پێداچوونەوەی ئاکامگیری پێڕست و سەردێڕی بەشێکی گرینگی رووداو‌و و هەڵسوکەوت و کرده‌وه‌کانی په‌هله‌وی دوویه‌م و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌کانی لە ماوەی بیست و پێنج ساڵەی( ١٣٣٢- ٥٧) دا، ئەو راستییەمان بۆ دەردەخا کە لە سێ کوچکەی نێوان، 1- دەسەڵات، 2- خەڵک 3- لەنێو خەڵک دا، ئەحزاب و رێکخراوە و چالاکانی سیاسیی و مەدەنی، هاوسەنگییەکی ئەتۆ ئیزنی گەشە کردنی پێنەدرا.
چونکە، داروده‌سته‌ی شا، ده‌وڵه‌تی قانوونی دکتور موسه‌دیقیان به یارمه‌تی ئه‌مریکا و ئینگلیس، به کوودێتایه‌کی نیزامی لابرد. ده‌سه‌ڵاتی پاوانخوازانه و شای هه‌ڵاتووی- دوای چەند رۆژ گەڕێندرایەوە ئێران- توندتر لە پێشوو هەوڵی داسەپاندنی درا. خۆێندکارانی سه‌نعه‌تی زانستگای تاران ناڕه‌زایەتییان، له‌وه‌زعی خراپ ئیداره‌کردنی وڵات و دادگایی ناعادڵانه‌ی موسه‌دیق و هاتنی ریچارد نیکسۆن – جێگری سه‌رکۆماری ئه‌وکاتی ئه‌مریکا، وه‌ک پشتیوانی کوودێتا- بۆ تاران ده‌ربڕی؛ به‌داخه‌وه و‌ڵامیان به رێژنه بارانی گولله درایەوە، کە گیان لێئەستاندنی سێ کەس، بریندار بوونی و گیران و زیندانی کردنی ژمارەیەکی دیکەی لێکەوتەوه.
ترس له بیری چه‌پ و ئیزن نه‌دان به‌گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگە، له‌بواری سیاسی و فه‌رهه‌نگیی و قبووڵ نه‌کردنی فره‌گه‌لی بوونی پێکهاته‌ی ئێران، هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌کیی دەسەڵاتی په‌هله‌وی دووهه‌م بوو.- دیارە لە رێژیمی کوودێتایی رەزا خان و پاشان پەهلەوی یەکەمیشدا، وەزع بە داسەپاندنی دەوڵەت- نەتەوە، خراپ تر بوو.-
درێژه‌نه‌دان به رێفۆڕمهکانی ساڵانی ١٣٣٨ هه‌تا ١٣٤٢ (١٩٥٩- ١٩٦٣)، به‌شێوه‌ی پێویست و شێلگیر، قبووڵ نه‌کردنی ئۆپۆریسیۆنی قانوونی له‌نێو خۆی وڵات‌دا، سه‌رکوتی بزووتنه‌وه‌کانی گه‌لانی ماف پێشێل کراو، به‌تایبه‌تی گه‌لی کورد و به‌لووچ؛ به هێند نه‌گرتنی ناڕه‌زایه‌تیی حوجه‌تولئیسلام رووحوڵڵا خومه‌ینی و ته‌له‌به‌کانی حه‌وزه‌ی عیلمییه‌ی قوم و پێشگیری نه‌کردنی ئه‌وتۆ له چالاکیی ئاخوندەکانی شیعه و که‌ڵک وه‌رگرتنیان له مینبه‌ر و مزگه‌وته‌کان و بۆنه مه‌زهه‌بییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی تا رادەیەک ئازاد له دوا ساڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی شا دا، که- به پێی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری کۆمه‌ڵگای ئێران موسوڵمانی مه‌ده‌نی بوو- و گوشار هێنان بۆ ڕێکخراوه چه‌پ و دیموکراته‌کان – به‌تایبه‌تی حیزبی تووده و چریکه فیدایی و نهتهوهخوازەکان- که له‌نێو ئه‌وان دا حیزبی دیموکراتی کوردستان زۆرترین گوشاری له‌سه‌ر بوو.- ، زیندانی، ئه‌شکه‌نجه و ئیعدام و ئاواره‌کردنی چالاکانی ئه‌وا ن، مه‌یدانێکی باشی بۆ گەشەی لایەنی ئیسلامی سیاسیی پێک هێنا.
– له ناو به‌ره‌ی ئیسلامییه‌کاندا، موجاهیدینی خه‌لق له ژێر گوشاری زۆر دابوو.-
شا ئه‌وه‌نده له‌خۆبایی بوو دوای سه‌رکوتی زۆربه‌ی موخالیفان و ناڕازییه‌کان ده‌ستووری دا، له ١١ ی ڕه‌شممه‌ی ١٣٥٣ (١٩٧٥) دا، “حزب رستاخیز ملت ایران” ی ناسراو به “حزب رستاخیز” دابمه‌زرێ. حیزبه به‌راییه‌کانی ده‌وڵه‌تی وه‌ک “حزب ایران نوین، حزب مردم، حزب پان ایرانیست و حزب ایرانیان” تیکه‌ڵ بەیه‌ک کرد و بردیاننه نێو “حزب رستاخیز”. ماوه‌یه‌ک دواتر ئه‌ندامه‌تی له‌و حیزبه دا، بوو به زۆری و ئیجباری. شا له‌م باره‌یه‌وه کوتی:” هه‌موو که‌س ده‌بێ ببێته ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه و چاره‌نووسی خۆی روون کاته‌وه، ئه‌گینا له ئێران بڕواته ده‌رێ. ئه‌گه‌ر نه‌یانهه‌وێ وه‌ده‌رکه‌ون، جێیان زیندانه.” ده‌وڵه‌تیش کوتی هه‌ر ئێرانییه‌ک خوازیاری به‌شداری له حیزب‌دا نه‌بێ، پاسپۆرتی ده‌درێتی و دەبێ بڕواتە ده‌رێ. (١)
ئه‌و حیزبه نزیکه‌ی سێ ساڵ دوای دامه‌زرانی، به‌هۆی کردەوه نادروسته‌کانی، کێشه و ململانێی نێوخۆیی – که له سێ قۆڵی “پێشرو،سازنده و لیبراڵ” پێک هاتبوو- و هێرشی موخالیفانی رێژیم به‌و حیزبه، له پاییزی ١٣٥٧دا، به‌ده‌ستووری شا هه‌ڵوه‌شا.
لەوهەلومەرجەدا، قبووڵ کردنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیری و پێک هێنانی کابینه‌یه‌کی نوێ و ده‌ستپێکردنی خێرای ئاڵوگۆڕه‌کان و قبووڵی ئۆپۆزیسیون له لایه‌ن د. به‌ختیار- ئەگەر پێشتر ئەنجام درابا، ئیمکانی سناریۆیەکی دیکە هەبوو. یا ماوەیەکی پتر بۆ بەڵێنیەکانی ناوبراو درابا، بەشێک لە ئۆپۆزیسیۆنی مام ناوەندی- میللی- مەزهەبی، لەگەڵ ئەحزاب و رێکخراوە سیاسیی و کەسایەتییە هەڵکەوتوو و رووناکبیرەکانی نامەزهەبی، دەیانتوانی رەوتێکی نوێی ئاڵوگۆڕخوازی بپێون.
بەڵام چونکە ئەرتەش پشتیوانییەکی ئەوتۆی لە بەختیار نەکردو بێلایەنی خۆی راگەیاند. دیسان رەوتەکە هەر پتر به قازانجی ئیسلامی سیاسی شکایه‌وه. یا بە واتایەکی دیکە سێ گۆشەی مزگەوت، رووحانییەت و بازار و زۆربەی خەڵکی موسڵمان و شیعە بەرەو ئاقارێکی دیکە هەنگاوی نا.
بەختیار له به‌رانبه‌ر دژ کردەوەی میلیونی خه‌ڵکی سه‌ر شه‌قامه‌کان، بەداخەوە تەنیا مایه‌وه و ئیزنی پێنه‌درا رێفۆرمه‌کانی خۆی بۆ سنووردارکردنی سه‌ڵته‌نه‌ت و بردنی بۆ خانه‌یه‌کی نمادی و ته‌شریفاتی له چه‌شنی سوئێد، هوله‌ند، نوڕوێژ و هاوشێوەکانی جێبه‌جێ بکا. ئه‌و هه‌له ئهرێنییهش، له ده‌ست چوو. به‌ختیار ته‌نیا ٣٧ رۆژ، سه‌رۆک وه‌زیری ئێران بوو.
به‌مێژوو سپاردنی رێژیمی پاشایه‌تی
دوای ٣٧ ساڵ خه‌بات به‌گشتی له زه‌مانی په‌هله‌وی دووهه‌م دا و ٢٥ ساڵ دوای کوودێتای ١٣٣٢، راپەڕینی گه‌ڵانی به‌رایی ئێران له ٢٢ ڕێبه‌ندانی ١٣٥٧ (١٩٧٩) دا،رێژیـمی پتر له دوو هه‌زار و پێنج سه‌د ساڵه‌ی پاشایه‌تیان، به مێژوو سپارد و ده‌سه‌ڵاتێکی نوێ هاته‌کایه‌وه. گۆڕه‌پانی سیاسیی پتر که‌وته ده‌ست ئا. خومه‌ینی و چه‌ند ئاخوندی وه‌ک : موتەهەری، به‌هێشتی، ره‌فسه‌نجانی،باهونەر، مووسه‌وی ئه‌رده‌بیلی، مه‌هده‌وی که‌نی، عه‌لیی خامنه‌یی و… که هه‌مه کاره بوون. که‌سانی وه‌ک: بازرگان و ژماره‌یه‌ک له رێبه‌رانی نێهزه‌تی ئازادی، ئا. تاڵەقانی، بنی سه‌در، قوتبزاده، فرووهه‌ر و… دەسەڵات بەدەستانێکی کەم دەسەڵاتیش هەبوون. بەڵام بڕیار دەرانی ئەسڵی رووحانییەکانی شیعە و لەسەرووی هەموویان ئا. خومەینی بوو. دیاریکرانی ده‌وڵه‌تی کاتی بازرگان له پێش رووخانی ده‌سه‌ڵاتی شا له‌به‌رانبه‌ر کابینه‌ی به‌ختیار دا، ره‌وتی داسه‌پاندنی ئیسلامی سیاسی تا راده‌یه‌کی زۆر دیاری کرد.
شووڕای شۆڕش
ماوه‌یه‌کی کورت پێش راپه‌ڕین و هه‌تا دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری، و دروستبوونی کابینه‌ی ده‌وڵه‌ت و یه‌که‌م مه‌جلیسی شووڕا، شووڕای شۆڕشی ئیسلامی(شورای انقلاب اسلامی) ده‌ورێکی گرینگی له چۆنیه‌تیی به‌رێوه‌به‌ری ده‌سه‌ڵاتی نوێ دا هه‌بوو. ئه‌و شووڕایه دوای چوونی موته‌هه‌ری بۆ لای ئا. خومه‌ینی له نووفێل لوشاتۆی فه‌ڕانسه، له ٢٢ ی به‌فرانباری ١٣٥٧ (١٩٧٩) دا، سه‌ره‌تا له ٥ که‌س، که هه‌موویان رووحانی بوون پێک هات. “مرتضا مطهری، محمد حسین بهشتی، محمد جواد باهنر، علی اکبر هاشمی رفسنجانی و عبدلکریم موسوی اردبیلی”، ئه‌ندامانی سه‌ره‌تایی ئه‌و شووڕایه بوون.
دواتر ئه‌ندامانی شووڕای شۆڕش بوون به ١٥ که‌س. به وته‌ی هاشمی ره‌فسه‌نجانی: بڕیار وابوو راده‌ی ئه‌ندامانی شووڕا، له رووحانی و نا رووحانی وه‌ک یه‌ک، به‌کۆی ده‌نگ زیاد بکرێن. بۆیه ئا. سه‌ید مه‌حموودی تاڵقانی، عه‌لی خامنه‌یی، مه‌هده‌وی که‌نی، ئه‌حمه‌دی سه‌دری حاج سه‌ید جه‌وادی، مێهدی بازرگان، یه‌دوڵڵا سه‌حابی، مسته‌فا که‌تیرایی، سه‌رله‌شکر وه‌لی قه‌ره‌نی و سه‌رتیپ علی ئه‌سغه‌ر مه‌سعوودی لێ زیاد کرا.
دوای دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی کاتی، چه‌ند که‌س وه‌ک: بازرگان، د. سحابی، م. که‌تیرایی، حاجیسهیدجهوادی و قه‌ره‌نی نه‌مان و که‌سانی دیکه وه‌ک: د. حه‌سه‌نی حه‌بیبی، م. عیزه‌توڵڵا سه‌حابی، د. عه‌بباس شەیبانی، ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نی سه‌در و سادق قوتبزاده بوون به ئه‌ندامانی شووڕا شۆڕش. دوای تیرۆری موته‌هه‌ری – ١١ ی بانه‌مه‌ری ١٣٥٨- چه‌ند که‌سی دیکه بهشووڕا زیاد کران که بریتی بوون له: م. میرحوسێنی مووسه‌وی، د. حه‌بیبوڵڵا په‌یمان و ئه‌حمه‌د جه‌لالی. (٢)
سەرچاوەکان
١- جلال رفیع، اطلاعات ٨٠ سال، جلد اول، ص ٢٩٦، اول اسفند ١٣٥٣، انتشارات اطلاعات-
– ٢- صورت مذاکرات شورای انقلاب، مقدمە بە قلم هاشمی رفسنجانی، ج١
سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٦٩٩