بەشێک لە کرده‌وەکانی شووڕای ئینقلاب
له یه‌که‌مین رۆژی هاتنه‌وه‌ی ئا. خومه‌ینی لە ٢٦‌ی بەفرانباری١٣٥٧ (١٩٧٩) بۆ ئێران- دوای پتر لە ١٤ ساڵ دوورخراوەیی- باسه گرینگەکانی وه‌ک: پێکهاتنی ده‌وڵه‌ت، دامه‌زرانی مه‌جلیسی دامه‌زرێنه‌ران (موئه‌سیسان) و خێبره‌گانی یاسای بنەڕەتی، له شووڕا هاتنه ئاراوه.
هه‌نگاوەی یەکەمی شووڕا، پێش سەرکەوتنی راپەڕین، پێشنیاری مێهدی بازرگان- رێبەری نێهزەتی ئازادی- وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیری ده‌وڵه‌تی کاتی بوو، که خومه‌ینی په‌سندی کرد. دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گەلانی ئێران له ٢٢ ی ڕێبه‌ندانی ١٣٥٧ دا، شووڕای ئینقلاب و ده‌وڵه‌تی کاتی له‌ژێر ڕێبه‌ری ئا. خومه‌ینی که پشتیوانی میلیۆنی خه‌ڵک مه‌شرووعییه‌تی پێدابوو، ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌ست گرت.
هه‌نگاوی دوویه‌م، دامه‌زرانی «کۆمیته‌ی کاتی شۆڕشی ئیسلامی» بوو، بۆ به‌رگری له شۆڕش له به‌رانبه‌ر دژی شۆڕش له شاره‌کان دا. مه‌هده‌وی که‌نی وه‌ک:»سه‌رپه‌رستی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمیته‌کانی شۆڕشی ئیسلامی» به حوکمی ئا. خومه‌ینی دیاری کرا.
پاشان ئه‌و شووڕایه، میللی کردنی بانکه‌کان و سه‌نعه‌ته گه‌وره‌کان، رێک‌وپێک کردنی دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی، به‌ڕێوه‌بردنی راپرسی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ نیزامی کۆماری ئیسلامی، پێداچوونه‌وه به یاسای بنه‌ڕه‌تی نوێ و بڵاوکردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌کان دا، په‌سندی یاسای شووڕاکانی محه‌للی، په‌سندی پێڕه‌و (اساسنامه) ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی – له ٢ ی بانه‌مه‌ڕی١٣٥٨ دا-، په‌سندی ئایین نامه‌ی مه‌جلیسی خیبره‌گان [یاسای بنه‌ڕيتی]، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری و مه‌جلیسی شووڕای ئیسلامی و…ی ئه‌نجام دا. (١)
«عزت اللە سحابی» سەبارەت بەو شووڕایە دەڵێ:»شووڕای ئینقلاب ئاوێنەی تەواو دیمەنی میللەتی ئێران و شۆڕشی گەورە و بەرپانییەکەی نەبوو. لایەنگرانی شەریعەتی نوێنەرانی حیزبە سیاسیی و میللییەکانی بەڕابردووی تێدا نەبوو. لە نوێنەرانی لاوان و خوێندکاران هیچ‌کەس نەبوو، چەپ و مارکسیستەکانیش نوێنەریان نەبوو. موجاهیدین نوێنەریان نەبوو، بەڵام رووحانییەکانی شووڕای ئینقلاب لە ساڵی ٥٨ هەتا ٥٩ منیان بە، نوێنەری موجاهیدین و کەسانی وەک مەرحوومی شەریعەتی دەزانی، میللی گەراکانیش نوێنەریان نەبوو.» (٢)
داگیرکردنی باڵیۆزخانه‌ی ئەمریکا و شووڕای ئینقلاب
دوای هێرشی نادروست و په‌یمان شکێنانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له تاران، و داگیرکردنی و بە بارمتەگرتنی دیپلۆمات و کارمەندەکانی، له لایه‌ن خوێندکارانی بناژۆخوازی ئیسلامی – که پاشان ناوی خوێندکارانی خه‌تی ئیمامیان له‌خۆیان نا-، له‌١٣ ی گه‌ڵاڕێزانی ١٣٥٨ دا، ده‌وڵه‌تی کاتی و به‌تایبه‌تی مێهدی بازرگان هه‌وڵی زۆر به‌جێیان دا، ئه‌وکاره دزێوه هه‌رچی زووتر چاره‌سه‌ر بکرێ. به‌ڵام ئا. خومه‌ینی بێ گوێ دان به یاسا و پرێنسیپه نێونه‌ته‌وییەکان، ئه‌و کردوه دژی یاسایییەی – که وه‌ک هێرش بۆ سه‌ر خاکی وڵاتێک حیسێبی بۆ ده‌کرێ-، به «شۆڕشی دووهه‌م» و گه‌وره‌تر له شۆڕشی یه‌که‌م (ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی به‌رایی ئێران) پێناسه کرد!؟ ئەو کردەوە کاره‌که‌ی زۆر دژوارتر کرد. دەوڵەتی کاتی بە ناچاری- وەک ناڕەزایەتی- دەستی لەکار کێشایەوە.
هه‌رچه‌ند دژکرده‌وه‌که‌ی بازرگان و کابینه‌که‌ی هه‌ڵوێستێکی ئه‌رێنی بوو؛ به‌ڵام ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته – که ئه‌ندامی شووڕای شۆڕش بوون-، بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌وڵه‌تیان به‌ڕێوه برد. له‌و کابینه‌یه دا، عه‌لی خامنه‌یی- به‌رگری و سپا-، هاشمی ره‌فسه‌نجانی – نێوخۆ-، محه‌ممه‌د جه‌وادی باهونه‌ر – فێرکردن و بارهێنان-، مه‌هده‌وی که‌نی – دادگوسته‌ری-، به‌نی سه‌در – ده‌ره‌وه و ماوه‌یه‌کیش دارایی-، موعین فه‌ر- نه‌وت-، حه‌بیبی – ئامووزشی به‌رز-، عیزه‌توڵلا سه‌حابی – به‌رنامه و بوودجه-، میناچی- ئیرشاد-، شەیبانی- کشت‌وکاڵ-، که‌تیرایی -خانوو (مسکن)-، قوتبزاده – ماوه‌یه‌ک ده‌ره‌وه-. ئه‌و شوێنانه‌ی ئاماژه‌یان پێکرا له‌و وزاره‌تخانانه بوون که شووڕای ئینقلاب سه‌رپه‌رستی ده‌کردن. هه‌روه‌ها حوجه‌تولئیسلام قودووسی ش سه‌رۆکی دادگای شۆڕش ئیسلامی بوو.
دوای راپرسی یاسای بنه‌ڕه‌تی- ١٢ ی سه‌رماوه‌زی ١٣٥٨-، هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری – ٥ ی ڕێبه‌ندانی ١٣٥٨ (١٩٨٠) و دامه‌زرانی مه‌جلیسی شووڕای میللی- له ٧ ی جۆزه‌ردانی ١٣٥٩ (١٩٨٠)- ئەنجام دران. – ئەو مەجلیسە، پاشان بە پێچەوانەی یاسای نووسراو بە ئیسلامی کرا-!؟ شووڕای شۆڕش له ٢٢ ی پووشپه‌ڕی ١٣٥٩ دا، دوایین کۆبوونه‌وه‌ی خۆی گرت. د. حه‌سه‌ن حه‌بیبی- وته‌بێژی شووڕا- کوتی: به‌دامه‌زرانی مه‌جلیسی شووڕا و ته‌کمیلی شووڕای نیگابان، ئه‌رکی شووڕای ئینقلاب ته‌واو بوو.
یه‌که‌م سه‌رۆکی شووڕای ئینقلاب، ئا. مورته‌زا موته‌هه‌ری، بوو. پاش تێرۆرکردنی لە ١١ی گوڵانی ١٣٥٨، ئا. تاڵقانی – که له ١٩ی خەرمانانی ١٣٥٨دا-، به شێوه‌یه‌کی گوماناوی مرد، سه‌رۆکی دووهه‌م و به‌نی سه‌در سێیه‌مین و دوایین سه‌رۆکی ئه‌و شووڕایه بوون.
دواین که‌سانی شووڕا بریتی بوون له« بهشتی، علی خامنه‌ای، موسوی اردبیلی، باهنر، رفسنجانی، حبیبی، بازرگان، شیبانی، عزت الله سحابی، قطب زاده، علی اکبر معین فر و ابوالحسن بنی صدر.» (٣)
نێهزه‌تی ئازادی دوای ڕاپه‌ڕی
له‌دوای هاتنه‌وه‌ی خومه‌ینی- له نۆفل لوشاتۆوه بۆ تاران-، له ١٢ ی رێبه‌ندانی ١٣٥٧(١٩٧٩) دا، دوای ١٠ رۆژ (٢٢ ی رێبه‌ندان)، ده‌سه‌ڵاتی شا(پەهلەوی دووهەم) نه‌ما. ٥٧ ساڵ دەسەڵاتی رەزا خان- چوار ساڵ- و سه‌لته‌نه‌تی په‌هله‌ویه‌کان ٥٣ ساڵ، کە دوو کوودێتای لە کارنامەکەی دابوو- بە مێژوو سپێردرا.
شووڕای ئینقلاب – پێشتر له ٥ ئاخوند (مطهری، بهشتی، رفسنجانی، موسوی اردبیلی ومحمد جواد باهنر) پێکهاتبوو. دواتر ئەندامەکانی ئەو شووڕایە زیاد کران و که‌سانێکی وه‌ک «مهدی بازرگان، ئا. طالقانی، یدالله سحابی، احمد صدر حاج سید جوادی، مهندس عزت الله سحابی» – کوڕی د. یەدوڵڵا سەحابی- له ئه‌ندامانی نیهزه‌تی ئازادی چوونه نێو ئه‌و شووڕایه.
نێهزه‌تی ئازادی بۆ ماوه‌یه‌کی کورت زۆرترین پۆسته‌کانی به‌رێوه‌به‌ری ده‌وڵه‌تی کاتی به‌ده‌سته‌وه بوو. مێهدی بازرگان – سکرتێر و سه‌رۆک وه‌زیر.-، د. یه‌زدی – وه‌زیری ده‌ره‌وه-، م. عه‌بباس ی ئه‌میر ئینتزام – وته بێژی ده‌وڵه‌ت و جێگری سه‌رۆک وه‌زیر.-* هاشم سه‌باغیان- وه‌زیری نێوخۆ-، عه‌لی ئه‌کبه‌ر موعینفهر- وەزاره‌تی نه‌وت-، ئه‌حمه‌دی سه‌دری حاج سه‌ید جه‌وادی – وه‌زیری نێوخۆ-، مستەفا چه‌مران – وه‌زیری به‌رگری، دوای مه‌ده‌نی- محه‌ممه‌د ته‌وه‌سولی- شاره‌داری تاران.-
ده‌وڵه‌تی کاتی به فەرمی هه‌تا ١٣ ی گه‌ڵاڕێزانی ١٣٥٧ (١٩٧٩) له‌سه‌ر کار بوو. پاش هێرش و داگیر کردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا، بازرگان به ناڕه‌زایه‌تی له‌وکاره دژی یاسایی‌یه، دوای ٩ مانگ ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه و ئا. خۆمه‌ینی ده‌ستبه‌جێ لێی قبووڵ کرد . ئه‌و حیزبه بۆ یه‌که‌مین و دوایین جار ئه‌وه‌نده ماوه‌یه کاربه‌ده‌ست بووه. هه‌روه‌ها م. بازرگان، یەدوڵڵا سه‌حابی، حاج سه‌ید جه‌وادی و موعینفهر نوێنه‌رانی هەڵبژێردراوی خولی یه‌که‌می مه‌جلیسی شووڕا بوون.
دوای ئه‌وه‌ی به‌نی سه‌در به یه‌که‌مین سه‌رۆک‌کۆماری مێژووی ئێران هه‌ڵبژێردرا -٥ ی رێبه‌دان ١٣٥٨- . ساڵی تێوه‌رنه‌سووڕا، شه‌ڕی ئێران و عێراق دەستی پێ‌کرد. نێهزه‌تی ئازادی لایه‌نگری شه‌ڕی به‌رگری بوو. مسته‌فا چه‌مران، له‌و شه‌ڕه دا، نه‌خشێکی گرینگی هه‌بوو. [ چەمران ئەندامی رێبەری نێهزەتی ئازادی، له دژی گه‌لی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان له کاتی شه‌ڕی سێ مانگه‌دا، یه‌کێک له به‌ڕێوه‌به‌رانی دەستووری شەڕی خومه‌ینی بوو.] چەمران له ٣١ ی جۆزه‌ردانی ١٣٦٠ کوژرا. نێهزه‌تی ئازادی به‌شێوه‌ی نافه‌رمی درێژه‌ی به تێکۆشان دا. (٤)
* عەباسی ئەمیر ئینتیزام، له‌٢٧ ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٣٥٨ گیرا و وه‌ک: قه‌دیمیترین زیندانی سیاسیی دژی رێژیمی کۆماری ئیسلامی، بە ناوبانگە.-
سەرچاوەکان
١- ویکی پدیا، دانشنامە آزاد-
٢- انتخاب های انجام شدە در نظام ولایی- محمد ملکی:- روز آنلاین
٣- ویکی پدیا دانشنامەی آزاد-
٤- ماڵپەڕی بی‌بی‌سی فارسی بە بۆنەی ٤٥مین ساڵی دامزرانی «نهضت آزادی ایران».
سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٠٠.