• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

با رێورەسمەکانی نەورۆزی ئەمساڵ بکەینە دەرفەتێک بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامی یەکبوون و یەکریزی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/03/12
جۆری بابەت: سیاسی

لە چەند ساڵی رابردوودا بەڕێوەچوونی رێورەسمە نەورۆزی‌یەکان لە شارو ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان شێوازی تایبەتی بەخۆوە گرتووە. ئەگەر لە  دە- پازدە ساڵی رابردوودا خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چوارچێوەی گەڕەک و کۆڵان و بنەماڵەکان دا، تەنیا ئاورێکیان دەکردەوەو لە شێوەی سەردانی ماڵان‌دا، پێشوازییان لە سەری ساڵی نوێ دەکردو جێژنی نەورۆزیان لێک پیرۆز دەکرد، ئێستا ئەم شێوازانە گۆڕدراون بۆ بەڕێوەبردنی کارنەڤاڵ و میتینگی چەند هەزار کەسی.

خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە شێوەیەکی بەربڵاوتر لە ساڵانی رابردووتر بە کۆبوونەوەیان لە دەوری یەکتر و پێکهێنانی کۆڕی شێعر، شانۆ و هەڵپەڕکێ و دانی وتار، میتینگ و کارنەڤاڵی هەزاران کەسی دەگرن و بەم شێوازە پێشوازی لە سەری ساڵ دەکەن و جێژنی نەورۆز بەرێوە دەبن. خەڵک لەم رێگایەوە جیا لە دەربڕینی شادی و خۆشحاڵی خۆیان، لە رێگای دانی وتار و شێعر و موزیک و گۆرانی و شانۆکانەوە پەیامی خۆیان کە مافخوازی و سەربەستی نیشتمان و ئاشتەوایی‌یە بڵاو دەکەنەوە.

هەرچەند دەسەڵات و هێزە ئەمنی‌یەتییەکان لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا هەوڵیان داوە بە هەڕەشەو هێندێک جاریش بە بەرتەسک‌کردنەوەی چالاکی‌یەکانی خەڵک، پێش بە بەڕێوەچوونی ئەم کارنەڤاڵ و میتینگە نەورۆزیانە بگرن، بەڵام دیسانیش خەڵک بە ئازایەتی خۆیان بە شێوەی هێمنانە رێورەسمەکانیان بەرێوە بردوە.

بەڕێوەبردنی رێورەسمە نەورۆزییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی ساڵانی رابردوودا هەرچەند زۆر باش و پڕناوەرۆک بەڕێوەچوون، بەڵام دیسانیش کۆمەڵێک چاوەڕوانی و پێشنیار هەر سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەم رێورەسمانە هاتوونە ئاراوە کە دەکرێ بەم شێوەیان باس بکەین:

  • لە جیاتی مەراسمی بچووک با هەوڵ بدەرێ رێورەسمەکان زیاتر لەوەی هەیە گەورەتر بەڕێوەبچن. بۆ وێنە ئەگەر لە ساڵانی رابردوودا لە چەند گوندێکی بچووکی ناوچەیەک‌دا مەڕاسمێکی چووکە بەڕێوە دەچوون، لەمەوبەولا هەوڵ بدرێ یەکێک لەو گوندانە بکرێتە شوێنی بەڕیوەبردنی مەراسمێکی گەورەتر و هەموو خەڵکی ئەو ناوچەیە پێکەوە لەو گوندە رێورەسمێکی گەورەتر بەڕێوە بەرن.
  • هەر وەک لە ساڵانی رابردوویش دا ئەو کارە کەم تا زۆرێک کراوە، هەوڵ بدرێ لە رێوەرەسمەکان‌دا پەیامی نەتەوەیی و مافخوازانە بڵاو بکرێتەوە؛ با هەموو بە جل و بەرگی کوردی‌یەوە بەشدار بن؛ با شێعرو وتارو گۆرانی‌یەکان نەتەوەیی و نیشتمانی بن؛ با هەوڵ بدرێ بە هەر شێوەیەک دەگونجێ، لە رێورەسمەکان‌دا ئاڵای کوردستان دیارو بەرچاو بێت؛ با هەوڵ بدرێ یادی زیندانیانی سیاسی و تێکۆشەرانی رێگای رزگاریی نیشتمان بەرز رابگیردرێت.
  • با هەر وەک لە ساڵانی رابردوودا خەڵک نیشانیان داوە، بایخەکانی ژینگەپارێزی و نیشتماندۆستی لە بەرچاو بگیردرێت. لە گەڵ ئەوەیکە لە رێورەسمەکان‌دا جێی خۆیەتی ئاوڕی نەورۆز بکرێتەوە، بەڵام نابێ ئیزن بدرێت سڵامەتی ژینگەو خەڵک لە رێگای بەکارهێنانی تەقەمەنی و تەرەقەوە بکەوەێتە مەترسی‌یە. با لەم رێگایەوە منداڵان فێر بکرێن کە سڵامەتی خۆیان و نیشتمانیان لەبەر چاو بێت.
  • با میتینگ و کارنەڤاڵە نەورۆزی‌یەکان بکرێنە دەرفەتێک بۆ ئەوەی شاعیران و هونەرمەندان و کەسایەتی‌یەکانی کوردستان بە بەشداریکردنیان، خەڵک بۆ یەکگرتووی و نیشمان‌دۆستی هان بدەن. با لاوان هان بدەن کە پارێزگاری لە هۆڤییەت و شوناسی نەتەوەیی خۆیان و نەتەوەکەیان بکەن و زمانەکەی خۆیان خۆش بوێ و پەرەی پێ بدەن؛ با منداڵان هان بدەن کە وێڕای رێزگرتن لە دایکان و باوکان و بنەماڵەکانیان، نیشتمان و ژینگەی خۆیان خۆش بوێ و بیپارێزن.
  • با لە بەرەبەری هاتنی سەر ساڵ و جێژنی نەتەوەیی نەورۆزی کوردان دا هەر هەموومان لە تۆڕە کۆمەڵایەتی‌یەکان و بە کەڵک وەرگرتن لە ئامرازەکانی پێوەندی، پەیامی یەکگرتوویی و یەکریزی و نیشتماندۆستی بڵاو بکەینەوە و پیرۆزبایی لە پێشمەرگەکانی کوردستان، زیندانیانی سیاسی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان بکەین.
  • با وێڕای لە بەرکردنی جل‌وبەرگی رازاوەی کوردی، جامانەکان لە رێورەسمەنەورۆزییەکان‌دا وەسەما و جووڵە بخەین و یەکگرتووانە پەیامی یەکبوون و یەکریزی بە گوێی دۆست و دوژمن دا بدەین.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist