“شام” جه‌مسه‌ری به یه‌ک گه‌یشتنی “ئاو” و”خاک”ه. له‌شامدا ئاو وخاک بەجۆرێک ده‌سته‌ملانی یه‌ک بوون که‌لێک جیا کردنه‌وه‌یان نه‌گونجه. هه‌وڵی بێ وچانی ئه‌و دوو جادووگه‌ره‌ی ڕاگری ژیان له‌و ده‌ڤه‌ره، شاکارێکی دروست کردوه مه‌گه‌ر خه‌یاڵ بتوانێ وه‌سفی بکا. ئه‌گه‌ر له‌ده‌شتی ته‌خت و به‌رین وپڕ به‌ره‌که‌تی “شاروێران”ڕا له”گۆلی ورمێ” بڕوانی، چاوت به‌جه‌گه‌نزار وقامیشه‌ڵانێک ده‌که‌وێ که وه‌ک فه‌ڕشێکی مه‌خمه‌ر ڕاخراوه. له‌و شوێنه‌دا که ئاو وخاک به‌ئه‌سپایی ده‌ستیان ده‌ملی یه‌ک کردوه و له‌ژێر فه‌ڕشی مه‌خمه‌ری دا خه‌ویان لێ که‌وتوه، بێ ئه‌ژمار په‌له‌وه‌ر و ورده گیانداری دیکه خه‌ریکی هه‌ڵفڕین وهاتوچۆن. له”شام”دا له‌لایه‌ک باڵنده‌ی هه‌مه‌جۆر خه‌ریکی هێلانه دروست کردن وخۆساز کردن بۆ هێلکه کردن و په‌ره‌دان به نه‌سلی خۆیانن، له‌لایه‌ک ده‌ریای مێش و مێشووله شه‌پۆلان ده‌ده‌ن و تۆفان وه‌ڕی ده‌خه‌ن و له‌لایه‌کیش ڕه‌وه‌ی گورگ و دڕنده‌ی دیکه بۆ تێر کردنی زگی برسییان به‌دایم له‌گه‌ڕان دان. شام ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ک ژینگه‌ی په‌له‌وه‌ر و دڕنده وله‌شکری مێشوولانه، ئه‌مینترین وبێ منه‌تترین پاڵپشتی پێشمه‌رگه وتێکۆشه‌رانی ڕێگای ئازادیی کوردستانیشه. هه‌رکه پێی پێشمه‌رگه گه‌یشته‌وه شام، ئیتر ده‌رگای ترس به‌حه‌وت قفڵان داده‌خرێ و زمانی پێوه کردن گۆڵه‌ی ده‌گاتێ. له‌و قامیشه‌ڵانه هه‌زار به هه‌زاره‌دا ئه‌وه‌ی حوکم ده‌کا تاقه‌تی مانه‌وه و به‌ربه‌ره‌کانی ده‌گه‌ڵ هێرشی بێ ئه‌مانی مێشووله‌یه که‌جاری وایه له گولله‌ی چه‌کی دوژمن پڕ ئێشتره. پێشمه‌رگه که سه‌مبولی ڕاوه‌ستان و خۆڕاگرییه، له‌ژیر ئه‌و تاقیکارییه‌ش دا سه‌ربه‌رز دێته ده‌رێ.
گوتیان له‌شوێنێک خه‌ڵکی فێری نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی ده‌که‌ن. زانیم کوێیه وخێرا خۆم گه‌یاندێ. له‌سه‌ر ڕێگام، له گه‌وره و چووک، له‌ژن وپیاو، له‌کچ وکوڕ، یان پیر‌و لاو، هه‌رچی دیتم نوێنگه‌ی بیری ئازاد و هه‌ڵقوڵاوی ده‌ریای خۆ فیداکردن بوون. ئه‌وان هه‌مووی به‌پانه‌وه ده‌رسی کورد بوون وکورد مانه‌وه‌یان ده‌گوته‌وه و له‌و رێیه‌دا بۆ یه‌ک چرکه‌ش ڕاوه‌ستانیان نه‌ده‌ناسی. ها له‌و شوێنه، وا له‌و ده‌شته که‌ده‌شتی شاری وێرانه و “شاروێران”ی ناوە، فێری ئازاد ژیان و ئازایانه خه‌بات کردن بووم. له‌وێ مانای پێشمه‌رگه بوون و پێشمه‌رگه مانه‌وه فێر بووم و بڕیارم دا وه‌ک داستانی قه‌ت ون نه‌بوو بۆ نه‌وه‌کانی دواتری بگێڕمه‌وه. “شام” و “شاروێران” دوو ناوی ئاشنای خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ن و له لاپه‌ڕه‌کانی مێژوودا ده‌مێننه‌وه.
*****
پێشمه‌رگه‌ی ئه‌مجاره‌ی به‌شداری “مێژووی زیندوو” توند و تۆڵ، گورج و گۆڵ، به بڕشت و له‌سه‌رلاقه. ئه‌و کاتانه‌ی ئه‌و ده‌گه‌ڵ پۆلی هاوسه‌نگه‌رانی ده‌شت ودۆڵ وچیا وچۆڵی کوردستانی ده‌پێوا وبۆ له‌کار خستنی ماشێنی شه‌ڕی دوژمن مه‌ته‌رێزی ده‌گرت، به‌هره‌مه‌ند بوون له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه زۆر پێویست بوو. ڕۆڵه‌ی ڕۆژی ته‌نگانه ده‌بوایه چاو نه‌ترس و خۆڕاگر بێ. پێویست بوو وره‌ی به‌رز وله‌شی ساغ وهه‌نگاوی سووک وده‌ستی تفه‌نگ گرتنی قورس و قایم بێ. ئه‌و هه‌روه‌ها له‌سه‌ری بوو ڕازدار و به‌ڵێنده‌ر وجێ بڕوا بێ. له‌سه‌ری بوو هاوڕێ خۆشه‌ویست و خه‌ڵک په‌سه‌ند وله لای حیزبیش په‌یامبه‌ری شۆڕش و خه‌بات بێ. ئه‌وه‌ی هه‌مووی ئه‌و سفه‌تانه‌ی هه‌بان پێشمه‌رگه‌ی مه‌یدانی پڕکاره‌ساتی ئه‌و زه‌مانه بوو. “خالید وه‌نه‌وشه” ئه‌وه بوو که هه‌بوو. ئه‌وه بوو که پێویست بوو که هه‌بێ.
تێکۆشه‌ر خالید وه‌نه‌وشه که له‌ڕاستیدا “ئه‌نوشه”یه و کوردێندراوه، به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی ٢٥ی گه‌لاوێژی ١٣٤٢ی هه‌تاوی له‌ده‌شتی شاروێرای ناوچه‌ی مه‌هاباد له‌ئاوایی “قه‌ره‌شڵاغ” چاوی به دنیای ڕوون هه‌ڵێناوه و وانه‌کانی ژیان یه‌ک به‌یه‌ک فێر بوه. ژیان له‌نێو منداڵانی لادێ و فێربوونی ده‌رسی نه‌ترسی و چاوکراوه‌یی له ئامێزی بنه‌ماڵه‌یه‌کی کوردپه‌روه‌ردا ودواتر خوێندن له قوتابخانه‌کانی شاری مه‌هاباد وئاشنا بوون به‌فه‌رهه‌نگی خۆنه‌ویستی ونه‌ته‌وه خۆشه‌ویستی له‌نێو لاوانی نه‌ترسی ئه‌و شاره‌دا، هه‌مووی بۆی بوونه‌ته مایه وله‌ساڵه‌کانی دواتری ژیان و خه‌باتی دا که‌ڵکی لێ وه‌ر گرتوون. کاک خالید له ده‌ورانی ده‌بیرستان دابوه که شۆرشی گه‌لانی ئێران سه‌رکه‌وت و کورد ده‌رفه‌تێکی زێڕینی بۆ وه‌دوا که‌وتنی ئاواته‌کانی وه‌گیر که‌وت. هه‌ر بۆیه ئیتر مه‌جالی زیاتری درێژه‌دان به‌خوێندنی نه‌ما ورێگایه‌کی گرته‌به‌ر که ڕێبازی هه‌ڵگه‌ڕان به‌ره‌و لووتکه بوو. له‌و ده‌ورانه دا مه‌یدان بۆ وه‌دی هاتنی خه‌ونه‌کانی که له‌دیتنی ته‌رمی مراد شیرێژ و پێشتر له‌ویش دیبوونی، وه‌دی هات.
هه‌ر وه‌ک گوترا خالید وه‌نه‌وشه زاده‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌کی کورد په‌روه‌ره و گه‌وره بووی ده‌شتی شاروێرانه. ده‌گه‌ڵ لاوانی مه‌هابادی خوێندوویه‌تی، له‌نێو کۆڕی ماندوویی نه‌ناسانی هێزی پێشه‌وا دا له‌دوژمن ڕاساوه و سه‌رئه‌نجام له گۆره‌پانی به‌رینی کوردستان دا درێژه‌ی به‌رێگا داوه. له‌و ده‌شته‌ی ئه‌و لێی گه‌وره بووه و فێری کوردایه‌تی کراوه نموونه‌ی زۆری دیکه هه‌ن که‌قه‌ڵه‌م له تاریفیان ده‌سته‌وه‌ستانه. خالید خۆی ناوی ئه‌و که‌سانه‌مان پێ ده‌ڵێ:
به‌و ئه‌زموون وده‌رسانه‌وه کەزۆر زوو وەسەر یەکی نان، خالید وه‌نه‌وشه‌ی لاوی سه‌ر زیندووی چوست وچالاک پێی نایه مه‌یدانێک که”چوونه پێشی هه‌بوو، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه نا”. له‌و کێ به‌رکێی مه‌رگ و ژیانه دا هه‌زاران خالید به‌شدار بوون، زۆریان له‌چوونه پێشدا په‌یمانیان برده سه‌ر و گه‌ڕانه‌وه‌یان نه‌ناسی. ئه‌وان به‌جه‌سته ون بوون که‌چی هه‌روا له‌به‌ر چاوانن. به‌شێکیان له درێژه‌ی ڕێگادا که‌م توانا کران به‌ڵام له‌پێ نه‌که‌وتن. دیاره به‌شێکیش گرێوی چوونه پێشیان دۆڕاند و سه‌لماندیان ناتوانن ئه‌سپی خۆیان له‌و مه‌یدانه‌دا لینگ بده‌ن. خالید له‌و که‌سانه‌بوو که ئێستاش هه‌روا به‌ڕێوه‌یه و له‌چوونه پیش ماندوو نه‌بوه. ئه‌و هه‌رچه‌ند به‌جه‌سته ماندوویه، که‌چی مێشک ودڵی بۆ چوونه پێش هانی ده‌ده‌ن وتینی وه‌به‌ر ده‌نێن. ٣٧ ساڵ خه‌بات و فیداکاری، ٣٧ ساڵ ڕێگا بڕین وله کاروان به‌جێ نه‌مان، ٣٧ ساڵ ئه‌م شاخ وئه‌و دۆڵ کردن دنیایه‌ک ئه‌زموونی به‌و تێکۆشه‌ره به‌خشیوه و وای لێ کردوه وه‌ک پۆڵا سه‌خت وخۆڕاگر بێ. له هه‌موو ئه‌و ساڵه پڕکاره‌ساتانه‌ی خه‌باتی چه‌کداری و سیاسی دا خالید وه‌نه‌وشه ده‌گه‌ڵ بووه و قه‌ت بۆ تاکه چرکه‌یه‌ک خۆی وه‌دوا نه‌داوه. ناوبراو ئه‌و کۆڵه‌ی له‌یه‌که‌م ڕۆژه‌وه بۆ گه‌یاندنی کورد به‌ئاواته‌کانی به کۆڵی داداوه هه‌تا ئیستاش هه‌روا هه‌ڵی گرتوه و شانی له‌ژێر لانه‌بردوه. له درێژه‌ی ئه‌و ٣٧ ساڵ خۆ ڕاگرییه‌دا تواناکانی کاک خالید باش ده‌رکه‌وتوون وڕاده‌ی لێهاتوویی ناوبراو خۆیان ده‌رخستوه. ئه‌و که هه‌موو کوردستانی کردوه و ده‌گه‌ڵ زۆر پێشمه‌رگه دۆست و نیزیک بوه و هه‌یه به‌م جۆره له به‌شداریی خۆی له‌و مه‌یدانی خۆ تاقی کردنه‌وه‌یه ده‌دوێ:
“دنیای پێشمەرگایەتیی من بۆزۆر شتی سەیروسەمەرە دەگەڕێتەوە. لەزۆر شوێنی کوردستان ئەرک ووەزیفەی پێشمەرگایەتیم بەجێ گەیاندوە. بۆ نموونە لەمەهاباد و تەواوی ناوچەکانی سەربەو شارستانە، لەبۆکان وزۆربەی ناوچەکانی، لەنەغەدە وناوچەکانی، شنۆ و ناوچەکانی، پیرانشار وناوچەکانی، بەشێک لەناوچەکانی سەردەشت و ڕەبەت. بۆ مەئموورەیەتی حیزبی چوومە ناوچەکانی سەقز، مەریوان،بانە، سنە، دیواندەرە و کامیاران ڕۆیشتووم. لەزۆربەی ئەو شوێنانە جەولەی سیاسی و نیزامیم کردوە. لەو ماوەیەدا بەرپرسایەتیی جۆراوجۆری وەک سەرپەل و سەردەستە و فەرماندە لک، فەرماندە هێز، کادری سیاسی، ئەندامی کۆمیتە ناوچە، بەرپرسی ماڵیی کۆمیتە شارستان، کادر و دواتریش بەرپرسی پێوەندییەکان، بەرپرسی ناوەند، بەرپرسی دەبیرخانە، بەرپرسی ئەمنیەت وگەلێک بەرپرسایەتیی دیکەم هەبوون. هەر لەباکوورەوە هەتا خوارووی کوردستان هەمووی گەڕوام و کاری حیزبیم لێ ئەنجام داوە.
خالید وه‌نه‌وشه ئه‌گه‌ر بۆخۆی جه‌سوور وبێ باک وچالاک بوو، ده‌گه‌ڵ سوارچاکانی به ناوبانگیش هاونشین و هاوسه‌نگه‌ر و هاوخه‌بات بوو. دیاره ژیان له‌نێو کۆیه‌کی ئاوادا وره‌به‌خش و تواناهێنه‌ره. له‌و که‌سه گیانبه‌خش وخۆ نه‌ویستانه‌ی کاک خالید شانازیی هاوسه‌نگه‌ر بوونیانی هه‌بوه وناویان له‌مێژووی خه‌باتی کوردایه‌تی دا به ئاوی زێڕ نووسراوه ده‌توانین باسی که‌سانێکی وه‌ک: کاک هه‌ژار، کاکه شوان، خدره سوور، خدر کیسه، جه‌عفه‌ری گووشواره، محه‌ممه‌د گووگه، چرچه‌ی بارام میرزای، تاهیر جۆڵاکار، حاجی مه‌لابرایم رۆسته‌می، که‌ریم ئه‌رسه‌نگ، سه‌ید ته‌ها ئیسماعیلی، سمایلی دامه‌نگیر، عومه‌ر قه‌یته‌ران، عه‌لی پیرۆتی، برایم شێخاڵی، وه‌ستا ئه‌حمه‌د کووهگه‌رد، قاسم باقی، ئه‌حمه‌د خزری، عه‌لی نازم حیکمه‌ت، محه‌ممه‌د زه‌نگه‌نه، و ده‌یان قاره‌مانی دیکه بکه‌ین که هه‌رکامیان له مه‌یدانی خه‌بات دا ناو و ناوبانگێکیان هه‌بوو. ئه‌وانه و زۆری دیکه‌ی وه‌ک ئه‌وانه‌ش په‌یمانی خۆیان برده‌سه‌ر وله درێژه‌ی رێگادا قه‌ت ئاوڕیان له‌دواوه نه‌دایه‌وه. خالید وه‌نه‌وشه‌٣ جار له‌به‌ره‌کانی خه‌باتی چه‌کداریدا بریندار بوه و به خۆشییه‌وه ئه‌و برینانه نه‌یان توانیوە چۆکی پێ دابده‌ن.
تێکۆشه‌ری شاروێرانیی له‌درێژه‌ی رێگای خه‌باتکارانه‌ی خۆیدا ژیانی هابه‌شی پێک هێناوه و خۆی گوته‌نی ئه‌ویشی به خۆیه‌وه ده‌گژ ئه‌و خه‌باته رۆکردوه. هه‌ر به‌ڕاستییش مریه‌م خانمی هاوسه‌ری کاک خالید له‌و ژنانه‌یه که له پێناو ئازادی‌دا ڕه‌نجی زۆری کێشاوه‌و دڵساردی قه‌ت ڕووی تێنه‌کردوه. مریه‌م خانم یه‌ک له‌و ژنه چاونه‌ترسانه‌یه که چه‌ندجار بۆ به‌چۆک داهێنانی هاوسه‌ره‌که‌ی زیندانی کراوه به‌ڵام بۆ یه‌ک جاریش له وره‌دان به هاوژیانی غافڵ نه‌بوه.
لە ژماره ٦٩٧ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه