• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بەرپرسیاریەتی و رۆحی دێموکراسی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/02/05
جۆری بابەت: سیاسی

بیرکردنەوە لە پێکهێنانی ئاڵووگۆر لە حیزبێکی سیاسی‌دا و هەنگاونان بەرەو جێبە‌جێ کردنی گۆڕانکارییەکان لە نێو تەشکیلاتدا، یەکێک لە پێویستی‌یەکانی زیندوو‌راگرتنی دێموکراسی‌یانەی بیری بەرەوپێشچوون و دروست‌کردنی کولتوورێکە، بۆ بەردەوامی تێکۆشان و خۆشکردنی زەمینەی نوێگەرایی لە نێوخۆی حیزبدا. ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی ئەمنییەتی تەشکیلاتی بۆ هەموو ئەندامانی حیزب لە چوارچێوەی یاسا ‌داڕێژراوەکانی پەسەندکراوی حیزب و بە‌دوور لە بەکارهێنانی سلیقە شەخسییەکان و بۆ دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی گەشتر بۆ حیزبێک کە، بەشێکی بەرچاو لە بەرپرسایەتی قورسی بەرەوپێش بردنی ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر شانە.

حیزبی دێموکراتی کوردستان لە تەمەنی ٧١ساڵەی خۆیدا، بە گەلێک قۆناغی سەخت و دژواردا تێپەڕیوە. لە هەرکام لەم قۆناغانەدا زۆرجار سەرکەوتنی بەدەست‌هێناوە. بەڵام بێگومان حیزبێک بەو مێژووە درێژەوە لە هێندێک قۆناغدا تووشی شکستیش هاتووە کە خۆشیی کاتیی ، سەرکوت و نەمانی دیموکرات و کوردی خستوەتە دڵی دوژمنان و نەیارانیەوە. بەڵام هەموو جارێ گۆڕانکارییەکانی نێو حیزب و  سەرهەڵدانەوەی شۆڕشی دیموکرات، خەمی دڵی کوردپەروەرانی رەواندوەتەوە و بزەی خۆشی و ئومێدواری خستوەتەوە سەر لێوی ئەویندارانی ئازادی و سەربەستی.

ئەم مێژووە پڕلە شانازییە قۆناغ بە قۆناغ باری زەحمەتی لەسەر شانی نەسل لەدوای نەسلی تێکۆشەرانی دێموکرات بووە. ئەو تێکۆشەرانەی کە لە‌هەرکام لەو قۆناغانەدا بە‌بیری نوێ و ماندوویی‌نەناسی خۆیان لە بەرامبەر دوژمنان‌دا پێشەنگی کاروانی بەرەو سەرکەوتنیان بەدەستەوە گرتووە. لەم مەیدانە بەرینە و، لەم ململانێ قورسە‌دا ئەوەی گرینگی بەرچاوخستنی زیاترە، نەقش و دەوری ئەندامان و رێکخراوەکانی حیزبە. کە بە لەخۆبووردەیی تەواو کە شایەنی تێکۆشەرێکی شۆڕشگێڕە و پشت‌ئەستوور بە ئیرادەی خەباتکارانەیان و دڵنیابوون لە داهاتووی سەربەرزانەی حیزبەکەیان، نەتەنیا یارمەتیدەری رێبەرانیان بۆ تێپەڕاندنی هەرکام لەو قۆناغانە بوون، بەڵکوو بەبیرکردنەوەی درووست لەئاست پێویستی‌یەکانی سەردەم دەورێکی کاریگەریان لە گەیاندنی پەیامی حیزبەکەیان و بەهێزتر‌کردنی تەشکیلات و پێوەندی نێوان خەڵک و حیزبدا گێڕاوە.

بیرکردنەوە لە ئاڵووگۆر و هەنگاونان بەرەو جێبەجێ کردنی بەوەختی گۆڕانکارییە پێویستەکان، یەکێک لە مەیدانەکانی  تاقیکردنەوەی حیزبی‌یە بۆ هەڵسەنگاندنی فەزا و بوونی رۆحی دیموکراسی لە نێو هەر حیزب و رێکخراوێک‌دا. هێنانە بەرباسی پێویستییەکانی ئاڵووگۆر لە بەرزترین پۆستەکانی حیزبی‌دا و وەرگرتنی ئەم بیرۆکە لە لایەن ئەندامانی تەشکیلاتی حیزب و خۆماندووکردن بە چۆنیەتی جێخستنی فیکری ئەم بیرکردنەوانە و چۆنیەتی جێبەجێ‌کردنی، نیشانەی بوونی فەزای پێویستی دیموکراسی حیزبی و، لەولاشەوە دەرخەری زیندوویی و خەمخۆری ئەندامانی ئەو حیزبەیە لە چۆنیەتی مامڵەکردن لەگەڵ پرسێکی گرینگی حیزبی، وەک رەچاوکردنی دروستی پرینسیپەکانی دیموکراسی، و بەرزڕاگرتنی رۆحی دیموکراسی‌یە لەناو حیزبێکدا کە دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگا و دەسەڵاتی بە یەکەوە گرێداوە و لە بەرنامەی سیاسیی خۆیدا گونجاندوویەتی.

حیزبی دیموکراتی کوردستان لەم بوارەدا حیزبێکی بە ئەزموونە‌و لەزۆر قۆناغی تایبەت‌دا کە زەروورەتی گۆڕانکاری هەست پێکردووە، سەربەرزانە لەم تاقیکردەوانە دەرچووە. کونگرەکانی ئەم دواییەی حیزب و گۆڕانکاری‌یەکان لەئاستی هەرەبەرزی پلەکانی حیزبی‌دا دەرخەری ئەو راستییەن کە بوونی دیموکراسی حیزبی، لەنێو حیزبی دیموکرات‌دا چ گرینگی‌یەکی تایبەتی پێ دەدرێ.

لە تێکۆشانی ئەم چەند ساڵەی دوایەی حیزبدا و، لە هێندێک بواری جیاجیادا گۆڕانکاری لە رێبەری‌ و بەتایبەت لەنێو بەرپرسان و کەسایەتییە ناسراوەکانی‌دا، جێبەجێ‌کراوە. ئەم ئاڵووگۆڕانە لەهەر بوارێک‌دا بووبێ و پێوەندی بەهەر کەسایەتییەکەوە هەبووبێ، نەتەنیا گرفتێکی لە نێو حیزب‌دا دروست نەکردووە، بەڵکوو بە رۆحێکی گەورە و شۆڕشگێڕانەوە وەرگیراوە. بوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییە ناسراوەکانی حیزب، لەنێو حیزب و لەدەرەوەی بازنەی ئەندامانی رێبەری‌دا، کە هەرکام بەجیا بەشێک لە مێژووی حیزبی دیموکراتن، ئەم رۆحە بەرزەی روانینی ئەوانی بۆ خزمەت و دەسەڵات نیشان داوە. ئەم جۆرە روانینەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێ کە، داهاتووی ژیانی حیزبەکەمان بەستراوەتەوە بە گرێدانی ژیانی سیاسی و حیزبی نەسلە یەک لەدوای یەکەکانی تێکۆشەرانی ناو ریزەکانی حیزب. لەم رێگەوەیە کە جیلەکانی دواتر دەتوانن بەبوونی رێبەران و پێشڕەوانی پێشوویان کە هاوشانیان درێژە بە تێکۆشان دەدەن و بە پشت بەستن بە ئەزموون و بیرۆکە زیندووەکانیان درێژە بە خەبات بەرەو سەرکەوتن بدەن. هەر لەم رێگەشەوەیە کە دەکرێ بە دەرکەوتنی کەسانی خاوەن فکر لە نەسلی نوێی حیزب لە پلە بەرزەکانی حیزبدا، دڵنیا بین لە درێژەدانی بیری نوێخوازانەی حیزبی دێموکرات و سیاسەتی سەردەمیانەی بەپێی پێویستییەکانی خەباتی رەوای نەتەوەکەمان. کارێک کە رێبەریی لە ئیستاوە بۆ داهاتووی حیزب دەبێ خەمی زیاتری لێ بخوا و لەهەر کاتێکی پێویست و گونجاودا رێگەخۆشکەربێ بۆ گۆرانکاری زیاتر.

هەرچەند زۆرجار هەوڵدراوە، هاتنەپێشی ئەو پرسانە لەنێو حیزبی ئێمەدا وەک “قەیران” بخرێتە بەرچاو و چاووڕاوی نەیاران لەلایەک و زەقکردنەوە و خەوبینین بە شوێنەوارە نیگەتیڤە ئیحتیمالییەکانی بووبێتە قسەی سەر زاران، بەڵام لەنێو حیزب‌دا نیگەرانیەکیش ئەگەر بووبێ هەمیشە هاندەرێک بووە بو جیدی‌بوون، لە بیرکردنەوە و راپەڕاندنی ئەرکی حیزبی بۆ شوێندانەری پۆزیتیڤی ئەو گۆڕانکاری‌یانە. بۆیە لە حیزبی دیموکراتی کوردستان‌دا خۆماندووکردن بە هێنانەئارای بیری نوێ و گرینگیدان بە پاراستن و پەیرەوکردنی پرێنسیپە دیموکراتیکەکان ، ئەرک و بەرپرسایەتی‌یەکی گرینگی سەرشانی رێبەران و بەڕێوەبەرانی حیزب بووە و هەیە.

لە ژماره‌ ٦٩٧ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه‌

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist