• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

دەقی وتاری بەرێز مستەفا مەلوودی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی ٢٢ی خاکەلێوە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/04/25
جۆری بابەت: سیاسی

بە نوینەرایەتی دفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێروزبایی لە یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان و لاوانی‌ رۆژهەڵاتی کوردستان و هەموو ئەم کەسانە دەکەین کە ئوگری‌یان بە لاوان و یەکیەتی لاوان هەیە .

لام وایە لە پێڕەوی ناوخۆی لاوان‌دا  کەسانێک دەتوانن ببن بە ئەندامی ئەم ڕێکخراوە کە تەمەنیان لە ١٦ساڵ تا نیزیک ٣٥ساڵ بێ. کە وایە قۆناغی  پەیوەستەگی بە لاوان قۆناغێکی  گرینگ و حەساسی ژیانی ئینسانە.  یانێ لەوە دایە کە ئینسان  لە جامعە لە کۆمەڵگەدا شکڵ دەگرێ، پەروەردە دەبێ و پێدەگا  لە هەموو ئاستەکانی  ژیانی کۆمەڵاێەتی، ژیانی فەرهنگی، ژیانی سیاسی جامعە و کۆمەڵگەی وڵاتەگەی‌دا نەقش و دەوری  خۆی دەنوێنێ. بۆیە ئەگەر بەم جۆرە  سەیری لاوان بکەین لەم قۆناغە سنییەدا لاو تەئسیری لە کوللی دروست بوونی کۆمەڵ و جامعەدا هەیە. چ ئەو دەورانەی کە خۆی وەکو لاو بە پێی تەعریفی پێرەوی ناوخۆی یەکیەتی لاوان‌ کە دیاری کردوە زەمانێکی موشەخەسی سنیی بۆ خۆی داناوە چ لەوە بە دواوە کە بە جۆری لەجۆرەکان ڕوڵی بەرێوەبردنی ئیدارەی جامعە  بە وسیلەی لاوان ئەم کەسانەی لە قۆناغی لاوی تێپەربوون وەک عونسوری موئەسێری کاری لە جامعە ئیدارەی وڵاتەکە دەکەن. لە نێو هەموو توێژەکانی کومەڵ‌دا ‌ قشری لاو موهێمترین قشری جامعەی ئێمەیە کە دەبێ لەم دەورەیەدا بەجۆرێ لەجۆرەکان لە گەڵی  بین هۆکار بین لە فکرێ پێ گیاندن و پەروەردە و فێر کردنی‌دا بین کە قۆناغەکانی داهاتوو هەم میللەتەکەی خۆش گوزەران و خۆش بەخت کا هەم جامعە و وڵاتەکەی ئاوەدان. لە بەرئەوەی لاو کە دێ لەو مەرحەلەی کە دەخوێنی پەروەردە دەبێ سبەینێ دەبێتە  کاربەدەستی ئەم وڵاتە. ‌کە ئیدارە و بەرێوەبەری بە دەست ئەو لاوانە ئەم  کەسانەی لە قۆناغی لاوی پێ گەیون تا بوون بە کەسی موئەسیری جامعە ئەم کەسانەی کە دەبنە نوخبە لە جامعەدا، جا ئەم نوخبە لە عێلم‌دایە، لە فەرهنگ دایە، لە کۆمەڵناسی دایە یا لە کاری سیاسی‌و پەروەردە، رۆژی لە رۆژان لەم قۆناغەوە دەستیان پێکردوە. من لام وایە کەسێ ببێت بە دانشمەندی وڵاتی خۆی  معلوومە تەمنی 20تا 30ساڵی وردەوردە شکڵ دەگرێت بۆ ئەم ئیستێعدادە تا شکڵ بگرێت تا لە دوا رۆژدا وەکو دانشمەندێ، پسپۆرێک، ماموستایەک، تەبیبێکیا عالمێک  نەقشی هەبێ لە دروست کردن و لە باش کردن‌ی ژیانی میللەتەکەی و خۆشی وڵاتەکەی .

من زۆر وەخت ناگرم بۆ ئەوە راست دەچەمە سەر نەقش و دەوری لاو لە حیزبی دێموکراتی کوردستان‌دا. لاوانی ئێمە لە راستی‌دا پێش دروست بوونی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕێکخراویان دروست کردوە. یانی کۆمەڵە گنجێک ڕێکخراویان دروست کردوە کە هەدەفیان خزمەت بە جامعە بووە،  بە کۆمەڵ بووە. دروست کردنی ڕێکخراوێکی لەم‌جۆرە وەسیلەیە کە ئەم رێکخراوە کاری فەرهەنگی ،سیاسی بکەن. هەر کە حیزبی دێموکراتی کوردستان دروست بووە و کۆماری کوردستان پێک‌هاتوە ئەم لاوانە و ئەم کەسانەی لە دەوری ئەم ڕێکخراوە کۆبوونەوە لە دەوری حیزبی دێموکرات لە دەوری کۆماری کوردستان کۆبوونەوە و ئەوەی توانیوانە خزمەتەیان بە حیزبی دێموکرات بە جامعەی کوردەواری رۆژهەڵاتی کوردستان‌و کۆماری کوردستان کردوە .

دوای تێکچۆنی کۆماریش بەداخەوە دیسان هەر ئەم لاوانە ئەو کەسانەی لە دروست کردەنەوە و زیندوو کردەنەوەی  ڕێکخراوەکانی حیزب دێموکرات‌دا نەقش و دەوریان هەبووە. ئەوان  تووشی موشکیلە هاتوون، تووشی زیندان هاتوون تووشی ئەزیەت هاتوون، بەڵام دیسان هەوڵیان داوە ڕێکخراوەکانی و حیزبی دێموکرات کاری فەعالیەتی سیاسی‌یان دەست پێ کردەوە .

هەر پێشمەرگەکانی ٤٦تا٤٧ لە سەر دەستی لاوانی دێموکرات ، دەستیان پێ‌کردەوە و خەباتیان درێژەی بووە و بە فیداکاری و شانازی  بزووتنەوەی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان‌و حیزبی دێموکراتیان جووڵاندەوە. یانی لە نێو ئەو جەمعەی  کە هەرکاتێ دەستیان پێکردوە کەمیان دەبینی کە تەمەنیان لە٣٥ ساڵ بۆ سەرێ بووبێت. هەموو لەو تەمەنی سێنیەی فاسڵەی ٢٠تا٣٥ساڵ بوونە لە دوای ئینقلابیش‌دا ئەگەر سەیری بکەین رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان عەلەنی ڕاگەیاند، لە رۆژهەڵاتی کوردستان ولە ئێران، لە مەهاباد لاوانی کوردستان بوون لە دەوری حیزبی دێموکراتی کوردستان و ڕێکخراوەکانی حیزبی و هێزی پێشمەرگەی دێموکرات کۆبوونەوە. سەیری ساڵۆنی شەهیدان بکەین ئێمە دەڵێین نیزیک بە پێنج هەزار پێشمەرگەی شەهید بوون یانی  لەو ٥هەزار پێشمەرگە لە راستی‌دا ئەوانەی لە مەیدانی شەڕدا شەهید بوون زیاتر لە ٨٠ دەرسەدیان  ئەو لاوانە بوون کە تەمەنیان هەر لەو فاسڵەی ٢٠تا ٣٠ ساڵی‌دا بوون. دوێنێ لە پەردە لادان لە سەر کتێبی فەرماندەرانی شەهید کە کاک برایم چووکەڵی  زەحمەتی کێشاوە و نووسیویەتی لەوێ کاک برایم چووکەڵی قسەیەکی جوانی کرد. گوتی ئەو لاوانە مەسئوولی  بەرێوەبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەهەی ٦٠و نیوەی دەهەی ٧٠ لە رۆژهەڵاتی کوردستان‌دا بوون یانی ئەو مەنزووری ئەوە بوو ئەگەر رێبەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی مەرکەزی  و دفتەری سیاسی، سیاسەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان داڕشتوە، هەڵوێست و موازعەکانی دیاری کردووە. ئەوانەی لە مەیدانی خەبات‌‌دا  کاری ئیجراییان کردوە، سیاسەتی حیزبیان بەڕێوەبردوە بڕیارەکانی حیزبیان جێبەجێ کردوە و نەقش و خەلاقیەتیان لە  بەڕێوەبردنی کارەکان‌دا هەبوە لاوانی حیزبی دیموکرات بوون کە لە دەوری حیزبی دێموکرات کۆبوونەوە حەتا فەرماندەرەکان کە دیسان ئەگەر بچین سەیری بیۆگرافیەکان بکەین  زۆربەیان ئەم کەسانەن کە تەمەنیان هەر لە فاسڵەی ٢٥تا٣٥ساڵ‌دا بووە. جگە چەند کەسی مەحدود  کە  ئەویش بەجۆرێ لە جۆرەکان کە ناویان هات. کەوایە لاو نەقشی گرینگی هەیە لە زیندوو بوونی ڕێکخراوی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌دا، لە زیندووبوونی رۆژهەڵاتی کوردستان‌دا. ئەوی کە کاک برایم باسی دەکا کە لاوان فەرماندەرانی نیزامی مەسئولین و بەرێوەبەرانی سیاسی لە نێو خۆی وڵات‌دا ئیدارەی ئوموری حیزبیان کردوە لە دوو خال سەر چاو دەگرێ. یەک راست لەخاڵی لاوبوون، ئێنێرژییان هەبووە بەتوانا بوون لەم توانایی‌یە ئیستفادەیان کردوە چاو نەترس بوون ئازا بوون. دوو زەمینەیەک بووە حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆی خوڵقاندوون  یانی مەجالی پێداون کە خەلاقیەتی خۆیان دەربخەن. وا نەبوە حیزبی دێموکراتی کوردستان هەر لە سەرەوە ئەمرێک بکا لە خوارەوە بەرێوەبەرانی کارە ئیجراییەکانی حیزبی دێموکرات  لە   هێزەکانی لە کۆمیتەی شارستانەکانی هەر وا ئەم بڕیارانەیان جێبەجێ کردبێ. بەڵکوو خەلاقیەتی خۆیان نواندووە ئیستیعدادی خۆیان نواندووە  و لە نهایەت‌دا توانیوە هەر ئەوەی باس لە کەسێ کە و وەرزێر بووە پێشمەرگە کە شوان بووە  ببێتە پێشمەرگە کەسێ کە کرێکار بووە ببێتە پێشمەرگە بەڵام فەرماندەیەکی زوبدەی لێ هاتوەتە‌دەرێ کە  ئیدی فەرماندەی نیزامی حکومەتی‌ لە مەنتەقەدا لە دەستی وە ئەمان هاتووە. بۆیە مادام لاوان لە ئیدارەی وڵات‌دا  هەمیشە نەقش‌و دەوری ئەساسی و کاریگەریان هەیە هەتا ئەگەر تەمەنیشیان چووە سەرێ چونکە لە دەورانی لاویەوە  پێگه‌یون و گەیشتوونە ئەو ئاستە و نەقشیان لە بزووتنەوەی  سیاسی میللەتەکەیان بەو جۆرەیە کە لە بزووتنەوەی میللی ئێمەدا زۆر دیارە. کەوایە تۆێژو قشرێکی زۆر موهیمی کۆمەڵی ئێمەیە و خاوەنی جێگەو پێگەی تایبەت  بە خۆیەتی.  مەعلوومە میللەتان زۆریان بە هیممەتی لاوەکانیان خاوەنی کیانی خۆیانن خاوەنی سەروەریی خۆیانن، حەقی تەعینی سەرنەوشتی خۆیان بە دەستی خۆیانە دەوڵەتی قانوونیان هەیە، بەڵام بەداخەوە  میللەتی کورد تا ئێستاش لەو حەقە رەوایە  بێبەشە. لاوانی ئێمە ئەم کارە زەحمەتەی هەر لە پێشە، دیسان دەبێ ئازایەتی لە خۆی نیشان بدا دەبێ ماندوو بێ هەوڵ‌بدا. دیسان بە داخەوە خۆین بدا تا بتوانێ میللەتی کوردیش وەکو میللەتەکانی دیکە بە  سەعادت‌و بە خۆشبەختی بە کیانی سیاسی خۆی بگەیەنێ و ئەوەی کە لە کۆمەڵیش‌دا کۆمەڵ بەرەو پێش بەرێ  دیسان لاو نەقشی دەبێ لەم پێوەندییەدا وەزیفەی یەکیەتی لاوانە کە زۆرتر زەمینە خۆش‌کا زۆرتر کار بکا زۆرتر ماندوو بێ تا ئەوەی کە بتوانێ زۆرتر نەقش‌و دەوری هەبێ تا لاوانی کورد زۆرتر لە دەوری ڕێکخراوی لاوان زۆرتر لە دەوری ئەهدافی  سیاسی سێنفی خۆی کۆبکاتەوە تا بتوانن موئەسێرتر لەوەی کە هەنە بۆ ئەوەی زووتر وابکەن میللەتەکەیان بحەسێننەوەو ئاسوودەی بکەن. لەم پێوەندیەدا حیزبی دێموکراتی کوردستانیش راستیەکەی دەگەڵ  لاوان بە جۆری لە  جۆرەکان تێکەڵ بووە. یانی مومکینە لاوان بۆ خۆیان تەعریفێک ببینەوە یا حیزبی دێموکراتیش بە جۆرێ  باس بکا بڵێ‌‌ رێکخەراوەی لاوانین و ئەویش حیزبی دێموکراتی کوردستانە، ئەمە نەقش و دەوری ئێمەیە و ئەوەش نەقش و دەوری حیزبی دێموکراتە.  ئەگەر سەیری مێژووی ئەو زیادتر لە٧٠ویەک دوو ساڵە بکەین دەبینین لاوان و حیزبی دێموکراتی کوردستان چەندە تێکەڵی یەک بوون، و جیاکردەنەوی زۆر بەزەحمەتە چون هەر ئەوانەی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان دروست کردوە ئەوانەی حیزبی دێموکراتیان پێگەیاندوە ئەوانەی حیزبی دێموکراتیان بە هێز و بە قوەت کردوە راستیەکەی بەشی زۆر لاوان بوون و حەتا زۆریان ئەندامانی یەکیەتی لاوان بوون وە لەوانە زۆر کەسیان بوون بە رێبەرانی سیاسی مەسئوولی گەورەی  حیزبی دێموکراتی کوردستان. ئیستە ئەگەر سەیری سەفی  حیزبی دێموکرات بکەی زۆر لەو تێکۆشەرانە هەنە کە زەمانێ ئەندامی رێکخراوەی لاوان بوون ئیستا کادری بەرێوەبەری گەورەی حیزبی دێموکراتن. بۆیە من توانای لاوان دەبینم دڵ خۆشم بە ئەوانەی کومەک دەکەن تا یەکیەتی لاوانی ئێمە رێکخراوەیەکی موئەسێرتر بێ. تواناو ئیستێعداد و هێزێ کە لە لاوانی‌دا دەبینم  فکرێکی لە یەکیەتی لاوان‌دا دەبینم لام وایە یەکیەتی لاوان ئەو ئیستێعدادەی هەیە کە بتوانێ زۆرترین لاوی لە دەوری خۆی کۆکاتەوە و پێویستی‌یەک و دیقەتێ کە لە حیزبی دێموکراتی کوردستان دا دەبینم بۆ لاوان، کە وایە حیزبی دێموکراتیش بە وەزیفەی خۆی عەمەل دەکا کە کومەک بکا تا یەکیەتی لاوان بتوانێ بە باشترین   شێوە بە وەزیفەی خۆی عەمەل بکا. حیزبی دێموکراتی کوردستانیش لەم پێوندییەدا لە هیچ هاوکارییەک بە نسبەت لاوان‌و یەکیەتی لاوان و ڕێکخراوی لاوان دریغی نەکا. جاریکی دیکە داوای سەرکەوتنی  لاوان و ئارەزووی خۆشی و سەعادت بۆ هەمووتان دەکەم 

سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٠٢.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist