پاشماوەی رێکخراوی موجاهیدینی خەڵق
لە ساڵی ١٣٥٤ دا، «تقی شهرام» – یه‌کێک له کادر شاره‌زاکانی موجاهیدین.-، له زیندانی ساری هه‌ڵات. ئه‌و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی په‌رش و بڵاوی موجاهدینی سازمان دایه‌وه. زۆری پێنه‌چوو ناوبراو له‌گه‌ڵ «بهرام آرام و وحید افراخته«، دروشمی ئیسلامی موجاهدینیان له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می بڵاوکراوه‌ی «پیام مجاهد»، لابرد و ڕاگه‌یاندراوێکیان سه‌باره‌ت به «تغییر ایدئولوژی»، له جێی ئه‌و بڵاوکرده‌وه. ئه‌و کرده‌وه‌یه له لایه‌ن موجاهیدین به «کوودێتای اپورتونیستی» (فرصت طلبانه)، له قه‌ڵه‌م درا. مه‌سعوود ره‌جه‌وی له بیانییه‌کی ١٢ مادده‌یی دا، ڕوانگه‌ی موجاهیدنی له‌وباره‌وه ڕاگه‌یاند. ئه‌و له‌و سه‌رده‌م‌دا، وێڕای به‌باش نه‌زانینی ئه‌و هه‌ڵوێسته، خه‌بات به دژی رێژیمی شای به گر‌ینگتر زانی.
کرده‌وی ته‌قی شه‌هرام و هاوبیرانی بوو بە هۆی کوژرانی که‌سانی وه‌ک: «صمد لبافی نژاد و مجید شریف واقفی». ئه‌و هه‌ڵوێست و کرده‌وانه، زه‌بری زۆر گه‌وره‌ی له ته‌شکیلاتی و بیروهزری موجاهیدین دا. ته‌قی شه‌هرام له زیندانی ساری به‌هۆی گاریگه‌ری هاوبه‌ندییه‌کی به ناوی «حسین عزتی» – که موتاڵای باشی له‌سه‌ر مارکسیزم هه‌بوو.-، بیروڕای گۆڕا. دوای سه‌رکه‌وتنی راپه‌ڕین، گرووپی ته‌قی شه‌هرام، ناوی خۆی نا»سازمان پیکار در راه آزادی طبقه کارگر» ، که پاشان چه‌ند لقی لێ جیا بۆوە.
مه‌سعوود ره‌جه‌وی له ٣٠ ی به‌فرانباری ١٣٥٧ له زیندان ئازاد کرا، سه‌ره‌تا وه‌ک کادری رێبه‌ری و دواتر وه‌ک به‌رپرسی رێکخراوی موجاهدینی خەڵق، چالاکی به‌ربڵاوی ده‌ست پێ‌کرد. دوای سه‌رکه‌وتنی راپه‌ڕین و ره‌وینه‌وه‌ی فه‌زای سه‌ره‌ڕۆیی و بره‌و په‌یداکردنی تێکۆشانی سیاسی و په‌ره‌گرتوویی حیزب و رێکخراوه‌کان، موجاهیدین بوو به یه‌کێک له رێکخراوه به‌هێزه‌کانی «چه‌پی ئیسلامی» بە تێکۆشانی تاراده‌یه‌ک ئازاد، بەڵام لە پاڕاوێزی ده‌سه‌ڵات دا.
– ویکی پدیا-
چه‌ند گرووپی چالاکی چووک
له ساڵی 1350 هه‌تا 57 ی هەتاوی دا، چه‌ند گرووپی چوکه‌ی ئیسلامی، خۆرسک یا ناوچه‌یی، بۆ وێنه له ئوستانی خووزستان، ئیسفه‌هان، کرمان، گه‌ڕه‌که‌کانی فه‌قیرنشینی تاران؛ که زۆربه‌یان ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ رێکخراوی موجاهیدینی خەڵق، کاریان کردبوو یا لایه‌نگری بوون، له‌نێو زیندانه‌کان یا له ده‌ره‌وه دروست بوون. که‌سانێک له‌و گرووپ گه‌له، له نێوخۆی ئێران، سووریه، لوبنان و له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینی یه‌کان، کاری چریکیان ده‌کرد. ژماره‌یه‌کیش له ئورووپا و ئه‌مریکا چالاک بوون. له‌نێو ئه‌وان دا 7 گرووپ، هه‌وڵی پتریان دا و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامه‌کانیان، دوای سەرکەوتنی راپه‌ڕین بوون به کاربه‌دستانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی، که بریتی بوون له:»امت واحده، توحیدی بدر، توحیدی صف، فلاح، فلق، منصورون و موحدین.»
مه‌کته‌بی قورئان
له‌نێو سونییه‌کان و دوای ڕووداوه‌کانی ساڵی ١٣٤٢ له قوم و تاران و گیرانی ژماره‌یه‌ک له ڕووحانی و لایه‌نه ئیسلامییه‌کان، بیری ئیسلامی سیاسی له ناوچه سونییه‌کانی ئێرانیش که‌م و زۆر بره‌وه‌ی په‌یدا کرد. یه‌کێک له‌و ناوچانه، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو.
کاک ئه‌حمه‌د مو‌فتی زاده، به‌هۆی تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌یی و هاوکاری له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ساڵی ١٣٤١ (١٩٦٢) دا، له تاران گیرا. له‌وه‌ێ به قه‌ولی خۆی ئاڵوگۆڕی فیکری به‌سه‌رداهات و دوای ئازاد بوونی له زیندان په‌ره‌ی به بیروڕایه‌که‌ی دا. ناوبراو له ساڵی 1342 له مزگه‌وتی سه‌ید مسته‌فا- ی سنه‌دا، ده‌ستی به چالاکی کرد. بۆخۆی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: « دوای ساڵانێک هه‌لومه‌رجێک پێکهات که به بێ نێوه‌رۆکی و ڕووکه‌ش بوونی کرده‌وه‌کانی ڕابردووم بگه‌م وله ساڵی ١٣٤٢ دا، بڕیارم دا، هێڵی سه‌وزی ئه‌سڵی شۆڕشی ئیسلامی …. بگرمه به‌ر».
– سایت ویکی پدیا-
کاک ئەحمەد، له ساڵی ١٣٤٣، ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری سنه و ساڵی١٣٥٦ (١٩٧٧) دا، مه‌دره‌سه‌ی قورئان – که دواتر بوو به مه‌کته‌بی قورئان-، ی دامه‌زراند.
مو‌فتی زاده له ساڵی ١٣١١ (١٩٣٢)، له شاری سنه له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئایینی به‌ناوبانگی موفتییه‌کان له‌دایک بوو. له ناوچه‌ی سنه و کرماشان له‌نێو خه‌ڵک دا، لایه‌نگریان هه‌بوو. بۆیه دامه‌زرانی مه‌کته‌بی قورئان، لایه‌نگرانێکی به‌رچاوی له‌و ناوچانه و سه‌قز، بۆکان و ده‌رووبه‌ریان په‌یدا کرد.
مو‌فتی زاده گوتوویه‌تی: کاتێک ئاگری شۆڕش له جۆزه‌ردانی ١٣٤٢ (١٩٦٣)، بۆ یه‌که‌مین جار چه‌خماغه‌ی لێدا، له شه‌قامی ناسر خوسره‌و له تاران بوه و حیماسه‌ی خه‌ڵک و جینایه‌ته‌کانی ڕێژیمی شای به‌چاوی خۆی بینیوه و بیروڕای خۆی گۆڕیوه و پێوه‌ندی عاتیفی له‌گه‌ڵ جووڵانه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری په‌یدا کردوه.
– کتاب، درباره‌ء کوردستان، احمد مفتی زاده، ناشر انتشارات نور، چاپ روودکی، تابستان ١٣٥٩، ص ١٥٨.-
ناوبراو ده‌ڵێ: له خه‌رمانانی ساڵی ١٣٥٧ (١٩٧٨) دا، له گه‌رمه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و ڕێپێوانه‌کانی گه‌لانی ئێران، له‌گه‌ڵ ئایەتوڵڵا مونته‌زیری، موهەندیس بازرگان و… پێوه‌ندی هه‌بوه.
– هه‌مان سه‌رچاوەی پێشوو.-
له کاتی ڕاپه‌ڕینی گه‌ڵانی ئێران به‌دژی ده‌سه‌ڵاتی سەرە‌ڕۆی په‌هله‌وی دوویه‌م دا، مو‌فتی زاده بۆ هاوته‌ریب (همسو) کردنی موسڵمانانی سونی له‌گه‌ڵ شۆڕش، هه‌وڵی زۆری‌دا و مه‌کته‌بی قورئانی بۆ ماوه‌یه‌ک به‌جێهێشت و ته‌واو وه‌خت هاوکاری ڕاپه‌ڕینی ده‌کرد.
پێگه گرینگه‌کانی ئیسلامی سیاسی
پێگه‌ی ئەسڵی ئیسلامی سیاسیی بناژۆ، حه‌وزه عیلمییه‌کان، مزگه‌وته‌کان، هه‌یئه‌ته جوراوجۆراکانی ماته‌مگێڕی شیعه بوون. جگه له‌وانیش، به‌هۆی باوه‌ڕی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵکی مه‌زهه‌بی و زۆرینه‌ی شیعه له زانستگا و قوتابخانه‌کان دا، مه‌درسه‌کانی»علوی، حقانی و رفاه«ی کچان، که خوێندنگه‌ی نیوه ئیسلامی و «خێرخوازی» بوون، نه‌خشێکی به‌رچاویان بۆ په‌روه‌رده‌کردن و به‌هێزکردنی ئه‌و جۆره بیروفیکرە هه‌بوه و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ رێکخراوه ئیسلامییه‌کان ده‌ورێکی کارامه‌یان له سه‌رخستنی ئه‌و دیاره‌ده‌یه دا، گێڕا.
زۆرترین یارمه‌تیی به پتر دیار بوونی بیر و کردەوەی ئیسلامی سیاسی لە ٧ ساڵی دوایی دەسەڵاتی په‌هله‌وی دوویه‌م‌دا،رێژیم و کاربەدەستانیان کردیان!؟ چونکه ئه‌وان پتر بیری چه‌پ و دێموکڕات و نه‌ته‌وه‌خوازی گه‌لانی به‌رایی ئێرانیان، پێ سه‌رەکیی ترین مه‌ترسی ده‌سه‌ڵاتی دژی رێژیمه دیکتاتۆڕیه‌که‌یان ده‌زانی وبه‌توندترین شێوه سه‌رکوتیان ده‌کردن. به‌ڵام گوشار و زه‌ختێکی کاریگه‌ریان له‌دژی چالاکییه ئیسلامییه‌کان ئەنجام نەدەدا. ئه‌و بۆچوونه له حالێک دا بوو که به پێی خوێندنه‌وه‌ی دکتور ئه‌سه‌دی له ساڵی١٣٥٥ (١٩٧٦) دا، نیشانه‌ی به‌هێز هه‌بوو که بیری ئیسلامی به‌ره‌و سه‌ر ده‌چێ.
هه‌روه‌ها، مزگه‌وت و نوێژ و خوتبه‌کانی پێش نوێژی هەینییەکان، وه‌ک به‌هێزترین ڕێکخراو دوای ڕووداوه‌کانی ١١ ی به‌فرانباری ١٣٥٦ (١٩٧٨) کە پتر لە پێشوو چالاک بوون و پێشیان پێ نه‌گیرا. ساواک که بۆچوونه‌کانی فورمو‌له ده‌کرد، له هه‌ڵسه‌نگاندنی جموجۆڵه‌کانی دژی ڕێژیمی حه‌مه ڕه‌زا شا دا، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وه‌ری کرد. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئه‌منییه‌تی و سه‌رکوتکاره- که به‌هێزترین ده‌سه‌ڵاتی نادیاری رێژیمی شا بوو-، ته‌نیا هێزه سه‌ره‌کییه دژبه‌ره‌کانیان، چه‌په‌کان و رووناکبیرانی سکۆلار و نه‌ته‌وه‌خوازه‌کان ده‌ناساند و چ دوای کوودێتای 1332 (١٩٥٣) و چ لە دوای ساڵی ١٣٤٤ (١٩٦٥) دا، پترین زه‌بریان لێ وه‌شاندن و زۆرترین که‌سیان لێ کوشتن و زیندانی کردن و لە شوێنی ژیانیان دووریان خستنەوە. گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی مه‌ترسی سوور (کومونیزم) و سه‌رکوت و ته‌په‌سه‌ری ئازادیخوانی نائیسلامی و نه‌ته‌وەیی، بیریڕه‌شبینی ئیسلامی سیاسی کرده گۆتار یا وێژمانی زاڵ و کاریگەر.
رووحانییەکان پتر بوون بە جێی متمانە، چونکە لە رێپێوان و ناڕەزایەتییەکانیش دا، بوونی ئەوان لە ریزەکانی پێشەوە سەرکوتی کەمتر بەدواوە بوو. وێدەچوو دەستێکی بەهێزی نادیار رێگەی هەوڵی بەدەسەڵات گەیشتنی ئیسلامی سیاسی خۆش دەکا؟!
لە ژماره ٦٩٦ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه