و: مەنسوور مروەتی
ئەم جۆرە توندوتیژیە کە لە بیروباوەڕەوە سەرچاوە دەگرێ راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ کاریگەریی لە سەر گەلان و وڵاتانی جیهان دەبێ.
توندڕەویی ئایینی تەنیا لایەنی رواڵەتی و رەفتاریی نیە بەڵکوو لایەنی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، ئەمنیەتی، بیروباوەڕ و سیاسیش لە خۆ دەگرێ. چارەسەریی ئەم دەردە هاوبەشە و ئەم نەخۆشیە هەمەگیرە پێویستیی بە کاری هاوبەش و هەمەلایەنەی جیهانی لە بوارەکانی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی سیاسی و ئەمنیەتی هەیە.
توندوتیژی ئایینی تەنیا هەڵسوکەوتێکی هەڵە نیە بەڵکوو فەرهەنگێکی خەوشدار و بیروباوەڕێکی هەڵە و نادروستە.
بە واتایەکی دیکە توندوتیژیی مەزهەبی جۆرێک لە دینداری و باوەڕمەندی بە دین بە شێوەیەکی دەمارگرژانە، نەزانانە و دوژمنکارانەیە. ئەگەر توندوتیژی تەنیا لایەنی رەفتاریی هەبایە چارەسەر کردنی ئاسانتر دەبوو بەڵام توندوتیژیی مەزهەبی جۆرێک باوەڕە. باوەڕی تەکفیری، باوەڕی توندوتیژی و باوەڕی پیرۆز کردنی جینایەت.
هەر بۆیە چارەسەر کردنی ئەم باوەڕە مەزهەبیە و ئەم شێرپەنجە فیکریە پێویستیی بە هەوڵێکی زۆر و ئیرادەیەکی جیهانی لە بوارەکانی ماددی و مەعنەوی هەیە.
بەربەرەکانی لە گەڵ بیر و قوتابخانەی تەکفیری کە ئەوڕۆ بە سەلەفی و وەهابی و دیوبەندی دەناسرێن کارێکی ئاسایی نیە بەڵکوو پێویستی بە زانست هەیە و دەبێ خەباتی زانستی و مەعریفی لە پێش هەموو بەرنامەکانەوە بێ.
لەم وتارەدا وێڕای ئاماژە بە هۆکارەکانی ئەم نەخۆشییە ئەخلاقی و رەفتارییە رێگاکانی پێشگرتنیشی دەخەینە روو.
هەندێ کەس دەڵێن کە هەژاری و هەڵاواردن و چەوساندنەوە و سەرکوت دەبنە هۆی توندوتیژی. لە راستیدا ئەمانە رەنگە ببنە زەمینەسازی توندوتیژی و ناڕەزایەتیە کۆمەڵایەتیەکان بەڵام ناتوانن ببنە هۆکاری توندوتیژیی ئایینی و مەزهەبی.
خۆ دیارە هەر کەس کە هەژار بوو خۆ ئاڵای خوێنڕشتن هەڵناگرێ. کەوایە هۆکارەکانی توندوتیژی لە پەروەردەی ئایینی و کەڵکی خراپ وەرگرتن لە ئایین و دەقەکانی ئایینی دایە.
بە کورتی هۆکارەکانی توندوتیژی ئایینی لەم چوار خاڵەدایە.
ئەلف. بە سیاسی کردنی ئایین
لە یەکەم رۆژەکانی خەلافەتی ئیسلامیەوە کە ئایینی ئیسلامی هاتە نێو سیاسەتەوە شەڕی(ئیرتداد) یان وەرگەڕاوان لە ئیسلام دەستی پێ‌کرد. بە سیاسی کردنی ئایین لە مێژووی ئیسلامدا پاپۆڕی ئوممەتی موسڵمان بە دەریایەک لە خوێندا رۆیی.
سیاسی کرانی دین و کێبڕکێ لە سەر دەسەڵات و خەلافەت بەڵایەکی وەهای بەسەر موسڵمانان هێنا کە هیچ شتێکی دیکە هێندە نابوودی و وێرانیی لە گەڵ خۆی نەهێنا.
ئەوەندەی لە ئیسلامدا لە سەر خەلافەت شەڕکرا و خوێن رژا لە سەر هیچ شتێکی دیکە خوێن نەڕژا.
نە تەنیا ئیسلام بەڵکە هەر ئایینێکی دیکە ئەگەر تێکەڵ بە سیاسەت بکرێ توندوتیژیی لێ بەرهەم دێت، چونکە سیاسەت بە هێز و دەسەڵاتەوە گرێ دراوە. سیاسەت بە بێ زۆر و فشار و حوکم کردن بەڕێوە ناچێ بەڵام دین و ئەوەی لە دین فێر دەکرێ تەنیا لایەنی ئەخلاقی و مەعنەوی و باوەڕیی هەیە. باوەڕ و ئەخلاق بە پێچەوانەی سیاسەت لە گەڵ زۆر و فشار و حوکم بە سەردا کردن و توندوتیژی نایەتەوە و زۆر و فشار باوەڕمەندان لە ئایین دوور دەکاتەوە.
بە شایەتی مێژوو توندڕەوی و بە سیاسی کردنی ئایین بەردەوام خەساری لە کۆمەڵگای ئیسلامی داوە بە جۆرێک کە کۆمەڵگای ئیسلامی لە هەموو قۆناغەکاندا لەو زەرەرە بێ بەش نه‌بووه.
بۆچی ئایینی سیاسی مه‌ترسیدار و ماڵوێرانکه‌ره؟ بۆچی له شه‌ڕی نه‌هره‌واندا سه‌ری نزیکه‌ی ٢٠هه‌زار که‌س ده‌په‌ڕێندرێ؟ بۆچی له دوازده له‌شکری بێ ره‌حمی خه‌لیفه‌ی یه‌که‌م بۆ کوشتنی موسڵمانان به تۆمه‌تی وه‌رگه‌ڕان له ئیسلام که‌ڵک وه‌رده‌گیرێ؟ و هه‌موو دژبه‌رانی خه‌لیفه به ناوی مورته‌ده‌وه ده‌کوژرێن؟ بۆچی به درێژایی مێژووی خه‌لافه‌تی ئیسلام هه‌ر له سه‌ره‌وه تا خوارێ، له خه‌لیفه‌ی یه‌که‌مه‌وه بگره تا خه‌لافه‌تی عوسمانی و هه‌تا ئێستاش گیان و ماڵی موسڵمانان له سه‌ر ئایینی سیاسی
به تاڵان ده‌برێ؟
وڵامه‌که ئه‌وه‌یه که ئایین کاری سیاسی نیه به‌ڵکوو قوتابخانه‌یه‌کی په‌روه‌رده و ئه‌خلاقیه.
کاتێک که ئایین قه‌واره‌یه‌کی سیاسیی نیه و یاسایه‌کی سیاسیی روونی نیه ، ئه‌گه‌ر ئه‌و دووه تێکه‌ڵ بکرێ ئاکامه‌که‌ی ده‌بێته ئه‌وه که خه‌لیفه و ده‌سه‌ڵاتدار وه‌کوو وته‌بێژ و تیوریسیینی دینی ده‌رکه‌وێ. بۆیه ئاکامه‌که‌ی ده‌بێته ئه‌وه‌ی که هه‌موو کاره‌کان به پێی خواست و حه‌زی خه‌لیفه به‌ڕێوه بچێ و له ئاکامدا ده‌سه‌ڵات ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتی تاکه‌که‌سی. ده‌سه‌ڵاتی تاکه‌که‌سییش ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌بیته دیکتاتۆری و سه‌رکوت. بۆیه من پێم وایه که دین له سیاسه‌ت جودایه. ئایین قوتابخانه‌یه‌که بۆ په‌روه‌رده‌ی مرۆڤه‌کان نه‌ک دروست کردنی شار و شه‌قام و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا.
هه‌روا که باس کرا سیاسه‌ت گرێدراوی هێزه به‌ڵام ئایین به مه‌عنه‌ویه‌ته‌وه به‌ستراوه.
سیاسه‌ت به هێز و ده‌سه‌ڵاته‌وه په‌ره ده‌ستێنی به‌ڵام دین به مه‌نتق و قه‌ناعه‌ت پێ هێنان.
هه‌رکات بانگهێشت بۆ ئایین تێکه‌ڵ به زۆر و توندوتیژی بوو ناحه‌ز و بێزراوی ده‌کا، بێ باوه‌ڕ و بێ بایه‌خی ده‌کا. چونکه ئه‌و بانگهێشتنه هه‌وڵێکه بۆ چوونه نێو ناخی مرۆڤه‌کان بۆ دروست کردنی که‌سایه‌تییه‌کی به‌رز و هه‌ڵکه‌وتوو و ئاڵۆگۆڕ له هه‌موو لایه‌نه‌کانی ره‌فتاری و خوو و خده‌ی تاکه‌که‌سی و گه‌یاندنی مرۆڤ به روانینێکی نوێ.
ئه‌م بانگهێشته هه‌وڵ ده‌دا کۆمه‌ڵگا له بیروباوه‌ڕی کۆن و به میرات به جێ ما‌و دوور بخاته‌وه.
خه‌ڵکی موسڵمان ده‌بێ له هه‌ر کوێ و له هه‌ر بارودۆخێکدا په‌روه‌رده و ئه‌خلاقی ئیسلامی بپارێزن، به واتایه‌کی دیکه ئایین بۆ په‌ره‌پێدانی چاکه‌یه نه‌ک پێکهێنانی حکوومه‌تێکی خراپ. دیاره مرۆڤه چاکه‌کان ده‌توانن دسه‌ڵات پێک بێنن و به ره‌وشتی به‌رزی ئینسانی و ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتداری بکه‌ن به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که ئه‌مر و فرمان له دیندا ده‌که‌ن ناتوانن به چاکه و دادپه‌روه‌رانه ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه به‌رن.
بۆیه کاتێک ده‌توانین له توندوتیژی و توندڕه‌وی ئایینی دوور بکه‌وینه‌وه که دین له سیاسه‌ت جودا بکه‌ینه‌وه. له‌م حاڵه‌ته‌دا توندڕه‌وه‌کان ناتوانن له ئایین بۆ توندوتیژی که‌ڵک وه‌ربگرن. به‌م شێوه پێش به‌وه‌ش ده‌گیردرێ که وه‌کوو که‌ره‌سه له دین و ئایین که‌ڵک وه‌ربگیرێ. به‌واتایه‌کی دیکه کۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌کان وه‌کوو کۆمه‌ڵگاکانی دیکه پێویستییان به دیموکراسی هه‌یه تا مافه‌کانی شارۆمه‌ندان رێزی لێ بگیردرێ و ئازادیی دین و مه‌زهه‌بیشی تێدا بپارێزرێ.
ئایا ده‌کرێ ئه‌و وتانه‌ی که سه‌دان ساڵ له‌وه‌پێش وتراون راست و دروست چه‌ند سه‌د ساڵ دواتر بنووسرێنه‌وه؟ جیا له‌وه ئه‌و وته و حه‌دیسانه‌ی رابردوو مه‌به‌ستی توندی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییشی تێدایه. بۆیه هه‌بوونی ئه‌و وتانه له نێو ده‌قه ئایینیه‌کاندا بۆ خۆی یه‌کێک له هۆکاره‌کانی توندوتیژی و توندره‌ویی ئایینین. بیروباوه‌ڕی که‌سانێک وه‌کوو بن لاده‌ن، مه‌لا عومه‌ر، ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی، خومه‌ینی و خامنه‌یی له نێو ئه‌و ده‌قانه‌دا زۆرن و به پشت به‌ستن به‌و ره‌وایه‌ت و قسانه سێداره‌کانیان هه‌میشه ئاماده‌یه و خه‌ڵک ده‌گرن و سه‌ری ده‌بڕن و له سێداره‌ی ده‌دن یان ده‌یکه‌نه کۆیله‌ی خۆیان.
مه‌به‌ست له‌و روونکردنه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه که بڵێین بیری ته‌کفیری ئیزنی کوشتن و به تاڵان بردنی ماڵی خه‌ڵک و له یه‌ک قسه‌دا، کرده‌وه تیرۆریستیه‌کان و توندڕه‌وییه ئایینیه‌کان هه‌مووی له‌و ره‌وایه‌ت و قسانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ که تێکه‌ڵن به چه‌واشه‌کاری و گه‌نده‌ڵیی سیاسی و تائیفی.
که‌وابوو نابێ رێگا بدرێ که ئه‌و ره‌وایه‌تانه به بچنه ناو ده‌قه ئایینیه‌کان و به بێ ئاماژه کردن به قورئان ئه‌حکامی دینیی لێ به‌رهه‌م بهێنرێ.
ب. بوونی فتوا نه‌زانانه‌و دواکه‌وتوه‌کان
نموونه‌ی ئه‌م فتوایانه به دژی شیعه‌کان و سونیه‌کان زۆرن. بیروباوه‌ڕی ده‌مارگرژانه و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌ندێشه دواکه‌وتوه‌کان ئاکامی ئه‌و فتوا هه‌ڵانه‌ن. بۆ وێنه له فتوای ئه‌و که‌سانه‌دا په‌یکه‌رتاشی، وێنه‌کێشان، ئارایشگه‌ری،مووسیقا،سینما، کراوات، ریش تاشین و چوونه سه‌رقه‌بران و سه‌دان بابه‌تی دیکه‌ش به حه‌رام ده‌زانرێ.
هه‌ر بۆیه یه‌کێک له رێگاکانی به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ توندڕه‌ویی ئایینی ئه‌وه‌یه ئه‌و فتوایانه به وه‌حی خودایی له قه‌ڵه‌م نه‌درێ و موسڵمانان رێگا به خۆیان بده‌ن که له سه‌ر ئه‌و بابه‌تانە بیر بکه‌نه‌وه و هه‌ر وا کوێرکوێرانه وه‌شوێن ئه‌و فتوایانه نه‌که‌ون و هه‌رکات فتوایه‌کیان به دژی بایه‌خه مرۆییه‌کان زانی قه‌بووڵی نه‌که‌ن و ره‌دی بکه‌نه‌وه.
د. خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه و ناڕاست له سه‌رچاوه ئایینیه‌کان له کێشمه‌کێشه‌کانی ناوچه‌یی
ساڵه‌هایه که رکه‌به‌رایه‌تیی شیعه و سوننی چووته قۆناغێکی دیکه‌وه. ئێران و عه‌ره‌بستانی سعوودی به یارمه‌تی کردنی لایه‌نه‌کانی به‌شدار له شه‌ڕی ناوخۆیی له سووریه، عێراق، لوبنان و ئه‌فغانستان و پاکستان شه‌ڕێکی نیابه‌تی له گه‌ڵ یه‌کدا ده‌که‌ن. و به بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی خۆیان و به پووڵ و به چه‌ک ئه‌و شه‌ڕانه زیاتر هه‌ڵده‌گیرسێنن و به هه‌ڵخراندنی هه‌ستی لاوه‌کان ده‌ریایه‌کیان له خوێن وه‌رێ خستووه.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه نایانهه‌وێ که شیعه و سوننی پێکه‌وه له ته‌نیشت یه‌کدا وه‌کوو مرۆڤ بژین، له حاڵێکدا پێکه‌وه ژیانی ئاشتی خوازانه‌ی گه‌لان و ئایینه جۆراوجۆره‌کان له بابه‌ته گرینگه‌کانی ئه‌وڕۆیه و له پێویستییه‌کانی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگای ئه‌وڕۆیه.
گه‌شه و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگای ئه‌وڕۆ به تایبه‌تی له بواری تکنۆلۆژی و رایه‌ڵه‌کانی پێوه‌ندیدار مرۆڤه‌کانی له ئاستی جیهانیدا لێک نزیک کردوەته‌وه، هه‌ر بۆیه پێکه‌وه ژیانی ئاشتیخوازانه له نێوان ئایین و مه‌زهه‌به جۆربه‌جۆره‌کاندا زیاتر له رابردوو پێویستی به زانیاری و ناسین و لێک تێگه‌ییشتن هه‌یه.
دیالۆگ و وتووێژی نێوان ئایین و مه‌زهه‌به‌کان یه‌کێک له رێگاکانی به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ توندڕه‌وییه. ئه‌وڕۆ ته‌ندڕه‌وی و زێده‌خوازیی ئایینی یه‌کێک له له‌مپه‌ره‌کانی به‌رده‌م وه‌دیهاتنی ئاشتییە له جیهاندا.
توندڕه‌ویی ئایینی یه‌کێک له چالشه پڕکێشه‌کانه که جیهانی ئه‌وڕۆ له گه‌ڵیدا ده‌سته‌ویه‌خه‌یه.
له‌وه‌ی که تا ئێستا باس کرا به‌و ئاکامه ده‌گه‌ین که هۆکاره‌کانی توندڕه‌ویی مه‌زهه‌بی بریتین له ؛
به سیاسی کردنی دین و ئایین، هه‌بوونی هه‌ندێ ده‌قی خه‌وشدار و ناڕوون له سه‌رچاوه دینیه‌کاندا، بوونی فتوا دواکه‌وتوانه و ده‌مارگرژانه، و رکه‌به‌رایه‌تیی سیاسی و ناوچه‌یی له نێوان ئه‌وانه‌ی خۆیان به پارێزه‌ری دین ده‌زانن و که‌ڵک وه‌رگرتنی خراپ له دین له نێو ئه‌و لاوانه‌ی که هه‌ستی دیندارییان هه‌یه.
بۆ پێش‌گرتن له توندڕه‌ویی دینی جگه له چالاکیی سه‌ربازی و ماڵی و فه‌رهه‌نگی له گه‌ڵ ئه‌م تاعوونه‌دا، ده‌بێ دین له سیاسه‌ت جیا بکرێته‌وه.
هه‌ندێ ده‌قی ناڕاست و هانده‌ری توندوتیژی وه‌کوو ره‌وایه‌ت و فتواکان لە نێوەرۆکی دین جیا بکرێنەوە و وه‌لابنرێن.
له کۆتاییدا پێش به رکە‌به‌رایه‌تیی سیاسی له نێوان شیعه و سوننی له ناوچه‌که‌دا بگیردرێ و رێگا نه‌درێ که‌ڵکی خراپ له دین وه‌ربگرن. کارێک بکه‌ین که راوچیانی دین نه‌توانن به ئاسانی لاوه‌کانمان راو بکه‌ن.
لە ژماره ٦٩٦ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه