رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو حه‌سه‌نی رووحانی سه‌رۆککۆماری ئێران له کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده‌رانی پۆلیسدا گوتی: پۆلیس ئه‌رکی ئه‌وه نیه ئیسلام به‌ڕێوه به‌رێ، به‌ڵکوو ئه‌رکی پۆلیس ئه‌وه‌یه قانوون به‌ڕێوه به‌رێ.
رۆژی دووشه‌ممه ژماره‌یه‌ک له ئایه‌توڵڵا کاربه‌ده‌ست و بڕیارده‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی، که‌سانی وه‌ک مه‌کاریمی شیرازی، سافیی گوڵپایه‌گانی و نووری هه‌مه‌دانی دژکرده‌وه‌یان له به‌رامبه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی رووحانی دا نیشان دا. ئه‌و چه‌ند ئایه‌توڵڵایه قسه‌کانی حه‌سه‌نی رووحانیان به واتای دژایه‌تی له‌گه‌ڵ “ئه‌مر به مه‌عرووف” دانا و ئه‌مر به مه‌عرووفیان به ئه‌رکی هه‌موو که‌س دانا که ده‌بێ به‌ڕێوه‌ی به‌رن.
له روانگه‌ی تیئۆریسییهنهکانی کۆماری ئیسلامی و رێبه‌رانی واقعیی کۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌بێ هه‌ر مسوڵمانێک ئه‌مر به مه‌عرووف و نه‌هی له مونکر بکا. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له مێژووی ٣٦ ساڵه‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا هه‌رج و مه‌رج و بێ سهرهوبهرهییهکی زۆری له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا پێک هێناوه‌و بۆته سه‌رچاوه‌ی گه‌لێک جینایه‌ت و کاره‌سات له ئێران‌دا.
له ژێر ئه‌و جۆره رێنوینیانهدا هه‌ر به‌سیجییه‌کی وه‌فادار به کۆماری ئیسلامی به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێ ده‌خاله‌ت له ژیانی شه‌خسی و کاروباری رۆژانه‌ی خه‌ڵکدا بکا و خۆی بکاته موعه‌للیمی ئه‌خلاقی ئه‌وان. له کاتێکدا زۆربه‌ی ئه‌و بهسیجانه که له به‌رگی پۆلیس و هێزه ئینتیزامییه‌کان دان بۆخۆیان له رووی ئه‌خلاقی و تهربییهتییهوه گیروگرفتێکی زۆریان هه‌یه.
کاتێک وڵات به پێی قانوون و به حوکمی دادگایه‌کی بێلایه‌ن و دادپه‌روه‌ر به‌ڕێوه نه‌چێ و هه‌ر که‌س له خۆیه‌وه راست بۆوه و ئه‌مر به مه‌عرووف بکا، کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ئانارشیزم، واته بێسه‌ره‌و به‌ره‌یی و کهسبهکهسییهکی سه‌یر ده‌چێ، بێ سهرهوبهرهییهک که ٣٦ ساڵه خه‌ڵکی ئێران به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێ.
له ژێر رێنوێنییه‌کانی ئه‌و جۆره ئایهتوڵڵایانهدا هه‌ر به‌سیجییه‌کی وه‌فادار و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی له‌و حکوومه‌ته‌دا ده‌توانێ به لێکدانه‌وه و به عه‌قڵی خۆی هه‌ڵسوکه‌وت له خه‌ڵکی بکا. ژیان گوزه‌رانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک تابیعی حه‌ز و ئاره‌زوو ئه‌فرادی به‌سیجی و پۆلیسه ئیمانداره‌کان ده‌بێ. له نێو ئه‌و هه‌مووه حه‌ز و ئاره‌زووه‌ی به‌سیجییه‌کاندا روون نیه قانوون چیه و حه‌ق کامه‌یه.
له هه‌لومه‌رجێکی وا دا مه‌ئموورانی ئه‌مر به مه‌عرووف هه‌ر کات گیر وگرفتی ماڵیان بۆ هاته پێش یان له کاتی پێشبڕکێی ده‌وڵه‌مه‌ندبووندا، ده‌توانن به‌رتیل له خه‌ڵکی وه‌ربگرن و هه‌ر رۆژه‌ی بیانوویه‌ک به خه‌ڵکی بگرن و ئه‌مر به مه‌عرووف زۆر به ئاسانی جێگای خۆی بدا به ئه‌مر به به‌رتیل.
مه‌ئموورانی ئه‌مر به مه‌عڕووف به قه‌ول ئه‌رکیان پاراستنی نامووسی خه‌ڵک و پێشگیری له فه‌ساده. هه‌ر وا بزانه ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بن خه‌ڵک نازانێ ئه‌و جۆره مه‌سه‌لانه چن. له کاتێکدا مه‌ئموورانی ئه‌مر به مه‌عرووف بۆخۆیان له‌م باره‌یه‌شه‌وه گیروگرفتێکی زۆریان هه‌یه. له خۆڕا نیه له ماوه‌ی ئه‌و ٣٦ ساڵه‌دا ئێران له رووی فه‌ساده‌وه له ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه دایه که فه‌سادیان تێدا به‌ربڵاوه. ئه‌زموونی ئێران و زۆر وڵاتی دیکه و گه‌لێک ئه‌زموونی دیکه له مێژوودا ئه‌وه‌یه که هه‌ر کات له وڵاتێک‌دا که‌سانێک خۆیان به پاک زانی و خۆیان کرد به قه‌یووم و موعه‌للیمی ئه‌خلاقی خه‌ڵکی، ئه‌و وڵاته به‌ره‌و فه‌ساد ده‌چێ.
ئاکامی ئه‌مر بهمهعرووف له ئێران‌دا گرێ دراوه به زۆر جینایه‌تی سامناکه‌وه. مه‌ئمووره تێرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی که کوشتنی رووناکبیران، نووسه‌ران و سیاسه‌تمه‌دارانی جیابیران له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه وڵات پێ ده‌سپێردرا و له مێژووی ئێران‌دا به قه‌تڵه زنجیره‌ییه‌کان ناوبانگی ده‌رکرد، هه‌ر ئه‌و سه‌ربازه بێ ناوونیشانانه‌ی ئیمامی زه‌مان واته هه‌مان مه‌ئموورانی ئه‌مر به معرووف بوون. مه‌ئموورانی ئه‌مر به مه‌عرووف بوون که جینایه‌ته‌کانی ناسراو به قه‌تڵه جاڵجاڵۆکییهکانیان به‌ڕێوه ده‌برد که ژماره‌یه‌کی زۆر له ژنان به ناوی نامووسه‌وه کوژران و ته‌رمه‌کانیان له سه‌ر شه‌قام فڕێ ده‌دران.
سه‌ره‌نجام له کاره‌ساتی ئه‌مر به مه‌عرووفدا ئه‌وه ته‌نیا ژنانن ده‌بنه قوربانی و به ناڕه‌وا ده‌که‌ونه به‌ر شک و گومانی بێجێی ئه‌و بهسیجانهی که بۆ رازیکردنی به‌رپرسه‌کانیان و بۆ دابینکردنی ژیانی پڕ له شووره‌یی خۆیان ده‌ست له هیچ ناپاکی و جینایه‌تێک ناپارێزن.