چەخماخەی راپەڕین
له به‌فرانباری ساڵی ١٣٥٦ (١٩٧٨) له ڕۆژنامه‌ی ئیتلاعات دا، وتارێک له‌ژێر سه‌ردێڕی « ئێران وئیستیعماری سوور و ڕه‌ش» به قه‌ڵه‌می که‌سێک به ناوێکی خوازراوی «احمد ڕه‌شیدی مطلق» بڵاوکرایه‌وه؛ که ناڕه‌زایه‌تیی توند و خۆپێشاندانی حه‌وزەی عیلمییه‌ی له قوم لێکه‌وته‌وه. هێزه ئه‌منییه‌تی و نیزامییه‌کانی ڕێژیمی شا، هێرشیان کرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران و ژماره‌یه‌ک کوژران و بریندار کران و که‌سانێکێش گیران. ٤٠ ڕۆژ دواتر له مانگی ڕێبه‌ندان دا، له ته‌ورێز خۆپێشاندانێکبەڕێوەچوو. سه‌رنێزه‌ی نیزامییه‌کان و زنجیری تانکه‌کان ناڕازیانی خۆپێشانده‌ری شه‌قامه‌کانی ناوه‌ندی شاریان به‌توندی سه‌رکوت کرد، که ڕاده‌یه‌کی ئه‌وتۆی ڕووحانی(ئاخوند) له‌گه‌ڵ نه‌بوو. دواتر چله گه‌یشته تاران و شاره گه‌وره‌کان. له به‌هار و هاوینی ساڵی ١٣٥٧ دا، خۆپێشاندانه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی چاوەڕوان نه‌کراو و به‌ربه‌رین بوون و شه‌قامه‌کانیان داگیر کرد.
سه‌رکوت و حکوومه‌ت ی نیزامی و گرتن و زیندانی، ئه‌شکه‌نجه و ئازاری پتر هاته ئاراوه. به‌ڵام کارله‌کار ترازا و خه‌ڵکانی وه‌زاڵه هاتوو له ده‌سه‌ڵاتی کوودێتایی شا و ناعه‌داڵه‌تی و خۆبه‌زلزانی یه‌کانی کاربه‌ده‌ستان وکرده‌وه دزێوه‌کانی ئه‌و ڕێژیمه، له‌ژێر دروشمه‌کانی» خودا، شا، نیشتمان» ، « چه فه‌رمانی یه‌زدان، چ فه‌رمانی شا» و…دا، بێ منه‌تی له‌خه‌ڵک دوای دامه‌زراندنی حیزبی ڕه‌ستاخیز له ساڵی ١٣٥٥(١٩٧٦) دا، و ناڕه‌زایه‌تی په‌نگ خواردووی خه‌ڵکانی به‌رایی له ئێران دا، ڕاپه‌ڕینێکی گه‌وره‌ی لێ دروست بوو.
– له کوردستان خۆپێشاندان له ١٥ ی جۆزه‌ردان دا، له‌کاتی ناشتنی ته‌رمی عه‌زیز یۆسفی – تێکۆشه‌ری دێموکڕات که پاش ٢٥ ساڵ زیندان ماڵئاوایی له ژیان کردبوو- و به‌تایبه‌ت سێیه‌مین ڕۆژی له مه‌هاباد ده‌ستی پێ‌کرد و پاشان شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستانیشی گرته‌وه. مامۆستا شێخ عێزه‌دین حوسێنی له‌سه‌ر قه‌بران قسه‌ی باشی کرد که وزه‌ی زۆری دا به خۆپێشانده‌ران-.
ئه‌و چه‌خماخه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه په‌نگ خواردوویه به دژی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆیانەی کوودێتایی، پتر له ١٣مانگی خایاند و ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی به‌مێژوو سپێردرا. ئه‌و وتاره‌ی بوو به هۆی ئەو ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینە به دژی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆیی شا، به‌م شێوه‌یه نووسرابوو:
ئێران و ئیستیعماری سوور و ڕه‌ش
«ئه‌و ڕۆژانه به بۆنه‌ی مانگی محه‌ڕه‌م و عاشووڕای حوسێنی، جارێکی دیکه فیکره‌کان هه‌ستیان به ئیستیعمار( داگیرکه‌ر) ی ڕه‌ش و سوور یا به واتایه‌کی دیکه یه‌کیه‌تیی ئیستیعماری کۆن و نوێ کردوه. ئیستیعماری سوور و ڕه‌شه کۆنه و نوێیه‌که، ڕووحی هێرش و ده‌سه‌ڵات و تاڵانیان هه‌یه و به‌و هۆیه‌ی که نێوه‌رۆکی زاتییان وه‌ک یه‌که، که‌م واهه‌بوه ئه‌و دوو ئیستیعماره ناسراوەی مێژوو له‌گه‌ڵ یه‌ک هاوکاری بکه‌ن، مه‌گه‌ر له بوارگه‌لی تایبه‌تی دا، که یه‌کێک له‌و هاوکاری نزیک و سه‌میمانه و سادقانه‌یه‌ی هه‌ردوو ئیستیعمار له به‌رانبه‌ر شۆڕشی ئێران به‌تایبه‌تی به‌رنامه‌ی پێشکه‌وتوانه‌ی دابه‌شینی زه‌وی له ئێران دایه. سه‌ره‌تای شۆڕشی شا و میلله‌ت که ڕۆژی شه‌شه‌می ڕێبه‌ندانی ٢٥٢٠ شاهنشایی[ (١٣٤٠) هه‌تاوی و (١٩٦١) زایینی بوو]؛ ئیستیعماری سوور و ڕه‌شی ئێران که به‌ڕواڵه‌ت هه‌ر یه‌که‌ی له وڵاتی ئێمه به‌رنامه و نه‌خشه‌ی تایبه‌تییان هه‌بوو، یه‌کتریان گرت. کاکڵی ئه‌و هاوکارییه سه‌میمانه‌یه له گێره‌شێوینی ڕۆژه‌کانی ١٥ و ١٦ ی جۆزه‌ردانی ٢٥٢٢ [(١٣٤٢) (١٩٦٣)]، له تارانێ ئاشکرا بوو.
دوای گێره‌شێوێنی شوومی ١٥ ی جۆزره‌دان که به مه‌به‌ستی ڕاگرتن و ناکام کردنی شۆڕشی دره‌وشاوه‌ی شا و میلله‌ت داڕ‌ێژرابوو، سه‌ره‌تا که‌سانێک که ئه‌و ڕووداوه‌یان موتاڵا ده‌کرد، تووشی سه‌رئیشه‌یه‌کی سه‌یر ده‌بوون. چونکه جێ په‌نجه‌ی ئیستیعماری سوور و ڕه‌ش، هه‌ریه‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌ک، له‌و گێره‌شێوێنییه دا، به ئاشکرا ده‌بینرا. له لایه‌ک که‌سانێک که به‌ئیجراکردنی به‌رنامه‌کانی چاکسازی زه‌وی، هه‌موو ئۆمێده‌کانی خۆیان بۆ فریودانی وه‌رزێڕان و دروست کردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی وه‌رزێڕان به شکست خوارد‌و ده‌زانی و له‌به‌رانبه‌ر شۆڕش دا، هه‌وڵی گیره‌شێوێنیان دا. له‌لایه‌کی دیکه خاوه‌ن زه‌وی‌یه گه‌وره‌کان که ساڵانێکی زۆر بوو چه‌ند میلیون جوتیاری ئێرانیان تاڵان کردبوو و به‌ئومیدی شکاندنی ئه‌و به‌رنامه‌یه و گێڕانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی پێشوو، پووڵیان دا به به‌کرێ گیراوانی تووده‌یی و شکست خواردووەکانی دیکه‌ی سیاسی. سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سانه‌ی باوڕیان وابوو که ده‌توانن، گه‌ڕی شۆڕش ڕاگرن و زه‌وی‌یه‌کانی به وه‌رزێڕان دراوه، له ده‌ستیان ده‌رێنن، ده‌ست و داوێنی ڕووحانییه‌ت بوون. چونکه بیریان ده‌کرده‌وه که دژایه‌تی زانایانی ڕووحانی – که له کۆمه‌ڵگای ئێران دا، حورمه‌تێکی تایبه‌تی یان هه‌یه-، ده‌توانن نه ته‌نیاسوو‌ڕی شۆڕش تووشی گیروگرفت که‌ن، به‌ڵکوو وه‌کوو مڵکدارێکی گه‌وره که بیری کردبۆوه(« وه‌رزێره‌کان زه‌وی‌یه‌کانیان وه‌ک عه‌رزی داگیرکراو بده‌نه‌وه به‌خاوه‌نه‌کانیان!») به‌ڵام زانایانی ڕووحانی وشیارتر له‌وه‌ی بوون که به‌دژی شۆڕشی شا و میلله‌ت هه‌ستن که له‌گه‌ڵ ئوسوول و فێرکاری ئیسلامی به مه‌به‌ستی پێکهێنانی عه‌داڵه‌ت و نه‌بوونی چه‌وساوەیی که‌سێک به‌ده‌ست که‌سێکی دیکه، که له لایه‌ن ڕێبه‌ری شۆڕشی ئێران گه‌ڵاڵه کرابوو.
مڵکداره‌کان که بۆ درێژه‌دانی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان هه‌میشه له ژاندرمه هه‌تا وه‌زیر، ره‌وزه خوێن هه‌تا چه‌قۆکێش یان له ئیختیار دابوو، کاتێک له‌گه‌ڵ بێ هه‌ڵویستی ڕووحانییه‌تی به‌رجه‌سته به‌روڕوو بوون، له ئاکام دا هه‌وڵیان دا، گیروگرفت به‌دژی شۆڕش دروست که‌ن. ڕووحانییه پله به‌رزه‌کان ئاماده نه‌بوون هاوکارییان بکه‌ن، له بیری دیتنه‌وه‌ی «ڕووحانی» یه‌ک که‌وتن که پیاوێکی سه‌ربزێو و بێ باوه‌ڕ و به‌کرێگیراوی ناوه‌ندگه‌لی ئیستیعمار بێ که بتوانێ، ئامانجی ئه‌وان وه‌دیبێنێ که به‌هاسانی پیاوێکی وایان دیته‌وه. پیاوێک که ڕابردوویه‌کی نادیاری هه‌بوو و له ده‌مارگرژترین و کۆنه‌په‌رسته به‌کرێگیراوه‌کانی ئیستیعمار بوو. ئه‌و چونکه له‌لایه‌ن ڕووحانییه‌کانی پله‌به‌رزی وڵات به هه‌موو جۆر پشتیوانی لێنەکراو سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، به‌دوای هه‌لێک دا ده‌گه‌ڕا که به هه‌رجۆرێک بێ خۆی بخزێنێته نێو ڕووداوه سیاسییه‌کان و ناو و ناوبانگێکی هه‌بێ.
ڕووحوڵڵا خومه‌ینی به‌کرێگیراوێکی باش بوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و کۆنه‌په‌رستانی سوور و ڕه‌ش، ئه‌ویان پێ باشترین که‌س بوو بۆ دژایه‌تی شۆڕشی ئێران که وه‌ک خوڵقێنه‌ری ڕووداوی قێزه‌ونی ١٥ ی جۆزه‌ردان ناسرابوو.
ڕووحوڵڵا خومه‌ینی که به «سه‌یدی هیندی» ده‌ناسرا. له‌باره‌ی هیندی بوونی دا، هێشتا نزیک ترین که‌سه‌کانی باسیان نه‌کردوه، به وته‌یه‌ک ئه‌و بۆ ماوه‌یه‌ک له هیندوستان ژیاوه و له‌وێ له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌کانی ئیستیعمار (داگیرکه‌ر) ی ئینگلیس، پێوه‌ندی هه‌بوو. هه‌ربۆیه به سه‌ید- ی هیندی ناوبانگی ده‌رکردوه. بۆچوونێکی دیکه ئه‌وه بوو که ناوبراو له‌کاتی لاوی دا، شێعری ئاشقانه‌ی گوتوه و ناوی هیندی بۆخۆی هه‌ڵبژاردوه و بۆیه به هیندی ناوبانگی ده‌رکردوه. که‌سانێکیش بڕوایان وایه که چونکه فێرگه‌کانی ئه‌و هیندوستان بووه و ناوبانگی هیندی له وێڕا هه‌ڵبژاردووه که له منداڵییه‌وه له‌ژێر فێرکاری مامۆستایه‌ک[ ی هیندی] دا بووه. ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ناوبانگی ئه‌و له‌گه‌ڵ گێره‌شوێنی ١٥ ی جۆزه‌ردان له‌بیر هه‌مووان ماوه. که‌سێک که به‌دژی شۆڕشی ئێران و به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌خشه‌ی سوور و ڕه‌ش هه‌ستاوه و به‌ده‌ستی به‌کرێگیراوانی تایبه‌تی به دژی دابه‌شینی زه‌ویه‌کان، ئازادی ژنان، میللی کردنی جه‌نگه‌ڵه‌کان هه‌وڵی دا و خوێنی بێ تاوانه‌کانی ڕشت و نیشانی دا، هێشتاش که‌سانێک هه‌ن که سادقانه ئاماده‌ن خۆیان له ئیختیاری پیلان گێڕان و که‌سانی دژی میللی‌دا دابنێن.
لە ژماره ٦٩٧ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه