ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و خه‌ڵکی کورد له ئێران له ماوه‌ی زیاتر له ٣٧ ساڵ ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، ئه‌گه‌رچی زۆرترین شاڵاوی زهختو سه‌رکوتیان له‌سه‌ر بووه‌و سیستماتیک توند‌و تیژییان له حه‌قدا کراوه، به‌ڵام خه‌ڵکێکی زیندوو، له‌سه‌ر ههستو باوهڕبهخۆنو، سه‌رقاڵی زۆر جموجۆڵو کلتووری جوانی کۆمهڵایهتیو سیاسین.
کاتێک له مه‌ریوان ناوه‌نده سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ڕێژیم تاوانبارێک به جلی سووری ژنانه‌وه به‌نێو شاردا ده‌گێڕن، خه‌ڵک ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قام تاکوو بڵێن ژن سه‌رچاوه‌ی ژیان‌و پاکی‌و پیرۆزییه‌و، ئه‌و شکۆیه به‌و کاره دزێوه ناڕووشێ.
کاتێک ماهان ڕه‌حیمی، منداڵه ته‌مه‌ن ٨ ساڵانه‌که‌ی قوتابخانه‌ی شیخ شه‌ڵتووتی مه‌ریوان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌کی دهگهمهنو نه‌ناسراو لاواز دهبێو تووکی سه‌ری ده‌وه‌رێ، محه‌ممه‌د عه‌لی محه‌ممه‌دیان، مامۆستاکهیو قوتابییانی هاوپۆلی بۆ هاوسۆزی کردن له‌گه‌ڵ ماهان سه‌ری خۆیان ده‌تاشن تا بڵێن کورد پێچه‌وانه‌ی ته‌بلیغاته‌کانی ڕێژیم سه‌ربڕ نییه، به‌ڵکوو سه‌ری مرۆڤایه‌تییان له ئێران‌دا به‌رز ڕاگرتوه.
کاتێک بیری دزێو‌و ده‌ستی ناحه‌زی نه‌یارانی ژین‌و ژینگه به ئاگرخستنه‌وه له دار‌و دهوهنو ژینگه‌ی کوردستان ده‌خرێته کار، کاتێک بڕیاری کوێرکردنه‌وه‌ی کانی‌و کوژاندنه‌وه‌ی ئاگردانی نه‌ورۆزیان ده‌درێ، ئه‌وه لاوانی کوردن دێنه مهیدانو، به هه‌وڵه ژینگهپارێزییهکانیان، به وهدهنگهاتنو ڕاسانیان ده‌ڵێن کوردستانه‌که‌یان، ژین‌و ژیواریان بێ خاوهنو له‌بیرکراو نییه.
ئێستاش ماوه‌یه‌که له کوردستان هه‌وڵه‌کان له پێناو به‌خشینه‌وه‌ی ژیاندا، بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی بنه‌ماڵه‌ی خوێنگران له تاوانبارانی ئێعدامی گه‌رموگوڕیی زیاتری پێوه دیاره تا بڵێن کوردستان شوێنکه بۆ لێ فێربوون، سه‌رچه‌شنێکه بۆ په‌ره‌پێدانی ڕوحی لێبوردهییو ئاشته‌وانی.
وه‌ک له هه‌واڵه‌کاندا هاتبوو چه‌ند ڕۆژ له‌وه پێش به هیممه‌تی کۆمه‌ڵێک که‌سی نیازپاک بنه‌ماڵه‌ی کوژراوێک له سنه دوای ١٠ ساڵ له تۆڵه‌و کوشتنه‌وه‌ی بکوژی کوڕه‌که‌یان خۆش بوون. له پاره‌که‌وه تا ئێستا ئه‌وه هه‌شته‌مین که‌سه له پارێزگای سنه له بن په‌تی سێداره ڕزگاریان دهبێو به هۆی لێبوردنی خوێنگرانو بنه‌ماڵه‌ی کوژراوه‌کان ژیانێکی نوێیان پێ ده‌به‌خشرێ.
ئه‌م هه‌وڵانه له ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، له ورمێ‌و ئیلام‌و کرماشانیش له ئارادان‌و بایه‌خی ئه‌و تێکۆشانه کاتێک پتر دیار‌و به‌رهه‌ست ده‌بێ که ده‌بینین ڕاست له کاتێکدا حاکمییه‌تی کۆماری ئیسلامی په‌ره به کلتووری توند‌و تیژی‌و باوکردنی دیارده‌ی تۆڵه‌و کوشتنه‌وه ده‌دا، له کوردستان؛ له هه‌ناوی کۆمه‌ڵگای تاسه‌ر ئێسقان هاڕدراوی توند‌و تیژیی حکومه‌تییه‌وه بانگه‌شه‌ی لێبوردهییو به‌خشینه‌وه‌ی ژیان‌و گیان ده‌کرێ.
حاکمییه‌تی کۆماری ئیسلامی تا ئێستاش به بیانووی دابینكردنی نهزمو ئه‌منیه‌تی كۆمه‌ڵگا په‌ره‌ی به ئیعدام داوه‌و ئه‌وه‌نده‌ی بۆی کراوه به تهبلیغاتو پاساوهێنانه‌وه وایکردوه کوشتن‌و ئێعدام له‌و وڵاته‌دا وه‌ك شتێكی زۆر ئاسایی چاوی لێ بكرێ، به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که رێژیم له ئێعدام نه‌ک وه‌ک رێکارێک بۆ جێگرکردنی ئه‌منیه‌ت له کۆمه‌ڵگا، به‌ڵکوو له‌ژێر سێبه‌ری ره‌وایی شه‌رعییه‌تی ئایینی‌دا له‌چه‌كی ئیعدام، وه‌ك مۆدێلێكی سه‌ركۆتی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌هێزتر كردنی پێگه‌ی خۆی که‌لکی وه‌رگرتوه. ئه‌گینا دیاره که سزای هه‌ره قورسی ئێعدام‌و له داردرانی ده‌یان هه‌زار که‌س له ئێران له ماوه‌ی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا له کوێ ئه‌منیه‌تی بۆ کۆمه‌ڵگا گه‌ڕاندۆته‌وه؟ به تایبه‌ت که ده‌بینین له ئاستی جیهاندا به کارکردن له سه‌ر په‌روه‌رده‌ی ناتوندو تیژی توانیویانه ئه‌منیه‌ت‌و کلتووی وێکهه‌ڵکردن له کۆمه‌ڵگادا جێ بخهنو ئه‌مڕۆکه ته‌نیا له که‌متر له ٢٠ وڵات‌دا نه‌بێ سزای ئێعدام له‌وڵاتانی دیكه‌ی دنیا به ته‌واوی هه‌ڵ گیراوه له نێو ئه‌م وڵاتانه‌شدا زۆرترین ئیعدامه‌كان له‌٥ وڵات‌دا دهکرێنو ئێرانیش له سه‌رووی ئه‌و ٥ وڵاته‌دا جێی گرتوه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران به پشتبه‌ستن به ده‌قه ئاینییه‌کان کوشتنهوهو تۆڵه‌کردنه‌وه به مافی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای خوێنگر دهزانێو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و مافه قانونییه شه‌رعییه‌ته‌که‌ی له ده‌قه پیرۆزه‌کان وه‌رگرتوه، که‌واته گۆڕینی قانوون و هه‌ڵگرتنی سزای ئیعدام له نیزامی قه‌زایی ڕێژمدا ئه‌سته‌مه‌و بوار نادا. له‌و نێوه‌دا ئه‌وه خهڵکو توێژی ئاگا‌و هه‌ستیاری کۆمه‌ڵگان که ده‌بێ قۆڵی لێ ههڵکهنو به‌گژ هه‌ستی تۆڵه‌و توند‌و تیژیدا بچنه‌وه.
چالاکانی مه‌ده‌نی له ئێران که کوردستان ده‌توانێ ڕچهشکینی ئه‌و مه‌یدانه‌ش بێ ده‌بێ ئه‌و قهناعهتو باوه‌ڕه له کۆمه‌ڵگاو بیروڕای گشتیدا پێک بێنن که ئێعدام‌و کوشتنه‌وه ناتوانێ‌و نه‌یتوانیوه کاریگه‌ریی له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی تاوان‌و توند‌و تیژییه‌کان هه‌بێ. ده‌بێ ئه‌و عه‌قڵانییه‌ته جێ بخرێ که کۆمه‌ڵگایه‌کی ئه‌مڕۆیی ده‌بێ مرۆڤته‌وه‌ر بێ‌و له‌ودا مافی ژیان پله‌و بایه‌خێکی به‌رزی هه‌یه‌و نابێ خهڵکو حاکمییهتو کۆمه‌ڵگا به‌هیچ بیانوویهکو له‌ژێر هه‌ر پاساوێکدا ئه‌و مافه له که‌س بستێننه‌وه یان زه‌وتی بکه‌ن.
ڕاسته که تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه وه‌ک حه‌ق، حه‌قه‌و شه‌رعییه‌ته‌که‌ی له قورئان وه‌رگرتوه، به‌ڵام له‌وێشدا هه‌ر له‌و جێیه‌ی باس له ره‌وایی ئه‌و مافه ده‌کا، هاتووه که بهخشینو لێبوردنیش ده‌بێته کهففارهی گوناحان. هه‌ر بۆیه جێی خۆیه‌تی ئه‌وانه‌ی به تێپه‌ڕین له‌و مافه‌یان ڕچه‌شکێنی ڕوحی لێبورده‌یی بوون له کۆمه‌ڵگادا ڕێزیان لێ بگیردرێ. ده‌بێ نوخبه‌کانی کۆمه‌ڵگا، شاعیران، نووسهرانو هونه‌رمه‌ندانی خۆشناو و ده‌روه‌ستی کۆمه‌ڵ به پێکهێنانی گرووپ‌و که‌مپینی جۆراوجۆر‌و فستیڤاڵی بابه‌تی له پێناو جێخستنی ئه‌و نۆڕمه‌دا چالاک بن‌و ئه‌رکی خۆیان به‌جێ بێنن.