هه‌ردووک لاقی به جووت به گوریسێکی زبر لێک به‌سترابوون و گوریسه‌که‌ش له ئاڵقه‌یه‌ک گرێدرابوو که به به‌ری میچه‌وه قایم کرابوو. هه‌ردووک ده‌ستیشی به له‌تکه قایشێکی قایم له‌لای پشتیڕا به‌جۆرێک لێک به‌سترابوون که توانای هیچ ته‌کان و جووڵه‌یه‌کیان نه‌بوو. له‌شێکی ڕووت، پێستێکی شه‌قار شه‌قار و سوور هه‌ڵگه‌ڕاو، وه‌ک جۆللانه ئه‌ملاو و ئه‌ولای ده‌کرد. خوێن تنۆک تنۆک له‌به‌ری پێیڕا فیشقه‌ی ده‌کرد و ئینجا به‌ره‌وخوار بۆ لای سه‌ری چۆڕاوگه‌ی ده‌به‌ست و پاش ئه‌وه‌ی مووی سینگ و سه‌ری جوان جوان ده‌خووساند، دڵۆپ دڵۆپ ده‌ڕژایه سه‌ر عه‌رزی. وێڕای خوێن، تنۆکه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ئاره‌قه‌ی له‌شی که به‌هۆی گه‌رم و شێ‌دار بوونی دیوه‌که په‌یتا په‌یتا ده‌هاتنه خوارێ، هه‌رکه ده‌که‌وتنه سه‌ر برینه‌کان وه‌ک چزووی مار تێ‌یان ڕاده‌چوون و ده‌یان برژاندنه‌وه. هه‌رجاره‌ی سه‌ری بۆ لایه‌ک ڕاده‌ژا، به سیله‌ی چاوه دهخوێندا شه‌ڵاڵ بووه‌کانی جووتێک لاقی ده‌دیتن که ده‌نێو پۆتیندا له ته‌نیشتی ڕاوەستابوون. ده‌گه‌ڵ چاو پێکه‌وتنی هه‌ر جووته لاقێک، قامچییه‌ک وه‌له‌شی دهکەوت و شریخه‌ی لێ هه‌ڵ ده‌ستاند. ئه‌و قامچی لێدان و جۆللانه پێکردنه ئه‌وه‌نده دووپات دهبوەوه هه‌تا وای لێ ده‌هات چاوه‌کانی ئیتر ته‌نیا تارماییه‌کیان هه‌ست پێ ده‌کرد و له‌شی خوێناویشی سڕسڕ ده‌بوو. هه‌تا خوێن زیاتر چۆڕاوگه‌ی ده‌به‌ست و پێست سوورتر هه‌ڵ ده‌گه‌ڕا، له‌ش لاوازتر و تاقه‌ت که‌متر ده‌بوو… بڵێسه‌ی تینی ئاگرێک که له ده‌روونی ئه‌و ئینسانه‌دا داییسا ئه‌وه‌نده به‌هێز بوو که ئازاری دیوی ده‌ره‌وه‌ی له‌شی له بیر ده‌برده‌وه. ئه‌و که ئه‌زموونی خۆڕاگریی شاخی هه‌بوو ڕاوه‌ستانی له به‌رامبه‌ر جه‌للاددا بۆی وه‌ک ئاو خواردنه‌وه وابوو. هه‌ر بۆیه هه‌رچه‌ند هێزی گوڕاندنی نه‌مابوو به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی که لێوی ده‌بزووتن ماناکانی ئه‌م ده‌رسی خۆراگرییه‌یان زه‌مزه‌مه ده‌کرد که ده‌ڵێ:
” وه‌ره جه‌للاد!
وه‌ره گیانم هه‌موو له‌ت له‌ت بكه تاكوو بزانی چۆنه ئیمانم.
ئه‌تۆ جه‌للاد!
ئه‌گه‌ر ده‌ربێنی ئێسكانم،
ئه‌گه‌ر بێنی له‌به‌ر چاوم بكوژی گشت عه‌زیزانم،
به وه‌ڵڵاهی،
به خاكی پاكی كوردستان،
ئه‌من كوردم قه‌تیش ناڵێم په‌شیمانم.
<> <> <> <>
وه‌ره جه‌للاد!
وه‌ره ئه‌ی خوێنمژی به‌دكار!
ده‌توانی بیخه‌یه ئه‌ستۆم گوریسی دار
ئه‌وه شانازییه بۆ من،
به‌وه‌ی ناكوژی ئیمانم،
ئه‌وه سه‌ربه‌رزییه بۆ من”. (شاعیری کۆچکردوو مامۆستا عه‌لی حه‌سه‌نیانی-هاوار)
*****
کێ هه‌یه ناوی به هه‌یبه‌تی پێشمه‌رگه ببیسێ و چرۆی خۆشه‌ویستی له باخچه‌ی دڵیدا نه‌پشکوێ؟ چ که‌سێک ده‌توانێ قه‌ڵای داگیرنه‌کراوی غیره‌تی پێشمه‌رگه ببینێ و سه‌ری نه‌وازیشی بۆ دانهنوینێ؟ کام دوندی سه‌رکه‌ش هه‌یه پێشمه‌رگه ڕووی تێ کردبێ و فه‌تحی نه‌کردبێ؟ کێهه بڕیاری گرینگه پێشمه‌رگه دابێتی و بۆ جێبه‌جێ کردنی فیداکاری نه‌کردبێ؟ ده‌ته‌وێ ده‌ریایه‌کت له ئازایه‌تیی پێشمه‌رگه بۆ باس بکه‌م؟ گه‌ره‌کته ده‌رگای دنیایه‌کی نوێت له چۆنیه‌تیی ژیانی سه‌ربه‌رزانه به‌ڕوودا بکه‌مه‌وه؟ داوام لێ ده‌که‌ی پێشمه‌رگه‌ت پێ بناسێنم؟ که‌واته گوێم بۆ بگره و ده‌گه‌ڵ من بۆ ناسینی “خدر میراوه‌یی” ڕوو له دوندی سه‌ربه‌رز بکه.
“… به مه‌سئولیه‌ته‌وه ده‌توانم بڵێم كه هیچ ده‌روێشێكی هیچ شێخێ به قه‌ده‌ر ئێمه به ڕێبازه‌كه‌ی وه‌فادار نه‌بووه، لێره‌دا دوو نموونه‌تان بۆ باس ده‌كه‌م:
ساڵی (١٣٦٢) له‌گه‌ڵ خێزانم (زارا قادرزاده) ژیانی هاوبه‌شمان پێكهێنا. ئێواره‌كه‌ی كه خێزانمیان لێ ماره كردم گوتیان مه‌فره‌زه ده‌چێته ناو شاری سه‌رده‌شت. گوتم منیش ده‌چم. هاوڕێیان زۆریان هه‌وڵدا له‌گه‌ڵم، به‌ڵام سوودی نه‌بوو. شه‌هید “محمووده دۆڵ ” كه فه‌رمانده‌ی لك بوو هاته لام و گوتی: “خدر گیان تۆ ئه‌مڕۆ ژنت ماره كردوه و نابێ بچی بۆ جه‌وله، كوڕه ئابڕووت ده‌چێ خۆ كاكی خۆم له‌سه‌ر تۆ په‌كمان نه‌كه‌وتووه”. گوتم هه‌ر ده‌چم چۆن مه‌فره‌زه بچێته شار‌و ئه‌من له‌گه‌ڵ نه‌بم ناكرێ خولاسه چووم.
هه‌ر له ساڵی (١٣٦٢) مه‌فره‌زه‌مان له باساوێ بوو. له بووبانهڕا كه ناوه‌ندی لكی لێ بوو بێسیمیان كرد كه خدر بنێرنه‌وه دایك و بابی هاتوون. گوتم با له‌وێ بمێننه‌وه تاكوو مه‌فره‌زه ده‌گه‌ڕێته‌وه جا ئه‌وكات ده‌چم بۆ لایان. چه‌ند ڕۆژێك تێپه‌ڕی كه چوینه‌وه بۆ بنكه دایكم و باوكم چووبوونه‌وه و ساڵی دواتر (١٣٦٣) باوكم كۆچی دوایی كرد‌و نه‌مدیته‌وه، ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ له‌بیرم ناچێته‌وه و له‌سه‌ر دڵم بوەته گرێ”.
ئه‌وه ته‌نیا په‌رده‌یه‌ک له شانۆی ژیان و خه‌باتی پێشمه‌رگه‌یه که تێکۆشه‌ر میراوه‌یی هه‌ر له سه‌ره‌تاکانی ده‌ست پێکردنیدا خووی پێ گرتوه و وه‌ک ئه‌سڵ قبووڵی کردوه. میراوەییش لەخۆڕاگریدا چیایەکە و لەفیداکاریدا دەریایەکی پڕ شەپۆل.
کاک خدر میراوەیی له‌و کاته‌وه ده‌ستی داوه‌ته چه‌کی دیفاع و ڕێگای خه‌باتی سه‌ربه‌رزانه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیی هه‌ڵبژاردوه قه‌ت راوه‌ستانی نه‌ناسیوه و ده‌رگای وچانی نهکردوەتهوه. ڕه‌نگه هه‌موو شاخ و ڕه‌وه‌ز و بن پرد و سه‌ر رێگا و نێو جه‌نگه‌ڵ و سه‌رکانی و پاشان پیر و لاو و ژن و پیاوی ناوچه‌کانی سه‌رده‌شت هه‌رکام جارێک و چه‌ند جار سیمای خدری هەڵکەوتەیان دیبێ و ئێستاش له ده‌فته‌ری بیر و زه‌ینی خۆیاندا ڕایان گرتبێ. تێکۆشه‌ر میراوه‌یی له درێژه‌ی کاری به‌رده‌وام و خه‌باتی بێ ئهمانیدا ده‌گه‌ڵ ده‌یان ناوداری دیکه‌ی ئه‌و ڕێبازه ئاشنا بووه و وێڕای ئه‌وان و له‌په‌نا ئه‌وان له دوژمن ڕاساوه و زۆر جار چۆکی پێ داداوه. کاک خدر که له‌دایک بووی میراوێی سه‌رده‌شته و له هێزی به هێزی گیاڕه‌نگدا زۆربه‌ی ماوه‌ی ژیانی خه‌باتکارانه‌ی تێپه‌ڕ کردوه، به‌ڵام ئه‌وه به مانای ئاشنا نه‌بوونی به ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان نییه. لیستێک که میراوه‌یی له فه‌رمانده‌رانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان سازی کردوه که هه‌موویان له دۆستان، هاوسه‌نگه‌ران و ناسیاوانی بوون، سه‌ر له ده‌یان که‌س ده‌دا که سه‌ر به ناوچه جۆراوجۆره‌کانن.
تێکۆشه‌ر میراوه‌یی له کاری یه‌کیه‌تی لاوانڕا ده‌ستی پێ کرد و ئینجا له ڕێکخراوی ناوچه و دواتر هێزی نیزامی‌دا درێژه‌ی پێدا. له ساڵی ١٣٥٨ه‌وه هه‌تا ١٣٦٨ هه‌ر له ناوچه‌کانی سه‌رده‌شت ماوه‌ته‌وه و پله نیزامییه‌کانی یه‌ک به دوای یه‌کدا. هه‌تا جێگری فه‌رمانده‌ری هێز بڕیوه. ساڵی ١٣٦٨ نه‌قڵی هێزی کێله‌شین له ناوچه‌ی شنۆ کراوه و ئه‌رکی فه‌رمانده‌ری لک و دواتریش فه‌رمانده‌ری هێزی به‌ڕێوه بردوه که هاوکات ئه‌ندامی کۆمیته‌ی شارستانیش بووه. ساڵی ١٣٧٢ ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌ی ڕه‌به‌ت کراوه و به‌کاری ته‌شکیلاتییه‌وه خه‌ریک بووه. دواتر له ساڵی ١٣٧٥ دا ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌ی مه‌هاباد کراوه و دوای پێک هاتنی ناوه‌ندی ٢ی کوردستان وه‌ک ئه‌ندامی ئه‌و ناوه‌نده و به‌رپرسی به‌شی ئه‌منییه‌تی کاری کردوه.
ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ ڕه‌نج کێشان و خۆ ماندوو کردن له پێناو ئامانجێکدا که ڕه‌وا و پیرۆزه، کاک خدر میراوه‌یی نه‌ک هه‌ر له پێ نه‌خستوه، بگره به‌ته‌واوی قاڵی کردوه. ئێستا خدر میراوه‌یی سیاسه‌تمه‌داره، گه‌ڵاڵه داڕێژه، رێکخه‌ر و ته‌شکیلاتییه، موبه‌لیغ و مامۆستایه. ده‌یان ساڵ مانه‌وه له سه‌نگه‌ری به‌رگری و به گژ دوژمن چوندا ئه‌و ئینسانه‌ی به جۆرێک ڕاهێناوه که ئازاره‌کانی کۆمه‌ڵ باش بناسێ و له زمانی ده‌رده‌داران تێ‌بگا. هه‌ر بۆیه هه‌تا ئێستا کۆڵی نه‌داوه و هه‌روا بۆ پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌نێ هه‌تا له ئامانج نیزیک و نیزیکتر ده‌بێته‌وه. ناوبراو له ته‌مه‌نێکی هه‌رزه‌کاریدا و به ده‌ستی به‌تاڵ پێی نایه مه‌یدان، بەڵام لە زانستگەی شۆڕشدا هەگبەی خۆی پڕ کرد و باوەشی بۆ هەموو زانیارییەکان کردەوە.
تێکۆشه‌ر خدر میراوه‌یی نموونه‌ی ئینسانی به‌هه‌ڵوێست و لهخۆبوردوویه. کوردستان به‌خۆشییه‌وه زۆر میراوه‌یی دیکه‌ی هه‌ن که هه‌موو ئازا و به‌جه‌رگ و بێ باکن. مێژووی به‌رگریی چه‌کدارانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه پڕه له سیمای ناسراوی وه‌ک کاک خدر و لیپا و لیپه له ئینسانی خاوه‌ن به‌هره و هه‌ڵوێست. ئه‌وانه هه‌مووی خه‌زێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌ن و کورد به‌وانه‌وه پشتی قایمه. به‌رهه‌می ڕه‌نجی خدر میراوه‌یی هه‌رچه‌ند هه‌تا ئێستا پێ نه‌گه‌یوه به‌ڵام بێگومان ڕۆژێک کورد سوودی لێ ده‌بینێ. میراوه‌یی ئه‌وه‌ی بۆ وه‌به‌ر هێنانی باغی ژینی کورد له‌ده‌ستی هاتوه کردوویه‌تی و هه‌ر ئێستاش خه‌ریکه. که‌سێکی ئاوا جێگای ڕێز و ته‌قدیره و شیاوی وه‌رگرتنی میداڵی سه‌رفیرازییه. سه‌ربه‌رزی بۆ خدر میراوه‌یی و سه‌رکه‌وتن بۆ خه‌باته ڕه‌واکه‌ی.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٠٢.