر رێگاکانی ناسین، ئی مرۆڤن و مرۆڤ گیانله‌به‌رێکی زانایه، هه‌ڵده‌بژێرێ، خۆی و ده‌ورووبه‌ری دروست ده‌کا و له‌گه‌یشتن به تێگه‌یشتوویی ته‌واو له رێنوێنی ده‌روونی و پێغه‌مبه‌ران و ئیمامان که‌ڵک وه‌رده‌گرێ و ژیانی وی به‌ته‌مای خودا مانا په‌یدا ده‌کا. به پێی نووسراوه‌کانی ئه‌و کتێبه کۆمه‌ڵگەی ئیسلامی، ئه‌و گۆمهڵگەیه که به‌ها ئیسلامییه‌کان، له‌هه‌موو پێوه‌ندییه‌کاندا حاکم بن و بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه، “فقیهان” دوو به‌رپرسایه‌تیی گه‌وره‌یان له ئه‌ستۆته.
ئهلف: “تفقه” بۆ دۆزینه‌وه‌ی وڵامه نوێیه‌کان. [که پاشان به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیزام و “حکم حکومتی” لێکه‌وته‌وه ] بێ: ویلایه‌تی فه‌قیه و حزووری رێبه‌ری کردنی ئه‌و له ئیجرای یاساکان دا. هه‌روه‌ها نووسراوه که: له‌و بوارانه‌ی که داخوازه‌کانی خه‌ڵک به پێچه‌وانه‌ی به‌ها ئیسلامییه‌کان بێ، به‌رپرسان هیچ کات ناتوانن مل بۆ ئه‌و داخوازیانه رابکێشن.
له‌بواری ئازادی به‌یان و ئه‌حزابدا ده‌نووسێ: ڕاده‌ی ئازادی، یاسا دیاری ده‌کا. بڵاوکردنه‌وه‌ی یه‌ک لایه‌نه‌ی بیروبۆچوونی دژی ئیسلامی له کۆمه‌ڵگەی ئیسلامی قه‌ده‌غه‌یه و بڵاوبوونه‌وه‌ی کتێبی “ضاله” و بڵاوکراوه‌ی لاڕێ، پێشی ده‌گیرێ… ئه‌حزاب و کۆڕوکۆمه‌ڵه ئیسلامییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی عادڵانه ده‌توانن له ئیمکاناتی رادیۆ و تلویزیۆن که‌ڵک وه‌رگرن. ئه‌حزاب و کۆڕوکۆمه‌ڵه دژی ئیسلامییه‌کانیش که ئیدئۆلۆژی ئه‌وان ئیسلام ڕه‌د ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر له مه‌وزعی تێکدان نه‌بێ و ته‌نیا ته‌بلیغات بێ، به پێی وه‌زعییه‌تی به‌شی ته‌بلیغ، ده‌توانن ئازاد بن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ره‌فتاری خراپیان هه‌بێ ده‌بێ پێشیان پێ بگیرێ.
هەروەها بەهێشتی لە یەکەمین کۆبونەوەی ئاشکرای حجادا، دەڵێ: ”ئێمە لە دروستکردنی ئەو حیزبەدا، بیر لە دامەزراندنی جمهووری ئیسلامی دەکەینەوە، نە بۆ گەیشتن بە پلە و پایە. بیروفیکری ئێمە کۆماری ئیسلامییە و دروشمی ئێمەش سەربەخۆیی، ئازادی و جمهووری ئیسلامییە. کەوابوو هەموومان دەبێ بۆ بەکردەوەکردنی ئەو دروشمە هەوڵ بدین.” (١)
لە چوارچێوەی ئەو دروشمەدایە کە، ئوسوول و ڕێبازی حیزبی جمهووری ئیسلامی له چوار خاڵدا دیاری کرابوو.
١- پێداگریی به‌رده‌وامی شۆڕش و پێشگرتنی له‌هه‌ر چه‌شنه دواکه‌تن و راوه‌ستانێک.
٢- ئیلتزام به هاوپێوه‌ندیی قووڵ له نێوان هه‌موو ئه‌و هێزه ئیسلامییانه‌ی ئامانجیان دامه‌زرانی ماف و عه‌داڵه‌تیی ئیسلامی بوو.
٣- خۆ دوور را‌گرتن له‌هه‌ر چه‌شنه بهستراوهیییهک به گرووپ و هێزه‌کانی موخالیفی ئیسلام.
٤- که‌ڵکوه‌رگرتن له‌هه‌موو شێوه‌کانی تێکۆشان و ئاوه‌دانی که له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌کانی ئیسلامی یه‌ک بگرێته‌وه. (٢)
بەرپرسانی حجا جۆرێکیان حیزبایه‌تی ده‌کرد که له‌گه‌ڵ پێوانه و بنه‌ماکانی حیزب، به مانای مۆدێڕن بوون، به پێی به‌رنامه‌یه‌کی هه‌مه لایه‌نه‌ی کۆمه‌ڵگەی به‌رایی ئێران، واتا فره گه‌لی، فره فه‌رهه‌نگی – مه‌زهه‌بی و یه‌کسانی ژن و پیاو و رێزدانان بۆ مافی مرۆڤ نه‌ده‌هاته‌وه.
ئه‌و حیزبه هه‌وڵی دا، خه‌ڵک به مه‌کته‌بی بوون واتا بناژۆیی له ژێر چه‌تری ویلایه‌تی فه‌قیه پێناسه بکا و هه‌رچی له‌و جه‌غزه‌دا، هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌کردبا، بهدژبهر له قه‌ڵه‌م ده‌درا؟! واتا خۆیی و غه‌یره خۆیی.
له‌بواری ئابووری ڕێزیان بۆ به‌شی دەستمایەی تایبه‌تی( سرمایه‌ی خصوصی) دانه‌ده‌نا و نه‌ته‌نیا بۆ گه‌شه‌کردنی ئه‌وبه‌شه به‌رنامه‌یه‌کیان نه‌بوو؛ به‌ڵکوو پێیان وابوو ده‌بێ ئیمکاناتی ده‌وڵه‌مه‌ندان ده‌ستی بهسهردابگیرێ و هه‌موو داهات و ئیمکاناتێک له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی مهکتهبیدابێ؟!
سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ییش، ئەو حیزبه له‌ژێر دروشمی ” نه رۆژهه‌ڵات، نه رۆژئاوا” به قه‌ولی خۆی ده‌جوڵایه‌وه و خوازیاریی پێوه‌ندی برایانه له‌گه‌ڵ موسڵمانانی جیهان بوو. ئه‌وان ڕێکخراوه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌ییان، وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌ک له‌ده‌ست زلهێزه‌کاندا، ده‌زانی و خوازیاری ئاڵ‌وگؤڕی بنه‌ڕه‌تی لە وه‌زاره‌تی دهرهوەدا، بوون. ئه‌و حیزبه له‌قاودانی پیلانه‌کانی زلهێزه‌کان، به‌تایبه‌تی ئه‌مریکای ” دنیا خۆر” یان لهسهروهیی ئامانجه‌کانیان دانابوو. هه‌روه‌ها، بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شۆڕشی ئیسلامی و یارمه‌تیی به ڕێکخراوه ڕزگاریخوازه‌کانی ئیسلامی هه‌وڵیان ده‌دا.
کاربه‌ده‌ستانی حیزبی جمهووری ئیسلامی پێ‌داگر بوون، له سه‌قامگیریی کۆماری ئیسلامی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌کی بۆیان بلوێ و کاریگه‌ری هەمەلایەنەیانان هه‌بێ. بۆ ئه‌ومه‌به‌سته بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پۆسته سهرهیهکییهکان هه‌وڵیان ده‌دا. له هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی خیبره‌گانی(خۆبره‌گان) یاسای بنه‌ڕه‌تی- که به جێگەی مه‌جلیسی موئه‌سیسان ده‌نرا- که یه‌که‌م هه‌ڵبژادنی ده‌سه‌ڵاتی نوێ بوو؛ ململانێی حیزبی جمهووری ئیسلامی له‌گه‌ڵ نیهزه‌تی ئازادی، موجاهدینی خه‌ڵق، چه‌پ و میللی گه‌راکانی نامه‌زهه‌بی له تاران و شاره‌گه‌وره‌کان ده‌ستی پێ‌کرد. هه‌رچه‌ند له یه‌که‌م کێشه‌ی ئه‌و حیزبه له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی کاتی م. بازرگان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له ئارادا بوو. به‌ڵام چونکه ئا. خومه‌ینی کوتبووی دەبێ پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی کاتی بکرێ، ئه‌و حیزبه ناکۆکییه‌کانی به شێوه‌ی ئاشکرا باس نه‌کرد. جه‌لال ا‌لدین فارسی له‌و پێوه‌ندییه دا ده‌ڵێ: له کابینه‌ی بازرگاندا، ڕاده‌ی ئه‌ندامانی حیزب زۆر که‌م ره‌نگه و ته‌نیا له وه‌زاره‌ته‌کانی نێوخۆ- هاشمی ره‌فسه‌نجانی-، دیفاع – سه‌ید عه‌لی خامنه‌یی- و په‌روه‌رده‌وفێرکردن – محه‌ممه‌د جه‌واد باهونه‌ر-، پله‌ی جێگریان هه‌بوو. (٣)
ڕێفڕاندۆم (ڕاپرسی)
له ڕۆژانی ١٠ و ١١ ی خاکه‌لێوه‌ی ١٣٥٨ (١٩٧٩) دا، بۆ سیستێمی ده‌سه‌ڵاتی نۆێ له ئێران‌دا، ڕاپرسێک ئه‌نجام درا. ئا. خومه‌ینی و هاوبیرانی “کۆماری ئیسلامی نه یه‌ک وشه زیاد و نه یه‌ک وشه که‌م”یان کرده ڕۆژه‌ڤی ڕێفڕاندۆم. چونکه مه‌سه‌له‌که جۆرێک ڕێکخرابوو که له‌نێوان کۆماری ئیسلامی و ڕێژیمی پاشایه‌تی ده‌بوو، یه‌کیان هه‌ڵبژێردرێ. زۆربه‌ی خه‌ڵکانی ئێران ده‌نگی ئه‌رێنی یان دا، به‌و ڕاپرسی یه.
به‌ڵام له کوردستان خه‌ڵکێکی که‌م به‌شداراییان تێدا کرد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مامۆستا شێخ عێزه‌دین حوسێنی- یه‌کێک له ڕێبه‌ر به‌رجه‌سته‌کانی میللی – ئیسلامی ئه‌و کات-، حیزبی دێموکراتی کوردستان (ئێران)، کۆمه‌له‌ی رێگای رزگاری زه‌حمه‌تکێشان- که پاشان بوو به کۆمه‌ڵه‌ی شوڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران- و زۆربه‌ی خەڵک له کوردستان ده‌نگیان به کۆماری ئیسڵامی- نێوه‌رۆک ناڕوون- نه‌دا.
ئەو هەڵوێستەی خەڵکی کورد سەبارەت بە نیزامی نوێی کۆماری ئیسلامی لە رەوتی بەرەوپێشچوون و ئیدارکردندا، زوو خۆی دەرخست. کەمتر لە دوو ساڵ دواتر، یەکەم سەرکۆماری هەڵبژیراوی رێگە پێدراو، کە هێمایەکی زۆر گرینگی بەشی جمهووریەتی نیزام بوو و بەدەنگی میلیونی خەڵکانی بەرایی لە ئێران‌دا هەڵبژێردرابوو، لەسەر دەسەڵات لادرا و بوونیشی قبووڵ نەکرا. بنی سەدری ناچار بوو، ئێران بە جێ بێڵێ و نیشتەجێی فەڕانسە بێ.
سەرچاوەکان
١- سایت شهدای هفتم تیر
٢- محمد علی زندی، حزب جمهوری اسلامی؛ مواضع ما، تهران ١٣٦٠، صفحات٨٦- ٨١
٣- وتاری “مقدمات تشکیل حزب”
سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٠٣.