• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

حەسەن رووحانی، سەرکۆمارێک کە کلیلەکەی زۆر درگای نەکردەوە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/04/25
جۆری بابەت: بیروڕای ئازاد

حەسەن رووحانی، حەوتەمین سەرکۆماری ئێران، گەیشتن بە رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ وڵاتانی رۆژاوایی، بە گرینگترین دەسکەوتی خۆی دەزانێ و ئاواتەخوازە کە بەم بەڵێنی‌یە وەدیهاتوەوە بۆ جاری دووهەمیش ببێتەوە بە سەرکۆمار.

رووحانی لە گەڵ ئەوەی‌کە ئەندامی دامەزراوەیەکی بناژۆخوازی وەک کۆمەڵەی رووحانییەتی خەباتکارە، هەم لە رێفۆرمخوازان نزیکەو هەم لە گەڵ بەشێک لە بناژۆخوازان‌دا کەین و بەینی خۆی هەیەو وەک سیاسەتمەدارێکی میانەڕەو بە درێژایی تەمەنی ٤٠ ساڵەی کۆماری ئیسلامی پۆستی جۆراوجۆری دەوڵەتی و حکوومەتی هەبووە.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی‌دا بە هێنانەوەی زیاتر لە ١٨ میلیۆن دەنگ بە درووشمی “اعتدال”ەوە بوو بە حەوتەمین سەرکۆماری رێژیمی ئێران و هەوڵە دیپلۆماتیکەکانی دەوڵەتەکەی لە سەر چاک‌کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ئەمریکاو وڵاتانی عەرەبی چڕ کردەوە.

ئێستاو دوای چوار ساڵ کە بەشێکی زۆری وادەو بەڵێنی‌یەکانی نەهاتوونەتە دی و باری ئابووری خەڵک گۆڕانێکی ئەرێنی بەخۆوە نەگرتووە، دیسان پێوەیە ببێتەوە بە سەرکۆمار.

رووحانی لە گوندی “سەرخە”، هەڵکەوتوو لە رۆژاوای شاری سمنان و لە بنەماڵەیەکی “خاوەن مەکتەب” لە دایک بووە. “مەلا لوقمان”ی باوەگەورەی و گەورەی بنەماڵە، لە مەکتەبەکەی‌دا دەرسی قورئان و کتێبە دینی‌یەکانی بە ژنان و کچانی ئاوایی دەوتەوە.

ساڵی ١٣٤٠ رێی کەوتە حەوزەی عیلمیەی قوم و بوو بە قوتابیی محەممەدرەزا گوڵپایگانی و فازلی لەنکەرانی. هەر لەو کاتەوە ناوی لە “فەریدوون”ەوە گۆڕی بە “رووحانی”. چونکی بە بۆچوونی قوتابیان‌ی دیکە، نەدەکرا کە دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی خوێندن بە “ئایەتووڵڵا فەرەیدوون”ی بانگ بکەن. کاتێک کە ناوبراو لە ساڵی ١٣٥٨‌دا وەک نوێنەری شاری سمنان رێی کەوتە پارلمانی ئێران، لە شناسنامەکەیشی‌دا ناوی خۆی گۆڕی و بە رەسمیی بوو بە “حەسەن رووحانی”.

هەر لەو ساڵەدا ئەرکی پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی نارێک‌وپێکی ئەرتەشی وڵاتی پێ‌ئەسپێردرا. لە هەمان کات‌دا وەک یەکێک لە سێ ئەندامی شوورای سەرپەرەستی رادیو تەلەڤیزیۆنی ئێرانیش دەست‌نیشان کرا.

رووحانی پێش لە شۆرشی ١٣٥٧ی هەتاوی، دژ بە رێژیمی شاهەنشاهی هاوخەباتی هاشمی رەفسەنجانی بوو. لە سەردەمی سەرکۆماربوونی هاشمی ‌دا، رووحانی سکرتێری  ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و راوێژکاری ناوبراو بۆ کاروباری ئەمنیەتی بوو. هەروەها ئەو لە ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی یەکێک لە لە هەڵبژێراوانی رەفسەنجانی بۆ دانووستان لە گەڵ ئەمریکا لە پێوەندی لە گەڵ رووداوی “ایران کنترا” بوو.

نزیکترین هاوکاریی ئەو دوو کەسە لە کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندی‌یەکانی نیزام بیچمی گرت و درێژەی کێشا. ساڵی ١٣٧٠ رووحانی بوو بە ئەندامی کۆڕ و ساڵێک دواتر سەرۆکایەتی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتێژیی ئەو کۆڕەی لە ئەستۆ گرت. بە پێی قسەی فەلاحییان، وەزیری ئیتلاعاتی دەوڵەتی سازەندەگی هاشمی، رووحانی  بە لای رەفسەنجانی‌یەوە کەسێکی لێهاتوو بوو بۆ وەزیری ئیتلاعات، بەڵام لە کۆتایی‌دا فەلاحییان ئەو پۆستەی گرتە ئەستۆ.

تا پێش لە مەرگی رەفسەنجانی، رووحانی وەک هاوپەیمانێکی ناوبراو ناوی دەهات. پشتیوانیی رەفسەنجانی و خاتەمی و بە گشتیی رێفۆرمخوازەکان، بوون بە سەرکۆماریی ئەوی لێ‌کەوتەوە. هەر ئەم پشتیوانی‌یە دیسان بۆ ئەم دەورە لە هەڵبژاردنەکانیش بۆ رووحانی لە ئارا دایە، بەڵام ئەمجارەیان بە بێ رەفسەنجانی دەبێ.

نزیک بە دوو ساڵ دانووستان لە پێوەندی لە گەڵ پرسی ناوکی و، گەیشتن بە رێکەوتنی بەرجام، دەسکەوتێکە کە رووحانی پێی “سەرکەوتنێکی گەورەی سیاسەتی دەرەکی”ی دەوڵەتی یازدەهەمە. لە رۆژی ناونووسینی‌دا بۆ سەرۆکایەتیی دەوڵەتی دوازدەهەم، رووحانی وتی کە تەنیا ئەوە کە شایانی ئەوەیە کە “کۆرپەڵەی بەرجام” بۆ چوار ساڵی دیکە سەرپەرەستیی بکات.

هەڵبەت دانووستانی ناوکیی لە ساڵانی پێشترەوە دەستی پێ‌کردبوو. لە سەرەتای دانووستانەکان‌دا لە ساڵی ١٣٨٢ بۆ ١٣٨٤، رووحانی لە پۆستی سکرتێری ئەنجوونی بەرزی ئەمنیەتی نەتەوەیی، سەرۆکی تیمی دانووستان‌کار بوو. ئەو لە ساڵی ١٣٨٢ دا لە نێوان خاتەمی، سەرکۆماری ئەوکات و خامنەیی، رێبەری نیزام‌دا سەبارەت بە چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی ئەم دانووستانە رۆڵی ناوبژیوانی گێڕا.

لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا چەند جارێک لە قسەکانیان‌دا وا دەرکەوتووە کە رووحانی و عەلی خامنەیی بۆچوونی جیاوازیان لە سەر کۆمەڵێک بابەت و پرسی تاکتیکی و ستراتێژی لە ئارا دایە. بەتایبەت سەبارەت بە دانووستانی ناوکی و پێوەندی لە گەڵ ئەمریکا، جیاوازی‌یەکان بە ئاشکرا دیارن. یەکێک لە بەرچاوترین رەخنەکانی خامنەیی لە رووحانی، پێوەندی بە رێکەوتنی بەرجام و کاریگەریی ئەم رێکەوتنە لە سەر بارودۆخی ئابووری وڵاتەوە هەیە. لەولایشەوە لایەنگرانی دەوڵەت و خودی رووحانی پێیان وایە بەرجام شوێنەواری ئەرێنی لە سەر ژیان و گوزەرانی خەڵک دەبێ.

لە پێوەندی لە گەڵ دین و سیاسەت‌دا ئایەتووڵڵا خامنەیی مانگی رێبەندانی ٩٢ی هەتاوی وتبووی؛ دەوڵەتی دینی لە گەڵ دینی دەوڵەتی هیچ جیاوازی‌یەکی نیە. شەش مانگ دواتر رووحانی لە جوابی ئەم قسەیەدا وتی؛ من دەزانم کە دەوڵەتی دینی شتێکی باشە، بەڵام نازانم دینی دەوڵەتی یانی چی!! و نابێ دین بە دەوڵەت بسپێرین.

خالێکی دیکەی جێی ناکۆکیی رووحانی لە گەڵ خامنەیی، بەندکردن یان دەستبەسەرکردنی موسەوی و کەڕووبی، دوو رێبەری رێفۆرمخوازە. رووحانی چەند جارێک باسی لە لابردنی سزای حەسری لە سەر ناوبراوان کردوە. بەڵام لایەنگرانی بەیتی رێبەری پێیان وایە کە ئەوە لە سەڵاحییەتی خامنەیی‌دایەو دەوڵەت بۆی نیە قسەی لە سەر بکات.

رووحانی چەند جارێک باسی لە پێکهێنانی فەرهەنگسەرای زمانی و فەرهەنگی بۆ کەمەنەتەوەکانی وەک کورد و ئازەری کردوە. ئەو بەڵێینی دابوو بۆ کاروباری نەتەوەکانی ئێران راوێژکارێکی تایبەتی بۆ خۆی دابنێ و گرینگی بە پەیرەوانی ئایین و ئایینزاکانی دیکەی جیا لە شیعە بدات.

بەڵام ئێستا کە خەریکە بۆ دووهەمجار تەبلیغی بەڵێنی‌یەکانی بۆ بوونەوەی بە سەرکۆمار بۆ چوارساڵی داهاتوو دەکا کە هیچکام لەم وادەو بەڵێنی‌یانەی بە جێ نەگەیاندووە.

 

وەرگێڕان لە فارسی‌یەوە بۆ کوردی: سوورووسات

بابەتی هاوشێوە

بیروڕای ئازاد

ئەو وانانەی قەت فێریان نابین

ڕێکەوتی 2022-03-28
بیروڕای ئازاد

پێشمەرگەی وێژمانساز

ڕێکەوتی 2021-07-06
بیروڕای ئازاد

کۆمای ئیسلامی؛ قەیران یان فورسەتی بایکۆت

ڕێکەوتی 2021-06-16

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist