• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری، روحانی و کێشەکانی خەڵک

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/04/25
جۆری بابەت: سیاسی

نیزیک بە چوار ساڵ لەمەبەر لە هەلومەرجێکدا بەرەو دەورەی یازدەیەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری لە ئێراندا دەچووین کە نائومێدی لە چارەسەری کێشەکانی خەڵک لە سەرانسەری ئێران و بە تایبەت لە کوردستاندا، فەزای سیاسی وڵاتی داگرتبوو. ئەو کاتە بە هۆی سەرخوردەگی ئەوانەی کە لەدوای فرت و فێڵی دەسەڵاتدارانی سەرەکی کۆماری ئیسلامی، رێبەر و باندە مەزهەبی و نیزامی و ئەمنیەتییەکانی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٨٨ و سەپاندنی دووبارەی ئەحمەدینژاد وەک سەرۆککۆمار و سەرکوتی نامرۆڤانەی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی میلیۆنان ناڕازی لە نیزام، هیچ ئومێدێکی بە هەر چەشنە ئاڵوگۆڕێک نەهێشتبوو، لە هەموو شوێنێک باس لە بەشداری نەکردنی خەڵک لەو دەورەی هەڵبژاردندا دەکرا. تەنانەت ئیسڵاحتەڵەبە حکومەتییەکانیش هیوابڕ ببوون لەوەی بتوانن خەڵک بۆ پشتیوانی خۆیان بێننە سەر سندووقەکانی دەنگدان. بەڵام لە گۆڕانێکی چەند رۆژەدا و لە لایەک بە هاتنە مەیدانی کەسانی وەک رەفسەنجانی و خاتەمی و پشتیوانی ئیسڵاحتەڵەبەکان لە روحانی و لە لایەکی دیکە وەعدە و بەڵێنەکانی روحانی لە چوارچێوەی دروشمی “تدبیر و امید”دا فەزای نێوخۆی گۆڕی و جارێکی دیکەش خەڵکی وەزاڵەهاتووی هێنایەوە مەیدانی تاقیکردنەوەیەکی دیکە.
لە هەلومەرجی سیاسیی ئەو کاتدا بە هۆی خراپی لە رادەبەدەری باری ئابووری ئێران لە لایەکو سیاسەتی چوار ساڵەی دەوڵەتی ئەمریکا بە رێبەری ئۆباما بۆ چارەسەری کێشەکانیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و هەوڵەکانی میانڕەوەکانی دەسەڵات بۆ بە قەناعەتگەیاندنی رێبەر، پێشبینی دەکرا کەسایەتییەکی وەک روحانی سەر لە سندووقەکانی دەنگدان بێنێتەدەر. روحانی کە کلیلی! چارەسەری هەموو کێشەکانی کردبووە رەمزی تەبلیغاتی هەڵبژاردنی، بە دانی وادە و بەڵێنێکی زۆر، توانی لە رۆژانی ئاخری شەڕی تەبلیغاتیدا، جۆرە دڵنیایییەک بدا بەو خەڵکەی کە پێیان وابوو رێژیم هیچ رێگەیەکی نەهێشتوەتەوە بۆ ئاڵوگۆڕەکان لە چوارچێوەی نیزامدا.
روحانی نە تەنیا چارەسەری کێشە ئابوورییەکانی خەڵکی ئێران و پاراستنی ماف و ئازادییەکانی خەڵکی، – کە زۆر بەدرەنگەوە مەنشوورەکەی بە ناوی مافی شارۆمەندی کە تەنیا نووسراوێک بوو لەسەر کاغەز- بە گەرمی لە نێو وتارەکانیدا بڵاو دەکردەوە، تەنانەت رووی لە دانیشتوانی پارێزگا پهراوێزهکانی ئێرانیش کرد و لەژێر ناوی مافی “اقلیتهای قومی” کە گۆیا مەبەستی لە مافی کەمینە نەتەوەیییەکانی ئێران بوو، بەڵێنی چارەسەری کێشەکانیان و دابینکردنی مافە خوراوەکانی بەوان دا. بە گشتی ئەو بەشە لە خەڵکی ئێران و لە کوردستانیش، کە لەبەر وەزعی لەڕادەبەدەر خراپی رێژیم پێیان وابوو کە بۆ راگرتنی نیزامەکەشیان بێ، ئومێدێک ماوە بۆ قبووڵی گۆڕانکارییەکان، لەدوای ئیسڵاحتەڵەبەکان ئەوجارەش رێگەیاندا بە ئیئتیلافی ئەوان و میانڕەوەکان، هەتا جارێکیدیکەش شانسی خۆیان تاقیبکەنەوە و راستگۆیی خۆیان بە خەڵک نیشان بدەن.
لەو کاتەدا حیزبی دیموکراتی کوردستان، کە بەباشی فەزای ئینتیخاباتیی ئێرانی هەڵسەنگاندبوو و دەیزانی لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران بۆ هێنانە مەیدانی خەڵک بۆ دەنگدان کاری زۆر کراوەو وەعدە و بەڵێنی زۆرتر دراوە و کوردستانیش لەو بازارگەرمییە بەدوور نابێ، لەگەڵ پێداگری لەسەر سیاسەتەکانی لە بەرامبەر رێژیمی کۆماری ئیسلامیدا و ئاشکراکردنی هەموو فرتوفێڵەکانیان لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا، خەڵکی کوردستانی بە ئاگاهێنایەوە کە ئەگەر بەهەر هۆیەک دەچنە دەنگدان، لەلایەک وەک فرسەتێک چاوی لێبکەن بۆ دەربڕینی ویستوداخوازییە نەتەوەیی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانیان و لەلایەکی دیکەوە وشیارانە دەنگ بە کەسێک بدەن کە داواکارییەکانیان لە چوارچێوەی بەرنامەکانیدا گونجابێ.
لەو دەورە لە هەڵبژاردندا بە هۆی پشتیوانی زۆربەی دەنگدەران و ملدانی رێبەری کۆماری ئیسلامی بە ئاکامی هەلبژاردنەکان، حەسەنی روحانی بوو بە حەوتەمین سەرۆککۆماری رێژیم. بەم جۆرە لە دوای دەسەڵاتی ئیسڵاحتەڵەبەکانی ئێران ئەوجار هاوپەیمانی ئەوان و میانڕەوەکانی رێژیم بوو کە دەکەوتە بەر تاقیکردنەوەیەکی گرینگ. تاقیکردنەوەیەک کە دوا شانسی هەموو دەستە و باندە جۆراوجۆرەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی بوو بۆ دڵنیاییپێدان بە خەڵکی وەزاڵەهاتوو لە بوون و سیاسەتەکانی دەسەڵاتداران. دوو مانگ دوای هەڵبژاردنی روحانی و دەستبەکاربوونی هەموو خەڵک دەیانزانی کە ئەوە دەتوانێ دەسپێکی کۆتایی ئارامشی پاش هەڵبژاردن بێ، ئەگەر خەڵک ویستەکانیان لە نێوەرۆکی کار و بەرنامەکانی دەوڵەتی روحانیدا نەبیننەوە. ئەودەمیش بە وردی باس لەوە دەکرا کە، زۆربەی دەنگدەرانی ئێران و، بە تایبەت ئەو بەشە لە خەڵکی کوردستان و پارێزگا دوورسەتەکانی ئێران کە روحانی بە دەنگی ئەوان توانی ببێتە خاوەنی ئەو پۆستە، نە لەبەر خۆشەویستییان بۆ نیزام بەڵکوو، تەنیا بۆ بەخشینی هەلێکی دیکەی یاسایی بەو کەسەی کە ئومێدی گۆڕانکاری پێدان و هاتنە مەیدانی هەڵبژاردن و ئەگەر روحانی نەتوانێ ئەو پەیامەی خەڵک وەربگرێ یا کۆسپەکانی سەر رێگەی جێبەجێکردنی وادە و بەڵێنەکانی لانەبا دەبێ چاوەڕوانی هەڵوێستێکی دیکە بێ لەلایەن ئەو خەڵکەوە.
ئیستا دوای چوارساڵ بە هەڵسەنگاندنی کارنامەی دەسەڵاتداری دەوڵەتەکەی روحانی، بە روونی دەردەکەوێ کە سەرەڕای ئیدیعاکانی خۆی و دەوڵەتەکەی نەتەنیا نەیانتوانی هیچ یەک لە وادەو بەڵێنەکانیان بەرنەسەر بەڵکوو، بە پێچەوانەوە ژیانی خەڵک لە هەموو بوارێکدا زۆر خراپتر بووە. چوونەسەری بایی کاڵا لە پاڵ زیادبوونی رێژەی بێکاری، دەسەڵاتداریی ناوەندە ئەمنییەتیەکان و درێژەی گرتن و راوەدوونان و بەرزبوونەوەی رادەی ئیعدامەکان، زیادبوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکان و لەبەریەک هەڵوەشاندنی پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لە کۆمەڵگەی ئێران و گرینگتر لە هەموان گوێ پێنەدان بە داواکارییە سەرەتایییەکانی خەڵک کە بەشێکی لە چوارچێوەی پڕۆژە پشتگوێخراوەکەی مافی شارۆمەندیدا هاتبوون و لەبیربردنەوەی ئەو بەڵێنانەی بۆ پێڕاگەیشتن و دابینکردنی مافی زەوتکراوی خەڵکی ئەو ناوچانەی کە ئەو لە چوارچێوەی بەرنامە “حقوق اقلیتهای قومی” باسی لێدەکردن، بەشێکن لە کارنامەی شکستخواردووی دەوڵەتی حەسەن روحانی.

خەڵک بە هۆی هەڵسەنگاندنیان لە رەفتار و بەرنامەکانی سەرۆک‌کۆمارەکان سەر بە هەر دەستە و جێناحێک بووبن دەزانن جیاوازی‌یەکانی ئەوان لە نێو خۆیاندا هەرچی‌یەک بێ، بۆ ئەوان چۆنیەتی جێبەجێ‌کردنی وادەو بەڵێنەکانیان لە کاتی هەڵبژاردن و راستگۆیی‌یان لە ئاست وەدیهێنانی داواکاری خەڵکی وڵات گرینگە. بۆیە ئەو‌جار ناکرێ چاوەڕوان بن خەڵکی کوردستان دیسانیش ببنە کەرەسەی دەنگ‌کۆکردنەوەیان و چوار ساڵی دیکەش کاتی تاقیکارییەکی دیکە بدەنەوە بەوانەی کە لە چوار ساڵی رابردوودا نەیانتوانی کەمترین بەڵێنەکانی خۆیان بەجێ بگەیەنن.
لەم روانگەوەیە کە بە ئەزموون وەرگرتن لە چۆنیەتی رەفتاری کاندیدە بێ‌دەسەڵات و بێ‌بەڵێنەکان، خەڵکی کوردستان هەڵبژاردنی ئەم دەورەی سەرۆک‌کۆماری بایکۆت دەکەن و ئەمەش دەکەنە هۆکارێک بۆ تێگەیاندنی هەموو لایەنەکانی کۆماری ئیسلامی کە بزانن خەڵکی کوردستان وەک هەمیشە وشیارانە لەگەڵ ئەو بابەتانەی بە ژیانی ئەوانەوە گرێی خواردوە مامڵە دەکەن.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٠٢.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist