حیزبی جمهووری ئیسلامی
“محمد حسین بهشتی” یه‌کێک له رووحانییه چالاکەکانی ڕێپێوانه‌کانی تاران له ساڵی ١٣٥٧ (١٩٧٨) دا، و ئه‌ندامی شووڕاێ شۆڕش(١٩٧٩) و له نزیکانی ئا. خومه‌ینی بوو. ئەو، پێی وابوو گرینگ‌ترین هۆی شکستی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ساڵی ١٣٤٢ (١٩٦٣)، نه‌بوونی ته‌شکیلاتێکی سیاسیی تایبه‌ت بە ڕووحانییه‌ت بووه. بۆیه له ماوەیەکی کەم دوای سه‌رکه‌وتنی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران، حیزبی جمهووری ئیسلامی (حجا)- دامه‌زرا. – دیارە ئەو کاتەی ئاغای بەهێشتی باسی دەکا هەلومەرجەکە بەو جۆرە نەبوو کە حیزب و ڕێکخراوەێکی سیاسی لەو چەشنە ئیمکانی دامەزرانی هەبێ. ئەگەر دامەزراباش بەردەوامی یەکجار کەم دەبوو.-
گرووپی یه‌که‌می دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و حیزبه بریتی بوون لە: ” محمد حسین بهشتی، علی اکبر هاشمی رفسنجانی، سید علی خامنهای، محمد جواد باهنر و عبدالکریم موسوی اردبیلی”. ناوبراوان هه‌مووی له قومێ ده‌رسیان خوێندبوو و موقلیدهکهیان ئا. خومه‌ینی بوو. به‌ڵام بەهێشتی له ئیسفه‌هان، خامنه‌یی له مه‌شهه‌د، ره‌فسه‌نجانی له ره‌فسه‌نجان، مووسه‌وی له ئه‌رده‌وێڵ و باهونه‌ر له کرمانێ را هاتبوون و یه‌کیان گرتبوو. (١)
به پێی قسه‌ی “عبداله جاسبی”، یه‌که‌م جار ئه‌و حیزبه بڕیار بووه ناوی “حیزبوڵڵا”ی لێبنرێ. به‌ڵام دوای شۆڕش، ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران ناوی” حزب جمهوری اسلامی”یان لێناوه. به‌هێشتی- یه‌که‌مین سکرتێری ئه‌و حیزبه- ده‌ڵێ: بیرمان له دامه‌زرانی کۆماری ئیسلامی ده‌کرده‌وه؛ بۆیه به ئیبتیکاری ئه‌و حیزبه “حکومتی اسلامی”مان کرده”جمهوری اسلامی”. ته‌نانه‌ت دروشمی”استقلال، آزادی، حکومت اسلامی”، ئه‌و حیزبه کردی به “استقلال، آزادی، جمهوری اسلامی”. ئه‌و ئاڵوگۆڕانه له‌گه‌ڵ بیروڕای “امام خمینی” ش نزیک بوون. جگه له‌وه‌ش به‌هێشتی ده‌ڵێ: ڕێکخراوه‌کانی نێهزه‌تی ئازادی و موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران، نه‌یانتوانی بوو ویستی شۆڕشگێڕی ڕووحانییهکان ڕێبه‌ڕی بکه‌ن و ئیسلام وه‌ک مه‌کته‌بی ته‌واو عه‌یار، واتا بناژۆیی بناسێنن. هه‌روه‌ها پێویستیی کۆمه‌ڵایه‌تیی و مێژوویی بۆ ئێداره‌ی کۆماری تازه دامه‌زراوی ئیسلامی بوونه هۆی ئه‌وه‌ی، ئه‌و تاقمه( گرووپی دامه‌زرێنه‌ر) هه‌وڵیان بۆ دروستکردنی حیزبێکی سه‌ربه‌خۆ دا. (٢)
هه‌روه‌ها گوتراوه: ڕه‌وتی ئیسلامی که ئاگاداری بۆشایی ته‌شکیلاتی حیزبی خۆی بوو، به‌خێرایی له رێکه‌وه‌تی ٢٩/١١/١٣٥٧ دا، حیزبێکیان به‌ناوی جمهووری ئیسلامی دامه‌زراند که شوێندانه‌رترین حیزب له مێژووی سه‌رده‌می ئێران بوو. (٣)
“حسن آیت، اسداله بادمچیان، عبداله جاسبی، میرحسین موسوی، حبیب اله عسکر اولادی مسلمان، سید محمود کاشانی، مهدی عراقی، علی درخشانی و…” ئه‌ندامانی یه‌که‌مین شووڕای ناوه‌ندی حیزبی جمهوری ئیسلامی بوون.
گرووپێک له ڕووحانییهکان و ژماره‌یه‌کیش له ده‌ست و پێوه‌نده غه‌یره ڕووحانییهکان، به‌پشتیوانی ئایه‌تووڵڵا خومه‌ینی به‌په‌له، هه‌وڵی چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتێکی ئیسلامی‌یان ده‌دا. لهوکاتیدا، که فه‌زای گشتیی و ململانێ له نێوان، میللی گه‌راکان، چه‌په‌کان – به‌ئیسلامی و غه‌یره ئیسلامییه‌وه- و ئیسلامی سوننه‌تی و فیقهی شیعه له ئارادا بوو؛ ده‌ستکرا به دامه‌زراندنی بنیاتە ئیسلامییەکان. به‌وجۆره هه‌م ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێرانیان به‌ره‌و ئیسلامی برد و هه‌م دامه‌زراوه ئیسلامییه نوێیەکانیان چ له شکڵی حیزبی و رێکخراوه وه‌ک: حیزبی جمهووری ئیسلامی و موجاهیدینی ئینقلابی ئیسلامی و چ وه‌ک هیزی نیزامی وه‌ک: کۆمیته‌کانی ئینقلابی ئیسلامی و سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، دادگاکانی ئیسلامی و ئینقلابی دامه‌زراند.
حیزبی جمهووری ئیسلامی که ئه‌ندامه‌کانی خۆی له‌نێو کۆمه‌ڵێک له بازاریه بناژۆیهکان، خوێندکاران و مامۆستایانی لایه‌نگری خومه‌ینی، موئته‌لیفه‌ی ئیسلامی، فیداییانی ئیسلام و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌و حیزب و رێکخراوانه‌ی له ده‌ورانی په‌هله‌وی دووهه‌م دا، لێک بڵاوکرابوون که له نێویان دا، لایه‌نگرانی موجاهیدینی خەڵق و بیروبۆچوونی دیکه‌شی تێدا بوون، پێک هات. ئه‌و حیزبه به‌رانبه‌ر به رێکخراوه‌کانی وه‌ک حیزبی تووده‌ی ئێران و جبهه‌ی میللی ئێران، چریکه فیداییه‌کان و دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ ئه‌وان دامه‌زرا.
ره‌فسه‌نجانی – که یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و حیزبه بووه- له وتوێژێک دا ده‌ڵێ: ” کاتێک که ده‌وڵه‌تی به‌ختیار له به‌ربه‌ری ڕووخاندا بوو بڕیار درا، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دامه‌زرێ، مه‌سه‌له‌ی دامه‌زرانی حیزب، پێویست بوونی خۆی نیشاندا. نه‌بوونی حیزبێکی تایبه‌ت به ڕووحانییه‌ت، کاره‌که‌ی زۆر دژوار کردبوو. بۆیه ئێمه ناچاربووین، نیهزه‌تی ئازادی وه‌ک ده‌وڵه‌ت قبووڵ بکه‌ین. به‌گشتیی ئێمه وه‌ک ڕه‌وتی ئیسلامی و ئیسلام ناس له به‌ره‌به‌ری سه‌رکه‌وتنی شۆڕش دا، پێمان وابوو، دامه‌زرانی حیزب پێویسته. به‌ڵام موشکیله‌که‌مان ئیمام بوو- که موخالیف بوو-. ئه‌ویشمان رازی کرد و دوو حه‌وتوو دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕش یانی ٦ ی ڕشه‌ممه‌ی ١٣٥٧ (١٩٧٩) حیزبی جمهووری ئیسلامی- مان ڕاگه‌یاند. پێشتریش له‌و بابه‌ته‌وه زۆرمان قسه له‌گه‌ڵ دوکتور(د.) سه‌حابی و د. په‌یمان کردبوو و ده‌سته‌یه‌کی 30 ی که‌سیشمان بۆ شووڕای ناوه‌ندی ده‌ستنیشان کردبوو. (٤)
یه‌که‌م سکرتێری ئه‌و حیزبه “محمد حسین بهشتی” بوو. ئەو حیزبە رۆژنامهیهکیشی هه‌ر به‌ناوی “جمهوری ئیسلامی” له جۆزه‌ردانی ١٣٥٨ (١٩٧٩) دا، بڵاوکرده‌وه که ئه‌وکات، عه‌لیی خامنه‌یی خاوه‌ن ئیمتیازی بوو. – ئێستاش که 23 ساڵه ئه‌و حیزبه مهوجوودتی نه‌ماوه ئه‌و رۆژنامه‌یه هه‌ر ماوه وبه مودیرییه‌تی مه‌سیح مهاجری بڵاوده‌بێته‌وه.-
حیزبی جمهووری ئیسلامی به‌هۆی پشتیوانی ئا. خومه‌ینی، مزگه‌وته‌کانی بۆ ناونووسی و ئه‌ندام وه‌رگرتن ته‌رخان کرد. یه‌که‌م شوێن “کانون توحید” بوو. له ماوه‌یه‌کی که‌م دا، ژماره‌یه‌کی زۆر بوون به ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه. مورته‌زا نه‌به‌وی ده‌ڵێ: له یه‌ک، دوو رۆژی ناونووسی دا، 80 هه‌زار که‌س بوونه ئه‌ندامی حیزب له سه‌رانسه‌ری ئێران دا. له وتاری “مقدمات تشکیل حزب” دا، جه‌وادی باهونه‌ر دوای 100 رۆژ ته‌مه‌نی حیزبه‌که‌ی ده‌ڵێ: تا ئێستا 2 میلیۆن که‌س بوونه ئه‌ندامی حیزب. ئامارێکی دیکه ده‌ڵێ: ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه 7 میلیۆن که‌س بوون، که به‌ره‌و زیادبوون ده‌چوون. ” ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی” یه‌کان بۆ به‌رفراوان کردنی ئه‌و حیزبه له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا، هه‌وڵیان ده‌دا. لقه‌کانی حیزب له کارگه و کارخانه‌کان، ناوه‌ندی په‌روه‌رده و ئیداره‌کان و شوێنه جۆراوجۆره‌کانی ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئیسلامی، دامه‌زرێندران. هه‌روه‌ها به‌پێشنیاری ئا. خومه‌ینی ڕێكخراوه‌کانی، به‌ره‌ی موئته‌لیفه، موجاهیدینی ئیقلابی ئیسلامی و رووحانییه‌تی موبارێز، چوونه نێو حیزبی جمهووری ئیسلامی. – ئه‌و حیزبه شێوه‌یه‌ک بوو له حیزبی ڕه‌ستاخیزی ده‌ورانی پێشوو به نێوه‌رۆکی ئیسلامی سیاسییه‌وه-.
سەرچاوەکان
١- حزب جمهوری اسلامی، اولین و آخرین حزب روحانیت، م. رضا علوی، از فعالان حقوق بشر ایران و پژوهندهء سیاست و تاریخ، ساکن تکزاس ئامریکا.-
٢- عبداله جاسبی، تشکل فراگیر، تهران، انتشارات دانشگاه آزاد اسلامی ١٣٧٩، ج١، صفحات٣٦٦ و ٣٧٩. –
٣- شادلو، عباس؛ انقلاب اسلامی از پیروزی تا تحکیم، تهران. مؤلف ١٣٥٨، ص٢٢.-
٤- “حزب جمهوری اسلامی؛ از تأسیس تا انحلال. هاشمی رفسنجانی در مصاحبهای با عبدالمجید معادیخواه و ابولفضل شکوری راد، در تیرماه 1378 که در مجلهء “یاد” منتشر شد.”
سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٠٢.