• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

٣٨ساڵ دوای ئاشکرابوونی خەباتی حیزبی دیموکرات

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/03/07
جۆری بابەت: سیاسی

٣٨ ساڵ لەمەوبەر، کاتێک ئایدیۆلۆژی‌یەکانی چەپی رادیکاڵی لێنین زەدە و مائۆلێدراو لە لایەک و ئایدیۆلۆژی ئیسلامی سیاسی ببوو بە سەنتەری پێناسەی حیزبە “رۆشنبیر” و “پێشکەوتووەکانی” ئەو سەردەمە، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە رێبەری دوکتۆر قاسملوو ئەوەی ئەمرۆ باوە پێی بوترێ “هێلی سێهەم”ی راگەیاند. هێلی دیموکراسی‌خوازی، خەباتی رزگاری‌خوازانەی نەتەوەیی، بزووتنەوەی نەتەوایەتی، ئاوەدانکردنەوەی بنەماکانی نەتەوەی ئازاد. کاتێک رێبەرە “رۆشنبیرە”کان دەنگی دیکتاتۆری چینی کرێکاریان بەرزدەکردەوە و تەنیا ئەو چینەیان بە رزگاریدەری مرۆڤ دەزانی و مافی چارەنووسی نەتەوەیەکیان بە بەرژەوەندی چینی کرێکار بەستبوەوە، کاتێک ئەوانەی هەمیشە پشتیان بە دوژمن گەرمە و ئاڵترناتیڤەکان لە ئاسمانەوە دەبینن هەموو شتیان لە چوارچێوەی کۆماری ئیسلامی دا دەدی؛ رێبەرێک هەڵسا خەونی گەورەتری نەتەوەکەی وێناکرد. رێبەرێک لە قووڵایی کێشە ئایدیۆلۆژی‌یەکان رێگای رزگاری نەتەوەکەی نەک بە گرێدراوی بە دیکتاتۆری‌یەکان بەڵکوو بە هەڵبژاردنی رێگەی سێهەم، رێگەی رزگاری و سەرکەوتن، رێگەی دیاریکردنی مافی چارەنووسی خۆی بە دەستی خۆی نیشان‌دا.

٣٨ ساڵ لەمەوبەر ئەو بایەخانەی کە قاسملوو باسی دەکرد، کەمتر رۆشنبیر و سیاسەتڤانێک بوو کە لێی تێدەگەیشتن. ئەو خەڵکەی کە لەدەوری دروشمەکانی قاسملوو کۆ ببوونەوە بەرلەوەی کە لەو بلیمەتە بگەن لە میراتێک کە قاسملوو نوێنەرایەتی دەکرد بەخاوەن دەرکەوتبوون و وەفادار بە رێبازێک بوون کە سەردەمانێک ١١ مانگ، تەنیا ١١ مانگ هەستی مرۆڤ بوون و خاوەن چارەنووسی خۆیبوونی بەوان بەخشی بوو. ئەم هەستە گەورەتر وقووڵتر لە دروشمە زریقەدارەکانی سەردەم بوو. وەفا بەو رێگایە ئاسانتر بوو. لەو سەردەمەدا تەنیا ٣٠٪ لە خەڵک شارنشین و کەمتر لە ١٥٪ خەڵک خوێندەواری هەبوو، ئەوە قاسملوو و حیزبەکەی بوو کە بیری نەتەوایەتی بە هزری گلۆبالیزم و دیموکراسیی لیبڕاڵ و دادپەروەر گرێدابوو و سەرەرای هەموو پرۆپاگەندە و شەڕی  رەوانی سەردەم بایەخەکانی رۆژ بە رۆژ لە ناوچەیەکی بەرتەسکەوە نەتەنیا سنوورەکانی کوردستانی تێپەراند بەڵکوو ئەمرۆ گەیشتۆتە بەلووچستان و “احواز” و لە ناو گیلەکی و نەتەوەکانی دیکەی دانیشتووی ئێرانیشدا بڵاو بوەتەوە.

ئەو هزرانەی کە لە ساڵی ١٩٦٢ دا لە “کوردستان و کورد”دا نووسیبووی و لە “کورتەباس” و نووسراوەکانی دیکەدا وەک پێشبینی و ئاسۆی دوارۆژی ناوچەدا وێنای کردبوو، لەم رۆژانەدا لە ئاستی سیاسەتی ماکرۆ بە شێوەیەکی گشتی باس دەکرێت و وەک یەکێک لە جیددیترین کلیلەکانی چارەسەری پرسەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبیندرێن. رۆشنبیرانی نەتەوەی سەردەست بەرەبەرە لەوە تێدەگەن کە قاسملوو و حیزبەکەی خاوەنی چ فەلسەفە و قووڵاییەکی بیرکردنەوەن. قوتابخانەی قاسملوو بە ئیلهام وەرگرتن لە بیری گەشەکردنی پەروەردەیی، رۆژ بەرۆژ و قۆناغ بە قۆناغ نەوەی نوێ و تێگەیشتووتر و خۆگونجاوتر لە گەڵ جیهان پەروەردە دەکات و سەرەرای بوونی “پێککەوتن”ی نێوان نەوەکانی بڕیاردەر و نوێی ناو شۆڕش، هەوجەیی گفتگۆ و مێنتۆریی لە هەمووکات زیاتر لە کۆمەڵگای سیاسی‌دا خۆی دەنوێنێت.

بایەخەکانی قاسملوو و حیزبی دیموکرات ئەمرۆ گشتگیرن، بەشێوەیەک کە ئەوانەی نوێنەرایەتی ئەو بایەخە دەکەن زۆر زۆر زیاترن لە رادەی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبەکەی قاسملوو. ئێستا ئەوە ئەرک و بەرپرسایەتی میراتگرانی قاسملوویە کە ئەو بایەخانە بکەنە سەرمایەی بەهێز بۆ قووڵترکردنی خەبات لە هەموو ئاستەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، مەدەنی، ئێکۆلۆژیک، یەکسانی‌خوازی، دیاسپۆرای دەرەوەی وڵات و دیپلۆماسی. ئەو سەرمایە بەربڵاو وگەورەیە نەتەوەیی‌یە، پێویستی بە رێبەری‌یەک هەیە بە هۆشمەندی کۆمەڵایەتی و سیمایەکی مرۆیی لە رێبەری بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتوو سوپاسمەندی نەوەی ئێستا بن و چیدیکە خوێن نەدەن لە پێناو هەمان ئەو بایەخانەی کە ئەمڕۆژانە نرخی گرانبەهایان بۆ دەدرێ.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٦٩٩

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist