داڕشتن و خستنه‌به‌رده‌ستی بیبلیۆگرافی سه‌ره‌تایی‌ترین و له هه‌مان کاتدا گرینگ‌ترین ئامرازی تێکنیکی بۆ یارمه‌تیدانی خوێنه‌ران و توێژه‌رانی هه‌ر بوارێکی مه‌عریفی‌یه. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، عاده‌ته‌ن ئه‌و گۆڤار و رۆژنامانه‌ی ته‌مه‌نێکیان هه‌یه و جێ‌که‌وتوون، بیبلیۆگرافیی تایبه‌ت به خۆیانیان بۆ دروست ده‌كرێ.
بۆ رۆژنامه‌ی “کوردستان” ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، به‌ده‌ر له ده‌وری یه‌كه‌می ده‌رچوونی ئه‌و رۆژنامه‌یه واته ئه‌و ژمارانه‌ی له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان‌دا ده‌رچوون و بنکه‌ی “ژین” بیبلیۆگرافیی بۆ دروست کردوون، تا ئێستا بیبلیۆگرافی‌یه‌ک له‌به‌ر ده‌ست نه‌بووه. هه‌ربۆیه له حاڵه‌تێکدا که خوێنه‌رێکی هۆگری مه‌سایلی رابردووی ئه‌و حیزبه و مێژووی سیاسیی گه‌له‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان یان توێژه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌کی ئه‌م بواره ویستبای بۆ شتێک له‌م رابردوو و مێژووه‌دا بگه‌ڕێته‌وه، ئامرازێکی له‌به‌رده‌ست نه‌بوو که له رێگه‌یه‌وه ئاسانتر مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه یان توێژینه‌وه‌که‌ی جێبه‌جێ بکا و سه‌رچاوه‌ی پێویستی بۆ بدۆزێته‌وه، و ناچار ده‌بوو یه‌ك به یه‌ك ژماره‌کانی رۆژنامه هه‌ڵداته‌وه یان له باشترین حاڵه‌تدا به‌پێی زانیاری و له‌بیرمانی خۆی، له‌نێو ژماره‌کانی وه‌رز یان ساڵێکی دیاریکراودا بگه‌ڕێ.
ئه‌م بیبلیۆگرافیه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌سته، نه‌ک هه‌ر تا ڕاده‌یه‌ک ئه‌م بۆشایی‌یه پڕ ده‌کاته‌وه، به‌ڵکوو تازه‌گه‌رییه‌کیشی تێدایه که ئه‌م بیبلیۆگرافییه له‌و بیبلیۆگرافییانه‌ی مه‌عمووله‌ن له‌و بواره‌دا دروست ده‌كرێن جیا ده‌کاته‌وه. زۆربه‌ی کات بیبلیۆگرافیی گۆڤار و رۆژنامه‌کان یان به‌پێی ناوی نووسه‌ران یان به‌پێی ساڵ و مانگه‌کانی ده‌رچوونی بابه‌ته‌کان رێك ده‌خرێن. بۆ ئه‌وه‌ی بیبلیۆگرافیی رۆژنامه‌ی کوردستان ته‌نیا تۆمارکردن و ریزکردنێکی ساده‌ی بابه‌ته‌کانی رۆژنامه نه‌بێ، له‌م بیبلیۆگرافییه‌دا هه‌وڵ دراوه بابه‌ته‌كانی رۆژنامه به‌پێی ناوه‌رۆک و سروشتی وتاره‌کان هه‌ڵوه‌ژێردرێن. ناوه‌رۆک و سروشتی بابه‌ت و وتاره‌کانیش ئه‌م بوارانه ده‌گرێته‌وه : به‌یاننامه و هه‌ڵوێسته ره‌سمییه‌کانی حیزبی دێموکرات، مه‌سایلی تایبه‌ت به‌و حیزبه، مه‌سایلی نێونه‌ته‌وه‌یی، وه‌زعی رێژیم، سیاسه‌ته نێوخۆیی‌یه‌کانی، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی رێژیم، بارودۆخی ئێران و کوردستان، مێژوویی، پرسی نه‌ته‌وایه‌تی، دێموکڕاسی و ئه‌لتێرناتیڤی سیاسی له ئێران، پرسی چینایه‌تی، خه‌باتی خه‌ڵک، ستراتژییه‌کانی خه‌بات، خه‌باتی چه‌کداری، هاوپێوه‌ندیی نێوان کورد و کورد له پارچه‌کانی دیکه، گه‌لانی ئێران، ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، مافی مرۆڤ، چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا، کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، زمان و فه‌رهه‌نگ له ره‌هه‌نده سیاسییه‌كه‌یدا، … هتد. دیاره به‌شێک له‌و بوارانه پێوه‌ندییان به یه‌کتره‌وه هه‌یه و هۆگری یه‌كێک له‌م مه‌سه‌لانه پێویسته له ته‌وه‌ری دیکه‌شدا بۆ بابه‌تی جێگای مه‌به‌ستی خۆی بگه‌ڕێ (به‌تایبه‌تی ته‌وه‌ری یه‌كه‌می بیبیلیۆگرافییه‌که که بۆ هه‌ڵوێسته ره‌سمییه‌کانی حیزبی دێموکرات ته‌رخان کراوه بابه‌تی پێوه‌ندیدار به زۆربه‌ی نزیک به ته‌واوی ته‌وه‌ره‌کانی دیکه‌ی تێدایه).
تازه‌گه‌رییه‌كی دیکه که له‌و بیبلیۆگرافییه‌دا ره‌چاو کراوه ئه‌وه‌یه که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه تیتر و سه‌ردێڕی بابه‌ته‌کان زانیاریی ته‌واو ناده‌نه ده‌ست که‌سێک که بیبلیۆگرافییه‌که به‌کار ببا، ئاماده‌کارانی ئه‌م بیبلیۆگرافییه‌دا چاویان به ناوه‌رۆکی یه‌ک به یه‌كی وتار و بابه‌ته‌كانی رۆژنامه‌دا خشاندووه و له هه‌ر شوێنێک پێویست بووبێ له که‌وانه‌دا زانیاریی پێویستیان له‌سه‌ر ناوه‌رۆک و به‌ستێنیی مێژوویی بابه‌ته‌که له یه‌ك دوو خه‌تدا بۆ عینوانه‌كه زیاد کردووه. هه‌ربۆیه‌شه خوێنه‌ر هه‌ر به چاوخشاندن به بیبلیۆگرافییه‌كه‌دا کۆمه‌ڵێک زانیاریی به‌سوودی مێژوویی ده‌كه‌وێته ده‌ست.
له هه‌مان کاتدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره کارێکی قورسه که کاتی زۆر و پێرسونێلی تایبه‌ت به خۆی پێویسته، ئاماده‌کارانی ئه‌م بیبلیۆگرافییه ناچار بوون بۆخۆیان هێندێك سنوور بۆ کاره‌که‌یان دابنێن. له‌لایه‌ک، ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌که‌وێته به‌ر دیدی خوێنه‌ران و توێژه‌رانی به‌ڕێز قۆناغی یه‌که‌م و له‌ڕاستیدا بناخه‌ی کاره‌که‌یه و بیبلیۆگرافییه‌كه ته‌نیا حدووده‌ن (١٠٠) ژماره‌ی یه‌كه‌می ده‌وری دووه‌می ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی “کوردستان” ده‌گرێته خۆی که بریتی‌یه له‌و ژمارانه‌ی له‌نێوان ساڵه‌کانی ١٣٤٩ و ١٣٦٤دا بڵاوبوونه‌وه (بیبیلۆگرافییه‌که له ژماره (١)ی رۆژنامه‌ی کوردستانه‌وه که له مانگی رێبه‌ندانی ١٣٤٩ده‌رچووه ده‌ست پێ ده‌کا و به ژماره (١٠٧) که له مانگی گه‌لاوێژی ١٣٦٤ تایبه‌ت به چله‌مین ساڵی دامه‌زرانی حیزبی دێموکرات ده‌رچووه کۆتایی دێ). ئه‌گه‌ر ڕاسته ئه‌مه ته‌نیا قۆناغێکی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی کوردستانه، به‌ڵام له‌و لایه‌نه‌وه گرینگه که قۆناغێکی له‌باری سیاسی و مێژوویی‌یه‌وه بۆ حیزبی دێموکرات و گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان یه‌کجار زۆر گرینگ و ده‌وڵه‌مه‌نده به‌تایبه‌تی که ساڵه‌کانی کۆتایی رێژیمی شاهه‌نشاهی و ئینقلابی ئێران و ساڵه‌کانی ده‌سپێکی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی و خه‌بات و خۆڕاگریی چه‌کداریی حیزبی دێموکرات و گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌گرێته‌وه.
سنوورێکی دیکه که ئاماده‌کارانی ئه‌م بیبلیۆگرافییه له ته‌رسیمی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا بۆخۆیانیان داناوه ئه‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که رۆژنامه‌ی کوردستان هه‌ر له ده‌سپێکه‌وه تا ئه‌مڕۆ له بواری جۆربه‌جۆردا هه‌واڵ و بابه‌ت و وتاری تێدا بڵاو بۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌م بیبلیۆگرافییه ته‌نیا بیبلیۆگرافییه‌کی سیاسی‌یه. به‌و حاڵه‌ش له‌ڕاستیدا زۆربه‌ی نزیک به ته‌واوی وتار و بابه‌ته‌کانی رۆژنامه‌ی کوردستان بۆ ئه‌و ده‌وره‌یه له‌نێو بیبلیۆگرافییه‌كه‌دا تۆمار کراون و ته‌نیا بابه‌ته ئه‌ده‌بی‌یه‌کان و ئه‌و هه‌واڵ و ورده بابه‌تانه‌ی بایه‌خی مێژوویی‌یان که‌متره، واریدی بیبلیۆگرافییه‌که نه‌کراون.
دیاره بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م پرۆژه‌یه کۆمه‌ڵێک ئاسته‌نگ و گیروگرفتیش له‌سه‌ر رێ بوون که له‌نێو وان‌دا ده‌كرێ ئاماژه به له‌به‌رده‌ستدانه‌بوونی به‌شێك له ژماره‌کانی رۆژنامه بکرێ، هه‌روه‌ها ئه‌وه که ناوی نووسه‌ری هیچ وتار و بابه‌تێک له‌و سه‌رده‌مه‌دا له رۆژنامه‌دا نه‌نووسراوه و بۆ ژماره‌کانی پێش ئینقلاب ته‌نانه‌ت که‌م که‌س له‌و نووسه‌رانه له ژیانیشدا ماون.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه یا هه‌ر که‌موکوڕییه‌ک که ده‌کرێ له‌و بیبلیۆگرافییه سیاسییه‌ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا وه‌به‌رچاو بکه‌وێ، ئاماده‌کارانی ئه‌م ئامرازه هیوادارن که ئه‌م هه‌نگاوه گۆشه‌یه‌ک له پێداویستییه ته‌کنیکییه‌كانی ئاوڕدانه‌وه له مێژووی حیزبی دێموکڕات و گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پڕ بکاته‌وه و توێژه‌ران و خوێنه‌ران به‌تایبه‌تی له‌نێو نه‌وه‌ی نوێ‌دا هان بدا که بۆ رامان و بیرکردنه‌وه له هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆ و ئاقاری داهاتووی جوڵانه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵات زیاتر سه‌رنج بده‌نه دیارده و رووداوه‌کانی رابردووی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه و ئه‌و ده‌رس و ئه‌زموونانه‌ی پێویسته له‌و رابردوویه وه‌ربگیرێ.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٠٢.